له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا
له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا
نووسینی: عباس الحایک
وەرگێڕانی: هەورامان وریا قانع
كاراكته‌ره‌كان
پاسه‌وانی1: له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه، كه‌سێكی خاكی و ساده‌یه.
پاسه‌وانی2: له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدا، كه‌سێكی خۆپه‌رسته و مه‌یلی به‌لای توندوتیژیدا هه‌یه.
كچێكی گه‌نج: له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه، جوانه، زۆر چوست و چالاكه.
ژنێكی پیر: له شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نیدایه، لادێییه، دڵساف دیاره و ڕوخسارێكی ساده‌ی هه‌یه.
ئه‌كته‌ری1: له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه.
ئه‌كته‌ری2: له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه، مه‌یلی به‌لای توندوتیژیدا هه‌یه.
نووسه‌ری شانۆگه‌ریی: له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه.
حیكایه‌تخوان: له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه.
ئه‌فسه‌ر: له چله‌كانی ته‌مه‌نیدایه.
دیمه‌نی یه‌كه‌م
له شوێنێكدا كه دیار نییه كوێیه، له زه‌مه‌نێكدا كه ئه‌مه‌یش دیار نییه كه‌یه. ده‌روازه‌یه‌كی ئاسنینی هێجگار گه‌وره هه‌یه و دوو شاری له‌یه‌كتر جیاكردووه‌ته‌وه. له به‌رده‌می ده‌روازه ئاسنینه‌كه‌دا، دوو پاسه‌وان به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه، به‌و په‌ڕی باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودا ڕاوه‌ستاون. شوێنه‌كه هێمن و ئارامه، ته‌نها ده‌نگی چركه چركی میلی كاتژمێرێك دێت و خوله‌كه‌كان تێده‌په‌ڕن. دوو پاسه‌وانه‌كه به شێوازی سه‌ربازی دێن و ده‌ڕۆن و هه‌ر یه‌كه‌یان جێگای ئه‌وی دیكه‌یان ده‌گرێت. پاسه‌وانی یه‌كه‌م سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كات، له ناكاو ده‌كه‌وێته جووڵه و ڕۆشتنێكی سه‌ربازییانه ده‌ڕوات. له پاسه‌وانی دووه‌م نزیك ده‌بێته‌وه، پاسه‌وانی دووه‌م به نیگاكانی چاودێری پاسه‌وانی یه‌كه‌م ده‌كات. پاسه‌وانی یه‌كه‌م زیاتر نزیك ده‌بێته‌وه.
پاسه‌وانی2: ها چیته؟
پاسه‌وانی1: (به سووكی) خه‌ریكه ده‌بێت به سه‌عات نۆ و نیو، كه‌چی ئه‌و هێشتا نه‌هاتووه.
پاسه‌وانی2: (بێ ئه‌وه‌ی بجووڵێت) ده‌زانم. با چاوه‌ڕوان بین، بێ ئاماده‌بوونی ئه‌و، ناتوانین هیچ شتێك بكه‌ین.
(به تووندی)
پاسه‌وان بڕۆره‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆت.
پاسه‌وانی1: (حاڵه‌تی ئاماده‌باشی سه‌ربازیی وه‌رده‌گرێت) به‌ڵێ گه‌وره‌م.
(پاسه‌وانی یه‌كه‌م به هه‌مان ڕۆشتنی سه‌ربازیی، دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و له شوێنه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌وه‌ستێت. پاسه‌وانی دووه‌م به ڕووخساریدا دیاره نیگه‌رانه و په‌یتا په‌یتا سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كات. پاسه‌وانی یه‌كه‌میش نیگه‌رانه و ڕاوه‌ستانه سه‌ربازییه‌كه‌ی تێكده‌دات و سه‌یری لای ڕاست و چه‌پ ده‌كات).
پاسه‌وانی1: ئه‌وان دێن و ئه‌میش هێشتا نه‌هاتووه. ئێمه چی بكه‌ین؟
پاسه‌وانی2: چاوه‌ڕوان ده‌بین، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌بن. نیگه‌ران مه‌به.
پاسه‌وانی1: ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌و دوابكه‌وێت. هه‌رگیز وا نه‌بووه و دوا نه‌كه‌وتووه، پێویست بوو وه‌ك پیشه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی، له كاتژمێر حه‌وت لێره بوایه.
پاسه‌وانی2: كه‌س هۆكاری نه‌هاتنه‌كه‌ی نازانێت، له‌وانه‌یه‌ك شتێك ڕوویدابێت و وایكردووه نه‌توانێت بێت.
پاسه‌وانی1: ئه‌ی باشه ئێمه چی بكه‌ین؟
پاسه‌وانی2: هیچ ناكه‌ین. ئه‌و هه‌ر دێت، گرنگ ئه‌وه‌یه كاتێ ئه‌و هات و ئه‌وانیش هاتن، ئێمه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودابین.
(به ده‌نگێكی سه‌ربازیی)
ئاماده‌به
(پاسه‌وانی یه‌كه‌م بۆ پاراستنی ده‌روازه ئاسنینه‌كه، ڕاوه‌ستانێكی سه‌ربازیی راده‌وه‌ستێت. كات ده‌ڕوات، بێده‌نگی، هیچ ده‌نگێك نییه، وا دیاره پاسه‌وانی یه‌كه‌م چیتر سه‌بر و ته‌حه‌مولی نه‌ماوه، ده‌ستی به‌رز ده‌كاته‌وه تا سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی بكات، پاسه‌وانی دووه‌م ئاگای لێ ده‌بێت).
پاسه‌وانی2: (به تووندی و پێداگرییه‌وه) پاسه‌وان له شوێنی خۆت نه‌جووڵێیت.
(پاسه‌وانی یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئاماده‌باشی وه‌رده‌گرێت، له ده‌ره‌وه گوێی له ده‌نگی پاسێك ده‌بێت، پاسه‌كه ئیستۆپ ده‌گرێت، گوێی له ده‌نگی خه‌ڵك ده‌بێت كه له پاسه‌كه داده‌به‌زن و له شوێنه‌كه نزیك ده‌بنه‌وه، نیگه‌رانی به ڕووخساری پاسه‌وانی یه‌كه‌مه‌وه دیاره).
پاسه‌وانی1: (له‌سه‌ر هه‌مان ڕاوه‌ستان) هاتن، پێم وتی ئه‌وان دێن و ئه‌ویش هێشتا نه‌هاتووه.
پاسه‌وانی2: ئه‌وان ده‌بێت چاوه‌ڕوانبن، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌بین. تۆزێك له‌و نیگه‌رانییه‌ت كه‌م بكه‌روه كه هیچ پێویست نا‌كات. جگه له‌وه تۆ پێویسته ملكه‌چی بڕیاره‌كان بیت. ده‌ڵێی له بیرت چووه من پله‌كه‌م له تۆ به‌رزتره؟ من پێم وتیت نیگه‌ران مه‌به، كه‌واته نیگه‌ران مه‌به.
پاسه‌وانی1: به‌ڵام من و تۆ، له‌وه‌وه فرمانه‌كان وه‌رده‌گرین.
پاسه‌وانی2: ئێ ئاخر ئه‌و نه‌هاتووه. دوای ئه‌و من پله‌كه‌م به‌رزتره، له‌به‌ر ئه‌وه من فرمان ده‌رده‌كه‌م.
پاسه‌وانی1: كه‌واته چاوه‌ڕون ده‌بین.
(به نیگه‌رنییه‌وه)
به‌ڵێ، به دڵنیاییه‌وه هه‌ر دێت، ده‌روازه‌كه ئاوا به‌جێناهێڵێت.
(بێزاری به ڕووخساری پاسه‌وانی دووه‌مه‌وه دیاره، ژنێكی پیر دێته ژووره‌وه، زه‌رفێكی عه‌لاگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و جانتایه‌ك به‌دوای خۆیدا ڕاده‌كێشێت. له ته‌نیشتییه‌وه كچێكی گه‌نج دیاره، كۆڵه‌پشتێكی به پشته‌وه‌یه. پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن، كچه گه‌نجه‌كه یارمه‌تی ڕۆشتنی ژنه پیره‌كه ده‌دات و له ناوه‌ڕاستی شانۆكه نزیك ده‌بنه‌وه. ڕاده‌وه‌ستن و سه‌یرێكی ده‌روازه‌كه ده‌كه‌ن).
كچه گه‌نجه‌كه: (سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كات)، هێشتا نه‌یانكردووه‌ته‌وه، پێنج خووله‌كی ماوه.
ژنه پیره‌كه: ئاساییه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، وادیاره پاسه‌كه ئێمه‌ی زوو هێناوه.
كچه‌كه: له‌وانه‌یه. تۆ ماندوویت؟ شوێنێكت بۆ بدۆزمه‌وه تاكو دانیشیت و پشوویه‌ك بده‌یت؟
ژنه‌كه: نه‌خێر، ده‌توانم بۆ ماوه‌ی پێنج خووله‌ك به پێوه ڕاوه‌ستم و چاوه‌ڕێ بكه‌م. كوڕه‌كه‌م له پشتی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌وه چاوه‌ڕێم ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و سواری ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی ده‌بم.
كچه‌كه: (به پێكه‌نینه‌وه) پێنج خووله‌كه‌كه به خێرایی تێده‌په‌ڕێت.
ژنه‌كه: به‌ڵام كاتێك به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی كه‌سێكی خۆشه‌ویستت ده‌كه‌یت، خوله‌كه‌كان زۆر له‌سه‌رخۆ تێده‌په‌ڕن.
كچه‌كه: كوڕه‌كه‌ت ده‌بینیت و پێی شاد ده‌بیته‌وه. منیش به‌و په‌ڕی تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌م كه خۆشمده‌وێت. ئه‌ویش له پشت ئه‌و ده‌رگایه‌وه چاوه‌ڕێم ده‌كات، تاكو ژیانێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین.
ژنه‌كه: (زه‌رفه عه‌لاگه‌كه‌ی ناو ده‌ستی به‌رزده‌كاته‌وه) ئه‌و شیرینییه‌م بۆ دروست كردووه كه حه‌زی لێ ده‌كات، ساڵانێكی زۆره تامی نه‌كردووه. ناچاری و زه‌روره‌ت له‌یه‌كتری جیاكردینه‌وه. ئه‌ویش وه‌ك گه‌نجه‌كانی شار، ڕۆشت و كه‌وته گه‌ڕان به‌دوای بژێوی ژیان، یان ڕۆشت تا شوێنێكی ئارام و سه‌قامگیر بدۆزێته‌وه. ئه‌وان ڕۆشتن و ئه‌م ده‌روازه‌یه ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كات.
كچه‌كه: باشه ئه‌و بۆچی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لات؟ خۆ هه‌مو ڕۆژێك ده‌روازه‌كه ده‌كه‌نه‌وه. لانی كه‌م ده‌توانێت سه‌ردانت بكات. بۆچی تۆ ئه‌ركی ئه‌م هاتنه ده‌گریته ئه‌ستۆی خۆت، ڕێگاكه بۆ ئێره زۆر دووره، وێستگه‌ی ڕاوه‌ستانی پاسه‌كه زۆر و پێچاوپێچه. بۆ گه‌یشتن به ئێره، ده‌بێت له چه‌ندین پاس دابه‌زیت و سواری چه‌ندین پاسی دیكه ببیت.
ژنه‌كه: كچه‌كه‌م حه‌سره‌ت و شه‌وقی بینین وا ده‌كات من بێم، واده‌كات مه‌سافه دووره‌كان ته‌نها هه‌نگاوێك بێت. وه‌ك ئه‌وه وایه من بۆ گه‌یشتنم بێره، ته‌نها یه‌ك هه‌نگاوم ناوه. حه‌سره‌ت و شه‌وقی بینین، وا ده‌كات وێستگه‌كان و ژماره‌ی پاسه‌كان له‌بیر بكه‌م، بگره شه‌كه‌تی و ماندووبوونیش له‌بیرده‌كه‌م.
كچه‌كه: ئه‌ی باشه ئه‌و بۆ سه‌ردانی تۆ نا‌كات؟
ژنه‌كه: حه‌زی له گه‌ڕانه‌وه نییه، هه‌ست نا‌كات گه‌ڕانه‌وه‌ی سودێكی هه‌بێت.
كچه‌كه: ئه‌ی تۆ، ئایا بوونی تۆ به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی سودی هه‌بێت؟ سه‌یره. ئه‌گه‌ر هه‌مو جیهان بگه‌ڕێت، ته‌نها ئامێزی تۆ ده‌بێت به ئارمترین په‌ناگا بۆ ئه‌و.
ژنه‌كه: (هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌كێشێت) هیچ چاره‌م نییه، نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌ه‌وه بۆ شار، ده‌ڵێ لێره هه‌ست به غه‌ریبی ده‌كات، هیچ شتێك به‌م شاره‌وه‌ی نابه‌ستێته‌وه، چیتر وه‌ك نیشتیمانی خۆی سه‌یری نا‌كات.
(دێته‌وه سه‌رخۆی)
ده‌ی قه‌یناكات، ئه‌گه‌رچی ئه‌و له شارێكی دیكه‌یه، ئه‌وه‌نده‌م به‌سه من ئێستا ده‌یبینم، ئه‌و له‌وێ هه‌ست به سه‌لامه‌تی ده‌كات. ئه‌مه‌یه مرۆڤ زۆر پێویستی پێیه‌تی، سه‌لامه‌تی.
(كچه گه‌نجه‌كه سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ستی ژنه‌كه‌شی گرتووه).
كچه‌كه: ده‌ی با بڕۆین، كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌یه.
(به‌ره‌و لای ده‌روازه‌كه ده‌ڕۆن، هه‌ردووكیان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن).
كچه‌كه: (به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات، پاشان سه‌یری پاسه‌وانی یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵیت) بۆچی هێشتا ده‌روازه‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه؟ ئێستا كاتی كردنه‌وه‌یه‌تی. هه‌نووكه سه‌عات نۆ و نیوی ته‌واوه.
پاسه‌وانی1: ئێستا ناتوانین بیكه‌ینه‌وه.
پاسه‌وانی2: ئه‌و جارێ نه‌هاتووه.
ژنه‌كه: ئێ ئه‌وه كێیه كه جارێ نه‌هاتووه؟ ده‌روازه‌كه بكه‌ره‌وه با تێپه‌ڕین.
پاسه‌وانی2: ناتوانین. فرمانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌مان پێ نییه.
كچه‌كه: باشه فرمانت له كوێوه بۆ دێت؟ خۆ ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه، ده‌ڕۆین بۆ شاره‌كه‌ی دیكه. هیچ جارێك كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه دوانه‌كه‌وتووه.
(له ده‌ره‌وه ده‌نگی ڕاوه‌ستانی ئۆتۆمۆبیلێك ده‌بیسرێت، پاسه‌وانی یه‌ك پێده‌كه‌نێت)
پاسه‌وانی1: ئه‌وا گه‌یشت، هه‌ر ئێستا فرمانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌مان پێ ده‌دات. نیگه‌ران مه‌بن.
(ژنه‌كه و كچه‌كه سه‌یری ئاراسته‌ی ده‌نگی ئۆتۆمۆبێله‌كه ده‌كه‌ن. پاسه‌وانی یه‌ك و دوو، حاڵه‌تی ئاماده‌باشی سه‌ربازیی وه‌رده‌گرن. چه‌ند چركه‌یه‌ك و سێ كه‌سی گه‌نج دێنه ژووره‌وه، دووانیان ئه‌كته‌ری تیپێكی شانۆیین و ئه‌ویتریان نووسه‌ری شانۆگه‌رییه)
نووسه‌ره‌كه: به‌خێرایی په‌له بكه‌ن، گه‌یشتین، ئێستا ده‌روازه‌كه كراوه‌ته‌وه.
(له ده‌روازه‌كه نزیك ده‌بنه‌وه و شۆك ده‌بن له‌وه‌ی جارێ نه‌كراوه‌ته‌وه)
ئه‌كته‌ری1: ئه‌وه چییه هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌كته‌ری2: (سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات) نۆ و نیو لایداوه.
نووسه‌ره‌كه: كه‌واته با چاوه‌ڕێ بكه‌ین، ئه‌وه‌تا خه‌ڵكانی دیكه‌شی لێیه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن.
(كچه گه‌نجه‌كه به دڵخۆشییه‌وه سه‌یری ئه‌كته‌ره‌كان ده‌كات، لێیان نزیك ده‌بێته‌وه)
كچه‌كه: ئێوه ئه‌و دووانه‌تان، ئه‌كته‌ری شانۆن، ده‌تانناسم. هاتووم بۆ هه‌مو نمایشه‌كانتان.
ئه‌كته‌ری1: (به دڵخۆشییه‌وه) به‌ڵێ، ئێمه ئه‌وین، بۆ دواجار له‌م شاره‌دا كه‌سێكمان دۆزییه‌وه كه ده‌مانناسێت.
كچه‌كه:هه‌موان ئێوه ده‌ناسن و تیپه‌كه‌شتان ده‌ناسن. مه‌به‌ستم هه‌موان نییه… به‌ڵام ئێوه ئه‌و دووانه‌تان داهێنه‌رن. شانۆگه‌رییه‌كانی ئێوه‌م خۆشده‌وێت.
نووسه‌ره‌كه: زۆر سوپاست ده‌كه‌م. تۆ ڕۆژه‌كه‌ی ئێمه‌ت خۆشتر كرد. ئێمه پێویستمان به هه‌ندێك دڵدانه‌وه و دڵخۆشی هه‌بوو، لێره دۆزیمانه‌وه. پێده‌چێت تۆ گرنگی به شانۆ بده‌یت، گه‌ر وا نه‌بێت، كێ له‌م ڕۆژگاره‌دا گرنگی به نمایشه شانۆییه‌كان ده‌دات. هه‌موان له شانۆ دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. من نووسه‌ری شانۆگه‌ریم، من شانۆگه‌رییه‌كانی ئه‌وان ده‌نووسم.
كچه‌كه: به‌خێربێیت، من موتابه‌عه‌ی هه‌مو هونه‌ره‌كان ده‌كه‌م، ده‌ڕۆم بۆ بینینی شانۆگه‌ری و پێشانگاكان و له كۆڕ‌و سیمیناره‌كانیشدا ئاماده ده‌بم. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه خۆم له هیچیاندا باش نیم.
ئه‌كته‌ری2: ئا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌مانناسی، جه‌ماوه‌ر كورسی شانۆگه‌رییه‌كانی ئێمه‌یان به‌جێهێشتووه، كورسییه‌كان چۆڵ و هۆڵن و چیتر شانۆ هونه‌رێك نییه بۆ خه‌ڵك، به‌ڵكو هونه‌ری نوخبه‌یه.
ژنه‌كه: (بۆ كچه‌كه) ئه‌وانه كێن؟
كچكه: ئه‌و دووانه ئه‌كته‌ره‌ن.
ژنه‌كه: (له نزیكه‌وه له ده‌موچاویان ورد ده‌بێته‌وه)هه‌رگیز له ته‌له‌فزیۆن نه‌مبینیون.
نووسه‌ره‌كه: خانمه‌كه‌م، ئه‌وان ئه‌كته‌ری شانۆن، ته‌نها شانۆ، ئه‌كته‌ری ته‌له‌فزیۆن نین.
ژنه‌كه: ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم، ئه‌كته‌ر ئه‌وه‌یه كه له ته‌له‌فزیۆندا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌كته‌ری1: (به پێناخۆشبوونه‌وه)، چونكه ئێوه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕانه‌هاتوون بێن بۆ شانۆگه‌رییه‌كان.
(به حه‌ماسه‌ته‌وه)
ته‌له‌فزیۆن ئێوه‌ی له هونه‌ری ڕاسته‌قینه بێ به‌ش كردووه، ئێوه‌ی له‌و ڕۆڵبینین و چركه‌ساته سه‌رسوڕهێنه‌رانه بێ به‌ش كردووه كه ئه‌كته‌ری شانۆگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌حنه‌ی شانۆكه پێشكه‌شی ده‌كات.
ژنه‌كه: (به واقوڕمانه‌وه) كوڕه‌كه‌م وه‌ڵا هیچ له‌وه تێنه‌گه‌شتم كه وتت. من ژنێكی پیری به‌ساڵاچووم، هیچ له شانۆگه‌ریی نازانم، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت له ته‌له‌فزیۆنه‌وه پیشان ده‌درێن و ده‌مانخاته پێكه‌نین و دڵخۆشمان ده‌كات.
ئه‌كته‌ری2: (به‌توڕه‌ییه‌وه) به‌دڵنییاییه‌وه، ئه‌وان ته‌نها شانۆگه‌ریی سه‌قت و خراپ و بێ بایه‌خ، پیشانی ئێوه ده‌ده‌ن.
كچه‌كه: (پێده‌كه‌نێت) ئازیزه‌كه‌م، ئه‌م خاتوونه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌مو ئه‌مانه‌وه نییه. ئه‌م هۆكاری ئه‌وه نییه كه ئێوه، له ئاماده‌نه‌بوونی جه‌ماوه‌ر بۆ شانۆگه‌رییه‌كانتان، هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن. ئه‌و سه‌باره‌ت به نمایشی شانۆگه‌رییه‌كانتان هیچ نازانێت، خۆ ئه‌گه‌ر بشزانێت، ئه‌وا به دڵنییاییه‌وه نایه‌ت و ئاماده‌نابێت.
نووسه‌ره‌كه: جا بۆچی و له‌به‌رچی ئاماده‌نابیت؟ چی وای لێده‌كات نه‌یه‌ت بۆ نمایشه‌كانمان؟
كچه‌كه: مامۆستای ئازیز، تۆ نووسه‌ری شانۆنامه‌یت، دڵنییام كه‌سێكی ڕۆشنبیر و هوشیاریت، ئه‌و نمایشانه‌ی ئێوه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، بۆ هه‌مو خه‌ڵك نییه. ئافره‌تێك له‌م ته‌مه‌نه‌دا بێت، چۆن چۆنی له‌وه تیبگات كه ئێوه له‌سه‌ر شانۆ پێشكه‌شی ده‌كه‌ن؟ ئێوه شانۆگه‌رییه‌كانتان بۆ نوخبه نمایش ده‌كه‌ن، هاوڕێكه‌ی خۆت وای وت.
نووسه‌ره‌كه: (به‌تووڕه‌ییه‌وه) بۆ نوخبه؟ ئه‌وه پاساوێكه بۆ ئه‌وه‌ی واز له شانۆ بهێنن. ئێمه له میانه‌ی نمایشكردنی ئه‌و شانۆگه‌رییه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌وه، باس له كێشه و قه‌یرانه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین.
كچه‌كه: (به جۆرێك له شه‌رمكردنه‌وه) به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن كه‌س لێی تێناگات. من ئه‌گه‌رچی كتێب ده‌خوێنمه‌وه و لافی ئه‌وه لێده‌ده‌م ڕۆشنبیر و تێگه‌یشتووم، به‌ڵام زۆرجار له شانۆگه‌رییه‌كانتان دێمه ده‌ره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێگه‌شتبم. بمبووره، به‌ڵام ئه‌مه بیروبۆچونی ئه‌وانه‌یه كه دێن بۆ بینینی شانۆگه‌رییه‌كانتان، ده‌توانن پرسیاریان لێ بكه‌ن.
ئه‌كته‌ری2: (به تووڕه‌ییه‌وه) چونكه زه‌وقێكی نزم و خراپتان هه‌یه.
ژنه‌كه: كوڕه‌كه‌م هێمن به‌ره‌وه و تۆزێك له تووڕه‌ییه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده من له‌م قسه و باسانه‌ی لێره‌دا ڕووده‌دات تێ ناگه‌م. چونكه هیچ په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه. به‌ڵام ئه‌وه بزانه، تۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێك ده‌كه‌یت، به هێمنی و دوور له تووڕه‌بوون بیدوێنه. خۆ وا دیاره گه‌نجێكی ژیر و تێگه‌یشتوویت.
(ئه‌كته‌ری دووه‌م دیاره شه‌رم گرتوویه‌تی/ ئیحراج بووه و سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات).
ئه‌كته‌ری2: (خۆی له مه‌سه‌له‌كه ده‌دزێته‌وه) باشه كه‌ی ده‌روازه‌كه ده‌كه‌نه‌وه. ده‌مانه‌وێت بڕۆین.
پاسه‌وانی 2: هێشتا نه‌هاتووه. ئه‌و فرمانمان پێده‌دات ده‌روازه‌كه بكه‌ینه‌وه.
كچه‌كه: ئێ ئه‌مه كێیه كه هێشتا نه‌هاتووه؟ هه‌ر كه پرسیارتان لێ ده‌كه‌ین ده‌ڵێن نه‌هاتووه. ئه‌وه كێیه كه ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌وه، له‌ژیر ئه‌م خۆره‌تاوه‌دا ڕاوه‌ستاوین و چاوه‌ڕێی هاتنی جه‌نابیان ده‌كه‌ین؟
پاسه‌وانی1: ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه‌یه. ئه‌و هه‌میشه زوو دێت و له سه‌عات حه‌وت لێره بووه و فرمانمان پێده‌دات كاتژمێر نۆ و نیو، ده‌روازه‌كه بكه‌ینه‌وه.
نووسه‌ره‌كه: باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌هات؟
پاسه‌وانی2: ده‌روازه‌كه ناكه‌ینه‌وه.
ئه‌كته‌ری2: (به تووڕه‌ییه‌وه) جا ئێمه ده‌بێت تا هاتنی جه‌نابی ئه‌و، هه‌ر ئاوا چاوه‌ڕوان بین؟
پاسه‌وانی2: به‌ڵێ ده‌بێت چاوه‌ڕوان بن. پاشان به ڕێزه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه‌مان بكه.
ئه‌كته‌ری1: په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن. به ته‌له‌فۆن فرمانه‌كه‌تان پێ ده‌دات، ده‌ی شتێك بكه‌ن.
پاسه‌وانی1: تۆ ئه‌و كه‌سه نیت، پێمان بڵێیت چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین. فرمانه‌كه ئه‌وه‌یه كاتێ به‌رێز ئه‌فسه‌ر هات، ده‌روازه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و تاقه كه‌سه فرمانمان پێ ده‌دات بیكه‌ینه‌وه.
ژنه‌كه: (ڕازییه) ده‌ی قه‌یناكات. چاوه‌رێ ده‌كه‌ین، دیاره نه‌هاتنی به‌ده‌ست خۆی نییه.
پاسه‌وانی1: ئه‌و هیچ كاتێك دوا نه‌كه‌وتووه، زیاد له ده ساڵه ئه‌فسه‌ری ئه‌م ده‌روازه‌یه‌یه و هه‌رگیز دوا نه‌كه‌وتووه. نه‌هاتنه‌كه‌ی زۆر سه‌یره.
(بۆ پاسه‌وانی دووه‌م)
ئایا په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تییه‌وه بكه‌ین و مه‌سه‌له‌كه‌یان پێ بڵێین؟
پاسه‌وانی2: نه‌خێر، بۆمان نییه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ین. تۆ خۆت ده‌زانیت، هه‌ر چییه‌ك ڕووبدات، ئه‌و لێی قه‌ده‌غه كردووین بڕۆینه نووسینگه‌كه‌یه‌وه. چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین. له‌وانه‌یه ئه‌م چاوه‌ڕێكردنه خێری تیابێت.
ژنه‌كه: باشه.
(بۆ كچه گه‌نجه‌كه)
من له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه داده‌نیشم، ئه‌وه‌نده به پێوه وه‌ستام، قاچه‌كانم ماندووبوون. تۆ ده‌توانیت قسه‌كانت ده‌رباره‌ی شانۆ و نوخبه و نواندن ته‌واو بكه‌یت كه من هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتم.
كچه‌كه: (یارمه‌تی ژنه‌كه ده‌دات تاكو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه دا‌نیشێت) هاهاهاها، پێویست به‌وه نا‌كات، قسه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆ خۆشتره، قسه‌كردن ده‌رباره‌ی كوڕه‌كه‌ت و ئه‌و شیرینیه‌ی كه خۆشی ده‌وێت.
ژنه‌كه: خوا ئاگادارت بێت. وه‌ڵا دڵم به تۆ زۆر كراوه‌ته‌وه. تۆ گه‌نجێكی جوان و شۆخ و شه‌نگیت، بۆ تا ئێستا شووت نه‌كردووه و هه‌زار كه‌س مه‌منونت ده‌بن؟
كچه‌كه: (هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌كێشێت) وه‌ڵا دایه گیان، دڵم سه‌ری لێ تێكچووه، نازانێ كامیان هه‌ڵبژێرێت، ئایا ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژێرێت كه خۆشمده‌وێت و له ده‌رگای دڵمی داوه، یان ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژێرێت كه به‌هۆی داب و نه‌ریته‌وه ده‌بێت شووی پێ بكه‌م.
ژنه‌كه: به‌گوێی دڵت بكه.
كچه‌كه: ئێ منیش هه‌ر ئه‌وه‌م كردووه. خۆزگه دایكم وه‌ك تۆ ده‌بوو، ئه‌و بڕوای به لێدانی ده‌رگای دڵ نییه. ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگه كه ده‌بێت من بڕیاری ئه‌و جێبه‌جێ بكه‌م. پێویسته به گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و، شوو به كه‌سێك بكه‌م كه هه‌ر له منداڵییه‌وه بۆ یه‌كتری دانراوین.
ژنه‌كه: جا ئه‌و بۆچی بۆت هه‌ڵده‌بژێرێت؟ خۆ تۆ شوو ده‌كه‌یت نه‌ك ئه‌و. هیچ رۆژێك بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه هاوسه‌رێك بۆ كوڕه‌كه‌م هه‌ڵبژێرم یان فڵانه ڕێگا بگرێته‌به‌ر. هه‌ر له منداڵییه‌وه فێرمكردووه خۆی رێگای خۆی هه‌ڵبژێرێت، خوێندنه‌كه‌ی، جلوبه‌رگه‌كانی، ڕه‌نگی ژووره‌كه‌ی كه بۆیاخمان كرد، هه‌موی خۆی هه‌ڵیبژاردووه. ته‌نانه‌ت ڕۆشتنی بۆ تاراوگه من بۆم هه‌ڵنه‌بژاردووه. رۆژێك له رۆژان چییه له بڕیارێكی ناڕازی نه‌بووم.
كچه‌كه: دڵنیام پیاوێكی به‌هێزت لێ دروست كردووه، خۆی خاوه‌نی بڕیاره‌كانی خۆیه‌تی. به‌ڵام ئێمه خۆمان خاوه‌نی بڕیاری خۆمان نین، ده‌بێت باوك و دایك و ته‌نانه‌ت خوشك و براكانیشمان، ده‌ست بخه‌نه ناو بڕیاره‌كانمانه‌وه. ئه‌م پسپۆڕییه مه‌خوێنه، له‌و شوێنه كار مه‌كه، ئه‌و پیاوه‌ت خۆشنه‌وێت، ئه‌م جلوبه‌رگه له‌به‌رمه‌كه. ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌وان خواردنه‌كه‌شمان بۆ هه‌ڵده‌بژێرن. ئێمه هیچ شتێكمان به‌ده‌ستی خۆمان نییه.
ژنه‌كه: به‌رگری له بڕیاره‌كانی خۆت بكه، هه‌رگیز به پاشكۆبوون ڕازی مه‌به، به‌وه‌ی بێ بیركردنه‌وه هه‌مو ئه‌و شتانه جێبه‌جێ بكه‌یت كه به‌سه‌رتدا ده‌سه‌پێنرێت. خۆت به و مه‌به به سێبه‌ری هیچ كه‌سێك. ته‌نانه‌ت ئه‌و هاوسه‌ره‌ش كه شووی پێ ده‌كه‌یت، وا له خۆت مه‌كه ببیت به سێبه‌ری ئه‌و.
نووسه‌ره‌كه: (بۆ هه‌ردوو ئه‌كته‌ره‌كه) قسه‌ی ئه‌م ژنه هه‌موی په‌ند و حیكمه‌ته، با بینووسمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیرم نه‌چێته‌وه. له‌وانه‌یه بۆ شانۆگه‌ریی داهاتوو، وه‌ك حیوار پێویستیم پێی بێت. هه‌رچییه‌كی وت ده‌ینووسمه‌وه.
ئه‌كته‌ری1: ئێ زۆرباشه. له پشتی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌وه، ئاینده‌یه‌كی باشتر چاوه‌رێمانه. له‌وێ به‌دوای خودی خۆماندا ده‌گه‌ڕێین، به دوای شێوازێكی جیاواز و بینه‌رێكی جیاوازدا ده‌گه‌ڕێین.
ئه‌كته‌ری2: (به بێزارییه‌وه) ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه ناكرێته‌وه، ئه‌فسه‌ره‌كه زۆر دواكه‌وت. ده‌بێت بڕۆین بۆ شاره‌كه‌ی دی، تۆ بڵیی ئا به‌م شێوه‌یه بمێنینه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ین؟
نووسه‌ره‌كه: با كه‌مه‌كێكی دی سه‌بر بكه‌ین. هاوڕێ شانۆ فێری سه‌بر و ئارامیما ده‌كات.
ئه‌كته‌ری2: هه‌روه‌ها فێرمان ده‌كات ده‌سته و ئه‌ژنۆ دانه‌نیشین. ئه‌وان بێ ڕێزیمان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن. بۆچی ئێمه به‌رگه‌ی نه‌هاتنی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان بگرین؟
نووسه‌ره‌كه: جا تۆ ده‌ته‌وێت به زۆر ده‌روازه‌كه بكه‌ینه‌وه؟
ئه‌كته‌ری2: با خۆیان شتێك بكه‌ن، په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن، یان په‌یوه‌ندی به ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه بكه‌ن. ئێمه بۆ ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین؟
نووسه‌ره‌كه: چونكه ئه‌وان فرمانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌یان پێ نییه. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شیان نییه په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تییه‌وه بكه‌ن. من له مه‌سه‌له‌كه تێده‌گه‌م، تۆش پێویسته تێبگه‌یت.
ئه‌كته‌ری2: ئه‌م چاوه‌ڕوانییه ته‌واو په‌ستی كردووم و سه‌برم نه‌ماوه، به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرم.
نووسه‌ره‌كه: تۆ ئه‌كته‌ری شانۆیت، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخ، له‌سه‌ر سه‌حنه‌ی شانۆ فێری سه‌بر و نه‌رم و نیانی ده‌بیت. ئه‌ی شانۆ ئه‌وه‌ی فێرنه‌كردوویت؟
ئه‌كته‌ری2: (به بێزارییه‌وه ئاهێك هه‌ڵده‌كێشێت) تاكایه فه‌لسه‌فه‌م به‌سه‌ردا لێمه‌ده، شانۆ هه‌مو ئه‌وانه‌مان فێر ده‌كات. تۆ هه‌ر له منداڵیته‌وه كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ بوویت، شانۆ هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه. من حه‌ز ناكه‌م كه‌سێكی ئایدیالی بم و بكه‌ومه دوای خه‌یاڵپڵاو و شته ناڕاسته‌كان به راست وه‌ربگرم.
نووسه‌ره‌كه: ئه‌وه بۆچوونی خۆته. به‌ڵام من به ڕاستی هه‌مو ئه‌وه له شانۆوه فێربووم. ئه‌وه شانۆ بوو كه‌سایه‌تی منی دروست كرد.
ئه‌كته‌ری2: ئه‌وه تۆیت، كۆمه‌ڵێ قسه‌ی قه‌ڵه‌و ده‌كه‌یت كه په‌یوه‌ندی به واقیعه‌وه نییه. با واز له قسه‌كردن له‌سه‌ر شانۆ بێنین، من له‌م چاوه‌ڕوانییه‌ی ئێره بێزار بووم. ده‌بێت له ده‌روازه‌كه تێپه‌ڕین.
(وا دیاره دوو پاسه‌وانه‌كه سه‌ریان لێ شێواوه).
پاسه‌وانی1: (بۆ پاسه‌ونی 2) زۆر دواكه‌وت، ئه‌وانی دیكه‌ش ورده ورده ده‌گه‌نه ئێره و ده‌یانه‌وێت له ده‌روازه‌كه‌وه تێپه‌ڕن. نابێت خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌و خۆره جێبێڵین و ناچار به چاوه‌ڕوانیان بكه‌ین.
پاسه‌وانی2: ده‌توانین چی بكه‌ین؟ ئێمه پابه‌ند و ملكه‌چی فرمانێكی سه‌ربازین، ده‌بێت ئه‌و فرمانه جێبه‌جێ بكه‌ین. تۆ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بیكه‌یته‌وه، فه‌رمو بیكه‌ره‌وه و به‌رگه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی بگره.
پاسه‌وانی1: (به شپرزه‌ییه‌وه) من؟ نه‌خێر.. نه‌خێر حه‌زم له زیندان نییه.
پاسه‌وانی2: له‌وانه‌یه پله‌كه‌شت نزم بكه‌نه‌وه كه به هه‌زار ده‌رده سه‌ری وه‌رتگرتووه.
پاسه‌وانی1: ده‌ڕۆم بۆ نوسینگه‌كه، تاكو په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تییه‌وه بكه‌م و مه‌سه‌له‌كه‌یان پێ بڵێم.
پاسه‌وانی2: ئه‌مه‌ش هه‌ر نایاساییه، تۆ باش ده‌زانیت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی بكه‌یت، خۆت دووچاری سزاده‌كه‌یت. له‌وانه‌یه ئه‌فسه‌ره‌كه بێت و بزانێت تۆ ڕۆشتویته‌ته نووسینگه‌كه‌یه‌وه كه ساڵانێكه قه‌ده‌غه‌ی كردووه بڕۆینه ناویه‌وه.
پاسه‌وانی1: ئه‌ی چاره چییه؟ ئه‌مه حاڵه‌تێكی له ناكاوه.
پاسه‌وانی2: ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان چاوه‌ڕێ بكه‌ین. ئه‌وان له‌سه‌ریانه به‌رگه‌ی چاوه‌ڕوانی بگرن.
(ده‌نگی پیاكێشان به ده‌روازه‌كه‌دا ده‌بیسرێت، هه‌موان به‌ئاگادێنه‌وه، پیاكێشانه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه. به‌ره‌و ئه‌و لایه ده‌ڕۆن كه ده‌نگی پیاكێشانی ده‌روازه‌كه‌ی لێوه دێت و تابێت ده‌نگه‌كه زیاتر ده‌بێت).
پاسه‌وانی1: به دڵنیاییه‌وه له لاكه‌ی تر، ده‌روازه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت بێن بۆ ئه‌م دیوو.
پاسه‌وانی2: جا ئێمه چی بكه‌ین؟ ناتوانین ده‌روازه‌كه بكه‌ینه‌وه تا بێن و تێپه‌ڕن.
(پاسه‌وانی یه‌كه‌م به ئاسته‌م درزێك ده‌كاته ده‌روازه‌كه‌وه، لێیه‌وه سه‌یری ئه‌و دیو ده‌كات، ده‌نگی خه‌ڵكی لاكه‌ی تر ده‌بیسێت).
ده‌نگێك: كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه دواكه‌وتووه، خه‌ڵكی لێره چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بپه‌ڕنه‌وه.
كچه گه‌نجه‌كه: (به‌ده‌نگی به‌رز تا خه‌ڵكانی ئه‌و دیو ده‌روازه‌كه گوێیان له ده‌نگی بێت): ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی زۆر دواكه‌وتووه.
ده‌نگه‌كه: ئێ بۆ دواكه‌وتووه؟
پاسه‌وانی2: خه‌تای ئه‌فسه‌ره‌كه‌یه، هێشتا نه‌هاتووه فرمانی كردنه‌وه‌یمان پێ بدات. تۆش ده‌زانیت فرمانه‌كان چۆن چۆنییه.
ده‌نگه‌كه: ده‌زانم. ئایا زۆر دوا ده‌كه‌وێت؟ خه‌ڵكی لێره بێزاربوون له چاوه‌ڕوانی.
پاسه‌وانی1: نازانین، چاوه‌ڕێی هاتنی ده‌كه‌ین.
ده‌نگه‌كه: په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن. ناكرێت خه‌ڵكی له چاوه‌ڕوانیدا به‌جێبێلن و هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌شی نه‌زانن. پێویسته كه‌سێكی دی هه‌بێت، فرمان به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه بدات.
پاسه‌وانی2: باشه، مه‌سه‌له‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، تۆزێك سه‌برتان هه‌بێت.
(له ده‌ره‌وه ده‌نگی ئۆتۆمۆبێلێك ده‌بیسرێت، هه‌ر هه‌مویان به ئاگادێنه‌وه، له‌ناویشیان دوو پاسه‌وانه‌كه).
پاسه‌وانی1: ئه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه.
(ژنه پیره‌كه به یارمه‌تی كچه گه‌نجه‌كه هه‌ڵده‌سێته سه‌ر پێ و ڕاده‌وه‌ستێت).
ژنه‌كه: سوپاس بۆ خوا، پێم وتن سه‌برتان هه‌بێت سه‌رده‌كه‌ون.
كچه‌كه: (سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی شانۆكه ده‌كات) ئۆتۆمۆبێله‌كه مه‌ده‌نییه. ئایا ئه‌فسه‌ره‌كه ئۆتۆمۆبێلی مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنێت؟
پاسه‌وانی2: (به نائومێدییه‌وه) ئه‌و نییه.
(حیكایه‌تخوان كه پیاوێكی به ته‌مه‌نه دێته ژووره‌وه، نیشانه‌كانی هیلاكی و شه‌كه‌تی پێوه دیاره. لێیان نزیك ده‌بێته‌وه، جانتایه‌ك به ده‌ستییه‌وه‌یه، سه‌یریان ده‌كات، ئه‌وانیش سه‌یری ده‌كه‌ن، له دوو پاسه‌وانه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه).
حیكایه‌تخوان: به‌ڕێزان ئه‌م كاته‌تان باش
(به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری ده‌روازه‌كه ده‌كات)
چییه هێشتا ده‌روازه‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه؟ شۆفێری ته‌كسییه‌كه پێی وتم ئه‌مه ده‌روازه‌ی په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ شاره‌كه‌ی دی.
پاسه‌وانی2: به‌ڵێ خۆیه‌تی، به‌ڵام هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه.
پاسه‌وانی1: ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه جارێ نه‌هاتووه، وامان زانی تۆ ئه‌ویت.
حیكایه‌تخوان: (پێده‌كه‌نێت) من ئه‌فسه‌رم؟ خۆزگه ئه‌فسه‌ر بوومایه و حیكایه‌تخوان نه‌بوومایه.
پاسه‌وانی1: حیكایه‌تخوانیت!، به‌خێربێیت و سه‌رچاومان هاتیت، ده‌توانیت له‌گه‌ڵ ئه‌وان چاوه‌ڕێ بكه‌یت.
(به ده‌ستی ئاماژه بۆ ئه‌وانی دی ده‌كات، پاشان بۆ پاسه‌وانی دووه‌م)
پێڕه‌كه ته‌واوبوو.
حیكایه‌تخوان: جا بۆ چاوه‌ڕێ بكه‌ین؟ پێیان وتم ده‌روازه‌كه كاتژمێر نۆ و نیو ده‌كرێته‌وه.
كچه‌كه: جارێ نه‌كراوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئێمه چاوه‌رێ به، ئێمه چاوه‌ڕێین.
حیكایه‌تخوان: ئێ بۆ هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه؟
ژنه‌كه: (به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه) چونكه هێشتا نه‌هاتووه.
نووسه‌ره‌كه: خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ت، ئه‌وا ده‌روازه‌كه ناكرێته‌وه.
ئه‌كته‌ری1: ئه‌و دووانه
(ئاماژه بۆ دوو پاسه‌وانه‌كه ده‌كات)
مافی ئه‌وه‌یان نییه ده‌روازه‌كه بكه‌نه‌وه، ته‌نها به فرمانی ئه‌و نه‌بێت.
ئه‌كته‌ری2: (به توڕه‌ییه‌وه) ئێمه، ئێمه بێزاربووین له چاوه‌ڕوانی. خه‌تای ئێمه چییه ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان نه‌هاتووه.
حیكایه‌تخوان: ئه‌ها تێگه‌شتم. باشه ئه‌فسه‌ره‌كه كه‌ی دێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه بكاته‌وه؟
كچه‌كه: نازانین. زۆر زۆر دواكه‌وتووه.
حیكایه‌تخوان: (بۆ دوو پاسه‌وانه‌كه) زۆر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین؟
پاسه‌وانی2: نازانین، ئێمه‌ش وه‌ك تۆ و وه‌ك ئه‌وانین، نازانین كه‌ی دێت. چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن ئێوه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
پاسه‌وانی1: دێت، ڕاسته ئه‌و دواكه‌وتووه، به‌ڵام هه‌ر دێت. كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه په‌یوه‌سته به وشه‌یه‌كی ئه‌وه‌وه.
(لاسایی ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌كاته‌وه)
ده‌روازه‌كه بكه‌نه‌وه. ئێمه‌ش زۆر به سانایی ده‌یكه‌ینه‌وه. مه‌سه‌له‌كه ئاسانه وه‌ك هه‌مو شته ئاسانه‌كانی ئه‌م ژیانه، وه‌ك وه‌نه‌وزێك كه په‌له‌ی نووستنیه‌تی.
پاسه‌وانی2: (به ڕقه‌وه سه‌یری پاسه‌وانی یه‌كه‌م ده‌كات) ئه‌وه كاری ئێمه نییه پاساو بۆ دواكه‌وتنه‌كه‌ی بێنینه‌وه. ئه‌ركی ئێمه ته‌نها بریتییه له كردنه‌وه و داخستنی ده‌روازه‌كه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر فرمانمان بۆ هات.
ئه‌كته‌ری2: به‌ڵام زۆر چاوه‌ڕێمان كرد، ئێره زۆر دووره له شاره‌وه، به پاس رێگایه‌كی دوور و درێژمان بڕی تا گه‌یشتووین به ئێره. ئه‌م شوێنه دووره ده‌سته، ته‌نانه‌ت لێره شوێنێكی لێ نییه بۆ چاوه‌ڕوانی گونجاوبێت.
پاسه‌وانی2: ئێره ته‌نها شوێنێكه بۆ تێپه‌ڕین، شوێنی مانه‌وه و ئیسراحه‌ت كردن نییه.
ئه‌كته‌ری2: ئه‌مه ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌كه له‌كاتی خۆیدا بكرێته‌وه. به‌ڵام ئێمه ناچارین چاوه‌ڕێ بكه‌ین.
پاسه‌وانی2: هیچ شتێك وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه، شته‌كان جێگیرنین و گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. له‌وانه‌یه ئه‌فسه‌ره‌كه كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ی گۆڕیبێت. له‌وانه‌یه كاتژمێر ده یان یانزه بكرێته‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ بۆچوونی خۆی گۆڕیبێت و نه‌یكاته‌وه.
ژنه‌كه: (شۆك بووه) چی؟ ئه‌ی ئێمه چی بكه‌ین؟
پاسه‌وانی2: چاوه‌ڕێ بن، یان به دوای پاسه‌كاندا بگه‌ڕێن، تا بتان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ماڵه‌كانتان.
كچه‌كه: من ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه، بڕیاری رۆشتنم بۆ شاره‌كه‌ی دی، هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی بۆ نییه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه، ده‌بێت ملكه‌چی بڕیاره‌كه‌ی دایكم بم، هاوڕێی خه‌ونه‌كانم له‌ده‌ست ده‌ده‌م كه له‌وێ چاوه‌ڕێم ده‌كات.
ژنه‌كه: منیش ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه، كوڕه‌كه‌م چاوه‌ڕێم ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكه‌ش بۆگه‌ن ده‌كات كه بۆم ئاماده كردووه.
نووسه‌ره‌كه: ئێمه‌ش ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه، هه‌ر ده‌بێت بڕۆین بۆ شاره‌كه‌ی دی، ئێمه له شوێنێكی دیكه به دوای ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێین، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی لێره هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه و بێزاربووین له‌م شاره.
ئه‌كته‌ری2: خۆمان فریو ده‌ده‌ین، پێمانوایه ئێمه به په‌ڕینه‌وه‌مان بۆ شاره‌كه‌ی دی، ده‌رفه‌تی زۆر ده‌دۆزینه‌وه، گوایه له‌وێ شانۆ چاوه‌ڕێمان ده‌كات و ئامێزی خۆیمان بۆ ده‌كاته‌وه، لێره ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌م شانۆگه‌ریانه‌مان به‌رده‌وام بێت، ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنمان نابێت. چونكه جه‌ماوه‌ر له‌وه تێناگات كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ین، من خۆم ئه‌كته‌ری ئه‌م شانۆگه‌ریانه‌م، كه‌چی له ئامانجه‌كه‌ی تێ ناگه‌م.
ئه‌كته‌ری1: گرنگ ئه‌وه‌یه ڕۆڵێكی جوان بگێڕیت. ڕۆژێك دێت هه‌مو خه‌ڵك بمانناسێت و نمایشه‌كانمان له ڤیستیڤاڵه‌كاندا پێشكه‌ش بكه‌ین.
ئه‌كته‌ری2: ئه‌ی ئێستا بۆ كێی پێشكه‌ش بكه‌ین؟ بینه‌ر حه‌زی به‌وه نییه كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ین. بینه‌ر به نابه‌دڵی دێنه ژووره‌وه و پێش ئه‌وه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه بگاته ناوه‌ڕاستی نمایشه‌كه، ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌وان له‌وه تێناگه‌ن كه شانۆگه‌رییه‌كه‌مان ده‌یڵێت.
نووسه‌ره‌كه: هه‌ڵه‌كه هه‌ڵه‌ی ئێمه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه. بینه‌رێكی نه‌زانه، تێ ناگات، هیچ هه‌ست و سۆزێكی نییه.
ئه‌كته‌ری2: بگره هه‌ڵه‌ی ئێمه‌یه، چونكه ئێمه له خه‌م و ئازاره‌كانی بینه‌ر دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه و به شوێن تێكستی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئاڵۆز و بێ مانادا ده‌گه‌ڕێین.
(ئه‌كته‌ری دووه‌م ئاماژه بۆ نووسه‌ر ده‌كات)
له‌و تێكستانه تێناگه‌ن كه ده‌ینووسیت. تێكستی بێ مانا، بریتییه له كۆمه‌ڵێ قسه‌ی باق و بریقی ڕازاوه، به‌ڵام به‌لای بینه‌ره‌وه هیچ مانایه‌كی نییه.
نووسه‌ره‌كه: تۆ كه‌سێكی سپڵه و نمه‌ك به‌حه‌رامیت، به درێژایی ڕێگاكه بۆ ئێره، هه‌مان ئه‌م بالۆره‌یه ده‌ڵێیته‌وه. سه‌رده‌كه‌وین، له‌وێ، ده‌رفه‌ت زۆرتره.
ئه‌كته‌ری2: ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتووده‌بین ئه‌گه‌ر نمایشه‌كانمان پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر كرد، ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كی زۆرمان ده‌ست كه‌وێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی تیمه شانۆییه‌كانی غه‌یری ئێمه ده‌یكه‌ن.
حیكایه‌تخوان: خه‌ڵكی وه‌ك جاری جاران نه‌ماونه‌ته‌وه، زۆر سه‌رقاڵن. چیتر نه هونه‌ر و نه به‌سه‌رهات چێژیان پێ نابه‌خشێت. ساڵانێكی زۆره ئه‌وان حه‌زیان به سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و یاری دوو گۆڵییه تا حیكایه‌ت و به‌سه‌رهات.
ژنه‌كه: جا ئێستا كێ گوێ له حیكایه‌ت ده‌گرێت؟ حیكایه‌تخوانی به‌ڕێز ڕۆژگاری ئێستامان وه‌ك ڕۆژگاری ڕابردوو نییه.
كچه‌كه: حیكایه‌ته‌كان ته‌نها له كتێبه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، له باشترین حاڵه‌تدا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان ده‌یانبینین. ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیش وازیان له حیكایه‌ته‌كان هێناوه.
حیكایه‌تخوان: من له‌سه‌ر حیكایه‌ته‌كان ده‌ژیام، سه‌رچاوه‌ی ڕزقی خۆم و منداڵه‌كانم بوو. جگه له گێڕانه‌وه فێری هیچ ئیشێكی دی نه‌بووم. چاخانه‌كان ده‌گه‌ڕام و حیكایه‌تم بۆ خه‌ڵكی ده‌گێڕایه‌وه، له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه‌كان ده‌ژیان و باوه‌ڕیان پێیان ده‌كرد. بڕێكی زۆر دیاری‌یان پێده‌دام كه به‌شی ده‌كردم. به‌ڵام هه‌نووكه، شوێنێك بۆ حیكایه‌ته‌كان نه‌ماوه‌ته‌وه.
ژنه‌كه: تۆ نا‌توانیت له ڕۆژگاری خۆت و له ڕۆژگاری ئه‌وانی دیكه‌شدا بژیت، هه‌مو زه‌مه‌نێك هه‌لومه‌رجی خۆی هه‌یه. ئایا تۆ بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆیت بۆ شاره‌كه‌ی دی، تا خه‌ڵكانێك بدۆزیته‌وه گوێ له حیكایه‌ته‌كانت بگرن؟
حیكایه‌تخوان: جا شاره‌كه‌مان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی دی هه‌یه؟ چیتر هیچ گوێچكه‌یه‌ك نییه بۆ بیستنی حیكایه‌ته‌كان.
كچه‌كه: ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه زیاتر دواكه‌وت، ده‌كرێت گوێ له حیكایه‌ته‌كه‌ت بگرین. لانی كه‌م به حیكایه‌ت چاره‌سه‌ری چاوه‌ڕوانییه‌كه ده‌كه‌ین.
حیكایه‌تخوان: (به خه‌مبارییه‌وه) له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كورسی چاخانه‌كانم به‌جێهێشتووه، حیكایه‌ت له‌ناو سه‌رم نه‌ماوه، یاده‌وه‌ریم چیتر توانای نه‌ماوه حیكایه‌ته‌كان و پاڵه‌وانه‌كانی بیربكه‌وێته‌وه.
كچه‌كه: ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین حیكایه‌ته‌كانت بیربكه‌وێته‌وه. هه‌ر یه‌كێك له ئێمه حیكایه‌تێكی هه‌یه و له حیكایه‌تی ئه‌م ڕۆژگاره ده‌چێت. من حیكایه‌تێكم هه‌یه، ئه‌و خانمه‌ش حیكایه‌تێكی هه‌یه، ته‌نانه‌ت تیمی شانۆگه‌ریه‌كه‌ش حیكایه‌تی خۆیان هه‌یه. دوو پاسه‌وانه‌كه‌ش حیكایه‌تیان هه‌یه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌ویش حیكایه‌تێكی هه‌یه. له پشت ئه‌م ده‌روازه‌یه‌وه، حیكایه‌ته‌كان دێن و ده‌چن.
حیكایه‌تخوان: به‌ڵام هه‌ندێك حیكایه‌ت هه‌یه ناگێڕدرێنه‌وه، له‌وانه‌یه شایه‌نی گێڕانه‌وه نه‌بن.
نووسه‌ره‌كه: بگره هه‌مو حیكایه‌ته‌كان شایه‌نی گێڕانه‌وه‌ن. له شانۆدا، ته‌نانه‌ت حیكایه‌ته ساده‌كانیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
(پاسه‌وانی یه‌كه‌م له پاسه‌وانی دووه‌م نزیك ده‌بێته‌وه و به چرپه پێی ده‌ڵێت)
پاسه‌وانی1: هیوادارم نه‌هاتنی ئه‌فسه‌ره‌كه درێژه بكێشێت.
پاسه‌وانی2: (به‌سه‌رسوڕمانه‌وه) ئێ بۆچی؟ خه‌ڵكی چاوه‌ڕێی په‌ڕینه‌وه ده‌كه‌ن.
پاسه‌وانی1: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من چێژ وه‌رده‌گرم له‌وه‌ی لێره ڕووده‌دات. ئاخر ئێمه چه‌ندین كاتژمێری دوور و درێژ ئه‌م شوێنه ده‌پارێزین، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك پێیدا تێپه‌ڕێت، بێ ئه‌وه‌ی حیكایه‌تێك ببیسین، بێ هاوه‌ڵ و هاوده‌مێك. شوێنه‌كان بێ مرۆڤ چ تامێكی هه‌یه، نه تامی هه‌یه و نه ڕه‌نگ.
پاسه‌وانی2: ڕاست ده‌كه‌یت. منیش چێژ له‌وه وه‌رده‌گرم كه لێره ڕووده‌دات. هیوادارم به‌م نزیكانه ئه‌فسه‌ره‌كه نه‌یه‌ت.
پاسه‌وانی1: بێزاربووین له پاراستنی ئه‌م ده‌روازه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ. ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌یكه‌ینه‌وه و خه‌ڵكی پێیدا تێده‌په‌ڕن. ئه‌وه یه‌كه‌مجاره چاوه‌ڕوانی ئاوا درێژه ده‌كێشێت و گوێمان له حیكایه‌ته‌كان ده‌بێت و له نزیكه‌وه سه‌یری ڕووخساره‌كانیش ده‌كه‌ین، به ڕاده‌یه‌ك من له‌گه‌ڵ ڕووخساره‌كان ڕاهاتووم و ئولفه‌تم پێوه گرتوون.
(كه‌مه‌كێك بێ ده‌نگ ده‌بێت، پاشان به‌ئاگادێته‌وه و ده‌پرسێت)
ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دایت كه نایه‌ت؟
پاسه‌وانی2: نازانم بۆچی دواكه‌وتووه، له‌وانه‌یه شتێكی خراپی به‌سه‌ردا هاتبێت.
پاسه‌وانی1: مه‌سه‌له‌كه له‌وه ده‌چێت حاڵه‌تێكی له‌ناكاوبێت، با په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تییه‌وه بكه‌ین.
پاسه‌وانی2: چه‌ندین جار پێم وتیت ئێمه ئه‌و مافه‌مان نییه په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تییه‌وه بكه‌ین. من له سزای ئه‌و كاره ده‌ترسم. به‌رگه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناگرم.
(له دووره‌وه وادیاره مشتومڕێكی گه‌رم له نێوان ئه‌كته‌ره‌كاندا هه‌یه).
پاسه‌وانی1: منیش به‌رگه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ناگرم.
پاسه‌وانی2: كه‌واته با چاوه‌ڕوان بین و چێژ له حیكایه‌تكانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئێره وه‌ربگرین.
(ئه‌كته‌ری دووه‌م تووڕه‌یه و له دوو پاسه‌وانه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه نووسه‌ره‌كه ده‌یگرێت و نایه‌ڵێت لێیان نزیك بێته‌وه).
ئه‌كته‌ری2: (به تووڕه‌ییه‌وه) هێی ئێوه ئه‌و دوانه‌تان، ئه‌م ده‌روازه‌یه‌مان بۆ بكه‌نه‌وه، چیتر سه‌بر و ته‌حه‌مولمان نه‌ما.
نووسه‌ره‌كه: تووڕه مه‌به، نابێت به‌م شێوازه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌یت.
ئه‌كته‌ری2: بۆچی نابێت؟ ئه‌وان ته‌نها پاسه‌وانی ده‌روازه‌كه‌ن و ئه‌ركیان كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌یه بۆ خه‌ڵك.
ئه‌كته‌ری1: ئه‌ركی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه به فرمانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌یه، چۆن بێ فرمان ده‌ته‌وێت ده‌روازه‌كه بكه‌نه‌وه؟
ئه‌كته‌ری2: ئه‌وه كێشه‌ی من نییه، من چیتر به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌مو چاوه‌ڕانییه ناگرم.
پاسه‌وانی2: (تووڕه‌یه و له ئه‌كته‌ری دوو نزیك ده‌بێته‌وه) باشه بۆ تۆش وه‌ك ئه‌وانی دیكه چاوه‌ڕێ ناكه‌یت؟
ئه‌كته‌ری2: چونكه من ئه‌وانی دیكه نیم، من ئه‌كته‌رم، ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگ و ناسراووم. نابێت به‌و شێوه خراپه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه ده‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ من و هاوڕێكانیشم بیكه‌یت.
پاسه‌وانی1: ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ؟ من هیچ ڕۆژێك تۆم له ته‌له‌فزیۆن نه‌بینیوه. ئیدی باسی چ ناوبانگێك ده‌كه‌یت؟ هه‌روه‌ها ئێوه لێره هه‌موتان وه‌ك یه‌كن، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان تۆ و ئه‌و خانمه و ئه‌و كچه و ئه‌و حیكایه‌تخوانه نییه. هه‌موتان وه‌ك ئه‌و كه‌سانه وان كه له پشتی ده‌روازه‌كه‌وه چاوه‌ڕێن و ئه‌وانیش وه‌ك تۆ بێزاربوون له چاوه‌ڕوانی.
ئه‌كته‌ری2: به‌ڵام من ئه‌كته‌رم، ئه‌وان چین؟
پاسه‌وانی2: ئه‌وانیش وه‌ك تۆ ده‌یانه‌وێت تێپه‌ڕن. ئێمه ته‌نها وه‌ك خه‌ڵكانێكی ڕاگوزه‌ر ده‌تان ناسین و هیچ جیاوزییه‌كتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه نییه.
ئه‌كته‌ری1: لێی مه‌گرن، ئه‌و به‌هۆی چاوه‌ڕوانییه‌وه تووڕه‌یه. ئێوه ده‌زانن، مرۆڤه‌كان توانای به‌رگه‌گرتنیان بۆ چاوه‌روانی جیاوازه.
ئه‌كته‌ری2: نه‌خێر تووڕه‌م له‌وه‌ی وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی و ڕاگوزه‌ر مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌و دووانه له هه‌یبه‌ت و شان و شكۆی ئێمه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
پاسه‌وانی2: به ڵێ وایه ئێوه ته‌نها خه‌ڵكانێكی ئاساین و ده‌تانه‌وێت لێره‌وه تێپه‌ڕن و هیچی تر، هه‌ر كه‌سێك له‌م ده‌روازه‌یه‌وه بڕوات، له هه‌ر پله و پۆستێكدابێت، هیچ نییه جگه له كه‌سێكی ڕاگوزه‌ر كه ده‌یه‌وێت لێره‌وه بڕوات. ئێمه جیاوازی له‌نێوان كه‌سێك و كه‌سێكی دیكه‌دا ناكه‌ین.
ئه‌كته‌ری2: (به تووڕه‌ییه‌وه) من چیتر ئه‌م هه‌مو كاته چاوه‌ڕێ ناكه‌م تا جه‌نابی ئه‌فسه‌ر فرمانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌تان پێ ده‌دات.
(هاوار ده‌كات)
ده‌روازه‌كه‌مان بۆ بكه‌نه‌وه.
(كچه‌كه هه‌وڵده‌دات بێته نێو باسه‌كه و بارودۆخه‌كه هێور بكاته‌وه)
كچه‌كه: براده‌ر ئێمه له جه‌نگدانین. ئه‌وان كاری خۆیان ده‌كه‌ن. فرمانه‌كه دێت و ده‌روازه‌كه ده‌كرێته‌وه و ده‌ڕۆین.
ژنه‌كه: تۆش به قیڕه‌قیڕ و هاواركردنه‌كه‌ت بێزارمان ده‌كه‌یت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها هه‌ر تۆ چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌یت.
حیكایه‌تخوان: هه‌موان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانی دیكه‌ش دێن و ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه و وه‌ك ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن. تۆ ئه‌م ناوه‌ت پڕ كردووه له هه‌راوزه‌نا، پێتوایه هاواركرنه‌كه‌ت كلیكی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌یه.
نووسه‌ره‌كه: به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م ئارام ده‌بێته‌وه، ئه‌و هه‌میشه به بچوكترین شت توڕه ده‌بێت.
ئه‌كته‌ری1: له بری ئه‌و دوای لێبوردن ده‌كه‌ین، ئه‌و هه‌مو كات ئاوایه.
ئه‌كته‌ری2: (بۆ ئه‌كته‌ری یه‌كه‌م) جا تۆ بۆ له بری من داوای لێبوردن ده‌كه‌یت، كێ داوای ئه‌وه‌ی لێ كردیت؟
ئه‌كته‌ری1: كه‌س داوای ئه‌وه‌ی لێ نه‌كردووم. به‌ڵام ئێمه شاره‌زای هه‌ڵه‌شه‌یی تۆین. هه‌میشه حه‌زت له‌وه بووه ڕووناكییه‌كان له‌سه‌ر تۆ بێت، ده‌ته‌وێت هه‌میشه له‌سه‌ر سه‌حنه‌ی شانۆ و له ژیاندا پاڵه‌وان بیت. پێتوایه ته‌نها هه‌ر خۆت گرنگ و باشترینیت.
ئه‌كته‌ری2: چونكه من ئه‌كته‌رێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌م.
نووسه‌ره‌كه: بگره ئه‌كته‌رێكی ئاساییت و له شانۆدا به دوای ناوبانگ ده‌گه‌ڕێیت. ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی شانۆ ده‌رفه‌تی ناوبانگ په‌یداكردنت بۆ بڕه‌خسێت، ئه‌وا شانۆ به‌جێده‌هێڵیت.
ئه‌كته‌ری2: چونكه ئه‌وه من بووم ڕۆژنامه‌نووسه‌كان، ستایشی به‌هره‌كه‌یان كردم و پێشبینی ئه‌وه‌یان كرد ناوبانگ ده‌رده‌كه‌م، چییه ده‌ڵێی ئه‌وه‌ت له‌بیرچووه‌ته‌وه.
ئه‌كته‌ری1: ده‌زانم مه‌به‌ستت كێیه، هه‌مویان هاوڕێی خۆت بوون. ده‌زانین چۆن له‌سه‌ر شانی ئه‌وان دیكه سه‌ركه‌وتیت، تاكو هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانیان بۆ خۆت بدزیت، هه‌وڵ و ماندووبوونی من و ئه‌كته‌ره‌كان و ئه‌ندامانی تیمه‌كه. هه‌وڵ و ماندووبوونی ده‌رهێنه‌ر، له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاوڕێكانت له ڕۆژنامه‌كاندا له‌سه‌رت بنووسن.
ئه‌كته‌ری2: نه‌خێر من خۆم هه‌مو شتێك بووم. ئه‌گه‌ر من نه‌بومایه، ئه‌وا كه‌س نه ده‌هات بۆ بینینی شانۆگه‌رییه خراپ و ئاڵۆزه‌كانی ئێوه، ئه‌وه من بووم بینه‌رم بۆ ئێوه ده‌هێنا.
ژنه‌كه: ئێی، بێزارت كردین، خۆت به چی ده‌زانیت. هه‌رگیز گوێم له ناوی تۆ نه‌بووه، به هه‌مو ته‌مه‌نم له ته‌له‌فزیۆن تۆم نه‌بینیوه، هه‌رگیز وێنه‌تم له ڕۆژنامه‌ش نه‌بینیوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژنامانه‌ش كه ده‌یانپێچم له خواردنه‌وه.
كچه‌كه: منیش هه‌روه‌ها، پێشتر ناوی ئه‌وم نه‌بیستووه، له نمایشی تیمه‌كه‌دا بینیومه و وه‌ك هه‌ر ئه‌كته‌رێكی دی، ڕۆڵه‌كه‌ی زۆر ئاسایی بوو. له نواندنه‌كه‌یدا شتێكی تیا نه‌بوو شایه‌نی سه‌رنجڕاكێشان بێت.
حیكایه‌تخوان: من ڕۆژانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی حیكایه‌تی نوێ، ڕۆژنامه‌كان ده‌خوێنمه‌وه و هیچ ڕۆژێك وێنه‌كه‌یم به‌رچاو نه‌كه‌وتووه. ڕه‌نگه وێنه‌كه‌ی هێند ساده و ڕاگوزه‌ر بووه، سه‌رنجی ڕانه‌كێشابم.
ئه‌كته‌ری2: (پێده‌چێت ئه‌و قسانه ته‌واو ناڕه‌حه‌تیان كردبێت و چیتر نه‌توانێ خۆی كۆنترۆڵ بكات) چۆن قسه‌ی وا به من ده‌ڵێن؟ ئێوه خۆتان به چی ده‌زانن؟ من…
(پاسه‌وانی دووه‌م قسه‌كانی پێ ده‌بڕێت و به‌ره‌ولای ده‌ڕوات)
پاسه‌وانی2: (به تووڕه‌ییه‌وه) ئۆهۆۆ، به ڕاستی بێزارت كردین. خۆت به چی ده‌زانیت؟ تۆ لێره ته‌نها كه‌سێكی ڕاگوزه‌ریت، ده‌روازه‌كه ده‌كرێته‌وه و به رێگای خۆتدا ده‌ڕۆیت.
ئه‌كته‌ری2: به‌ڵام من كه‌سێكی ڕاگوزه‌ری ئاسایی نیم.
(به‌ڕووی پاسه‌وانی دووه‌مدا هاوار ده‌كات)
ده‌روازه‌كه بكه‌ره‌وه با بڕۆم.. بیكه‌نه‌وه.
(به‌ره‌و ده‌روازه‌كه ده‌ڕوات و ده‌ست ده‌كات به لێدانی ده‌روازه‌كه و هاوار ده‌كات).
ئه‌كته‌ری2: ئه‌م ده‌روازه نه‌فره‌تییه بكه‌نه‌وه، بیكه‌نه‌وه..
(پاسه‌وانی دووه‌م پاڵێكی پێوه ده‌نێت و ده‌یخاته سه‌ر زه‌وییه‌كه، ده‌مانچه‌كه‌ی به‌ره‌و ڕووی ڕاده‌گرێت، هه‌موان له ترسا دوور ده‌كه‌ونه‌وه).
پاسه‌وانی2: ئه‌گه‌ر ده‌نگت له‌سه‌ر پاسه‌وان به‌رز بكه‌یته‌وه یان جارێكی دی په‌لاماری ده‌روازه‌كه بده‌یت، ئه‌وا ده‌تبه‌م بۆ ژووری ته‌وقیف و داوایان لێ ده‌كه‌م به كه‌له‌پچه‌كراوی فڕێتده‌نه زیندانه‌وه.
ئه‌كته‌ری2: (كاردانه‌وه‌كه‌ی زۆر به‌لاوه سه‌یر بوو) من.. به‌ڵام..
پاسه‌وانی2: تۆمه‌تبارت ده‌كه‌م به‌وه‌ی په‌لاماری ئێمه‌ت داوه، په‌لاماری من و هاوڕێكه‌م. ئێمه پاسه‌وانین و نوێنه‌ری حكومه‌تین، كه‌واته تۆ په‌لاماری حكومه‌تت داوه. تێگه‌شتی؟
(ئه‌كته‌ری دووه‌م سه‌ری به نیشانه‌ی ئه‌رێنی ڕاده‌وه‌شێنێت و ڕووخساری ترسی لێ نیشتووه. هه‌موان به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه، چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن. له ناكاو ده‌نگی هاتنی ئۆتۆمۆبیلێك ده‌بیسرێت، هه‌موان گرنگی به سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه ده‌ده‌ن، ئۆتۆمۆبێله‌كه له ده‌ره‌وه ڕاده‌وه‌ستێت، هه‌ردوو پاسه‌وانی دووه‌م و یه‌كه‌م، به ڕاكردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی پاسه‌وانیكردنه‌كه‌یان. ئه‌كته‌ری دووه‌م هه‌ڵده‌سێته‌وه و خۆی رێكده‌خات، هه‌موان چاوه‌ڕێی هاتنی كه‌سێكن و له هه‌مانكاتدا ته‌ماشای دوو پاسه‌وانه‌كه‌ش ده‌كه‌ن كه سه‌ریان به نیشانه‌ی ئه‌رێنی ڕاده‌وه‌شێنن).
تاركی
دیمه‌نی دووه‌م
هه‌مان دیمه‌ن، دوو پاسه‌وانه‌كه لای ده‌روازه‌كه ڕاوه‌ستاون، ئاماده‌بووانی دیكه چاوه‌ڕێن كه‌سه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شانۆكه، بێته ژووره‌وه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
پاسه‌وانی1: سوپاس بۆ خوا، پێش ئه‌وه‌ی كارێكی هه‌ڵه‌شه بكه‌یت، ئه‌و هات.
پاسه‌وانی2: من كاری هه‌ڵه‌شه بكه‌م؟
پاسه‌وانی1: ده‌مانچه‌كه‌ت به ڕووی هاوڵاتییه‌كدا به‌رزكرده‌وه.
پاسه‌وانی2: چونكه بێ ئه‌ده‌بی نواند و شایه‌نی بوو.
پاسه‌وانی1: گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌فسه‌ره‌كه به‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌زانێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری كێشه نه‌بیت.
(ئه‌فسه‌ره‌كه دێته ژووره‌وه و جانتایه‌كی سه‌فه‌ری به ده‌سته‌وه‌یه و جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی پۆشیوه. دێته ژووره‌وه و هه‌موان سه‌یری دكه‌ن، له ده‌روازه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه)
ئه‌فسه‌ره‌كه: (حه‌په‌ساوه و به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كات) بۆچی تا ئێستا ده‌روازه‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه؟
حیكایه‌تخوان: گه‌وره‌م چاوه‌ڕێی جه‌نابتین، ئه‌و دووانه ده‌ڵێن تۆ ئه‌فسه‌ره‌كه‌یت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: به‌ڵێ من ئه‌فسه‌ره‌كه‌م.
ژنه‌كه: ئێمه ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕێی تۆ-مان كرد، زۆر دواكه‌وتین. خواردنی كوڕه‌كه‌م خه‌ریكه بۆگه‌ن ده‌كات، پاشان ئه‌و له پشتی ده‌روازه‌كه‌وه چاوه‌ڕێم ده‌كات، چه‌ندین ساڵه نه‌مبینیوه.
كچه‌كه: جه‌نابی ئه‌فسه‌ر زۆر دواكه‌وتیت، چاوه‌ڕوانی شه‌كه‌تی كردووین. ده‌روازه‌كه له لاكه‌ی دیكه‌وه كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كه چاوه‌ڕێی فرمانی جه‌نابتن.
ئه‌كته‌ری1: گه‌وره‌م، ئێمه بۆیه لێره‌ین تا له‌م ده‌روازه‌یه‌وه بڕۆین، به دوای ژیانی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێین. ئێمه ئه‌كته‌ری تیمێكی شانۆیین.
ئه‌فسه‌ره‌كه: (به سه‌رسوڕمانه‌وه) ئێ باشه ده‌روازه‌كه بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه؟
ژنه‌كه: (ئاماژه بۆ دوو پاسه‌وانه‌كه ده‌كات) گه‌وره‌م، چاوه‌ڕێی فرمانی به‌ڕێزتن.
ئه‌فسه‌ره‌كه: فرمانی من؟ جا ئه‌وه كه‌ی ئیشی منه؟
(دوو پاسه‌وانه‌كه سه‌ریان له‌و قسه‌یه سوڕماوه)
كچه‌كه: ئه‌وه تۆ ده‌ڵێی چی؟ ئه‌و دووانه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه، چاوه‌ڕێی فرمانی تۆن. تۆ ئه‌فسه‌ری به‌رپرسیاریت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: پێشتر ئه‌فسه‌ری به‌رپرسیار بووم، هه‌نووكه من ئه‌و نیم.
پاسه‌وانی1: (به‌سه‌رسوڕمانه‌وه)چی چی؟ گه‌وره‌م تێنه‌گه‌شتم.
پاسه‌وانی2: گه‌وره‌م، پێده‌چێت مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه و ئێمه لێی تێناگه‌ین.
ئه‌فسه‌ره‌كه: زۆر به ساده‌یی، من چیتر ئه‌فسه‌ری پاسه‌وانی ئه‌م ده‌روازه‌یه نیم.
پاسه‌وانی1: گه‌وره‌م، له‌وانه‌یه گاڵته بكه‌یت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: (به تووندی) جا تۆ پێشتر بینیوته من له هیچ فرمانێكدا گاڵته‌م كردبێت؟
پاسه‌وانی1: (به شڵه‌ژاوییه‌وه) گه‌وره‌م، داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
حیكایه‌تخوان: تۆ ئه‌گه‌ر چیتر ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه نیت، ئه‌ی كێ ئه‌فسه‌ره‌كه‌یه؟
ئه‌فسه‌ره‌كه: نازانم.
پاسه‌وانی2: گه‌وره‌م، ئێمه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه، پێویستمان به فرمانی تۆیه. خه‌ڵكی له به‌یانییه‌وه لێره كۆبوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی فرمانی جه‌نابتن و خه‌ڵكانی دیكه‌ش دێن و تێده‌په‌ڕن.
ئه‌فسه‌ره‌كه: من مافی ئه‌وه‌م نییه فرمانتان به كردنه‌وه یان داخستنی ده‌روازه‌كه پێ بده‌م.
پاسه‌وانی2: بۆچی؟ تۆ سه‌رۆك و سه‌رداری ئێره‌یت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: من ئیتر سه‌رۆكی ئێره نیم. منیش وه‌ك ئه‌وانی دی، ته‌نها كه‌سێكی ئاسایم و ده‌مه‌وێت تێپه‌ڕم، كاری من له‌م ده‌روازه‌یه‌دا ته‌واو بوو. هاتووم له نووسینگه‌كه هه‌ندێك كه‌لوپه‌لم هه‌یه بیانبه‌م و ده‌روازه‌كه‌ش ڕاده‌ستی ئه‌فسه‌ره تازه‌كه بكه‌م، پاشان سه‌فه‌ر بۆ شاره‌كه‌ی دی ده‌كه‌م.
پاسه‌وانی2: (به سه‌رسوڕمانه‌وه) ئێ ئاخر ئه‌وه چۆن ده‌بێت؟ گه‌وره‌م تێمانگه‌یه‌نه. ئێمه لێره تووشی كێشه بووین.
ئه‌فسه‌ره‌كه: فرمانی خانه‌نشین بوونم ده‌رچووه، فرمانه‌كه دوێنێ شه‌و گه‌یشته ده‌ستم، پێیان ڕاگه‌یاندم ڕاسته‌وخۆ و بێ خاوه خاوكردن، ده‌روازه‌كه به‌جێبێڵم. منیش له‌و په‌له په‌له‌ی ئه‌وان تێناگه‌م. ده‌بوایه پێش ئه‌وه ئه‌فسه‌رێكی نوێیان بۆ ئێره بناردایه.
پاسه‌وانی1: به‌ڵام گه‌وره‌م تۆ جارێ گه‌نجیت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: ئه‌وه بڕیاری سه‌ركردایه‌تییه. من هێشتا دڵم به گوڕه و بۆ چه‌ندین ساڵی دی ده‌توانم كار بكه‌م. بۆ ئه‌وان باشتربوو، بمگوازنه‌وه بۆ ده‌روازه‌یه‌كی دی، نه‌ك ئه‌وه‌ی خانه‌نشینم بكه‌ن.
(هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌كێشێت)
هه‌نووكه، كه‌ی ده‌روازه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
پاسه‌وانی2: گه‌وره‌م، كه‌ی فرمانت پێ كردین ده‌یكه‌ینه‌وه.
كچه‌كه: (بۆ پاسه‌وانی دووه‌م) پێده‌چێت تۆ هێشتا له مه‌سه‌له‌كه تێ نه‌گه‌یشتوویت، پێی وتیت فرمانت به‌سه‌ردا نا‌كات.
(بۆ ئه‌فسه‌ره‌كه)
گه‌وره‌م، ئێ كه‌واته كێ ئه‌فسه‌ره تازه‌كه‌یه؟ ئێمه په‌یوه‌ندیمان به خانه‌نشین بوونی تۆوه نییه. هه‌ر یه‌كێك له ئێمه هاتووه بپه‌ڕێته‌وه، له په‌ڕینه‌وه‌شی كارێكی هه‌یه.
ژنه‌كه: (له ئه‌فسه‌ره‌كه نزیك ده‌بێته‌وه) خواردنی كوڕه‌كه‌م بۆگه‌ن ده‌كات، په‌رۆشی بینینی كوڕه‌كه‌م وه‌ك پشكۆیه‌كی لێهاتووه و چزه له ڕۆحمه‌وه دێنێت، دوای بڕینی چه‌ندین وێستگه، زۆر زوو خۆم گه‌یانده ده‌روازه‌كه، حه‌زی بینینی كوڕه‌كه‌مم له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵگرتووه كه دوورییه‌كان ئێمه‌ی له‌یه‌كتر جیاكرده‌وه.
ئه‌كته‌ری1: ئێمه‌ش ئه‌كته‌ری شانۆین و ئه‌ویش نووسه‌ری شانۆیه.
(ئاماژه بۆ ئه‌كته‌ری دووه‌م و نووسه‌ره‌كه ده‌كات)
چاوه‌ڕێی په‌ڕینه‌وه ده‌كه‌ین، تاكو شانۆی خه‌ونه‌كانمان بدۆزینه‌وه، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانمان به‌ره‌و فه‌رامۆشی و نه‌مان، له ده‌ستمان ڕابكات.
ئه‌فسه‌ره‌كه: (بۆ حیكایه‌تخوان) ئه‌ی تۆ؟ هه‌مویانم ناسی ته‌نها تۆ نه‌بێت، هه‌موان حه‌ز و په‌رۆشی خۆیان بۆ په‌ڕینه‌وه پێ وتم.
حیكایه‌تخوان: من حیكایه‌تخوانێكی ئاسایم، ڕۆژگاری حیكایه‌ته‌كان به‌سه‌رچووه و مێژوو حیكایه‌ته‌كانی پێچایه‌وه و ڕۆشت. له شاره‌كه‌ی تر، دوور له كاری حیكایه‌تخوانی، به شوێن كارێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێم.
ئه‌فسه‌ره‌كه: منیش ئه‌فسه‌ری پێشووی ئه‌م ده‌روازه‌یه بووم و ئێستا وا نه‌ماوم. هه‌نووكه من هاوڵاتییه‌كی ئاسایم وه‌ك ئێوه.
پاسه‌وانی2: به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه، هیچ هه‌واڵێكمان بۆ نه‌هاتووه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: ڕه‌نگه له‌بیریان چووبێت، من هه‌واڵه‌كه‌م به‌ده‌ست گه‌یشتووه، پێویست بوو ئه‌فسه‌رێكی دی جێگای من بگرێته‌وه.
پاسه‌وانی1: ئاخر چۆن ده‌روازه‌كه به بێ ئه‌فسه‌ر به‌جێده‌هێڵن؟
پاسه‌وانی2: ئێستا چاره‌سه‌ر چییه و چی بكه‌ین؟
ئه‌فسه‌ره‌كه: با هه‌مومان چاوه‌ڕێ بین تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌فسه‌ره نوێیه‌كه دێت و فرمانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌تان پێ ده‌دات.
ژنه‌كه: به‌ڵام ده‌بوایه ده‌روازه‌كه له كاتژمێر نۆ و نیو بكرێته‌وه.
كچه‌كه: نۆ و نیو و دوای ئه‌ویش تێپه‌ڕی، كه‌چی ئێمه هه‌ر له چاوه‌ڕوانیدا ماوینه‌ته‌وه.
حیكایه‌تخوان: ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ره تازه‌كه، له مانای چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی تێ بگات، ئه‌وا دوا نه‌ده‌كه‌وت.
ئه‌كته‌ری2: (به تووندی) چونكه مه‌سه‌له‌كه هه‌ر هه‌موی فه‌وزایه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: (به هه‌مان تووندی) ئه‌رێ وه‌ره‌وه سه‌ر خۆت و ئارام به، نابێت قسه‌ی وا بكه‌یت، تۆ ڕه‌خنه له حكومه‌ت ده‌گریت و به فه‌وزا تۆمه‌تباری ده‌كه‌یت. له‌وانه‌یه به‌م نزیكانه ئه‌فسه‌ره نوێیه‌كه بێت.
ئه‌كته‌ری2: (به هه‌مان تووندی) ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌هات؟
ئه‌فسه‌ره‌كه: (به سارد وسڕییه‌كه‌وه) ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه و به‌یانی بێیته‌وه بۆ ئێره.
ئه‌كته‌ری2: مه‌سافه‌كه زۆر دووره، بۆ گه‌یشتن به ئێره، به‌ده‌ست ڕێگایه‌كی دوور و درێژی ناخۆشه‌وه هیلاك بووین.
ئه‌فسه‌ره‌كه: كه‌واته با چاوه‌ڕێ بین. له‌و بڕوایه‌دا نیم ده‌روازه‌كه به بێ ئه‌فسه‌ر به‌جێبهێڵن، هیچ فه‌وزایه‌ك له ئارادا نییه.
(پاسه‌وانی دووه‌م به حه‌ماسه‌ته‌وه له ئه‌فسه‌ره‌كه نزیك ده‌بێته‌وه)
پاسه‌وانی2: گه‌وره‌م، تۆ دڵنیایت له ئێستادا ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه نیت؟
ئه‌فسه‌ره‌كه: به‌ڵێ به دڵناییه‌وه من ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه نیم.
پاسه‌وانی2: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشت به پاراستن و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌وه نه‌ماوه و تۆ سه‌رۆكی ئێمه نیت؟
ئه‌كته‌ری2: دیاره تۆ نابیسیت، هه‌مومان تێگه‌شتین و زانیمان ئه‌م پیاوه، چیتر ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه نییه.
پاسه‌وانی2: (به تووڕه‌ییه‌وه) تۆ ده‌مت داخه، ده‌نا ده‌تگرم.
ئه‌فسه‌ره‌كه: جا له‌به‌رچی ده‌یگریت؟ هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردووه.
پاسه‌وانی2: (به بوێرییه‌وه) بگره چه‌ندین هه‌ڵه‌ی كردووه، ئه‌و بێ ئه‌ده‌بی به نوێنه‌ری حكومه‌ت ده‌كات.
ئه‌فسه‌ره‌كه: مه‌به‌ستت كێیه؟
پاسه‌وانی2: من نوێنه‌ری حكومه‌تم.
(به بوێرییه‌كی زۆرتره‌وه)
تۆ چیتر نوێنه‌ری حكومه‌ت نیت. تۆ هاوڵاتییه‌كی ئاسایت، وه‌ك ئه‌وانی تر، ده‌په‌ڕیته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی دی.
(پاسه‌وانی یه‌كه‌م به خێرایی له پاسه‌وانی دووه‌م نزیك ده‌بێته‌وه و ڕووخساری نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانی پێوه‌یه)
پاسه‌وانی1: ئه‌وه تۆ چی ده‌كه‌یت؟ ده‌ڵێی له‌بیرتچووه‌ته‌وه ئه‌و ئه‌فسه‌ره؟
پاسه‌وانی2: پێشتر ئه‌فسه‌ر بوو، چیتر ئه‌فسه‌ر نییه. هه‌ر بۆیه وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی وایه، هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه نییه.
پاسه‌وانی1: شوره‌ییه ئاوا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، ئه‌و تا دوێنێ ئه‌فسه‌ر و سه‌رۆكی ئێمه بوو.
پاسه‌وانی2: دوێنێ ڕۆشت و ئیدی ناگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی دوێنێ، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ نییه. ئه‌و هه‌نووكه وه‌ك حیكایه‌تخوانه‌كه وایه كه حیكایه‌ته‌كانی له‌ده‌ست ده‌رچووه، وه‌ك ئه‌و ژنه وایه كه تامه‌زرۆی بینینی كوڕه‌كه‌یه‌تی، وه‌ك ئه‌و كچه وایه كه له ده‌ست شوكردنێكی زۆره‌ملێ ڕایكردووه و وه‌ك ئه‌و ئه‌كته‌ره فاشیلانه‌ش وایه.
نووسه‌ره‌كه: (ناڕازییه) تكایه تۆ سوكایه‌تیمان پێ ده‌كه‌یت.
پاسه‌وانی2: كوا ئه‌وه كه‌ی سوكایه‌تییه؟ ئه‌وه هه‌قیقه‌ته كه ناته‌وێت ئه‌وانی دیكه گوێیان لێی بێت.
پاسه‌وانی1: من لێت تێناگه‌م، بۆچی به‌م شێوه ناشرینه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌جووڵێیته‌وه.
(پاسه‌وانی یه‌كه‌م به‌ره‌و ڕووی ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڕوات)
پاسه‌وانی1: گه‌وره‌م تكایه ببوره، لێی خۆشبه. نازانم بۆچی ئاوا له ناكاو گۆڕا.
ئه‌فسه‌ره‌كه: ده‌ی ئاساییه، ڕاسته من لێره وه‌ك هه‌ر یه‌كێكی دیكه‌م، جیاوازی نییه. به‌ڵام تێناگه‌م ئه‌و به چ مافێك به‌و شێوه خۆبه‌زلزانینه، مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات؟ ئه‌و جگه له پاسه‌وانی ده‌روازه‌كه چیتره؟
پاسه‌وانی2: (به تووڕه‌ییه‌وه ڕوبه‌ڕووی ئه‌فسه‌ره‌كه ڕاوه‌ستاوه) من ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه‌م. لێره به‌دوا من ئه‌فسه‌ره‌كه‌م.
پاسه‌وانی1: (به سه‌رسوڕمانه‌وه) كێ تۆی كرد به ئه‌فسه‌ر؟ ئێمه چاوه‌ڕێی هاتنی ئه‌فسه‌ره نوێیه‌كه ده‌كه‌ین.
پاسه‌وانی2: هیچ ئه‌فسه‌رێكی دی نانێرن. من به حوكمی پله سه‌ربازییه‌كه‌م، ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه‌م، له‌سه‌رته ملكه‌چی فرمانه‌كانم بیت، تۆ و هه‌مو ئه‌وانه‌ی لێره‌ن ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی من بن.
(به پێداگرییه‌وه)
ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌كه ناكه‌مه‌وه.
ژنه‌كه: ئێ بۆچی نایكه‌یته‌وه؟ ئێمه چه‌ندین كاتژمێره چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌فسه‌ره‌كه‌یت، بیكه‌ره‌وه و یه‌خه‌مان به‌رده.
كچه‌كه: مافی ئه‌وه‌ت نییه ڕێگری له په‌ڕینه‌وه‌مان بكه‌یت.
ئه‌كته‌ری1: وه‌ك ئه‌وه‌ی بته‌وێت تووڕه‌یی ناخت، به‌سه‌ر هه‌موماندا قڵپ كه‌یته‌وه.
حیكایه‌تخوان: ئازیزه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت هه‌ڵه‌یه. تۆ ڕێگری له مافی په‌ڕینه‌وه‌ی ئێمه ده‌كه‌یت.
پاسه‌وانی2: من ئێستا ئه‌و كه‌سه‌م مافی ئه‌وه‌م هه‌یه ده‌روازه‌كه بكه‌مه‌وه یان نه‌یكه‌مه‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: تۆ مافێكت به‌خۆت داوه كه شایه‌نی ئه‌و مافه نیت.
پاسه‌وانی2: بگره شایه‌نی پله به‌رزكردنه‌وه‌م، شایه‌نی ئه‌وه‌م ببم به ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه، ئه‌وه من بووم چه‌ندین ساڵه له سایه‌ی تۆدا، خزمه‌تی ده‌روازه‌كه‌م كردووه. ئه‌ركی من ته‌نها ئه‌وه بوو بڵێم به‌ڵێ گه‌وره‌م. دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه، مافی خۆمه ئێستا ئه‌مر بكه‌م.
پاسه‌وانی1: ئه‌م مافه به ڕێگه‌ی یاسایی دێت، به فرمانی سه‌ركردایه‌تی دێت.
پاسه‌وانی2: ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌هات، ده‌روازه‌كه به‌بێ ئه‌فسه‌ر بمێنێته‌وه؟ من لێره ئه‌فسه‌رم، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌فسه‌رێكی دی ده‌نێرێت. پاشان من له هه‌مو كه‌س زیاتر شایه‌نی ئه‌و پله‌یه‌م، شوێنه‌كه زۆرباش شاره‌زم و چه‌ندین ساڵه ده‌یپارێزم. ئیدی چۆن چۆنی كه‌سێكی تر ده‌نێرن كه هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ده‌روازه‌كه نازانێت.
كچه‌كه: ئێمه هه‌مو ئه‌و شتانه‌مان به‌لاوه گرنگ نییه، ته‌نها ده‌مانه‌وێت بپه‌ڕینه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌فسه‌ره‌كه‌یت، كه‌واته كاره‌كه ئاسانه و ده‌روازه‌كه بكه‌ره‌وه.
ئه‌كته‌ری2: ڕاست ده‌كات. هه‌نووكه هیچ شتێك نییه ڕێگربێت له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه. ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌فسه‌ره‌كه‌مان ده‌كرد، ئه‌وه‌تا تۆ لێره‌یت.
حیكایه‌تخوان: ده‌ی بیكه‌ره‌وه با بڕۆین و هه‌مو ئه‌مه به سه‌لامه‌تی ته‌واوبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووینه‌دابێت.
نووسه‌ره‌كه: وه‌ك ئه‌فسه‌ر كاربكه، فرمان بده به هاوڕێكه‌ت ده‌روازه‌كه بكاته‌وه.
ژنه‌كه: (به پاڕانه‌وه‌وه) ده‌ی كوڕه‌كه‌م، بیكه‌ره‌وه. من ژنێكی پیرم و به‌رگه‌ی هه‌مو ئه‌مانه ناگرم. ڕازیت له پێناو مه‌سه‌له‌یه‌كدا كه هیچ په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، ئه‌م هه‌مو كاتژمێره چاوه‌ڕێ بم؟ ئه‌م ده‌روازه‌یه بكه‌ره‌وه.
پاسه‌وانی1: بیكه‌مه‌وه؟
پاسه‌وانی2: (هاوار ده‌كات) نه‌خێر، نه‌خێر نه‌یكه‌یته‌وه. هێشتا فرمانی كردنه‌وه‌یم پێ نه‌وتویت.
پاسه‌وانی1: باشه بۆچی نه‌یكه‌مه‌وه؟ ئه‌وانه هیچ تاوانێكیان نییه تا ئه‌م هه‌مو كاته چاوه‌ڕێبن.
پاسه‌وانی2: (به‌توڕه‌ییه‌وه) من فرمانی كردنه‌وه‌یم پێ نه‌وتویت، لێره من ئه‌فسه‌ره‌كه‌م و من فرمان ده‌رده‌كه‌م. ده‌ڵێم ده‌روازه‌كه ناكرێته‌وه و ئیشم به‌سه‌ر خه‌ڵك و بارودۆخیان و چاوه‌ڕوانییه‌كانیانه‌وه نییه.
كچه‌كه: ئێ كه‌واته ئیشی كێیه؟ ڕزگاربوونمان له‌م قه‌یرانه له ده‌ستی تۆدایه.
ژنه‌كه: ته‌نها یه‌ك وشه‌یه، بیڵێ و مه‌سه‌له‌كه كۆتایی پێ دێت. ئایا بۆ تۆ قورسه بڵێیت ده‌روازه‌كه بكه‌ره‌وه؟
ئه‌كته‌ری1: كێشه‌ی تۆ چییه؟ خۆت كردووه به ئه‌فسه‌ر، كه‌چی نا‌توانیت بڕیارێكی ساده‌ی وه‌ك كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه ده‌ربكه‌یت.
نووسه‌ره‌كه: ئێمه ته‌نها پێویستمان به‌م وشه‌یه هه‌یه.. ده‌روازه‌كه بكه‌ره‌وه و ده‌ڕۆین و له‌وانه‌یه جارێكی دی هه‌ر نه‌مانبینیته‌وه. ڕوخسارمان له‌بیر ده‌كه‌یت، حیكایه‌ته‌كانمانت بیرنامێنێت.
حیكایه‌تخوان: زۆر ڕاسته. ڕۆژانه چه‌ندین حیكایه‌ت به‌لاتدا تێده‌په‌ڕێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ كارت به‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌وه نییه، هه‌ر بۆیه حیكایه‌ته‌كانت له‌بیر ده‌چێته‌وه. كاتێ فرمانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه ده‌رده‌كه‌یت، حیكایه‌تی هه‌ر هه‌مومانت له‌بیر ده‌چێته‌وه.
ئه‌كته‌ری2: (به‌تووندی) تكایه بیكه‌ره‌وه، بێزاربووین له چاوه‌ڕوانی.
(پاسه‌وانی دووه‌م نیگه‌ران دیاره كه چاودێری هه‌موان ده‌كات، به‌ڵام خۆی وا ده‌رده‌خات كه به‌گوڕ و به‌هێزه. چه‌ند ساتێك له بێده‌نگی تێده‌په‌ڕێت)
ئه‌فسه‌ره‌كه: (به شێوه‌یه‌كی گاڵه‌جاڕانه پێده‌كه‌نێت) بڕیار نادات و ده‌روازه‌كه‌ش ناكاته‌وه. ئه‌و توانای كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ی نییه. ساڵانێكی زۆره ئه‌و ته‌نها فرمانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌ركی ئه‌و ته‌نها ملكه‌چی و وتنی “به‌ڵێ گه‌وره‌م” بوو، ئێستا چۆن ده‌توانێت فرمان ده‌ربكات؟
(پاسه‌وانی دووه‌م به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڕوات بۆ لای ئه‌فسه‌ره‌كه و له به‌رده‌میدا ڕاده‌وه‌ستێت)
پاسه‌وانی2: (به تووڕه‌ییه‌وه) نه‌خێر ده‌توانم، تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایت ته‌نها تۆ ده‌توانیت فرمان ده‌ربكه‌یت. منیش ده‌توانم ئه‌وه بكه‌م. پێتوایه ته‌نها تۆ سیفاتی سه‌ركرده‌ت هه‌یه، منیش هه‌مه، بگره له تۆش باشتر هه‌مه. چونكه من خۆم له كه‌س به زلتر نازانم، وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ ده‌تكرد.
ئه‌فسه‌ره‌كه: (به سه‌رسوڕمانه‌وه) من خۆم به زل ده‌زانی؟
پاسه‌وانی2: ساڵانێكی زۆره، ئێمه ته‌نها پاسه‌وان بووین له‌ژێر فرمانی تۆدا، پاسه‌وانی بێ قیمه‌ت و هیچ و پووچ، تۆش ئه‌فسه‌ره مه‌زنه‌كه بوویت، بۆمان نه‌بوو له فرمانه‌كانت ناڕازیبین، ئه‌ركمان ته‌نها ئه‌وه بوو ملكه‌چی تۆ بین. ساڵانێكی زۆره تۆ له قه‌ڵا به‌رزه‌كه‌ی خۆته‌وه، ته‌نها به لالوته‌وه سه‌یرمان ده‌كه‌یت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: وا دیاره تۆ كێشه‌ت ته‌نها له‌گه‌ڵ من هه‌یه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نیته. كه‌واته ده‌روازه‌كه‌یان بۆ بكه‌ره‌وه. پاشان خۆت ته‌رخانكه بۆ موحاسه‌به‌كردنی من، دوای ئه‌وه‌ی پله‌كه‌م نه‌ماوه و بووم به هاوڵاتییه‌كی ئاسایی بێ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵات.
پاسه‌وانی2: (به پێداگرییه‌وه) ده‌روازه‌كه ناكه‌مه‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: ئێ بۆ نایكه‌یته‌وه؟ ئه‌وان له‌م بێنه‌وبه‌رده‌یه‌ی نێوانمان هیچ خه‌تایه‌ك و تاوانێكیان نییه.
پاسه‌وانی2: تاوانیان ئه‌وه‌یه له كاتێكی هه‌ڵه‌دا هاتوون، ئه‌مڕۆیان بۆ په‌ڕینه‌وه هه‌ڵبژاردووه، ڕۆژێك كه تێیدا ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه نه‌هاتووه. ئه‌و زۆر دواكه‌وت و پاشان ئێمه زانیمان له پیشه‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه و چیتر ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه نییه. به‌م جۆره پاسه‌وانه به‌سته‌زمانه‌كه، كه ده‌روازه‌كه‌ی ده‌پاراست و ئه‌ركی ته‌نها بریتی بوو له ملكه‌چی و گوێڕایه‌ڵی، بووه به ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه.
پاسه‌وانی1: باشه ئه‌م خه‌ڵكه، چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هه‌مو ئه‌و شتانه‌وه هه‌یه؟
پاسه‌وانی2: ده‌بێت شایه‌تحاڵ بن.
پاسه‌وانی1: شایه‌تحاڵ!
(به سه‌رسوڕمانه‌وه)
شایه‌تحاڵ له‌سه‌ر چی؟
ژنه‌كه: داوامان له كه‌س نه‌كردووه ببین به شایه‌تحاڵ. كوڕه‌كه‌م، ته‌نها داوای ئه‌وه‌ت لێ ده‌كه‌م ده‌روازه‌كه بكه‌یته‌وه. ئێستا كوڕه‌كه‌م بۆ من نیگه‌رانه و ترسی لێ نیشتووه.
كچه‌كه: منیش هه‌روه‌ها. نامه‌وێت ببم به شایه‌تحاڵی مه‌سه‌له‌یه‌ك هیچ په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه. من ته‌نها كه‌سێكی ڕاگوزه‌رم و ده‌په‌ڕمه‌وه.
نووسه‌ره‌كه: ئێمه‌ش ده‌په‌ڕینه‌وه. تكایه، كێشه‌مان بۆ دروست مه‌كه. ته‌نها ده‌روازه‌كه‌مان بۆ بكه‌ره‌وه.
پاسه‌وانی2: ئێوه ئه‌كته‌ری شانۆن، حیكایه‌ته‌كان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و خه‌ڵك سه‌یرتان ده‌كات. ئه‌مڕۆ ته‌نها ببن به بینه‌ر و ئێمه ڕۆڵتان بۆ ده‌گێڕین.
ئه‌فسه‌ره‌كه: جا كێ ڕۆڵیان بۆ ده‌گێڕێت؟ تۆ؟
پاسه‌وانی2: تۆ و ئه‌ویش..
(ئاماژه بۆ پاسه‌وانی یه‌كه‌م ده‌كات)
پاسه‌وانی1: (به سه‌رسوڕمانه‌وه) من؟ من نازانم ڕۆڵ بگێڕم و نواندن بكه‌م. ته‌نها ده‌زانم پاسه‌وانی ده‌روازه‌كان بم.
ئه‌فسه‌ره‌كه: منیش نازانم. من ئه‌كته‌ر نیم. من ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینم.
پاسه‌وانی2: (به پێداگرییه‌وه) به‌ڵام ده‌بێت ڕۆڵبگێڕیت و نواندن بكه‌یت و ئه‌وانیش سه‌یرت ده‌كه‌ن.
ئه‌فسه‌ره‌كه: كێ ناچارم ده‌كات ئه‌وه بكه‌م؟
پاسه‌وانی2: (به‌ڕووی ئه‌فسه‌ره‌كه‌دا هاوار ده‌كات) من ناچارت ده‌كه‌م. ئێستا من ئه‌فسه‌رم. وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ پێشتر ناچارت ده‌كردین هه‌مو ئه‌و شتانه بكه‌ین كه نه‌مانده‌ویست بیانكه‌ین. وه‌ك ئه‌وه‌ی ناچارت ده‌كردین بۆ چه‌ندین كاتژمێر كار بكه‌ین و هیچ پشوویه‌ك نه‌ده‌ین.
ئه‌فسه‌ره‌كه: ئێستا تۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كت به منه‌وه نییه. من هاوڵاتییه‌كی ئاسایم و تۆش پاسه‌وانی ده‌روازه‌كه‌یت. ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌فسه‌ری ئه‌م ده‌روازه‌یه‌یت، ئه‌وا له‌سه‌رته ده‌روازه‌كه بۆ من و بۆ ئه‌وانی دی بكه‌یته‌وه.
پاسه‌وانی1: (له هه‌ردووكیان نزیك ده‌بێته‌وه، پاشان به پاسه‌وانی دوو ده‌ڵێت) بۆ تۆ جوان نییه، ئه‌م هه‌مو شته، له‌به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا ده‌كه‌یت. ئه‌گه‌ر له نێوان تۆ و ئه‌ودا شتێك هه‌یه، ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌یت بۆ نووسینگه‌كه و له‌وێ یه‌كلایی بكه‌یته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت به دڵنیاییه‌وه ده‌گاته‌وه به سه‌ركردایه‌تی.
پاسه‌وانی2: جا سه‌ركردایه‌تی چۆن به‌مه ده‌زانێت؟
پاسه‌وانی1: له‌وانه‌یه یه‌كێك هه‌مو ئه‌و شتانه بگێڕێته‌وه كه لێره ڕووده‌ده‌ن. یان
(ده‌ستی پاسه‌وانی دووه‌م ده‌گرێت و ده‌یبات بۆ لای ئه‌فسه‌ره‌كه)
ده‌ڵێیت له‌بیرت چووه، له‌وانه‌یه ئه‌م ئه‌فسه‌ره هێشتا په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تییه‌وه مابێت و هه‌مو شتێكیان پێ ده‌ڵێت.
(پاسه‌وانی دووه‌م نیگه‌ران دیاره، به واقوڕماوی ڕاوه‌ستاوه، ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌زانێت پاسه‌ونی دووه‌م نیگه‌رانه)
ئه‌فسه‌ره‌كه: (به زۆرزانییه‌وه) ها، ده‌ی من ئاماده‌م ڕۆڵببینم؟ ده‌ی من حازرم و بینه‌رانیش ئاماده‌ن.
(پاسه‌وانی دووه‌م به هێمنی ده‌چێته دواوه و به‌ره‌و ده‌روازه‌كه ده‌ڕوات)
پاسه‌وانی2: (له شوێنه‌كه‌یه‌وه) كه‌واته ئاوا. ئه‌و ئومێد و حه‌زه‌ت جێبه‌جێ ناكه‌م و ده‌روازه‌كه‌ش ناكه‌مه‌وه.
(پاسه‌وانی دوو بێده‌نگ ده‌بێت و له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه، پاسه‌وانی یه‌ك ده‌ڕوات بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی، هه‌موان بێزار دیارن)
ژنه‌كه: (بۆ كچه‌كه) ئه‌مه چ نه‌هامه‌تییه‌كه. بۆچی نه‌ڕۆینه‌وه بۆ ماڵه‌كانمان و به‌یانی بێینه‌وه بۆ ئێره، تا ئه‌و كات له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌كه كۆتایی پێهاتبێت.
كچه‌كه: من ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه واته پێ خستنه ناو ته‌ڵه‌كه‌ی دایكم.
ژنه‌كه: نازنم بۆچی ناته‌وێت شوو به كوڕی پوره‌كه‌ت بكه‌یت؟
كچه‌كه: چونكه برامه. ساڵانێكی زۆره وه‌ك برایه‌ك سه‌یرم كردووه و پشتم پێی به‌ستووه.
ژنه‌كه: به‌ڵام ئه‌و برات نییه و كوڕی پورته و ده‌توانیت شووی پێ بكه‌یت.
كچه‌كه: نه‌خێر ئه‌و برامه. برایی ته‌نها مانای ئه‌وه نییه ده‌بێت له یه‌ك دایك و باوك بێت. جاری وا هه‌یه برایی ڕۆح، برایی لێكچوون، برایی ئولفه‌ت، زۆر ڕوون و ئاشكراتره له برایی خوێن.
ژنه‌كه: خۆشتناوێت؟
كچه‌كه: وه‌ك برا خۆشمده‌وێت.
ژنه‌كه: وه‌ك مێرد له‌گه‌ڵ بژی و وه‌ك هاوسه‌ر خۆشتده‌وێت. ئه‌گه‌ر زیاتر لێت نزیكبێته‌وه ده‌بێت به خۆشه‌ویستت.
حیكایه‌تخوان: (له هه‌ردووكیان نزیك ده‌بێته‌وه) ئایا بۆم هه‌یه به‌شداری گفتوگۆكه‌تان بكه‌م؟ پێده‌چێت چاوه‌ڕوانییه‌كه درێژه بكێشیت، ئێمه‌ش بۆ شكاندنی بێزاری چاوه‌ڕوانی، پێویستمان به قسه‌كردنه.
(كچه‌كه سه‌ری به نیشانه‌ی ڕازیبوون ڕاده‌وه‌شێنێت و بزه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووخساری).
حیكایه‌تخوان: ببورن له كنجكاویم/ فزولیم، ئاخر كه‌سێك بۆ گه‌ڕان به دوای حیكایه‌ته‌كاندا، ته‌نانه‌ت درز و قڵیشه‌كانی زه‌ویش بگه‌ڕیت، زیاتر كه‌سێكی كنجاوییه/ فزولییه.
ژنه‌كه: باشه بۆچوونی تۆ چییه؟
حیكایه‌تخوان: پێده‌چێت مه‌سه‌له‌كه بۆ ئه‌و قورس بێت. خۆشه‌ویستی برایانه وه‌ك هیچ خۆشه‌ویستییه‌كی دی نییه.
كچه‌كه: به‌ڵێ وایه. گۆڕینی په‌یوه‌ندیم به‌وه‌وه، نابێته هۆی گۆڕینی هه‌ست و نه‌ستم به‌رامبه‌ری. من ده‌زانم ئه‌و ئێستا وه‌ك خۆشه‌ویست سه‌یرم ده‌كات، ئه‌و پیاوه و به چركه‌یه‌ك ده‌توانێت ئه‌و وێنه‌یه بگۆڕێت كه له رۆحیدا له‌سه‌ر من هه‌یبوو. ئه‌و چیتر برا نییه و عاشقه. سه‌روه‌ختێك دایكم مه‌سه‌له‌كه‌ی پێ وت، زۆر دڵخۆش بوو.
حیكایه‌تخوان: ڕه‌نگه هه‌وری عشق و خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر سه‌ریدا تێپه‌ڕیبێت و تۆی تیا بینیبێت و وه‌ك خانمی خه‌ونه‌كانی سه‌یری كردبیت.
كچه‌كه: به‌ڵام من كه‌سێكی دیم خۆشده‌وێت.
حیكایه‌تخوان: ده‌ست به خۆشه‌ویستییه‌وه بگره و به‌رینه‌ده‌یت، ئه‌وه وا ده‌كات كوڕی پوره‌كه‌ت له‌بیربچێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه به كه خۆشتده‌وێت.
ژنه‌كه: تۆ هانیده‌ده‌یت دژ به دایكی یاخی ببێت، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م دایكی هه‌ڵبژێرێت.
كچه‌كه: بگره یاخیبوون دژ به حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی. ئه‌وه منم كه شوو ده‌كه‌م نه‌ك دایكم.
حیكایه‌تخوان: ڕۆژێك له ڕۆژان حیكایه‌تی تۆ و هی ئه‌م خانمه و هی هه‌ر یه‌كێكی ئێره ده‌گێڕمه‌وه. شوێنه‌كه پڕ پڕه له حیكایه‌ت و پێویسته له‌سه‌رم هه‌گبه‌كه‌می لێ پڕكه‌م.
(گفتوگۆكه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ لای دوو ئه‌كته‌ره‌كه و نووسه‌ره‌كه)
ئه‌كته‌ری2: ئه‌مه دوا شانۆگه‌رییه كاری تێدا ده‌كه‌م.
ئه‌كته‌ری1: دوای ئه‌وه واز له نواندن ده‌هێنیت؟ خۆ تۆ وتت بلیمه‌تی و نواندنت خۆشده‌وێت.
ئه‌كته‌ری2: واز له شانۆ ده‌هێنم، ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بومایه، ئه‌وا فه‌رشی سوریان بۆ ڕاده‌خستم. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ری شانۆین، هیچ به‌لایانه‌وه گرنگ نییه له‌م ده‌روازه‌یه‌وه تێپه‌ڕین.
نووسه‌ره‌كه: ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شانۆ ده‌مانبات، ئه‌وه‌یه ئێمه شه‌یدای ئه‌م هونه‌ره‌ین و چه‌ندین ساڵه كاری تێدا ده‌كه‌ین.
ئه‌كته‌ری2: به‌ڵام نه ڕێزی خه‌ڵكیتان به ده‌ستهێناوه نه ده‌وڵه‌مه‌ندی.
ئه‌كته‌ری1: ئێمه شانۆمان بۆ ناوبانگ یان ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ڵنه‌بژاردووه. له شانۆدا ڕۆحه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن، گۆرانی بۆ یه‌ك ده‌ڵێن، ڕۆڵی خۆشه‌ویست و ڕق و كینه و خێر و شه‌ڕ ده‌بینن. له‌وانه‌یه كاره‌كته‌ره‌كان خودی خۆمان نه‌بن، به‌ڵام له‌وێ، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، به ته‌واوه‌تی نه‌خشه‌ی هه‌نگاوه‌كانمان دیار و زانراوه.
نووسه‌ره‌كه: له نێوان ئێمه و شانۆدا ڕێكه‌وتنێك هه‌یه، ئه‌وه‌یه واز له شانۆ نه‌هێنین. من ناتوانم هیچ بكه‌م ته‌نها نووسین بۆ شانۆ نه‌بێت، هه‌ر كاتێك هه‌وڵمداوه خۆمی لێ بدزمه‌وه، ڕۆحم ڕێگه‌ی لێ گرتووم و گه‌ڕاندوومیه‌ته‌وه بۆ لای. له شانۆدا ژیانێك هه‌یه كه له هیچ شوێنێكی دیكه‌دا نایدۆزیته‌وه.
ئه‌كته‌ری2: من كۆتایم به‌و ڕێكه‌وتنه هێناوه. چیتر ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ شانۆ. ته‌نانه‌ت چیتر له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شداری نواندن ناكه‌م. ئه‌م شوێنه‌ش جێده‌هێڵم كه تێیدا هیچ كه‌سێك ڕێزی لێ نه‌گرتم.
ئه‌كته‌ری1: ئه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان كه له‌وێ به دوایدا ده‌گه‌ڕێین؟ ئه‌ی ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی هه‌ڵمانبژاردوون تاكو له‌وێ ڕۆڵیان ببینین؟ ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئێمه ده‌كه‌ن.
ئه‌كته‌ری2: من بێزاربووم له مه‌شق و ڕاهێنانی دوور و درێژ، له هه‌وڵ و ماندووبوون و شه‌كه‌تی. پاشان هه‌مو ئه‌مه بۆ؟ ته‌نها له پێناو په‌رۆشی بۆ شانۆ، جا په‌رۆشی خانوویه‌ك بۆ من دروست ده‌كات، به‌یانی ئه‌گه‌ر ژنم هێنا و منداڵم خسته‌وه، په‌رۆشی منداڵه‌كانم ده‌ژیه‌نێت؟
ئه‌كته‌ری1: مه‌ڕۆ و به‌جێمان مه‌هێڵه، ئێمه به‌ڵێنمان دابوو پێكه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌ك بمێنینه‌وه.
نووسه‌ره‌كه: به‌ڵێنمان دابوو، هه‌روه‌ها ئێمه به‌رگه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی و مه‌زاج و حه‌زی خۆده‌رخستنی تۆ-مان گرت، ئیدی چۆن چۆنی له‌م كاته‌دا شه‌رمه‌زارمان ده‌كه‌یت و به‌جێمان ده‌هێڵیت.
(ئه‌فسه‌ره‌كه له پاسه‌وانی دوو نزیك ده‌بێته‌وه كه هێشتا هه‌ر تووڕه دیاره)
ئه‌فسه‌ره‌كه: ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێك نییه. له‌وانه‌یه زه‌ره‌ری بۆ خۆت هه‌بێت. تۆ كار و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی په‌كده‌خه‌یت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك سكاڵات له‌سه‌ر تۆمار بكات، پله‌كه‌ت لێ ده‌سێنرێته‌وه
پاسه‌وانی2: جا له سكاڵاكه‌یاندا چی ده‌ڵێن، ده‌روازه‌كه‌ی بۆ نه‌كردووینه‌ته‌وه؟
ئه‌فسه‌ره‌كه: به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه وا ده‌ڵێن.
پاسه‌وانی2: منیش زۆر به سانایی پێیان ده‌ڵێم مافی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌م نییه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: به‌ڵام تۆ ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌یت ئه‌فسه‌ریت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ ئێمه ڕه‌فتار ده‌كه‌یت.
پاسه‌وانی2: كی وای وتووه؟ تۆ درۆم به‌ده‌مه‌وه ده‌كه‌یت. من ته‌نها پاسه‌وانێكی ئاسایم و تۆ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه ده‌روازه‌كه‌ت به‌جێهێشتووه، بێ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی دی هاتووه‌ته شوێنه‌كه‌ت. تۆ ئه‌گه‌ر خانه‌نشینیش كراویت، نه‌ده‌بوا ئه‌م شوێنه جێبێڵیت و ڕاكه‌یت بۆ شاره‌كه‌ی دی.
ئه‌فسه‌ره‌كه: (پاساوده‌هێنێته‌وه) فرمانه‌كه وا بوو شوێنه‌كه جێبێڵم، وامزانی ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌یان هێناوه.
پاسه‌وانی2: (به‌فێڵبازییه‌وه) ئێ كوا نه‌هاتووه. ئایا ڕاسته ده‌روازه‌كه جێبێڵیت و فرمانی كردنه‌وه‌یت پێ نه‌بێت؟ ئه‌وه تۆیت خه‌ڵكت په‌ك خستووه نه‌ك من. ئه‌گه‌ر بۆیان ده‌ركه‌وت تۆ ده‌روازه‌كه‌ت به‌جێهێشتووه و كاروباری خه‌ڵكت په‌كخستووه، له‌وانه‌یه موچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ت وه‌رنه‌گریت.
پاسه‌وانی1: ئه‌وه لێره چی ڕووده‌دات؟ من هیچ له‌وه تێناگه‌م كه ڕووده‌دات.
پاسه‌وانی2: جه‌نابی ئه‌فسه‌ری ئازیزمان، من تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كاروباری خه‌ڵكم ڕاگرتووه و ده‌روازه‌كه‌یان بۆ ناكه‌مه‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: ئێ تۆ ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ت ئه‌فسه‌ریت و جگه له تۆ كه‌سی دی ئه‌و مافه‌ی نییه خۆی به ئه‌فسه‌ر بزانێت.
پاسه‌وانی2: به‌ڵێ ئه‌وه مافی خۆمه، ته‌نانه‌ت له تۆش موسته‌حه‌قترم. تۆ به‌هۆی خزمخزمێنه و هاوڕێكانت له سه‌ركردایه‌تی، چه‌ندین پله و پۆستت وه‌رگرت و پێش من كه‌وتی.
ئه‌فسه‌ره‌كه: كه‌واته وا دیاره مه‌سه‌له‌كه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی حساباتی نێوان من و تۆیه. ئه‌و گومانه‌ی به‌رامبه‌ر به تۆ هه‌بوو، ڕاست ده‌رچوو. تۆ چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌ت ده‌كرد ده‌روازه‌كه به‌جێبێڵم، یان بكه‌ومه ژێر ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی تۆ، تاكو تۆڵه‌م لێ بكه‌یته‌وه. چونكه تۆ پێتوایه له‌من موسته‌حه‌قتریت.
پاسه‌وانی2: به‌ڵێ وایه و؛ هه‌رگیز ڕێگه ناده‌م جارێكی دی له من له پێشتربیت. ئه‌و كاته‌ی پێت وتم خانه‌نشین بوویت، هه‌ستم كرد سه‌رم پڕ پڕه له مۆسیقا، مۆسیقای خۆشی، مۆسیقایه‌ك ڕایده‌گه‌یه‌نێت له چنگی فرمانه‌كانی تۆ ڕزگارم بووه.
پاسه‌وانی1: تا ئه‌م ئاسته، ئه‌و بارگرانییه‌كی قورس بووه له‌سه‌ر شانی تۆ؟
پاسه‌وانی2: تۆ زۆرباش ئه‌وه ده‌زانیت. زۆرباش ده‌زیت چۆن پله و پۆسته‌كه‌ی خۆی به‌كارده‌هێنا تاكو لوتبه‌رزانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ من بكات. ئێمه ته‌نها كۆیله‌یه‌كی ئه‌و و فرمانه‌كانی بووین. ئێمه مرۆڤ نه‌بووین، هه‌ست و سۆز و ئازارمان هه‌بێت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: هیچ ڕۆژێك هه‌ستم نه‌كردووه به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه كردبێت.
پاسه‌وانی2: ئاخر بۆیه هه‌ستت نه‌كردووه، چونكه له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات بوویت، ئێمه‌ش له بازنه‌ی ترس‌دا ده‌خولاینه‌وه، له هه‌مو شتێك ده‌ترساین، له تۆ، له فرمانه‌كانت، له سزا سه‌ربازییه‌كانت، له سه‌ركردایه‌تی و له هه‌ڕه‌شه‌ی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی پله‌كانمان.
پاسه‌وانی1: ئه‌و ئه‌فسه‌ر بوو، وه‌ك سه‌رباز ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كرد، ئه‌فسه‌ر مافی خۆیه‌تی فرمان ده‌ربكات و چی پێ خۆش بێت ئه‌وه بكات.
پاسه‌وانی2: (به‌توڕه‌ییه‌وه) ئێمه‌ش له‌سه‌رمان بوو ملكه‌چی بین، گوێڕایه‌ڵی بین و سه‌رمان بۆی شۆڕكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و ئه‌فسه‌ره.
ئه‌فسه‌ره‌كه: ئایا ده‌كرێت واز له‌و خه‌ڵكه بێنین و به ناكۆكییه‌كانی نێوانمان سه‌ریان نه‌یه‌شێنین؟ ئه‌وان له‌مه‌دا هیچ تاوانێكیان نییه. تۆ ئه‌گه‌ر پێتوایه مافی خۆته ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه بیت، ئه‌وا فرمان به كردنه‌وه‌ی بده و لێگه‌ڕی با ئه‌و خه‌ڵكه بڕۆن، پاشان به ته‌نها له‌گه‌ڵ من دوو قسه ده‌كه‌ین.
پاسه‌وانی2: نایكه‌مه‌وه و هیچ كه‌سێكیش پێیدا تێناپه‌ڕێت، به تایبه‌ت تۆ. چونكه من ناتوانم ئه‌وه له‌بیرخۆم به‌رمه‌وه كه بۆ چه‌ندین كات له‌به‌رده‌م ئه‌م ده‌روازه‌یه‌دا ڕاده‌وه‌ستاین، تۆش له ژووری نووسینگه‌كه‌ت له ناز و نیعمه‌تدا بوویت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: لێپرسینه‌وه له سه‌ركردایه‌تی بكه نه‌ك له من. من هیچ په‌یوه‌ندیم به پله به‌رزكردنه‌وه‌م و بوونم به ئه‌فسه‌ر لێره‌دا، نییه.
(له لایه‌كی دیكه‌وه، وا دیاره كچه گه‌نجه‌كه، یارمه‌تی ژنه پیره‌كه ده‌گات، تاكو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه دا‌نیشێت كه زۆر شه‌كه‌ت و ماندوو دیاره، كچه‌كه یه‌خه‌ی كراسی ژنه‌كه ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فێنكی ببێته‌وه، له‌مه‌شدا حیكایه‌تخوانه‌كه یارمه‌تی ده‌دات. ئه‌فسه‌ره‌كه سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه ده‌كات، پاشان به پاسه‌وانی دوو ده‌ڵێت)
ئه‌فسه‌ره‌كه: سه‌یركه! ئه‌و ژنه پیره و چیتر ناتوانێت چاوه‌ڕێ بكات، به قیرسیچمه‌یی خۆت ئازاری مه‌ده.
پاسه‌وانی2: (به‌گاڵه‌پێكردنه‌وه) ماشه‌ئه‌ڵا، ئه‌م هه‌مو مرۆڤایه‌تییه زۆره چییه لێت ده‌ڕژێت. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌دا دێت ئازارت ده‌دات؟ كه‌چی نه‌خۆشكه‌وتنی دایكم ئازاری نه‌دایت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: (به سه‌رسوڕمانه‌وه) جا من حه‌قم به‌سه‌ر نه‌خۆشكه‌وتنی دایكته‌وه چییه؟
پاسه‌وانی2: دیاره له‌بیرتچووه، یان له‌بیری خۆت ده‌بیته‌وه، یا خۆت گێل ده‌كه‌یت. بیرتچووه‌وه به تكاو پاڕانه‌وه هاتم بۆ لات، تاكو مۆڵه‌تم بده‌یت بڕۆم سه‌ردانی دایكه نه‌خۆشه‌كه‌م بكه‌م.
(ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌وڵده‌دات بیریبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام هیچی بیرناكه‌وێته‌وه)
پاسه‌وانی1: ئه‌مه پێش چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوویداوه، ئه‌و كاته بوو تۆ تازه لێره دامه‌زرابوویت.
پاسه‌وانی2: ڕازی نه‌بوویت سه‌ردانی دایكم بكه‌م، دایكم مرد و منیش نه‌متوانی سه‌ردانی بكه‌م. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بوو تۆ چێژی زیاتر له شه‌هوه‌تی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگریت. ئی تۆ ئه‌فسه‌ر بوویت و چۆن ڕێده‌ده‌یت پاسه‌وانه‌كه ده‌روازه‌كه به‌جێبێڵیت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: ئه‌ها بیرمكه‌وته‌وه، ئه‌وه ئه‌و كاته بوو كه من تازه لێره ده‌ستم به‌كار كردبوو. له‌و كاته‌دا نه‌ده‌بوو تۆ ده‌روازه‌كه به‌جێبێڵیت، چونكه كه‌سی دی نه‌بوو بڕواته شوێنه‌كه‌ت.
پاسه‌وانی2: (به‌توڕه‌ییه‌وه) جا ئه‌وه كه‌ی كێشه‌ی منه. دایكم مرد و ئازاری نه‌بینینی منی له‌گه‌ڵ خۆی برده ناو گۆڕ. دایكم ئومێدی به‌وه بوو له‌و كاته‌ی ڕۆحی له جه‌سته‌ی ده‌رده‌چوو، ده‌ستی له‌ناو ده‌ستی مندابێت. نه‌خۆشی جه‌سته‌ی داڕزاند و تۆش ڕێگه‌ت نه‌دا سه‌ردانی بكه‌م و بیبینم، ڕێگه‌ت نه‌دا دایكم له دوا ساته‌كانی كۆتایی ژیانیدا بمبینێت.
ئه‌فسه‌ره‌كه: خه‌تای من نه‌بوو، خه‌تای سه‌ركردایه‌تی بوو. ئه‌وان ڕازی نه‌بوون مۆڵه‌ت به تۆ بده‌م، چه‌ندینجار هه‌وڵمدا ڕازییان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وان ڕازی نه‌بوون یه‌كێك بۆ شوێنی تۆ بنێرن.
(پاسه‌وانی دوو په‌لاماری ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌دات و به تووڕه‌ییه‌وه قوڕگی ده‌گرێت)
پاسه‌وانی2: (به‌تووڕه‌ییه‌وه) تۆ درۆ ده‌كه‌یت، تۆ درۆ ده‌كه‌یت وه‌ك چۆن ئه‌وانیش درۆ ده‌كه‌ن. كورسی ده‌سه‌ڵات فێری كردوون درۆ بكه‌ن، تاكو له گله‌یی یان سزا ڕزگارتان ببێت. له‌سه‌ر درۆ ڕاهاتوون تاكو له‌سه‌ر كورسییه‌كانتان دوورنه‌كه‌ونه‌وه.
(ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌وڵده‌دات خۆی له چنگی ده‌ربێنێت)
ئه‌فسه‌ره‌كه: من هیچ ڕۆژێك درۆم له‌گه‌ڵ نه‌كردوویت، چه‌ندینجار هه‌وڵمداوه پله‌كه‌ت به‌رزبكه‌مه‌وه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه هه‌ر هه‌موی به ده‌ست سه‌ركردایه‌تی بوو.
(پاسه‌وانی یه‌ك لێیان نزیك ده‌بێته‌وه و هه‌وڵده‌دات ئه‌فسه‌ره‌كه له چنگی پاسه‌وانی دوو ڕزگار بكات)
پاسه‌وانی1: ئه‌وه تۆ ده‌ته‌وێت چی بكه‌یت؟ ئه‌م هه‌ڵه‌شه‌ییه‌ت له چییه؟
(پاسه‌وانی یه‌ك ناتوانێت ئه‌فسه‌ره‌كه له چنگی پاسه‌وانی دوو كه زۆر تووڕه‌یه، ده‌ربێنێت. هه‌موان به سه‌رسوڕمانه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن)
كچه‌كه: (بۆ نووسه‌ره‌كه) شتێك بكه، تۆ و دوو هاوڕێكه‌ت شتێك بكه‌ن. ئه‌و پیاوه‌ی لێ دوورخه‌نه‌وه، ده‌یكوژێت.
نووسه‌ره‌كه: جا ئێمه حه‌قمان چییه به‌سه‌ریانه‌وه. ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌وه نییه كه لێره ڕووده‌دات. پێده‌چێت مه‌سه‌له‌كه شه‌خسی بێت و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی حساباتی نێوان خۆیان بێت.
حیكایه‌تخوان: ئه‌گه‌ر گوڕ و توانای گه‌نجیم هه‌بووایه، نه‌مده‌هێشت ئه‌مه ڕووبدات، ئه‌وه‌ی لێره ڕووده‌دات ڕاست نییه. تكایه ئێوه هێشتا گه‌نجن، ئه‌و پیاوه‌ی لێ دوورخه‌نه‌وه، ئه‌و زۆر تووڕه دیاره و له‌وانه‌یه بیكوژێت.
ئه‌كته‌ری2: ئاخر ده‌ترسین لێكیان جیاكه‌ینه‌وه و دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ببین.
ژنه‌كه: (به‌هۆی ماندووبوونه‌وه هه‌ناسه بڕكێیه‌تی) كوڕه‌كه‌م، ناما‌نه‌وێت كه‌س ئازاری پێ بگات، پیاوبه و یارمه‌تی ئه‌و پاسه‌وانه بده تا ئه‌فسه‌ره‌كه ڕزگار بكات، ئه‌و ئه‌فسه‌ره وا دیاره پیاوێكی باش بێت.
(ئه‌كته‌ره‌كان به خێرایی به‌ره‌و لای پاسه‌وانی دوو ده‌ڕۆن كه هێشتا ئه‌فسه‌ره‌كه له‌ژێر چنگیدایه. ئه‌مه له كاتێكدایه پاسه‌وانی یه‌ك هه‌وڵده‌دات ئه‌فسه‌ره‌كه له چنگی پاسه‌وانی دوو ده‌ربهێنێت. به هه‌موان ده‌توانن ئه‌فسه‌ره‌كه له ده‌ست پاسه‌وانی دوو ڕزگار بكه‌ن)
پاسه‌وانی1: ئه‌وه‌ی لێره ده‌یكه‌یت، هه‌ڕه‌شه له بوونت ده‌كات، له‌وانه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ش بێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ت له خزمه‌تی سه‌ربازیی.
ئه‌فسه‌ره‌كه: (هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسوده هه‌ڵده‌مژێت) وازی لێ بێنه، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌مو تووڕه‌یی خۆی خاڵی بكاته‌وه، ئیتر ئیسراحه‌ت بكات.
پاسه‌وانی2: (له‌وه تێناگات كه ڕووده‌دات) من، نازانم به دیاریكراوی چیم كردووه.
ئه‌كته‌ری1: ئه‌گه‌ر له‌ژێر چنگی تۆ ده‌رماننه‌هێنایه، ئه‌وا ده‌تكوشت. تا ئه‌م ئاسته لێی پڕیت و لێی داخ له دڵیت؟
ئه‌كته‌ری2: نابێت ده‌ستبه‌ردرای مرۆڤبوونی خۆت ببیت و ببیته دڕنده‌یه‌كی ئاوا ترسناك كه پێش چه‌ند ساتێك بینیمان.
پاسه‌وانی2: (هێزی تیانه‌ماوه) نه‌مده‌ویست بیكوژم یان ئازاری بده‌م. ته‌نها ده‌مویست له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به منی كردووه، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م. به‌ڵام تووڕه‌یی به‌رچاومی گرتبوو.
پاسه‌وانی1: تووڕه‌یی ئه‌و خیانه‌تكاره‌یه كه مرۆڤبوونمان لێ داده‌ماڵێت. چۆن تووڕه‌یی توانی مرۆڤبوونت له خودی خۆت داماڵێ؟
پاسه‌وانی2: ئایا من له كێشه‌دام؟
ئه‌فسه‌ره‌كه: مه‌ترسه، شكاتت لێ ناكه‌م. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌نووكه ده‌مه‌وێت، ئه‌وه‌یه ده‌روازه‌كه بۆ خه‌ڵك بكه‌یته‌وه.
پاسه‌وانی2: ئاخر كێ فرمانی كردنه‌وه‌ی ده‌رده‌كات؟
ئه‌فسه‌ره‌كه: تۆ.
پاسه‌وانی2: به چ مافێك؟ من ته‌نها پاسه‌وانێكم، خواستی ئه‌وه‌م هه‌بوو ببم به ئه‌فسه‌ر. پاسه‌وانێك خه‌ونه‌كه‌ی دوور بردی، به‌ڵام فڕێیدایه سه‌ر نزیكترین تاشه به‌رد، خه‌ونه‌كه‌ی تێكشكا و ئه‌ویش له‌سه‌ر تاڵاوی واقیع به‌ئاگا هاته‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: خۆت زۆر به خه‌تابار دامه‌نێ، هه‌مومان هه‌ڵه‌مان هه‌یه. هه‌مومان به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێین چۆن چۆنی ده‌ست به خه‌ونه‌كانمانه‌وه بگرین، تاكو له نێوان په‌نجه‌كانمانه‌وه دزه نه‌كات و نه‌كه‌وێته خواره‌وه.
پاسه‌وانی2: خه‌ونه‌كه‌م زۆر له خۆم گه‌وره‌تر بوو. خه‌ونه‌كه‌م مرۆڤبوونمی له‌ناوبرد. له‌و چركه‌ساته‌دا هه‌مو ڕق و كینه‌ی ساڵانی پێشوو، زیندووبوونه‌وه، هاوسه‌نگی منی له‌ده‌ستدا.
(كچه‌كه لێیان نزیك ده‌بێته‌وه)
كچه‌كه: به‌ڕیزان، ئێمه زۆر قسه ده‌كه‌ین، قسه‌كردن ئه‌وه‌مان له‌بیر ده‌باته‌وه كه ده‌مانه‌وێت.
(حیكایه‌تخوانه‌كه‌ش لێیان نزیك ده‌بێته‌وه)
حیكایه‌تخوان: ده با هه‌ر لێره كۆتایی به حیكایه‌ته‌كه بێنین و ده‌روازه‌كه بكه‌ینه‌وه و بڕۆین و حیكایه‌ته‌كه له‌بیر بكه‌ین. له‌بیری بكه‌ین ئێمه یه‌كترمان بینیوه، چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له‌بیر بكه‌ین. ڕوخساری یه‌كتر له‌بیر بكه‌ین، كێ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه ده‌كات.
(له لاكه‌ی دیكه‌وه، ده‌نگی لێدانی ده‌روازه‌كه ده‌بیسرێت، لێدانه‌كان زیاد ده‌كات، پاشان ده‌نگی ئه‌وانه ده‌بیسرێت كه له لاكه‌ی دیكه‌ی ده‌روازه‌كه‌وه راوه‌ستاون)
ژنه‌كه: ئه‌وان له ده‌روازه‌كه ده‌ده‌ن، دڵنیام كوڕه‌كه‌میان له‌گه‌ڵه. له چاوه‌ڕوانی بێزار بووه، یان ئه‌وه نیگه‌رانییه ناچاری كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكێشێت به ده‌روازه‌كه‌دا.
كچه‌كه: پێویسته ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه بكێشین به ده‌روازه‌كه‌دا، له‌وانه‌یه ئه‌م پیاكێشانه ده‌رگا داخراوه‌كانی مێشكیان بكاته‌وه.
(كچه‌كه به‌ره‌و ده‌روازه‌كه ده‌ڕوات و ده‌ست ده‌كات به كێشان به ده‌روازه‌كه‌دا، پاشان ئه‌كته‌ری دوو ئینجا ئه‌كته‌ری یه‌ك و نووسه‌ره‌كه دوای ده‌كه‌ون و ده‌ست ده‌كه‌ن به لێدان له‌سه‌ر ده‌روازه‌كه. ده‌نگی ته‌قوهوڕی لێدانه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بێت. ژنه پیره‌كه جۆش و خرۆش ده‌یگرێت و به زه‌حمه‌ت به‌ره‌و ده‌روازه‌كه ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ ئه‌وان و به حه‌ماسه‌ته‌وه ده‌كێشێت به ده‌روازه‌كه‌دا. ئه‌فسه‌ره‌كه له به‌رامبه‌ر پاسه‌وانی دوو ڕاوه‌ستاوه كه هه‌م ڕووخاوه و هه‌م دۆشداماوه، پاسه‌وانی یه‌ك و حیكایه‌تخوانه‌كه چاودێری هه‌موان ده‌كه‌ن)
ئه‌فسه‌ره‌كه: گوێت له‌و لێدانانه نییه؟ وه‌ك ئه‌وه وایه له‌سه‌ری من بده‌ن. ئه‌گه‌ر له شوێنی تۆ بوومایه، ده‌روازه‌كه‌م ده‌كرده‌وه. به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكی له‌بیرت ناكه‌ن، ده‌مام و ده‌م باست ده‌كه‌ن. تۆ ده‌بیت به پاڵه‌وان و تۆ ئه‌وانت له چاوه‌ڕوانی ڕزگار كردووه.
