ئازاد بەرزنجی
سەرۆکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
لەدایکبوو: ١٩٦٣ — سلێمانی
سەرۆکی دەزگا لە ٢٠١٤ەوە
٨٠ پەرتووکی چاپکراو
ژیاننامە
- ناوی تەواوی: ئازاد عەبدول محەمەد بەرزنجی.
- ساڵی ١٩٦٣ لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی هاتووەتە دنیاوە.
- قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواو کردووە؛ بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان (لقی دەرهێنانی شانۆیی) تەواو کردووە و لە کۆلێجی زمان، بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی سلێمانی خوێندوویەتی.
- بەهۆی بارودۆخی سیاسیی ناسەقامگیری باشووری کوردستانەوە دوو ساڵ ئاوارەی ئێران بوون و دواتر لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دوو ساڵ بۆ پارێزگای ناسریە و زەلکاوەکانی باشووری عێراق نەفی کراون.
- بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی خوێندوویەتی و کۆمەڵێک پەرتووکی لەو زمانانەوە کردووە بە کوردی.
- تا ئێستا ژمارەی پەرتووکە چاپکراوەکانی گەیشتووەتە ٨٠ پەرتووک، کە چواریان وەرگێڕانن بۆ زمانی عەرەبی و ئەوانی تر بە زمانی کوردین.
- لە بواری شانۆ و وەرگێڕاندا توێژینەوەی هەیە و کۆمەڵێک کورتەچیرۆکی چاپکراوی هەیە.
- لەم بوارانەدا کاری وەرگێڕانی کردووە: لێکۆڵینەوەی فەلسەفی، ڕۆمان، کورتەچیرۆک، هەڵبەست، دەق و توێژینەوەی شانۆیی.
- لە دامەزرێنەرانی بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیریی گەلاوێژ بووە.
- لە دامەزرێنەرە سەرەتاییەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بووە.
- لە ساڵی ٢٠٠١ەوە سەرپەرشتیاری زنجیرە پەرتووکەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە.
- ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهانە.
- ئەندامی کۆمەڵەی بڵاڤکاران و پەرتووکوانانی عێراقە.
- لە ساڵی ٢٠١٤ەوە سەرۆکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە.
پەرتووکە چاپکراوەکان
- تەرمی نەناسێک (پێنج کورتەچیرۆک) چ١ ٢٠٠٤، چ٢ ٢٠١٧
- چاوەکانی (ڕۆمان) بوزورگ عەلەوی، چ١ ١٩٩٧، چ١٣ ٢٠١٧
- جۆناسانی نەورەس (کورتە ڕۆمان) ڕیچارد باخ، چ٤ ٢٠١٤
- خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا (کورتەچیرۆکی جیهانی) چ١ ١٩٩٧، چ٢ ٢٠١٠
- بەناوی ژیانەوە (وتار و لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ) ئەریک فرۆم، چ١ ١٩٩٨، چ٥ ٢٠١٦
