مۆسكۆ نووسه‌رێكی ناوداری خۆی به تیرۆریست و تووندڕه‌و ناوده‌بات
مۆسكۆ نووسه‌رێكی ناوداری ڕووسیا به “تیرۆریست” و “تووندڕه‌و” ناوده‌بات
ئاماده‌كردنی: باوكی ڕه‌هه‌ند
رۆژی ، 19 كانوونی یه‌كه‌می 2023، له وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا، له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك جه‌نه‌ڕاڵ و به‌رپرسی باڵادا، ڤلادیمێر پوتین، ستایشی “یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵگا”ی كرد بۆ پشتگیری و راوه‌ستانیان له پشت ئه‌و هێزانه‌ی له ئۆكرانیا ده‌جه‌نگن. به‌ڵام پێناچێت ئه‌و یه‌ك ڕیزییه، وه‌ك پێویست بێت. چونكه سه‌رۆكی كرێملن، به شێوه‌یه‌كی ڕاگوزه‌ر، گومانی خۆی له بوونی تابوری پێنجه‌م نه‌شارده‌وه. ئه‌مه‌ش وا لێكدرایه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له سانسۆر و سه‌ركوتكردن. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ڕۆژێك پێش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی پوتین، مۆسكۆ نووسه‌ری دیار و به‌ناوبانگی ڕوسیای “بۆریس ئاكۆنین” به “تیرۆریست” و “تووندڕه‌و” ناساند. هۆكاری ناوهێنانی ئه‌و نووسه‌ره وه‌ك تیرۆریست، بۆ ڕه‌خنه‌كانی له شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا، ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م ڕووه‌وه، ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، به‌رواری 18 كانوونی یه‌كه‌می 2023، ده‌سته‌ی چاودێری دارایی ڕوسیا، ڕایگه‌یاند ئاكۆنین كه ساڵانێكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی، ناوی ده‌خرێته لیستی “تیرۆریست و توندڕه‌وه‌كانه‌وه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕووسیا، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ده‌ستیان كردووه به گرتنه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی دژ به ڕه‌خنه‌گركه‌ی كرێملن، به پاساوی ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه و نا ڕاست و چه‌واشه‌كاری له‌سه‌ر سوپای ڕووسیا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
كه‌واته ئاخۆ ئه‌م نووسه‌ره كه مۆسكۆ به تیرۆریست و تووندڕه‌ویی داده‌نێت، كێیه و بۆچی كرێملن به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات؟ ئێمه له‌م نووسینه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌ین، كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌باره‌یه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو.
بۆریس ئاكۆنین، ناوی ته‌واوه‌تی و ڕاسته‌قینه‌ی “گریگۆری شالفۆڤیچ چخارتیشڤیلی”یه، نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی ڕوسی به ره‌چه‌ڵه‌ك جۆرجییه، ساڵی 1956 له شاری زیستابۆن، له كۆماری جۆرجیای سه‌ر به یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، له‌دایك بووه و به ڕۆمانه مێژووییه‌كانی و ئه‌و ڕۆمانانه‌ی دیكه‌ی كه له ده‌وری تاوان ده‌سوڕێنه‌وه، به‌ناوبانگه.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌شێك له‌و گفتوگۆیه بڵاوكرایه‌وه كه ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی كرێملن، فێڵیان له ڕۆماننووسه ته‌مه‌ن 67 ساڵه‌كه كرد و وایانلێكرد ددان به‌وه‌دا بنێت هاوكاری بۆ ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه و هه‌ندێ كاری دیكه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا ئه‌نجامداوه. دوای ئه‌وه، ده‌زگای “ATS” ڕووسی، بڵاویكرده‌وه فرۆشتنی كتێبه‌كانی ئاكۆنین-ی راگرتووه. ئاكۆنین سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: “قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب، ناونانی نووسه‌رێك به تیرۆریست، مه‌سه‌له‌یه‌كی پوچ و بێبایه‌خه”. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه كردووه له ڕاستیدا ئه‌مه “بابه‌تێكی بنه‌ڕه‌تییه”، له ڕووسیا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده ڕه‌خنه‌گره‌كان ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا شایه‌نی بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه له سه‌رده‌می جۆزێف ستالین-نه‌وه، دیكتاتۆره‌كه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، سه‌رده‌می “پاكسازییه گه‌وره‌كه”، نووسه‌ران به تیرۆریست تۆمه‌تبار نه‌كراون.