(به ڕووی پاسه‌وانی دوو دا هاوار ده‌كات)
ده‌ی ڕایگه‌یه‌نه، بیڵێ، ئه‌وه ته‌نها وشه‌یه‌كه و ته‌واو، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه زۆر شت ده‌كات، ده‌ی بیڵێ.
پاسه‌وانی1: (شپرزه‌یه) ئایا بیكه‌مه‌وه؟
(پاسه‌وانی دوو به واقوڕماوی و بێده‌نگ ڕاوه‌ستاوه)
پاسه‌وانی1: بارودۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت شتێك بكه‌ین، ده‌بێت بڕیار بده‌ین.
حیكایه‌تخوان: بیكه‌ره‌وه با ببیت به پاڵه‌وانی حیكایه‌ته‌كه، ئه‌و پاسه‌وانه‌ی ده‌روازه‌كه‌ی كرده‌وه. حیكایه‌تێك كه ده‌گێڕدرێته‌وه، له حیكایه‌تی زوبێر و سه‌یف بن زی یه‌زن ده‌چێت، ئه‌و پاسه‌وانه‌ی لێنه‌گه‌ڕا خه‌ڵكی له‌سه‌ر لێواری چاوه‌ڕوانی، به ماندوویی بمێننه‌وه. قسه‌ی خۆی كرد و ده‌روازه‌ی ئومێدی بۆ خه‌ڵك كرده‌وه.
پاسه‌وانی1: ده‌ی بیڵێ، دوای ئه‌وه چی ڕووده‌دات با ڕووبدات. ده‌رئه‌نجامه‌كانی بڕیاره‌كه ده‌گرینه ئه‌ستۆ.
پاسه‌وانی2: له سزا ده‌ترسم. ده‌ترسم پله‌كه‌م لێ وه‌ربگرنه‌وه و بمنێرن بۆ به‌رده‌م ده‌روازه‌یه‌كی دووره ده‌ستی دوور له ئاوه‌دانی. له تووڕه‌یی سه‌ركردایه‌تی ده‌ترسم، له هه‌مو شتێ ده‌ترسم. له ڕووخسار و ده‌موچاوی ئێوه ده‌ترسم، له كاتژمێره‌كانی داهاتوو ده‌ترسم كه چی بۆ ئێمه شاردووه‌ته‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: چی ده‌بێت با ببێت، گرنگ ئه‌وه‌یه بڕیار بده‌یت. ئه‌وان به‌م شێوه ئابڕوبه‌رانه‌یه، دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه له خزمه‌ت خانه‌نشینیان كردم. ئه‌وان پاداشتیان نه‌كردم، ته‌نها له كاغه‌زێكدا بڕیاره‌كه‌یان پێ ڕاگه‌یاندم: هه‌ر ئێستا بڕۆ. ئه‌گه‌ر له پله و پۆسته‌كه‌مدا بوومایه، ده‌روازه‌كه‌م ده‌كرده‌وه. به‌ڵام من هه‌نووكه هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌كم نییه.
كچه‌كه: (به‌تووڕه‌ییه‌وه) ئه‌گه‌ر تۆ خۆت ده‌روازه‌كه نه‌كه‌یته‌وه، ئه‌وا ئێمه ده‌یكه‌ینه‌وه.
پاسه‌وانی2: نه‌خێر، نه‌خێر ئه‌وه مه‌كه‌ن، ئه‌مه پێشێلكردنی یاسایه.
كچه‌كه: ئه‌ی ئه‌وه‌ی تۆ و هاوڕێكه‌ت ده‌یكه‌ن چییه، پێشێلكردنی یاسا نییه؟
پاسه‌وانی2: چه‌ندینجار وتم، ئه‌وه من نیم كه بڕیار ده‌ده‌م. سه‌ركردایه‌تی ئه‌فسه‌رێكی دی نه‌ناردووه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: به‌ڵام وتت تۆ ده‌بیت به ئه‌فسه‌ر و شایه‌نی ئه‌وه‌یت ببیت به ئه‌فسه‌ر. ئه‌ی وا نییه؟
پاسه‌وانی1: به‌ڵێ وایه، ئه‌و شایه‌نی ئه‌وه‌یه ببێت به ئه‌فسه‌ر. من له‌و بڕوایه‌دام مادام تۆ لێره‌یت، ئه‌وا سه‌ركردایه‌تی هیچ ئه‌فسه‌رێكی دی نانێرێت.
پاسه‌وانی2: به‌ڵام هیچ فرمانێكیان به‌وه نه‌ناردووه.
پاسه‌وانی1: له‌وانه‌یه ناردبێتیان. به‌ڵام ئێمه لێره‌ین و نازانین چی‌یان ناردووه. پێویسته بڕۆینه ژووری نووسنیگه‌كه و سه‌یرێك بكه‌ین.
پاسه‌وانی2: (ئاماژه بۆ ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌كات) به‌ڵام ئه‌و فرمانی پێ كردبووین نه‌ڕۆینه ژووری نووسینگه‌كه.
ئه‌فسه‌ره‌كه: ئه‌و فرمانه‌ی من چیتر ناخواو كاری پێ ناكرێت، من ئیدی ئه‌فسه‌ر نیم.
(ده‌نگی جووڵه‌ی ده‌روازه‌كه ده‌بیسرێت كه خه‌ریكه ده‌كرێته‌وه. ئه‌كته‌ری دوو به حه‌ماسه‌وه)
ئه‌كته‌ری2: ئه‌وه‌تا ده‌روازه‌كه وا ده‌كرێته‌وه، پێده‌چێت لێدان و پیاكێشانه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هه‌بووبێت.
پاسه‌وانی2: به زۆری زۆرداری نه‌یكه‌نه‌وه
(هاوار ده‌كات و قسه‌كانی بۆ لاكه‌ی دیكه‌ی ده‌روازه‌كه‌یه)
ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ئازارتان ده‌دات. كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه به زۆری زۆرداری یاسا شكێنییه، دواتر لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
(لێدان و پیاكێشان و ڕاوه‌شاندنی ده‌روازه‌كه زیاتر ده‌بێت. سێ ئه‌كته‌ره و كچه گه‌نجه‌كه و ژنه‌كه به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش دێته لایان و به‌شداری ده‌كات و ده‌كێشێت به ده‌روازه‌كه‌دا. ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ردوو پاسه‌وانه‌كه به حه‌په‌ساوی ڕاوه‌ستاوون و هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌یری ئه‌و دیكه‌یان ده‌كات. پاسه‌وانی دوو ده‌مانچه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه و ڕووه‌كه‌ی ده‌كاته كۆمه‌ڵه‌كه)
پاسه‌وانی2: له ده‌روازه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، من ڕێگه‌م پێدراوه ته‌قه له هه‌ر كه‌سێك بكه‌م پێشێلی یاسا بكات و بێ ئه‌وه‌ی مافی په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌بێت بیه‌وێت بپه‌ڕێته‌وه.
(هاوار ده‌كات)
دووربكه‌ونه‌وه، به‌سه ئه‌و ته‌ق و هوڕه ڕاگرن.
(كه‌س گوێی پێ نادات، پاسه‌وانی یه‌ك سه‌یری ده‌كات و به جۆرێك سه‌ری بۆ ڕاده‌وه‌شێنێت كه كارێكی هه‌ڵه نه‌كات. به‌ڵام پاسه‌وانی دوو فیشه‌كێك له هه‌وادا ده‌ته‌قێنێت. ته‌ق و هوڕه‌كه كه‌مه‌كێك ڕاده‌وه‌ستێت، به تووڕه‌ییه‌وه سه‌یری پاسه‌وانی دوو ده‌كه‌ن. به تووڕه‌ییه‌وه به‌ره‌و ڕووی ده‌ڕۆن، هه‌ردوو پاسه‌وانه‌كه له ترسانا ده‌كشێنه‌وه بۆ دواوه، ئه‌فسه‌ره‌كه چاودێری ئه‌وه ده‌كات كه ڕووده‌دات. ته‌ق و هوڕه‌كه له لاكه‌ی دیكه‌وه ده‌ست پێده‌كاته‌وه. هه‌موان ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ لای ده‌روازه‌كه و ده‌ست ده‌كه‌ن به لێدان و پیاكێشان و ڕاوه‌شاندنی ده‌روازه‌كه. پاسه‌وانی دوو ئه‌بڵه‌ق بووه و چاودێری ئه‌وه ده‌كات كه ڕووده‌دات..
بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌نگی حه‌ماسی له هه‌ردوولاوه ده‌بیسرێت. وا دیاره ورده ورده ده‌روازه‌كه ده‌كرێته‌وه.. پاسه‌وانی یه‌ك به په‌له خۆی ده‌كات به نووسینگه‌كه‌دا.. ته‌ق و هوڕ و ڕاوه‌شاندنی ده‌روازه‌كه به‌رده‌وامه. چه‌ند چركه‌یه‌ك و پاسه‌وانی یه‌ك دێته ناو شانۆكه و كاغه‌زێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام بێزار و ناڕه‌حه‌ت دیاره. كاغه‌زه‌كه ده‌دات به پاسه‌وانی دوو، ده‌یخوێنێته‌وه و دڵته‌نگ و بێزار ده‌رده‌كه‌وێت. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ته‌قوهوڕه‌كه، ده‌روازه‌كه تۆزێك ده‌كرێته‌وه. له دووره‌وه ده‌نگێك ده‌بیسرێت، ده‌نگی ئۆتۆمۆبێلی فریاگوزاری خێرایه، ده‌نگه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن. ده‌نگی حه‌ماسه‌تی خه‌ڵك كه ده‌روازه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌نگی هۆڕنی ئۆتۆمۆبێلی فیراگوزاری خێرا. ده‌روازه‌كه ده‌كرێته‌وه، كاتێ ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه، ڕووناكی ده‌كوژێته‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگێك له بڵندگۆی ئۆتۆمۆبێلی فریاگوزارییه‌كه‌وه)
ده‌نگه‌كه: كۆتایی به یاخیبوونه‌كه‌تان بێنن، خۆتان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ته‌ورای بكه‌ن. ئێوه یاساكان پێشێل ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م یاخیبوونه‌تان حوكمده‌درێن. ئه‌فسه‌ره تازه‌كه‌ی ده‌روازه‌كه قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
(په‌ڵه‌ی ڕووناكی یه‌ك له دوای یه‌ك، ده‌كه‌وێته سه‌ر كاره‌كته‌ره‌كانی شانۆگه‌رییه‌كه كه له‌سه‌ر شانۆكه دابه‌شبوون).
ژنه‌كه: گه‌وره‌م زۆر چاوه‌ڕێمان كردیت. چاوه‌ڕێ بووین ده‌روازه‌كه بكرێته‌وه. ئێمه كه‌سانی یاخی نین. بگره له پشت ئه‌م ده‌روازه‌یه‌وه، ئیش و كارمان هه‌یه. من ژنێكی پیری به‌ساڵاچووم، یاخی نه‌بووم، به‌درێژایی ژیانم له‌گه‌ڵ دراوسێكانم و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، كه‌سێكی سه‌لامه‌ت و بێوه‌ی بووم. به‌ڵام پێویستیمان به په‌ڕینه‌وه، ئه‌و بوو وایكرد ده‌روازه‌كه بكه‌ینه‌وه، ئاخر چاوه‌ڕوانی شه‌كه‌تی كردین و بڕستی له‌به‌ر بڕین.
(ڕووناكی له‌سه‌ر ژنه‌كه نامێنێت و ده‌چێته سه‌ر كچه‌كه)
كچه‌كه: یاخیبوون؟ من كه‌سێكی یاخیم؟ له‌وانه. به‌ڵام یاخیم له ده‌ست وه‌سیه‌ته‌كانی دایكم و باوكم و براكانم. یاخیم له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌وان بۆ من دیاری ده‌كه‌ن، یاخیم چونكه كه‌سێكی دیكه‌م خۆشده‌وێت. ئه‌وان كه‌سێكیان بۆ هه‌ڵبژاردم و منیش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌وانم به‌دڵ نه‌بوو. دڵم كه‌سێكی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌وه دڵمه یاخی بووه.
(ڕووناكی له‌سه‌ر كچه‌كه نمێنیت و شوێنی تیمه‌كه ڕووناك ده‌كاته‌وه: نووسه‌ره‌كه و ئه‌كته‌ری یه‌ك و ئه‌كته‌ری دوو)
نووسه‌ره‌كه: ئێمه یاخیین؟ ڕاسته. یاخیین دژ به كۆنه‌باو، یاخیین دژ به‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر شانۆ ده‌یزانێت. له‌سه‌ر مرۆڤ، دیدگا فه‌لسه‌فییه‌كه‌مان و تێڕوانینمان بۆ ئه‌م جیهانه ده‌نووسین. هاتین بۆ ئێره و به شوێن شانۆیه‌كی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێین، به دوای بینه‌رێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێین باوه‌ڕیان پێمان بێت.
ئه‌كته‌ری1: یاخیین چونكه ئێمه شانۆكارین، شانۆش هونه‌ری یاخیبوونه، نه‌ك هونه‌ری بێده‌نگی. ئێمه ئه‌وه له شانۆوه فێربووین، یاخیده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بژین، ئاخر بێده‌نگی مردنه.
ئه‌كته‌ری2: به‌ڵێ من یاخییم. چونكه ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌بم كه خۆم ده‌مه‌وێت. مافی خۆمه وه‌ك ئه‌وانی دی به‌ناوبانگ بم. شانۆ ناوبانگی بۆ به‌دینه‌هێنام، پاره‌ی پێ نه‌به‌خشیم. شانۆ پردێك بوو بۆ ژیانێكی دی. ژیانێكی نوێ له پشت ئه‌م ده‌روازه‌یه‌وه.
(ڕووناكییه‌كه له‌سه‌ر نووسه‌ر و دوو ئه‌كته‌ره‌كه ده‌كوژێته‌وه و حیكایه‌تخوان ڕووناك ده‌كاته‌وه)
حیكایه‌تخوان: من یاخییم، من له حیكایه‌ته نه‌ریتییه‌كان و كۆنه‌باوه‌كان یاخییم. هاتمه ده‌ره‌وه و به دوای حیكایه‌تێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێم، حیكایه‌تێك سه‌رسوڕمان و ده‌هشه ببه‌خشێت به خه‌ڵك كه له ده‌ستیانداوه. حیكایه‌تێك شه‌وانی چاخانه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه كه ته‌له‌فزیۆن و یاری دوو گوڵی له‌ناوی بردووه. به دوای حیكایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م ڕۆژگاره‌دا ده‌گه‌ڕێم نه‌ك حیكایه‌ته‌كانی ڕابردوو.
(ڕووناكی له‌سه‌ر حیكایه‌تخوان نامێنێت و ده‌چێته سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه)
ئه‌فسه‌ره‌كه: من یاخییم؟ نه‌خێر یاخی نیم. ساڵانێكی زۆره ئه‌فسه‌ری ده‌روازه‌كه بووم و پاراستوومه له‌و خه‌ڵكانه‌ی ویستوویانه دزه بكه‌نه ژووره‌وه یان یاخیبوون. هه‌ر بۆیه ده‌روازه‌كه شورایه‌كی پته‌و بووه بۆ وڵات، ده‌رگایه‌كی داخراو بووه به ڕووی كه‌سانی ناپاكدا، كراوه بووه به‌ڕووی خه‌ڵكانی ڕاگوزه‌ر. به‌ڵام ته‌نها به كاغه‌زێك پاداشتكرام لێی نووسرابوو: بڕۆ/ ارحل، منیش هاتم بۆ ئێره، له پشت ئه‌م ده‌روازه‌یه‌وه به دوای ژیانێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێم، ژیانی ئه‌فسه‌رێكی بێ پله.
(ڕووناكیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه نامێنێت و ده‌چێته سه‌ر پاسه‌وانی یه‌ك)
پاسه‌وانی1: من پاسه‌وانێكی گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی ئه‌فسه‌ره‌كه و سه‌ركردایه‌تیم، ئیدی چۆن چۆنی به یاخی یان به خۆشه‌ویستی بۆ یاخیبووه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێم. نا نه‌خێر. وه‌ك چۆن برژانگ پارێزگاری له چاو ده‌كات، منیش ئاوا پارێزگاریم له ده‌روازه‌كه كردووه. وام لێهتووه دڵم به ده‌روازه‌كه ده‌سوتێت، ئاخر من ڕاهاتووم له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی و داخستنی. گه‌وره‌م من كه‌سێكی یاخی نیم.. نه‌خێر من پاسه‌ونێكی ئه‌مینی ده‌روازه‌كه‌م.
(ڕووناكییه‌كه له‌سه‌ر پاسه‌وانی یه‌ك نامێنێت و پاسه‌وانی دوو ڕووناك ده‌كاته‌وه)
پاسه‌وانی2: به‌ڵێ یاخی بووم، بۆ ساتێك هه‌ستم كرد پێویسته دژ به‌و واقیعه‌ی تێیدام و دژ به‌و پاشكۆیه‌تییه‌ی هه‌مه، یاخی ببم. بۆ ساتێك هه‌ستم كرد پێویسته ده‌نگم بیستراوبێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی له سینه‌مدا كپی بكه‌م و وه‌ك پشكۆیه‌كی نه‌كوژاوه‌ی لێ بێت. مافی خۆمه یاخی ببم. ساڵانێكه ئێمه له سێبه‌ری دره‌ختێكی سیس ده‌چین و وه‌ك پاسه‌وان ڕاوه‌ستاوین و ئه‌م ده‌روازه ژه‌نگ گرتووه ده‌پارێزین كه خه‌ڵكی له خه‌ونه‌كانیان جیاده‌كاته‌وه. بێزاربووم له بێده‌نگی و كپبوون. هه‌ر ده‌بێت یاخیبین، ته‌نها واز له خه‌ڵكی بێنن بۆ خه‌ونه‌كانیان، كۆت و به‌نده‌كانیان بكه‌نه‌وه و ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ش مه‌هێڵن.
(هه‌مو دیمه‌نه‌كان ڕووناك ده‌كرێنه‌وه، ده‌نگه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن و ده‌ڵێن)
ده‌نگی1: لێمانگه‌ڕێن بۆ خه‌ونه‌كانمان.
ده‌نگی2: ده‌مانه‌وێت بپه‌ڕینه‌وه.
ده‌نگی3: خه‌ونه‌كانمان له پشت ئه‌م ده‌روازه‌یه‌وه‌یه.
ده‌نگی4: ده‌روازه‌كه‌مان بۆ بكه‌نه‌وه.
ده‌نگی5: نه ده‌روازه‌مان ده‌وێت و نه كۆت و به‌ند.
ده‌نگی6: ژیانێكی بێ ده‌روازه‌مان ده‌وێت.
(جارێكی دی ده‌نگی ته‌ق و هوڕ به‌رزده‌بێته‌وه، ده‌نگی هه‌وڵدانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه زیاتر به‌زر ده‌بێته‌وه. هه‌موان به‌ره‌و ده‌روازه‌كه ده‌ڕۆن. تاریكی. لێدان و پیاكێشان به ده‌روازه‌كه‌دا و هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت. گوێمان له ئه‌فسه‌ره نوێكه‌یه له ڕێگه‌ی بڵندگۆیه‌كه‌وه هاوار ده‌كات)
ده‌نگه‌كه: (له ڕێگه‌ی بڵندگۆیه‌كه‌وه) ئه‌ی یاخییه‌كان ڕاوه‌ستن.. ڕاوه‌ستن.. یاخییه‌كان ڕاوه‌ستن.