- پیدرۆ پارامۆ (ڕۆمان) خوان ڕۆڵفۆ (لەگەڵ ڕێبوار سیوەیلیدا) چ١ ١٩٩٩، چ٢ ٢٠١٠
- چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی، چ١ ٢٠٠١، چ٣ ٢٠١٠
- تورکیا لە سەردەمی گۆڕاندا، محەمەد نوورەدین، چ١ ٢٠٠١
- لەگەڵ ئەقڵی خۆراوادا (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی) چ١ ٢٠٠١
- نیچە، پۆڵ ستراتێرن، ٢٠٠١
- ژنێ لە بەردەم وەرزێکی سارددا (ژیان و هەڵبەستی فروغ فەڕوخزاد) چ١ ٢٠٠٢، چ٥ ٢٠١٦
- سارتەر، پۆڵ ستراتێرن، ٢٠٠٢
- مۆدێرنەکان، ڕامین جەهانبەگلو، چ١ ٢٠٠٣، چ٢ ٢٠٠٩
- کیرکەگۆر، پۆڵ ستراتێرن، ٢٠٠٣
- کازانتزاکیس، یۆرگۆس ستاسیناکیس، ٢٠٠٤
- دەربارەی ئەقڵی مۆدێرن (بە هاوکاری ئاوات ئەحمەد) ٢٠٠٤
- چاکە و خراپە، کریشنامورتی، چ١ ٢٠٠٤، چ٢ ٢٠١٥
- ئاوریشم (ڕۆمان) ئەلێساندرۆ باریکۆ، چ١ ٢٠٠٤، چ٣ ٢٠١٥
- بەفر (ڕۆمان) ماکسێنس فێرمین، چ١ ٢٠٠٤، چ٣ ٢٠١٥
- کەمانچە ڕەشەکە (ڕۆمان) ماکسێنس فێرمین، چ١ ٢٠٠٥، چ٣ ٢٠١٥
- هەنگەوان (ڕۆمان) ماکسێنس فێرمین، چ١ ٢٠٠٦، چ٣ ٢٠١٥
- نامەی منداڵان بۆ خوا، ستیوارت هامپڵ و ئیریک مارشاڵ، چ١ ٢٠٠٥، چ٢ ٢٠١٧
- فەلسەفەی بوونگەرایی، جۆن ماکواری، چ١ ٢٠٠٥، چ٢ ٢٠٠٩
- لاپەڕە پەرشەکان، چ١ ٢٠٠٥
- حیکایەتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ، پاولۆ کۆییلیۆ، چ١ ٢٠٠٦، چ٢ ٢٠١٦
- مێژووی شارستانێتی، ویڵ دیورانت (بە هاوکاری دانا ئەحمەد و نەبەز کەمال) ٢٠٠٧
- سازی ئاسنین (شانۆنامە) جۆزیف ئۆکۆنۆر، ٢٠٠٧
- بەبێ خوێن (ڕۆمان) ئەلێساندرۆ باریکۆ، ٢٠٠٨
- نۆڤێچێنتۆی پیانۆژەن، ئەلێساندرۆ باریکۆ، چ١ ٢٠٠٨، چ٢ ٢٠١٦
- شارۆچکەکەمان (شانۆنامە) ثۆرنتۆن وایڵدەر، ٢٠١٠
- شازادە خاتوون و کیژۆڵەی دارستان (شانۆنامە بۆ منداڵان) ٢٠١٠
- هەزار خۆری درەوشاوە (ڕۆمان) خالید حسێنی، چ١ ٢٠١١، چ٢ ٢٠١٥
- خاک و خۆڵەمێش (ڕۆمان) عەتیق ڕەحیمی، ٢٠١١
- نیگاکان، چ١ ٢٠١١، چ٢ ٢٠١٣
- وەرگێڕان لە گفتوگۆدا، ٢٠١٢
- مرۆڤی یاخی، ئەلبێر کامۆ، چ١ ٢٠١٢، چ٢ ٢٠١٦
- ئەفسانەی سیزیف، ئەلبێر کامۆ، چ١ ٢٠١٣، چ٢ ٢٠١٥
- هەزار ماڵ لە خەون و ترس (ڕۆمان) عەتیق ڕەحیمی، ٢٠١٢
- عاشق هەمیشە تەنیایە (ژیان و هەڵبەستی سوهراب سپهری) چ٥ ٢٠١٦
- گوڵەکان بۆ کێن؟ محێدین زەنگەنە (سێ شانۆنامە) ٢٠١٢
- نهێنییەکانی ژیان، ئۆشۆ، چ١ ٢٠١٣، چ٢ ٢٠١٥
- نەفرەت لە دۆستۆیڤسکی (ڕۆمان) عەتیق ڕەحیمی، چ١ ٢٠١٣، چ٢ ٢٠١٥
- کۆڵۆنێل (ڕۆمان) مەحموودی دەوڵەت ئابادی، ٢٠١٤
- قەلەندەر و قەڵا (ڕۆمان) یەحیا یەسریبی، ٢٠١٥