بۆریس ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌رده‌می ڤلادیمێر پوتین، ببنه به‌ربه‌ستێكی نوێ له مێژووی وڵاته‌كه‌دا و وڵات به‌ره‌و تۆتالیتارییه‌ت ده‌بات و ده‌ڵێت: “ڕوون و ئاشكرایه ڕژێمی پوتین، بڕیاریداوه هه‌نگاوێكی نوێی زۆر گرنگ بنێت، له گواستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی پۆلیسی پاوانخوازه‌وه، بۆ ده‌وڵه‌تێكی تۆتالیتاری. فراوانكردنی سه‌ركوتكردن بۆ ئه‌وه‌ی كایه‌ی ئه‌ده‌بیش بگرێته‌وه، له وڵاتێكی وه‌ك ڕوسیا كه تێیدا ئه‌ده‌ب، پێگه‌یه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی هه‌یه، هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره”.
به‌هۆی شه‌ری داگیركاری ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسكۆ، هه‌ڵمه‌تی گرتن و سه‌ركوتكردنیان، گواستوه‌ته‌وه بۆ ئاستێكی نوێ؛ كه بریتییه له چاودێری و سانسۆر و داخستنی میدیا سه‌ربه‌خۆكان. ئا لێره‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتداران له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌كانی ڕووسیایان شۆك كرد، به‌وه‌ی ناوی بۆریس ئاكوانین-یان خسته لیستی تیرۆریستان و تووندڕه‌وه‌كانه‌وه و دۆسێیه‌كی تاوانكارییان بۆ كردووه‌ته‌وه، چونكه ڕه‌خنه‌ی له داگیركارییه‌كه‌ی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، گرتووه. هه‌ر هه‌مو ئه‌وه‌ش، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ڕاگه‌یاندنی پوتین دێت به‌وه‌ی له ساڵی 2024، بۆ پێنجه‌م جار خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا كاندید ده‌كاته‌وه. جگه له‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌ندرێ گۆرۆلیڤ، په‌رله‌مانتاری پارتی ڕووسیای یه‌كگرتووی ده‌سه‌ڵاتدار، بۆریس به “دوژمن” وه‌سف ده‌كات كه پێویسته “له‌ناوببرێت”.
دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا ساڵی 2014، نیمچه دورگه‌ی “قرم”ی داگیركرد، ئه‌م ڕۆماننووسه، هیچ دوو دڵ نه‌بوو له‌وه‌ی ڕه‌خنه له پوتین بگرێت و ڕووسیا به‌جێبێڵێت. وه‌لێ جێگای داخه، وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كرێملن، ده‌زگا گه‌وره‌كه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕوسیا (AST) ڕایگه‌یاند، له ئێستاوه چیتر كتێبه‌كانی بۆریس و كتێبه‌كانی نووسه‌ره نه‌یاره‌كه‌ی دیكه‌ی كرێملن دیمتری بیكۆڤ، بڵاوناكاته‌وه. له‌وه‌ش ناخۆشتر، ئه‌وه‌یه لێكۆڵه‌ره‌كان، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی بڵاوكردنه‌وه، كه ڕازی نه‌بوون هه‌مان ئه‌و كاره بكه‌ن و هه‌مان هه‌ڵوێستیان، به‌رامبه‌ر به‌و دوو نووسه‌ره ڕووسییه، هه‌بێت.
ئاكۆنین به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت كارمه‌ندانی جێبه‌جێكردنی یاسا، له میانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌كانمه‌وه، خۆیان ماندووده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا جێگای پێكه‌نینه، ئه‌وه‌یه ئه‌و كارمه‌ندانه، ئێستا بۆ گه‌ڕان به دوای تووندڕه‌ویدا، ده‌بێت هه‌مو كتێبه‌كانم بخوێننه‌وه. ئاخر من نووسه‌رێكی فره به‌رهه‌مم و 80 كتێبم نووسیوه.
بۆریس ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندنه‌ی ده‌رحه‌ق به ئه‌و گرتویانه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه به‌كاریبێنن سه‌رنجی هاوڵاتیانی ڕووسیا، له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی زیندانیكراو ئه‌لێكسی ناڤالین لابده‌ن كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه شوێنی نادیاره و ده‌ڵێت: “به ڕاستی ده‌مه‌وێت سه‌رۆكه‌كانی جیهان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ پوتین بنێرن و پێی بڵێن ناڤالین-مان به زیندوویی پیشانبده. ئه‌مه زۆر گرنگه”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆماننوسه، پێیوایه هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردن دژ به خۆی و دژ به بیكۆڤ، ته‌نها سه‌ره‌تایه. ئه‌و پێش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و هاوڵاتییه ڕووسیانه‌ی دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا، وڵاتیان به‌جێهێشتووه، ئاگاداری كردنه‌وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نووسی: “شه‌و تابێت تاریكتر ده‌بێت”.
بۆریس له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت سه‌ركرده‌كانی خۆرئاوا “هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییان” ئه‌نجامدا، به‌وه‌ی له لۆژیكی مێژوویی گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌وڵه‌تی ئیمپراتۆریه‌تی ڕووسیا تێنه‌گه‌یشتبوون و ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه له شوێنی پوتین بوایه، به: “هه‌مان شێوه ڕه‌فتاری ده‌كرد… من نزیكه‌ی 10 ساڵ، له 10 به‌رگدا، سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ڕووسیا بووم. من ئێستا باشتر له هه‌یكه‌لبه‌ندی ده‌وڵه‌تی ڕووسیا تێده‌گه‌م”.
هه‌روه‌ها ئه‌و پێیوایه خۆرئاوا هه‌ڵه‌ی دیكه ده‌كات، به‌وه‌ی هاوڵاتییه ڕووسیه نه‌یاره‌كانی كرێملن كه له ڕووسیا هه‌ڵهاتوون، له‌خۆناگرێت و ڕوونی ده‌كاته‌وه كه “كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و جیهانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ڵهاتووی ڕووسیا، په‌نایان بۆ بردووه و تێیدا به شوێن په‌ناگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێن، له‌گه‌ڵیان باش نه‌بوون. زۆرینه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه ڕووسانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن، خۆیان له دۆخێكی زۆر سه‌ختدا ده‌بیننه‌وه. هه‌ندێكیان زۆر به ئاسانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووسیا، چونكه هیچ كه‌سێك، له هیچ شوێنێكدا، پێویستی به‌وان نییه. ئه‌مه زۆر ده‌مترسێنێت. چونكه ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه تێیدا بارودۆخه‌كه، به ڕاستی خه‌ریكه زۆر ترسناكتر ده‌بێت. ڕووسه نه‌یاره‌كانی كرێملن، باشترین ئومێدن بۆ ڕووخاندنی پوتین و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له ڕووسیا كه خه‌ریكه به‌م نزیكانه، یان ده‌بێت به “باكوری ئێران” یان “خۆرئاوای چین. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه به ته‌واوی ڕوونبووه‌ته‌وه، ناكرێت له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، شكست به ڕژێمی پوتین بهێنرێت. گۆڕانكاری بنچینه‌یی له ناوه‌وه ده‌بێت و ئه‌م سیستمه زۆر له‌وه فشۆلتره كه خۆی ده‌رده‌خات”.
نووسه‌ره ناوداره‌كه‌ی ڕووسیا كه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانییه، جه‌خت له‌وه ده‌كات له ئێستادا، سێ وڵات نیشتیمانی ئه‌وه و بریتین له به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و ده‌ڵێت: “من پشت به ژینگه‌ی ده‌وروبه‌رم و بلیمه‌تی شوێنه‌كه ده‌به‌ستم. له له‌نده‌ن كتێبی واقیعی ده‌نووسم، له سه‌رزه‌مینی شاتوبریان كتێبی ئه‌ده‌بیاتی جدیی ده‌نووسم، له ژێر خۆره‌تاوی ئیسپانیادا كتێبی كاتبه‌سه‌ربردن/ ته‌رفیهی ده‌نووسم”. هه‌رچه‌نده له‌مڕۆدا بۆ مرۆڤ ئاسان نییه نووسه‌رێكی ڕووسی بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ڕازی نابێت ده‌ستبه‌رداری ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی ببێت و ده‌ڵێت: “له ژیانمدا، جگه له كه‌لتوری ڕووسی، هیچ شتێكی دیكه‌م نییه”.
هه‌ندێك له وته‌كانی
*ئه‌و باجه‌ی ڕووسه‌كان بۆ گۆڕینی سیستمه سیاسییه‌كه‌یان ده‌یده‌ن، زۆر گران ده‌بێت.
*ئه‌م ڕژێمه ڕووسییه‌ی ئێستا هه‌ر ده‌بێت بڕوا، چونكه زۆر به ساده‌یی تا ئاستێكی گه‌وره شكستیهێناوه و له ده‌ره‌وه‌ی سنوری زه‌مه‌نه.
*ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستای ڕووسیا، زیاتر درێژكراوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی جه‌نگیز خانه، تا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به میراتی ده‌وڵه‌تی بێزه‌نتینییه‌وه هه‌بێت.
*ڕووسه‌كان بایه‌خ به سیاسه‌ت ناده‌ن، ته‌نها به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌ڵێن به‌ڵێ.
*سه‌باره‌ت به لینین و ستالین، من هه‌ست ناكه‌م بێلایه‌ن بم.
سه‌رچاوه
بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته، سودم له‌م سه‌رچاوانه بینیوه
ar.wikipedia.org
الشرق الاوسط، 19 كانوونی یه‌كه‌می 2023