خەڵاتی ئەدەبیی ئۆگوست و براوەکانی

Loading

خەڵاتی ئۆگۆست، خەڵاتێکی هەیبەتدار و سەرنجڕاکێشی ئەدەبییە لە سوید. ساڵانە دەدرێت بەو کتێبە تازە چاپکراوانەی  لەلایەن وەشانخانە سویدییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، خەڵاتەکە بەسەر سێ کاتیگۆریدا دابەش دەکرێت، بۆ هەر یەک لە کتێبی ئەدەبی سویدی ساڵ، کتێبی فاکتەداری سویدی، کتێبی منداڵان و گەنجانی سویدی.

 ئەم خەڵاتە  لە ساڵی ١٩٨٩ـەوە بەردەوامی هەیە و بەهای خەڵاتەکە ١٠٠ سەد هەزار کڕۆنی سویدییە.

خەڵاتەکە بە ناوی ئۆگۆست سترینباری گەورە نووسەری سویدییەوە دامەزراوە. هەموو دەزگای بڵاوکراوەکانی ناو سوید دەتوانن کتێباکەنیان بخەنە ناو ئەم پێشبڕکێیەوە. دادوەرەکانی لەلایەن کۆمەڵەی وەشانخانەکانی سویدەوە هەڵدەبژێرێت، کە بریتین لە نووسەرانی براوەی خەڵاتەکە و کتێبدار و ڕەخنەگری ئەدەبی.

بۆ ئەم ساڵ هەژدە ناونیشانی کتێب پاڵێوراون و لە کێبەرکێی بردنەوەی خەڵاتەکەدا بوون. هەروەها شەش کتێبیش پاڵێوراون بۆ خەڵاتی ئۆگۆستی بچوک “بۆ نووسەرانی گەنج لە نێوان تەمەنی ١٦ بۆ ٢٠ ساڵ” ئەم خەڵاتەیان لەلایەن کۆمەڵەی وەشانخانەکانی سویدەوە بە هاوکاری ئوتێل ئێلیت و بانکی سویدییەوە دەبەخشرێت بە براوەی ساڵ، بەهای ئەم خەڵاتە بچووکەیان تەنها پانزە هەزار کڕۆنی سویدییە.

ژمارەی کتێبە پاڵێوراوەکان بۆ ئەمساڵ:

 شەش کتێبی ئەدەبی،  شەش کتێبی فاکتەدار و شەش کتێب بۆ کتێبی منداڵان و هەرزەکاران. هەروەها شەش کتێبیش بۆ خەڵاتی ئۆگۆستی بچوک بۆ نووسەرانی گەنج. ژمارەی دادوەرەکانیش بۆ هەموو ئەو کایانە بریتیبوون لە پانزە نووسەر و کتێبدار و ڕەخنەگری ئەدەبی.

براوەی ئەم ساڵ بۆ خەڵاتی ئۆگۆست بۆ کتێبی ئەدەبی سویدی ساڵ:

ڕۆمانی ـ بەرهەمە کۆکراوەکان ـ لە نووسینی لیدیا ساندگرێن.

 

خەڵاتی ئۆگۆست بۆ کتێبی سویدی فاکتەدار:

بەڕێزان ئێمەیان لێرەدا داناوە

 لە نووسینی: ئیلێن ئانا.

کتێبێکە باس لە ڕاگواستنی زۆرەملێ دەکات لەناو سوید دا.

براوەی ئەمساڵ بۆ خەڵاتی ئۆگۆست بۆ کتێبی منداڵان و هەرزەکاران:

نهێنییەکانی زەردەزیڕەکەی هانسۆن.

لە نووسینی: کرستینا سیگوندۆتەر & ئیستەر ئیریکسۆن

براوەی ئەمساڵ بۆ خەڵاتی ئۆگۆستی بچووک بۆ نووسەری گەنج:

ڕۆمانی ـ قوربانی

لە نووسینی: نانا میلکسێن

سەرچاوە:

https://www.augustpriset.se/om-augustpriset

ناردن: