پاژێک لە کتێبی “ڕێبازی دیکتاتۆرەکان”
جه‌نابى ده‌بلیۆ: پێتان وا نییه باشتربوونى دۆخی ئابوورى و هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنى شایان له بوارى په‌یوه‌ندیى نێودەوڵەتیدا بۆى هه‌بێت ئه‌گه‌رى ئه‌مه بۆ ڕ‌ژێمى دیكتاتۆرى به‌دى بێنێت ده‌ست له توندوتیژى و چاوترسێنكردن هه‌ڵگرێت و، وه‌ك ده‌ڵێن، دیموكراتیك بێت؟
تومازۆى سه‌گانى: ئالكسى دوتوكویل پێمانده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى پتر له هه‌ر شتێك دیكتاتۆرییه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، زیاتركردنى گوشار و زه‌بروزه‌نگ نییه، به‌ڵكو کەمكردنه‌وه‌یه‌تى. ئەگه‌ر بێت و دیكتاتۆرى برێکەکانی (تورمیزەکانی) ئیش نەکەن، به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت پێش بەو بزووتنه‌وه بگرێت کە هەوڵی خۆدوورخستنەوە لە ناوەندی هێز دەدات؛ لە کاتی وادا ئەستەمە دیکتاتۆری نه‌هێڵێت ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كاره‌ساتى به‌دوادا بێت.
(پاژێک لە کتێبی “ڕێبازی دیکتاتۆرەکان”، ئینیاتسیۆ سیلۆنێ، وەرگێڕانی عەبدولخالق یەعقووبی، چاپی دووهەم، ٢٠١٧، دەزگای سەردەم)