چۆن بابه‌تێكی فه‌له‌سه‌فی ده‌خوێنیته‌وه و لێی تێده‌گه‌یت؟
خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی
چۆن چۆنی بابه‌تێكی فه‌له‌سه‌فی ده‌خوێنیته‌وه و لێی تێده‌گه‌یت؟
عه‌لا ئه‌لغه‌ربی
له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی ڕه‌هه‌ند
له كاتی بیستنی وشه‌ی فه‌لسه‌فه یان ئه‌وه‌ی له فه‌له‌سه‌فه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و داڕێژراوه، ئه‌وا یه‌كسه‌ر بێزار و بێتاقه‌ت ده‌بین. چونكه پێشبینی ده‌كه‌ین به زه‌حمه‌ت بتوانین، بكه‌وینه دوای بیرۆكه‌كان كه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، ناگیرێن و ناپێورێن و به‌ڵگه‌یه‌كی كرده‌ییش ناخه‌نه‌ڕوو، یارمه‌تی چاككردنی ژیانی تاك بدات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناونیشانی بابه‌ته فهلهسهفییهكه، ده‌رباره‌ی كامه‌رانی یان په‌یوه‌ندییه‌كان یا ده‌وڵه‌ت بێت.
بۆچی؟ چونكه پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه له رووی زمانه‌وانییه‌وه، واته خۆشه‌ویستی دانایی/ حیكمه‌ت، ئاخر هه‌ندێكجار گه‌یشتن به حیكمه‌ت سه‌خت و دژواره.
به‌ڵام له‌م وتاره‌دا، قسه له باره‌ی ئه‌و كتێبه‌وه ده‌كه‌ین كه لویس پۆجمێن ” Louis Pojman” فه‌یله‌سوف و پرۆفیسۆر له زانكۆی ئۆكسفۆرد به هاوكاری لویس فۆگن ” Lewis Vaughn” نووسیویانه، ئه‌مه ناونیشانی كتێبه‌كه‌یه (فه‌لسه‌فه… گه‌ڕان به دوای حه‌قیقه‌تدا) و به هاوبه‌شی سه‌باره‌ت به خوێندنه‌ه‌وه‌ی بابه‌ته فه‌لسه‌فییه‌كان خستویانه‌ته‌ڕوو. ئه‌م ڕانانه بۆ ئه‌و كتێبه، له پێناو یارمهتیدانته تاكو چێژ له هه‌ر ده‌قێكی فه‌لسه‌فی ببینیت كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستت و لێی تێبگه‌یت.
ئیمانوێل كانت ئاوا پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌كات: پاشای هه‌مو زانسته‌كانه، هه‌روه‌ها زانستی به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه‌یه. پۆجمێن و فۆگن له‌و بڕوایه‌دان “خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه، به جۆرێك له جۆره‌كان، له یه‌ككاتدا یه‌كسانه به ناسینی ئه‌ده‌بیاتی بواره‌كانی دیكه”، ئه‌ڵبه‌ته خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه، بۆ تێگه‌یشتن له چۆنیه‌تی كاركردنی هه‌ر شتێك، بنكۆڵكردنێكی قووڵت پێده‌به‌خشێت و یارمه‌تیت ده‌دات له مه‌ودای دوورتردا، به شێوه‌یه‌كی فراوانتر و گشتگیرتر، سه‌یری مه‌سه‌له‌كان بكه‌یت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، له سه‌روبه‌ندی خوێندنه‌وه‌دا” له پێناو هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجام، پێویسته له‌سه‌رت، هه‌نگاوه‌كانی بونیادنانی ئارگۆمێنت په‌یڕه‌وبكه‌یت”، به‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها بیرۆكه به‌ده‌ستده‌هێنیت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیدا شێوازی بیركردنه‌وه‌ش به‌ده‌ستده‌هێنیت.
لێره‌دا بۆ تێگه‌شتن له بابه‌ته فهلهسهفییهكان به ئاسانی، پۆجمێن و فۆگن ساده‌ترین ئامۆژگاری ده‌خه‌نه‌ڕوو كه بریتییه له “به‌رده‌وامبوون له خوێندنه‌وه”، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: به هزرێكی كراوه‌وه ده‌ست به‌خوێندنه‌وه بكه
ئه‌گه‌ر تۆ تازه دهستتكردووه به خوێندنه‌وه‌ی فه‌له‌سه‌فه- له‌وانه‌یه هه‌ر واشبیت و تازه ده‌ستت به خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه كردبێت- ڕه‌نگه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێكی فه‌لسه‌فی، هه‌ست به قورسی یان نامۆیی یا بێزاری بكه‌یت. هه‌ندێكجار هه‌ست به هه‌رسێكیان ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی سروشتییه. چونكه خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه وه‌ك گه‌شتێكه به‌ناو رێگایه‌كی پڕ چاڵ و چۆڵی و هه‌وراز و نشێودا. له پێناو دۆزینه‌وه‌ی سنوری زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانمان بۆ شته‌كان، تاكو بزانین له كوێ بیرۆكه‌ی ناكۆك هاوشێوه‌ی به‌ربه‌ست دێته‌ڕێمان، ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه بیرۆكه‌ی راست و دروستبن، كه‌چی هاوڕانابین له‌گه‌ڵیدا. دوای ئه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌قه‌كه داده‌خه‌ین، به‌مه‌ش گه‌شته‌كه به خێرایی و خه‌مناكی ته‌واوده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره و بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه به خێرایی و خه‌مناكی كۆتایی پێنه‌هێنین، پۆجمێن و فۆگن، باس له‌وه ده‌كه‌ن كرده‌ی ئه‌نجامدانی فه‌لسه‌فاندن و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی فه‌له‌سه‌فی، بریتییه له بیركردنه‌وه و گه‌ڕان به دوای دانایی و حیكمه‌تدا، بێ دروستكردنی به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره‌دانان بۆ پرۆسه‌ی گه‌ڕان و بیركردنه‌وه‌كه. ئه‌ڵبه‌ته سروشتی مرۆڤ وایه هه‌ڵه ده‌كات و به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش ده‌گرێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌و هه‌ڵانه وه‌ربگرێت، بوار بۆ خوێنه‌ر هه‌یه تاكو له‌گه‌ڵ نووسه‌ردا ناكۆك بێت. ئا لێره‌وه ئه‌و دوو نووسه‌ره، ئامۆژگاری ئه‌وه‌مان ده‌كه‌ن له كاتی خوێندنه‌وه‌دا، خۆمان به‌دوور بگرین له حوكمدان به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌دا، به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵه‌یه یان ڕاسته. ئه‌وه‌ی له كاتی خوێندنه‌وه‌دا له‌سه‌رمانه ئه‌نجامی بده‌ین، ته‌نها بریتییه له خوێندنه‌وه و ته‌ركیزكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نووسه‌ره‌كه.
هه‌روه‌ها ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن، سه‌رله‌نوێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه خوێندومانه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر له دیدی ئێمه‌وه ئه‌وه‌ی خوێندومانه‌ته‌وه، بێ‌مانا و پێكه‌نیناوییه، وا باشتره به دید و تێڕوانینی خۆماندا بچینه‌وه. چونكه “له‌وانه‌یه تۆ به هه‌ڵه له‌وه گه‌یشتبیت كه خوێندووته‌وه. دانایی و حیكمه‌ت له‌وه‌دایه وایدابنێیت ده‌قه‌كه شتێكی به‌هاداری پێشكه‌ش كردووه (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵیدا هاوڕانهبیت)، تۆ پێویستت به‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ به وردی بیخوێنیته‌وه.
دووه‌م: به وردی و به عه‌قڵێكی ره‌خنه‌گرانه بخوێنه‌ره‌وه
ره‌نگه ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی دووه‌م، ناكۆك و دژ بێت به‌وه‌ی له خاڵی یه‌كه‌مدا هاتووه. ئاخر چۆن ڕه‌خنه له‌وه ده‌گریت كه خوێندووته‌وه، له كاتێكدا تۆ خۆت به‌دوور ده‌گریت له‌وه‌ی حوكمی هه‌ڵه یان ڕاست به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌دا بده‌یت. لێره‌دا پێویسته له‌سه‌رت جیاوازی بكه‌یت له نێوان خوێندنه‌وه‌ی چالاك و خوێندنه‌وه‌ی ڕاگوزه‌ر. له كاتی خوێندنه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ركیزت كرده سه‌ر خوێندنه‌وه‌كه، واته تۆ ده‌كه‌ویته دوای گه‌شتی نووسه‌ره‌كه، له گریمانهكانییهوه كه ده‌ستی پێكردووه، بۆ ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی پێیگه‌یشتووه. لێره‌وه پۆجمێن و فۆگن ئه‌وه ڕوونده‌كه‌نه‌وه كه خوێندنه‌وه‌ی فه‌له‌سه‌فه، كارێكی قورسه و ناكرێت به په‌له‌په‌ل ئه‌نجامی بده‌یت و مێشكت له شوێنێكی دیكه بێت. بۆ نمونه خوێندنه‌وه‌ی تێكستی فه‌له‌سه‌فی، وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان یان ڕاپۆرته هه‌واڵ نییه.
خوێندنه‌وه‌ی فه‌له‌سه‌فه، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕهخنهگرانهشه، به‌و مانایه‌ی له كاتی بیركردنه‌وه له‌وه‌ی نووسه‌ره‌كه پێی گه‌یشتووه، پێویسته سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ریزبه‌ندی بیرۆكه‌كان و په‌یوه‌ستبوونیان به‌یه‌كه‌وه، له‌و شوێنه‌ی نووسه‌ره‌كه ده‌ستیپێكردووه تا ده‌گاته ئه‌و ئامانجه‌ی كه نووسه‌ره‌كه ویستوویه‌تی پێی بگات. ئه‌ڵبه‌ته سه‌رنجه‌كانی ئێمه نابێت له ڕێگه‌ی بیروڕا شه‌خسییه‌كانی خۆمانه‌وه بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕیزبه‌ندی و په‌یوه‌ستبوونانه بێت كه بیرۆكه‌كانی نێو ده‌قه‌كه، له سیاقی خستنه‌ڕوویان خولقاندویانه. ئاشكرایه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه، بڕیار و حوكمه شه‌خسییه‌كان، دواتر دێن و ئامرازێكی باشه بۆ وه‌رگرتنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌مانزانی.
سێیه‌م: یه‌كه‌مجار پوخته‌كه بزانه پاشان پێداچوونه‌وه به گریمانهكاندا بكه
خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه، له سه‌ره‌تادا وه‌ك ئه‌وه وایه بڕۆیته ناو جه‌نگه‌ڵێكی تاریكه‌وه كه پڕه له دره‌خت و له‌وانه‌یه له كاتی گه‌ڕان به‌ناویدا بزرببیت. وه‌لێ بێزار و نا‌ئومێد مه‌به، ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌مواندا دێت، یان لانی كه‌م به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دێت.
هه‌ردوو نووسه‌ری كتێبه‌كه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ده‌قی فه‌له‌سه‌فی، ده‌قێكی گوماناوییه و ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستیده‌هێنن، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر ڕاوه‌ستاوه و پێكه‌وه ئارگۆمێنتێك پێكده‌هێنن. ڕه‌نگه ئه‌و ئارگومێنته ئارگومێنتێكی لاوه‌كی بێت، بۆ سه‌لماندنی ڕاستی ئارگومێنتێكی سه‌ره‌كی به‌كاربێت. جا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و جه‌نگه‌ڵه تاریكه‌دا بزرنهبیت، ئه‌وا هه‌ردوو نووسه‌ری كتێبه‌كه، ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن یه‌كه‌مجار ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه دیاری بكه‌ین كه نووسه‌ر ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی له بیرۆكه‌كانی تێبگه‌ین و بتوانین نه‌خشه‌یه‌كی هزری بۆ بكێشین و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان، به‌سه‌ریدا بڕۆین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یه‌كه‌مین ئه‌گه‌ره‌كان و په‌یوه‌ستبوونه لۆژیكییهكهیان.
چواره‌م: تێبینییه لاوهكییهكانت بنووسه یان ئه‌وه‌ی خوێندوته‌وه پوختی بكه‌ره‌وه
دوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی فه‌لسه‌فی، وا هه‌ست ده‌كه‌یت لێی تێگه‌یشتویت، كه‌چی سه‌رت سوڕده‌مێنێ له‌وه‌ی نا‌توانیت پوختی بكه‌یته‌وه یان به بیرخۆتیدا بهێنیته‌وه. هه‌ردوو نووسه‌ره‌كه ئه‌م حاڵه‌ته، به ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنی داده‌نێن و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه تۆ به باشی له‌وه تێنه‌گه‌یشتوویت كه خوێندوته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن، سه‌رله‌نوێ هه‌مو گریمانه‌كان به شێوه‌یه‌كی دیكه بخوێنینه یان پوختیان بكه‌ینه‌وه، تا دڵنیاده‌بین له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش له هه‌ر گریمانه‌یه‌ك تێگه‌یشتووین و له كۆتایدا، ئه‌وه‌ی له ته‌واوی دهقهكهداهاتووه، لێی تێگه‌یشتوویت.
پێنجه‌م: ئێستا نۆره‌ی تۆیه
مادام ده‌توانیت بیربكه‌یته‌وه، كه‌واته ده‌توانیت ڕه‌خنه بگریت، ئه‌مه‌ش مانای وایه تۆ ده‌توانیت كرده‌ی فه‌لسه‌فاندن جێبه‌جێ بكه‌یت. هه‌ردوو دانه‌ری كتێبه‌كه، له هه‌نگاوی پێنجه‌م و كۆتایدا، پێشنیاری خستنه‌ڕووی كارامهییهكانت ده‌كه‌ن له فه‌لسه‌فاندن و حوكمدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی خوێندووته‌ته‌وه، له روانگه‌ی دید و تێڕوانینی خۆته‌وه. تۆ ده‌توانیت له میانه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر یه‌كه‌مین گریمانه‌كان كه نووسه‌ر ده‌قه‌كه‌ی لێیه‌وه ده‌ستپێكردووه، ئه‌و كاره بكه‌یت. یان ده‌توانیت له میانه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ر گریمانه‌یه‌ك به ته‌نها و پاشان بڕیاردان له‌سه‌ر هێزی په‌یوه‌ستبوونیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئینجا ده‌رئه‌نجامی كۆتایی به‌وه‌ی ئایا ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كۆتاییه ڕاسته.
دواجار بیرت نه‌چێت به ئه‌مانه‌ته‌وه هۆكاره‌كانی ناكۆكیت یان ڕێكهوتنت ده‌رباره‌ی ده‌قه‌كه، له ناو خودی ده‌قه‌كه‌وه بێت و ڕوونیبكهروه.
سه‌رچاوه
به كه‌مه‌كێك ده‌ستكارییه‌وه: ئه‌لجه‌زیره نێت، 31 ئازاری 2024