پ. د. دانا ئەحمەد مستەفا
ئەندامی ئەنجومەنی دەزگای سەردەم
زانیاریی گشتی
- ناو: دانا ئەحمەد مستەفا
- ساڵ و شوێنی لەدایکبوون: ٩/٣/١٩٧٨ — عێراق، سلێمانی
- زمانەکان: کوردی (زمانی دایک)، عەرەبی (بواری پسپۆڕی)، ئینگلیزی
خوێندن و پسپۆڕی
- هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەی زمانی عەرەبی، ساڵی ٢٠١٢ بە پلەی نایاب، و هەڵگری نازناوی زانستیی پرۆفیسۆر.
- مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی — کۆلیجی زمان — بەشی عەرەبی.
- سەرپەرشتی و تاوتوێی چەندین نامەی ماستەر و دکتۆرای کردووە، لە زانکۆکانی هەرێم و عێراق و دەرەوەی وڵات.
بواری نووسین و چالاکی
- ئەندامی دەستەی نووسەران لە هەفتەنامەی (الاتحاد)، زمانحاڵی (ی.ن.ک) بە زمانی عەرەبی.
- لە کۆمەڵێک ڕۆژنامە و گۆڤاری لۆکاڵی و دەرەکیدا وتار و نووسینی بڵاو کردووەتەوە، لەوانە: الاتحاد، کوردستانی نوێ، ئەنفال، پەیڤین، سەردەم، الشرق الأوسط، الرأي العام (الکویتیة)، النثر اللبناني، المؤتمر، المدى، الزمان، النهج (السورية)، الاتحاد (الإماراتية) و…
- سەرپەرشتیاری زمانەوانیی چاپکردنی کتێبی عەرەبی لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
- لە ساڵی ٢٠٠٣دا شەرەفی ئەندامێتیی یەکێتیی نووسەرانی عەرەبی پێبەخشراوە.
- لەسەر داوای وەزیری ڕۆشنبیریی پێشووتری عێراق (د. مفید الجزائری) و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی (م. عبدالله قەرەداغی) بەشداری کردووە لە کۆنگرەی (العراق – الحضارة) لە ئیمارات – دوبەی، ساڵی ٢٠٠٣، و خەڵاتی کۆنگرەکەی بەدەست هێناوە لەسەر لێکۆڵینەوەیەک بە ناونیشانی (الثقافة والوجود — دراسة على الثقافة الكردية)، کە پاشتر وەرگێڕدراوەتە سەر یازدە زمانی زیندووی جیهانی.
- هەر لە هەمان ساڵدا (٢٠٠٣) بڕوانامەی نێودەوڵەتیی پێدراوە لەسەر لێکۆڵینەوەی (واقع الثقافة الكردية) لە وڵاتی ئوردن، بە هاوکاریی زانکۆی شیکاگۆ.
- خاوەنی چەندین کتێبی چاپکراوە لە وەرگێڕان و نووسین بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، لە بوارەکانی فەلسەفە، فیکر، ئەدەب، ڕەخنە و بیری ڕەخنەیی.
- لە چەندین کەناڵی ئاسمانیی کوردی و عەرەبیدا چاوپێکەوتنی کردووە لەسەر تێزی فیکری و ڕەخنەیی و سیاسی و زمانەوانی، لەوانە: کوردسات، گەلی کوردستان، الشرقية، الحرة، العربية، الجزيرة، السومرية، قناة بغداد، الرافدين و…
- ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیهانییە.
- ئەندامی ڕێکخراوی ئاشتیی جیهانییە.
بواری ئیداری
- ئەندامی ئەنجومەنی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
- بەڕێوەبەری نووسین و دواتر سەرنووسەری گۆڤاری (سەردەمی عەرەبی / سردم العربي).
- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی.
- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران.
- ڕاگری کۆلیجی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە.
- ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە.