پۆل ڤینی… عه‌شقێكی هه‌تاهه‌تایی بۆ زانست و شیعر
كۆچی دوایی دواهه‌مین بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا
هاشم ساڵح
له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ورامان وریا قانع
دواجار مێژوونووسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی پۆل ڤینی، كۆچی دوایی كرد و ئه‌م جیهانه‌ی به‌جێهێشت. هاوڕێكه‌ی میشێل فۆكۆ و ڕێنییه شار و ناوداره‌كانی دیكه، له ته‌مه‌نی سه‌رو نه‌وه‌د ساڵی، ماڵئاوایی له دونیا كرد. هه‌ر هه‌مویان به ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، پێش پۆل ڤینی، مردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ دونیای نه‌مری. فۆكۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه كۆچی دوایی كردووه 1984، ئه‌مه له كاتێكدایه پۆل ڤینی سه‌ر به نه‌وه‌ی فۆكۆیه. هه‌روه‌ها پییر بۆردیۆ ساڵی 2002، رۆلان پارت ساڵی 1980، جاك دێریدا ساڵی 2004… هتد، كۆچی دواییان كردووه. هه‌مو گه‌وره‌كان ماڵئاواییان له ژیان كرد، ته‌نها ئه‌م نه‌بێت. هه‌مویان ڕۆشتن، ته‌نها ئه‌و مابوه‌وه و ته‌حه‌دای ڕۆژه‌كان و ساڵه‌كانی ده‌كرد.
پۆل ڤینی هاوڕێی شاعیری گه‌وره ڕێنییه شار بوو، ئاشكرایه ڤینی به‌و په‌ڕی له‌خۆبردوییه‌وه، وه‌ك قوتابییه‌كی بچووك وابوو له نێو ده‌ستی ڕێنییه شاردا كه مامۆستایه‌كی گه‌وره بوو له (كۆلێژ دو فرانس)، دیاره كۆلیژ دو فرانس باڵاترین ده‌زگای زانستییه له فه‌ره‌نسا: له سۆربۆن باڵاتره و ته‌نها مامۆستا گه‌وره‌كان یان هه‌ره گه‌وره‌كان، بۆیان هه‌یه بڕۆنه ناویه‌وه. به‌ڵام هه‌مویان له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوونی شیعر و چامه‌ی مه‌زن و بلیمه‌تانه‌دا، ساده‌یی و خاكیبوون ده‌نوێنن. له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوونی شاعیره گه‌وره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕێنییه شار، كه‌س خۆی به‌گه‌وره نازانێت. كێ ده‌توانێت سه‌باره‌ت به ناوبانگ و نه‌مری، شان له شانی رێنییه شار بدات و ته‌نگی پێهه‌ڵچنێت؟ ئه‌و ڕامبۆ-ی سه‌ده‌كانی مۆدێرنه‌یه. یه‌كتر بینییه زۆره‌كانی پۆل ڤینی له‌گه‌ڵ شاعیره گه‌وره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا، له ئه‌نجامدا ده‌ستنووسی كتێبێكی گرنگ و زۆر چێژبه‌خشی لێكه‌وته‌وه: “ڕێنیه شار له شیعره‌كانیدا”، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای “گالیمار” 1995. ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ده‌بینم مێژوونووسێكی ئه‌كادیمی زه‌به‌لاح وه‌ك پۆل ڤینی، تا ئه‌م ئاسته گرنگی به شیعر ده‌دات. عاده‌ته‌ن ئه‌كادیمییه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ، گرنگی به شیعر و به شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگی و بایه‌خ به ئه‌ده‌ب ناده‌ن. زۆرێك له‌و ئه‌كادیمی و مامۆستایانه‌ی زانكۆ، له ژیانیاندا شیعرێكیان نه‌خوێندووه‌ته‌وه و نازانن چۆن چۆنی له‌زه‌ت و چێژ له شیعر وه‌رگرن و ئه‌وه‌شیان به‌لاوه هه‌ر گرنگ نییه و به پێویستیشی نازانن. ئه‌وان مامۆستای زانكۆن و خۆیان هه‌مو شتێكن، ئیدی بۆچی كات به‌فیرۆبده‌ن؟
به‌ڵام پۆل ڤینی له یه‌ك كاتدا، شێت و شه‌یدای زانستی ڕه‌سه‌ن و شیعر بوو. تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كی و بنچینه‌ییه‌كه‌شی ئا لێره‌دایه. ئه‌و له‌م یاداشتانه‌یدا كه به دوور و درێژی باس له ته‌مه‌نه زۆر و توولانییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و سه‌باره‌ت به رێنییه شار ده‌ڵێت: “پێش ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌جێبێڵم و بڕۆم بۆ ڕۆما، تاكو له‌وێ ده‌رباره‌ی شارستانییه‌تی كۆنی ڕۆمانی، درێژه به خوێندنه ئه‌كادیمییه‌كه‌م بده‌م، حه‌زمكرد رێنییه شار ببینم. ویستم به‌و شێوه‌یه سه‌ردانی بكه‌م كه قوتابییه‌كی بچوك، پێیخۆشه سه‌ردانی نووسه‌رێكی گه‌وره بكات. من ئه‌وم به نه‌مر داده‌نا، شیعر و هۆنراوه‌كانیم تا ئاستی په‌رستن ده‌په‌رست. بۆ یه‌كه‌مجار له ئاماده‌یی تێكسته‌كانی ئه‌وم دۆزییه‌وه و ده‌موده‌ست هه‌ستم به بلیمه‌تییه شیعرییه‌كه‌ی كرد. شیعره‌كانی به‌لای منه‌وه، ڕوون و ڕه‌وان بوو، وه‌ك خۆر دره‌وشاوه بوون. چه‌ندینجار دووباره و ده‌باره دیوانه‌كه‌یم (ته‌نها ئه‌وان ده‌مێننه‌وه) خوێندبوه‌وه. به‌شی زۆری شیعره‌كانیم له‌به‌ركردبوو. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له شوقه‌كه‌ی پاریس سه‌ردانی بكه‌م، ده‌مزانی رێنیه شار ته‌نها شاعیر نییه و به‌س، به‌ڵكو یه‌كێكه له پاڵه‌وانه به‌رگریكاره فه‌ره‌نسییه‌كان، دژ به داگیركا‌ری نازییه‌كان له میانه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه. لێره‌وه ئه‌و تێكۆشه‌رێكی گه‌وره‌یه له پێناو ئازادی و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نازناوی: “دیگۆلی شیعر!”یان پێبه‌خشیووه.
دواتر پۆل ڤینی له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: “نامه‌م بۆ نووسی و تكام لێ‌كرد مه‌وعیدێكی یه‌كتربینینم بۆ دابنێت. من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م لێنه‌ده‌كرد ڕازیبێت. چونكه من له‌و كاته‌دا، ته‌نها نه‌ناسراوێك یان كه‌سێك بووم تازه ده‌ستم پێكردبوو. به‌ڵام له‌ناكاو بینیم ڕازیبووه به‌وه‌ی پێشوازیم لێبكات و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر یه‌كتر ببینین. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، له‌سه‌ر زۆر شت قسه‌ی بۆ كردم، شیعر نه‌بێت!” ئه‌م مێژوونووسه ئه‌كادیمییه به‌ناوبانگه، درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت: “ددان به‌وه‌دا ده‌نێم رێنییه شار، مه‌زنترین كه‌سایه‌تی كاریزمییه كه له ژیانمدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ڕه‌خسا بیبینم. ئه‌و خه‌رمانه‌یه‌ك له شكۆ و هه‌یبه‌ت و مه‌زنی به‌ده‌و‌رییه‌وه بوو، باوه‌ڕی پێناكه‌یت. ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و خۆڕسكانه خۆی به‌سه‌رداتدا ده‌سه‌پێنێت و به كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كه‌ی وردوخاشت ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت یان بێ ئه‌وه‌ی به‌وه بزانێت… ئا له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمدا، له‌مڕۆ به‌دواوه له‌به‌ر ئه‌و خه‌رمانه پرشنگداره‌ی ده‌وره‌یداوه، چیتر نه‌یبینم. هه‌روه‌ها له ترسی ئه‌وه‌ی كه ده‌بینێ له‌به‌رده‌میدا هێنده كه‌ساس و مه‌لولم، سوكایه‌تیم پێبكات یان لێم بێزارببێت. به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یمانه ڕاستگۆ نه‌بووم كه به‌خۆمم دابوو. باش بوو ڕاستگۆنه‌بووم. دواتر چه‌ندینجار بینیمه‌وه، بگره زیاد له سه‌د جار بینیمه‌وه! به‌ڵام ئه‌وه دوای تێپه‌ڕبووونی سی ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م یه‌كتربینیندا ڕوویدا: واته دوای ئه‌وه‌ی له زانكۆكانی فه‌ره‌نسا، بوومه مامۆستایه‌كی به‌ناوبانگ و چیتر ئه‌و قوتابییه بچووكه نه‌بووم كه ئه‌و له سه‌ره‌تای گه‌نجیدا بینیمی”.
ئا له‌م یه‌كتربینینه زۆر و چڕانه‌وه، كتێبه‌كه‌ی سه‌رەوه: “ڕێنیه شار له شیعره‌كانیدا” هاتووه‌ته به‌رهه‌م. وه‌لێ زۆر به‌داخه‌وه، ته‌نها دوای مردنی و له ساڵی 1988 كتێبه‌كه‌م بڵاوكرده‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌رفه‌تی نه‌بوو له ژیانیدا بیخوێنێته‌وه یان بیبینێت. جارێكیان ڕێنییه شار پێی وتووه: نابێت وه‌همی زۆر له‌سه‌ر شاعیر هه‌ڵبچنین. شاعریش وه‌ك هه‌مو ئه‌وانی دیكه مرۆڤه. مرۆڤیش ته‌نها له هه‌ندێك ساتی دیاریكراودا ده‌بێت به شاعیر، ته‌نها له‌و كاته‌دا ده‌بێت به شاعیر كه ته‌نهایه و هه‌ست و سۆزه‌كانی هه‌ڵچووه و شییعره‌كه‌ش دێت. دروست ئا له‌و كات و ساته‌دا، ده‌بێت به شاعیر، به‌ڵام كاته‌كانی دیكه‌ی ڕۆژه‌كه، مرۆڤێكی ساده‌یه و له‌وانه‌یه له ساده‌ش كه‌متربێت. به‌ڕیز پۆل ڤاینی ناكرێت به‌درێژایی كات شاعیر بیت. ئه‌وه مه‌حاڵه و ئه‌مه وێنه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه ده‌رباره‌ی شیعر و شاعیره‌كان. دواتر پۆل ڤینی له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌ڵێت: رێنییه شار تا دوا ئاست كه‌سێكی میهره‌بان بوو، تا ئه‌وپه‌ڕی كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش بوو. به‌ڵام ژیان له‌گه‌ڵیدا زۆر زه‌حمه‌ت و مه‌حاڵ بوو. بۆچی؟ چونكه ته‌قینه‌وه‌ی توڕه‌بوونه به‌ناوبانگه‌كانی، وه‌ك بروسكه وابوو، چه‌ندین كاتژمێری ده‌ویست تا هێمن ده‌بوه‌وه و ده‌هاته‌وه سه‌ر خۆی. وه‌لێ دوای ئه‌و توڕه‌بوونانه‌ی، ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سروشته جوانه‌كه‌ی خۆی و ده‌بووه‌وه به مرۆڤه باش و به‌خشنده و میهره‌بانه‌كه. ڕێنیه شار هه‌رچه‌نده جار جاره زریانی توڕه‌یی دایده‌گرت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز مرۆڤێكی خراپه‌كار و زیانه‌خرۆ به‌دكار نه‌بووه. بگره ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بووه. وه‌لێ له‌سه‌ر ئاستی شێوه‌ی جه‌سته‌یی، وه‌ك دیگۆل مرۆڤێكی زه‌به‌لاح بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نازناوی “دیگۆلی شیعر”یان لێناوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێدا.
سه‌باره‌ت به میشێل فۆكۆ (1926-1984) كه له نه‌وه‌ی پۆل ڤینی بووه و تا كۆتایی مردنی یه‌كێك بووه له هاوڕێ هه‌ره نزیكه‌كانی، شتێكی ئاوا ده‌ڵێت: من له نێوان هاوڕێ دڵسۆزه‌كانیدا، تاقه كه‌س بووم كه له “ڕووی سێكسییه‌وه لاده‌ر نه‌بووم” جگه له من، هه‌ر هه‌مویان وه‌ك فۆكۆ هاوڕه‌گه‌زباز بوون. سه‌روه‌ختێك له باشوری فه‌ره‌نساوه ده‌هاتم بۆ پایته‌خت، فۆكۆ له شوقه گه‌وره و فراوانه‌كه‌ی له پاریس، پێشوازی لێده‌كردم. من هه‌ر له ناوچه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆم مابوومه‌وه و له گوندێكی بچووك و دوور له هه‌راوزه‌نای پایته‌خته‌كان ده‌ژیام. هه‌رگیز له پاریس نیشته‌جێ نه‌بووم و هه‌رگیز تێدا دانه‌نیشتووم. به‌ڵام من ناچاربووم بێم بۆ پاریس، تاكو له كۆلیژ دو فرانس لێكچه‌ره‌كانم بڵێمه‌وه. ئا له‌و كات و ساتانه‌دا، لای فۆكۆ ده‌مامه‌وه و ئه‌ویش خواردن و خواردنه‌وه‌ی به خۆڕایی پێشكه‌ش ده‌كردم. من میوانێكی به‌ڕێز و به ویقاری شوقه نایابه‌كه‌ی بووم كه كه‌و تبووه ناوه‌ڕاستی پاریس. له ڕاستیدا ئه‌ویش وه‌ك ڕێنییه شار، كه‌سێكی میهره‌بان و به‌خشده‌بوو. به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌وه بوو له فه‌لسه‌فه‌دا، سه‌ر به ڕه‌وتی گومانگه‌رایی بوو. بۆ نمونه به منی ده‌وت: به‌ڕێز پۆل ڤینی، سه‌یری دواوه‌ی خۆت بكه، سه‌یری مێژوو بكه، سه‌یری ڕابردوو بكه. چی ده‌بینیت؟ ئه‌وه‌ی ده‌بینیت كه ڕابردووی مرۆڤایه‌تی جگه له “گۆڕستانێكی گه‌وره و فراوان له حه‌یققه‌تی مردوو” هیچی دیكه نییه. به‌و مانایه‌ی ڕابردووی مرۆڤایه‌تی، بریتییه له زنجیره‌یه‌كی یه‌ك له دوا یه‌ك، له پێودانگی جیاواز و یه‌قینیاتی گۆڕاو له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دی. ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك حه‌قیقه‌تی ڕه‌ها باوبووه، له سه‌ده‌كانی مۆدێرنه‌دا بووه‌ته شتێكی پوچ/ باتڵ و ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حه‌قیقه‌ته، ڕه‌نگه به‌یانی ببێت به هه‌ڵه و تێپه‌ڕێنرێت، ئیدی ئا به‌م شێوه‌یه. ژیان له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ری مرۆڤ، گه‌یشتووه به‌وه‌ی چاره‌نووسی مرۆڤ له‌وه‌دایه وێڵ و بزربێت و تا ناكۆتا هه‌ڵه بكات، بێ ئه‌وه‌ی بگات به حه‌قیقه‌تێكی ڕه‌های جێگیر و نه‌گۆڕ.
دواتر پۆل ڤینی سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی فۆكۆ ده‌ڵێت: فیكری فۆكۆ هیچ نییه جگه له وه‌سفكردنی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كانی مێژووی خۆیدا، وه‌ك حه‌قیقه‌تی ڕه‌ها باوه‌ڕی پێیبووه و پراكتیزی كردووه. مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیكردووه، وه‌ك حه‌قیقه‌ت لێیانڕوانیوه، بۆ نمونه‌ی ئه‌وه‌ی له سێكس یان دێوانه‌یی یان چاودێری و سزا یان سیتمه‌كانی حوكمڕانی… هتد، باوه‌ڕیان پێیبووه، وه‌ك حه‌قیقت حسابیان بۆ كردووه. ئه‌وه وه‌سفێكی سه‌ربه‌خۆ و بابه‌تی و سارد‌و سڕبووه. ئه‌مه مانای وایه فۆكۆ، باوه‌ڕی به بوونی سه‌وابتی مێژوویی نه‌بووه. له دیدی ئه‌ودا، حه‌قیقه‌تی جێگیر و نه‌گۆڕ بوونی نییه. به‌ڵكو حه‌قیقه‌تێكی رێژه‌یی هه‌یه كه له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دی، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. ئه‌مه مانای وایه ئه‌و مرۆڤێكی ڕێژه‌گه‌را بووه، یان ته‌نانه‌ت به مانایه‌ك له ماناكان كه‌سێكی نه‌هلیزمی بووه. وه‌لێ ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و ڕاست بووه. ڕه‌نگه ئه‌و قسه‌یه ڕاست بێت كه ده‌ڵێت كۆی مێژووی مرۆڤایه‌تی، هیچ نییه جگه له “گۆڕستنێكی گه‌وره و به‌رفراوان له حه‌قیقه‌تی مردوو”، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان. ڕاسته مرۆڤایه‌تی به درێژایی هه‌زاران ساڵ، له‌و باوه‌ڕه‌دابوو خۆر به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دواتر كۆپه‌رنیكۆس ئاشكرای ده‌كات. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكی زۆر زه‌به‌لاح بوو، دوای ئه‌وه‌ی زانستی تازه ده‌ریخست به ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه، بووه‌ته حه‌قیقه‌تێكی مردوو. وه‌لێ به درێژایی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، وه‌ك حه‌قیقه‌تێكی ڕه‌ها كه هه‌ڵگری هیچ گومانێك نه‌بوو، خۆی سه‌پانبدوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه ڕاسته زانستی ئێستا، هه‌ڵه‌كانی زانستی پێشتری تێپه‌ڕاندووه كه وه‌ك حه‌قیقه‌تی جێگری وابوون. هه‌مو ئه‌وانه ڕاستن. به‌ڵام له كایه‌ی به‌ها و مۆراڵدا، كۆمه‌ڵێ سه‌وابتی جێگیر هه‌یه نه‌ك حه‌قیقه‌تی مردوو. ڕاست و هه‌ڵه و حه‌ق و ناحه‌ق و ڕاستی و درۆ… هتد، هه‌یه. بۆ نمونه نابێت گومان له‌وه بكه‌ین كه سێكسی سروشتی نێوان پیاو و ئافره‌ت، باشتره له سێكسی هاوڕه‌گه‌زبازی لاده‌ر. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكی ئه‌نسرۆپۆلۆژییه، واته حه‌قیقه‌تێكی مرۆیی گه‌ردوونییه، له ساتی دروستبوونی خولقه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆ. به‌رێز میشێل فۆكۆ ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه به گۆڕینی سه‌ده‌كان و زه‌مه‌نه‌كان ناگۆڕێت.
سه‌رچاوه
الشرق الاوسط، 16 ئۆكتۆبه‌ر، 2022