له به‌سه‌رهاته‌كانی نوخبه‌ی میسری
خه‌لیل ئه‌لعنانی
له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی ڕه‌هه‌ند
له به‌رواری یه‌كی ئایاری ساڵی 2001، یه‌كه‌م وتارم له ڕۆژنامه‌ی (الحیاة اللندنیة) بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، له‌و ڕۆژگاره‌دا، ڕۆژنامه‌ی نوخبه‌ی ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب بوو، كۆمه‌ڵێ ڕۆشنبیر و بیرمه‌ندی دیار و به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب، وتاریان تێدا ده‌نووسی، له‌وانه بیرمه‌ندی كۆچكردوو محه‌مه‌د عابد ئه‌لجابری، ئێدوارد سه‌عید، حه‌لیم به‌ره‌كات، هاشم شه‌رابی، هشام جعیط و چه‌ندانی دیكه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا نووسین له ڕۆژنامه‌ی (الحیاة)، وه‌ك خه‌ڵاتێكی گه‌وره وابوو، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی توێژه‌ره گه‌نجه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسان؛ كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری توێژینه‌وه و فیكریدا بووین. بۆیه به‌رده‌وام پێشبڕكێمان بوو تا له‌وێدا نووسینه‌كانمان بڵاوبكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رچی بۆ بڵاوكردنه‌وه له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا، ئاسته‌نگی زۆر سه‌خت و قورسمان ده‌هاته‌پێش. یه‌كێك له‌هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگه سه‌ختانه‌ی دههاتهپێشمان، ئه‌و مامه‌ڵه خراپه بوو كه نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌كه له قاهیره، له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌نجامیده‌دا. نووسینگه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی كه‌مته‌رخه‌م و ده‌روون نه‌خۆشه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، تاقه ئیشی ئه‌وه بوو توێژه‌ره گه‌نجه‌كان تڕ‌ۆ بكات، ڕه‌نگه له‌به‌ر ئیره‌یی بردنبێت یان له ترسی ئه‌وه بێت یه‌كێك له ئێمه، شوێنه‌كه‌ی ئه‌و له به‌ڕێوه‌بردنی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌كه له قاهیره بگرێته‌وه. به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژنامه‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی وای بۆ ڕه‌خساندبوو، به خه‌یاڵیش خه‌ونی پێوهنهدهبینی. به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسێكی ناسراو و به‌ناوبانگ نه‌بوو، وه‌ك ده‌ڵێن فڕی به‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه نه‌بوو. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نووسینگه‌كه، ڕوبه‌رێكی فراوانی له ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری پێبه‌خشیبوو. ئێمه دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌م كه‌سه، په‌یوه‌ندییه‌كی تووندوتۆڵی له‌گه‌ڵ داموده‌زگای ئه‌منی میسر هه‌بووه. بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه، ڕێی بۆ خۆشكرد ده‌رگا له‌به‌رده‌میدا بكرێته‌وه، تاكو نزیكبێت له (لیژنه‌ی سیاسه‌ت/ لجنة السیاسات) كه جه‌مال موباره‌ك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
عاده‌ت وابوو ئێمه وتاره‌كانمان ده‌نارد بۆ نووسنگه‌ی ڕۆژنامه‌كه له قاهیره، ئه‌ویش وتاره‌كانی ده‌نارد بۆ به‌شی بیروڕا له له‌نده‌ن. له‌و ڕۆژگاره‌دا ڕۆژنامه‌نوسی ناسراو عه‌بدولوه‌هاب به‌درخان، سهربهپرشتی ئه‌و به‌شه‌ی ده‌كرد، دوای ئه‌ویش ڕۆژنامه‌نووس ئه‌لیاس حهرفوش سه‌رپه‌رشتی به‌شی بیروڕای گرته ئه‌ستۆ. هه‌ندێكجار كاكی نووسینگه‌ی قاهیره، وتاره‌كانی ئێمه‌ی لای خۆی گلده‌دایه‌وه و نه‌یده‌نارد بۆ ڕۆژنامه‌كه له له‌نده‌ن. ئه‌م كاره‌شی بۆ ئه‌وه بوو، ئێمه كۆڵبدهین و بێ ئومێد ببین و چیتر نه‌نووسین. من دواتر زانیم، هه‌مان شتی له‌گه‌ڵ نووسه‌ره گه‌وره‌كان كردووه، نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ ئێمه. هه‌ندێكجار ئه‌دیبی گه‌وره و ناسراوی میسری ئیبراهیم ئه‌سلان، لای من گله‌یی و گازه‌نده‌ی له‌و كاكهیهی نووسینگه‌ی قاهیره ده‌كرد. ئیبراهیم ئه‌سلان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بییانه‌ی ده‌كرد كه له قاهیره‌وه ده‌نێردران بۆ بێروت و له‌نده‌ن. مام ئیبراهیم (ئاوامان پێده‌وت)، له ڕۆژنامه‌ی الحیاة، به‌رده‌وام ستونێكی ڕێكوپێكی به‌م ناونیشانه “شتێكی له‌م جۆره/ شئ من هذا القبیل” هه‌بوو، وه‌ك بیرم بێت، هه‌مو ڕۆژانێكی چوار شه‌ممه بڵاوده‌بوه‌وه، دواتر كۆی ئه‌و ستوونانه‌ی كۆكرده‌وه و له كتێبێكدا به هه‌مان ناونیشان بڵاوكرده‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، بۆ زیاد له ده ساڵ، به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك، به‌رده‌وامبووم له نووسین بۆ ڕۆژنامه‌ی الحیاة، ڕه‌نگه له‌و سه‌رده‌مه‌دا من گه‌نجترین نووسه‌ر بووبم، ئیدی ڕاسته‌وخۆ وتاره‌كانی خۆم ده‌نارد بۆ له‌نده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی پێویستم به كه‌سێك بێت له نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌كه له قاهیره یان له بێروت. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و بارگرانییهم لهكۆڵببێتهوه؛ كه به ده‌ست ئه‌و كاكهیهی نووسینگه‌ی قاهیره‌وه دووچاری ببووم. له هه‌مانكاتدا، من وتار و توێژینه‌وه‌م له ڕۆژنامه‌كانی دیكه‌دا بڵاوده‌كرده‌وه، له‌وانه ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی”الاهرام” و ڕۆژنامه‌ی “الاهرام ویكلی- Al-Ahram Weekly ” كه هه‌فتانه به زمانی ئینگلیزی ده‌رچوو، ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی “الوطن” كه له عه‌مان ده‌رده‌چوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی دیكه. جگه له‌وانه، له نێوان ساڵانی 2005 و 2010، چه‌ندین كتێب و توێژینه‌وه‌م له چه‌ندین گۆڤار و ده‌زگای چاپ و وه‌شاندن، بڵاوكرده‌وه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وتارێكی دوور و درێژم (زیاتر له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌چوو) له گۆڤاری (شؤون عربیة) بڵاوكرده‌وه، ئه‌و گۆڤاره له‌لایه‌ن كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرایه‌وه و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی سه‌عید ڕه‌فعه‌ت بوو- له‌وانه‌یه ئێستاش هه‌ر ئه‌و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی بێت-.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2007، كاتێك خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی بیروڕابووم له ڕۆژنامه‌ی الحیاة، وتاری خانمێكم به‌رچاوكه‌وت كه مامۆستای زانستی سیاسه‌ت بوو له زانكۆی ئه‌مریكی له قاهیره. ئه‌و خانمه به‌شێكی گه‌وره‌ی وتاره‌كه‌ی، له یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كانی من وه‌رگرتبوو كه پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌وبه‌ر، له گۆڤاری “شؤون عهربیة” بڵاومكردبوهوه، كه‌چی ئه‌و به ناوی خۆیه‌وه بڵاویكردبوه‌وه. من كه وتاره‌كه‌م خوێنده‌وه، له به‌رامبه‌ر بوێرییه‌كه‌ی یان ڕاستتر له به‌رامبه‌ر “بێ حهیاییهكهی/ وقاحة” ئه‌و خانمه شۆك بووم، چۆن بێ ئه‌وه‌ی نه بای دیبێت نه باران، ئه‌و وتاره‌ی منی دزیوه و به ناوی خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه. كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و خانمه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت، له‌سه‌ر ڕه‌وتی لیبرالیزمی میسری حسابی بۆ ده‌كرێت، باپیری له سه‌ره‌تای ساڵانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، سیمبولێكی سیاسی دیار و ناسراو بووه.