- حەللاج (ڕۆمان) عەباس ئەرنائووت، ٢٠١٦
- مەرگ لە دەرگا دەدات (٣ شانۆنامە) ٢٠١٤
- تیۆریی دراما لای ئەریستۆ (لێکۆڵینەوە) ٢٠١٦
- بابە تیرۆریزم چییە؟ تاهیر بن جەللون، چ١ ٢٠١٧
- لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت (ژیان و هەڵبەستی مەحموود دەروێش) چ١ ٢٠١٧
- کاتێک کە من تۆم خۆش دەوێت (ژیان و هەڵبەستی نزار قەببانی) چ١ ٢٠١٧
- دوایەمین شەوی سەرۆک (ڕۆمان) یاسمینە خەزرا، چ١ ٢٠١٦
- چیاکانیش دەنگیان دایەوە (ڕۆمان) خالید حسێنی، ٢٠١٥
- هەموو شەوێک وەرە بۆ لام (هەڵبژاردە لە هەڵبەستی جیهانی) چ١ ٢٠١٨
- دوا شەوی لۆرکا (دەق و ڕەخنەی شانۆیی) چ١ ٢٠١٨
- زەردەشت وەها دووا، فریدریش نیچە، چ٢ ٢٠٢٣
- دەنگەکە بانگم دەکات، عەباس ئەرنائووت، چ١ ٢٠١٩
- نوێژی دەریا، خالید حسێنی، چ١ ٢٠١٩
- پرسیارەکان، یۆستاین گاردەر، چ١ ٢٠١٩
- سەرکردەی کاریزمایی و مامۆستای کاریزمایی، ٢٠١٩
- نیچە، عەبدولڕەحمان بەدەوی، چ١ ٢٠٢٠
- چەند لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە فەلسەفەی بوونگەرایی، عەبدولڕەحمان بەدەوی، چ١ ٢٠٢٠
- لەگەڵ ئەدۆنیسدا (گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە) بیار ئەبی سەعب، چ١ ٢٠٢٠
- لەودیو پەیڤەکانەوە (مژار و گفتوگۆی ئەدەبی) چ١ ٢٠٢٠
- جوبران خەلیل جوبران، بەرگی یەکەم، چ١ ٢٠٢١
- جوبران خەلیل جوبران، بەرگی دووەم، چ١ ٢٠٢١
- جوبران خەلیل جوبران، بەرگی سێیەم، چ١ ٢٠٢١
- جوبران خەلیل جوبران، بەرگی چوارەم، چ١ ٢٠٢١
- جوبران خەلیل جوبران، بەرگی پێنجەم، چ١ ٢٠٢١
- جوبران خەلیل جوبران، بەرگی شەشەم، چ١ ٢٠٢١
- نەفرەت لە دۆستۆیڤسکی، عەتیق ڕەحیمی، چاپی سێیەم، ٢٠٢٤
- مارکس و بووکەڵەکە، مەریەم مەجیدی، چ١ ٢٠٢٤
- بە درەخت ئەڵێم درەخت (ژیان و هەڵبەستی هالینا پۆشڤیاتۆڤسکا) چ١ ٢٠٢٤
- با فەلسەفییانە بیر بکەینەوە، عەلی حسێن، چ١ ٢٠٢٤
- هەمانبێت یان هەبین، ئەریک فرۆم، چ١ ٢٠٢٤
- لە چاوەڕوانیی گۆدۆدا، ساموێڵ بێکیت، چ١ ٢٠٢٥
وەرگێڕان بۆ زمانی عەرەبی
- مضيق الفراشات (قصيدة طويلة للشاعر شيركو بيكهس) بيروت – لبنان، ط١ ١٩٩٦، ط٢ السليمانية، دار سردم ٢٠٠٧
- عارٍ تماماً كالماء (مختارات شعرية للشاعر دلاور قرهداغي) سوريا – دمشق، ط١ ٢٠٠٠
- سفر الروائح (قصيدة طويلة للشاعر شيركو بيكهس) دار نينوى – دمشق، سوريا ٢٠٠١
- انبهارات (مختارات للشاعر شيركو بيكهس) المركز القومي للترجمة – القاهرة ٢٠١١
- البرد والحجر (قصيدة طويلة للشاعر دلاور قرهداغي) ٢٠٢٣