په‌یوه‌ندیم كرد به نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌كه له قاهیره، كاكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینیم كرد، هیچی نه‌كرد. هه‌ر بۆیه نامه‌یه‌كی توڕه‌م بۆ به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌ی بیروڕا، له نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌كه له له‌نده‌ن نووسی. داوام لێ‌كرد پێویسته له هه‌مان ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی وتاره‌كه‌ی ئه‌و خانمه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پۆزش و داوای لێبوردن بڵاوبكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها گله‌یی و سه‌رزه‌نشی ئه‌و خانمه بكه‌ن كه مامۆستای زانكۆیه و له ئاینده‌دا هیچ وتارێكی دیكه‌ی له ڕۆژنامه‌كه‌دا بۆ بڵاونه‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌ك بۆ تاوانه‌كه‌ی. به‌ڵام، زۆر به‌داخه‌وه، هیچ شتێكی له‌و جۆره نه‌كرا. من له‌و كاته‌دا، یاریده‌ده‌ری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری “السیاسة الدولیه” بووم كه سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی دكتۆر ئوسامه ئه‌لغه‌زالی حه‌رب بوو، ئه‌ویش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وتی لیبرالیزمی میسری له‌قه‌ڵه‌مده‌درا. بینی من زۆر توڕه و بێزارم له‌وه‌ی كه ڕوویداوه، داوای لێكردم هێمن و له‌سه‌رخۆ بم، دوای ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌م بۆ گێڕایه‌وه، خه‌ریك بوو له‌به‌ر پێكه‌نین بكه‌وێت به پشتا و شتێكی ئاوای پێ وتم: “ئه‌و خانمه ئه‌مجاره به تۆوه‌ی گرتووه”، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دا ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، ئه‌وه یه‌كه‌مجاری نییه وتاری نووسه‌رانی دیكه ده‌دزێت و به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاویده‌كاته‌وه، ئه‌و له‌م ڕووه‌وه سومعهیهكی باشی نییه و ناسراوه.
هه‌رچۆنێك بێت، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری سیاسه‌تی ده‌ولی، بۆ ئه‌وه‌ی له توڕه‌یی من كه‌مكاته‌وه، به‌ڵێنی پێدام په‌یوه‌ندی به‌و خانمه‌وه ده‌كات كه هاوڕێیه‌تی و یهكتردهناسن، تاكو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی، داوای لێبوردن بكات. دوای چه‌ند ڕۆژێك سهرنووسهرهكهم بینییه‌وه، پرسیارم لێ‌كرد چی بوو، پێی وتم به له ڕاستیدا په‌یوه‌ندی به‌و مامۆستایه‌ی زانكۆوه كردووه، ئه‌و به دروستی ددانیناوه به حاڵه‌تی دزیه‌كه، به‌ڵام به‌و په‌ڕی بێ حه‌یاییه‌وه كه چاوه‌ڕێم نه‌ده‌كرد، ڕازی نه‌بوو داوای لێبوردن بكات. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه وه‌ك بروسكه وابوو، ئه‌وه بوو خانمی مامۆستا، خه‌تاكه‌ی خسته سه‌ر ملی ئه‌و كه‌سه‌ی وتاره‌كانی بۆ ده‌نووسێت! ئه‌مه‌یه ده‌ڵێن عوزر له قه‌باحه‌ت خراپتره.
لێره‌وه ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، ته‌نها توێژینه‌وه‌كه‌ی منی نه‌دزیوه، به‌ڵكو وزه و تونای ئه‌وانی دیكه‌شی دزیوه. ئه‌و خۆی وتاره‌كانی خۆی نانووسێت، به‌ڵكو كه‌سێكی دیكه بۆی ده‌نووسێت! من دواتر زانیم ئه‌و كه‌سه‌ی وتاره‌كانی بۆ ده‌نووسێت، كوڕێكی گه‌نج بووه، له سه‌نته‌ری ئه‌هرام بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی، یاریده‌ده‌ری توێژه‌ر بووه. خانمی مامۆستای زانكۆ، پێویستی كوڕه گه‌نجه‌كه‌ی بۆ پاره قۆستووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بۆی ده‌نووسێت، بڕێك پاره‌ی پێده‌دات.
له شه‌وی پێش كوده‌تاكه‌ی سێی ته‌موزی ساڵی 2013، مامۆستاكه‌ی زانكۆ كه سیمبولێكی ناسراوی خانمانی لیبرالیزمه، له ناوچه‌ی زه‌مالیك له ناوه‌ڕاستی قاهیره، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه پێیان ده‌وترێت ده‌سته‌بژێری میسری، له یه‌كێك له‌و ڤێلانهدا كۆبوونه‌وه كه هی به‌رپرسێكی پێشوی حكومه‌ت بوو، كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی كوده‌تاكه بنووسن كه جه‌نه‌ڕاڵ عهبدولفهتح سیسی، له ئێواره‌ی سێی ته‌موزی هه‌مان ساڵدا خوێندییه‌وه. له‌و كاته‌دا، ئه‌وه‌م كه‌وته‌وه یاد، ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه له توێژینه‌وه‌كه‌ی مندا دزی بووی، شتێكی زۆر ساده و ساكاره، به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه و سیمبوله‌كانی دیكه‌ی نوخبه‌ی میسری كردیان، كاتێك ته‌واوی شۆڕشی گه‌لیان دزی و فڕێیاندایه باوه‌شی عه‌سكه‌ره‌وه. ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێك چییه په‌شیمانبن و ویژدانیان بهه‌ژێت.
سه‌رچاوه
الجزیره نیت، 26-4-2022