براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ هان كانگ: ئاهه‌نگ ناگێڕم لەکاتێکدا ڕۆژانه خه‌ڵك ده‌كوژرێن
وه‌رگیڕان و ئاماده‌كردنی باوكی ڕه‌هه‌ند
ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م و ئاشكراكردنی ناوی براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵ، سه‌رنج و چاوه‌كان زیاتر ده‌چێنه سه‌ر ئه‌و نووسه‌ره‌ی ده‌بێت به براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب. راسته ساڵانه ئه‌م خه‌ڵاته له چوار بواری دیكه‌ی جیاوازدا ده‌به‌خشرێت كه بریتین له: فیزیا، كیمیا، پزیشكی، ئاشتی. به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و خه‌ڵاتانه، هێنده‌ی خه‌ڵاتی كایه ئه‌ده‌بییه‌كه، سه‌رنجه‌كان ڕاناكێشێت و مشت‌ومڕ ناخاته‌وه. ڕه‌نگه هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه داهێنانه‌كانی چوار بواره‌كه‌ی دیكه، ڕوون و ئاشكران و لیژنه‌ی نۆبڵ، به ئاسانی ده‌توانێت ده‌ستنیشانیان بكات و كارێكی قورس و زه‌حمه‌ت نه‌بێت. وه‌لێ ده‌ستنیشانكردنی نووسه‌رێك له ناو ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران نووسه‌ره‌ی جیهانیدا، ئه‌ڵبه‌ته كارێكی سه‌خت و تاقه‌تپڕو‌كێنه و پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌مو ئه‌وانه‌یه كه ناویان پاڵێوراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، هیچ گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دژوار و ئاڵۆز و ناڕه‌حه‌ته و زۆرجار ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌كادیمیای سودید، وه‌ك براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌ستنیشانی ده‌كات، له ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌كه، پێشوازی گه‌رمی لێناكرێت و به حه‌قی خۆی نازانن.
مه‌سه‌له‌كه هه‌ر چۆنێك بێت، خاتوو هان كانگ، نووسه‌ر و ڕۆماننووسی كۆریای باكور، ته‌مه‌ن 53 ساڵ، یه‌كه‌م خانمی كوری و ئاسیاییه، ده‌بێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب. ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو، دوای بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه، رایگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تییانه‌ی جیهان كرد كه به هۆی جه‌نگ و شه‌ڕه‌كانی ناو جیهانه‌وه، دروستبوون و هاتوونه‌ته ئاراوه، له‌پای بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه، كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سازناكات.
باوكی هان كانگ، ڕۆماننوسی به‌ناوبانگ هان سۆنگ وون كه ته‌مه‌نی 85 ساڵه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی هان سۆنگ وون، له جانجهیونج، له هه‌رێمی جۆلای باشور، په‌یامێكی كچه‌كه‌ی خوێنده‌وه و باوكه‌كه وتی: “هان كانگ به منی وت، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان و كوشتنی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك، چۆن ده‌توانین ئاهه‌نگ بگێڕین یان كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سازبكه‌ین؟”.
باوكه‌كه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی كچه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: “هان كانگ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سازناكات. من پلانی ئه‌وه‌م دانابوو، لێره، له پێناو دانیشتوانی خۆجێی ئه‌م ناوچه‌یه، ئاهه‌نگێك سازبكه‌ین. وه‌لێ كچه‌كه‌م پێی وتم ئه‌و كاره نه‌كه‌م و ده‌ڵێت: باوكه له كاتێكدا ئێمه ئه‌م ڕووداوه تراژیدیانه ده‌بینین- وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ردوو جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا و جه‌نگی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و لوبنان- بۆیه باوكه تكایه ئه‌و كاره مه‌كه و ئاهه‌نگ مه‌گێڕه”.
جگه له‌وه، هان كانگ داوای له باوكی كردووه، هیچ خوانێكی ئاهه‌نگگێڕان له قوتابخانه ئه‌ده‌بییه‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌م خاتوونه نووسه‌ره، په‌رۆشی ئه‌وه‌یه دوور بێت له میدیا و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و چاوپێكه‌وتن.
براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب 2024، له په‌پامه‌كه‌یدا بۆ باوكی ده‌ڵێت: “ئه‌كادیمای سوید ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بۆ ئه‌وه پێنه‌داوم تاكو چێژی لێوه‌ربگرم، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه پارێزگاری له پاكژی و ڕوونی ده‌روونیم و هزریم بكه‌م”.
ئه‌ڵبه‌ته یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان هان كانگ، ئه‌وه‌یه ژنه نووسه‌رێكی به هه‌ڵوێسته، ته‌نانه‌ت ناوی له “لیستی ڕه‌ش”دا بووه، ئه‌م لیسته ناوی ده‌یان هه‌زار كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری كۆریای باشوری له‌خۆگرتبوو، تۆمه‌تی ئه‌وانه‌ی ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتبوو، ئه‌وه‌یه ڕه‌خنه‌یان له خانمی سه‌رۆكی وڵات “بارك گن هاین”ی گرتبوو كه له نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 له ده‌سه‌ڵاتدابوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ژماره‌یه‌ك له ده‌سته و كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌سه‌ڵات، هه‌وڵیانده‌دا ئه‌و كه‌سایه‌تییه ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانه، له هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌كی گشتی یان پاره‌داركردنی تایبه‌تی بێبه‌ش بكه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چاودێریكردنیان و سانسۆرخستنه سه‌ریان. كه‌چی هه‌نووكه، خه‌ڵكی كوریای باشور، رۆژی هه‌ینی رابردوو، هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌یان بوو به‌رهه‌مه‌كانی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب بۆ ساڵی 2024 بكڕن كه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ناوی له لیستی ره‌شدا بوو!
له‌م باره‌یه‌وه سه‌نته‌ری كیوبۆ- كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین زنجیره كتێبفرۆشییه‌كانی كۆریایه- رایگه‌یاند رۆژی هه‌ینی رابردوو، فرۆشی كتێبه‌كانی هان كانگ، بازدانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له كتێبخانه‌كاندا بوون، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌ستبه‌جێ هه‌موی فرۆشران. به گوێره‌ی سه‌نته‌ره‌كه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا، لافیته‌یه‌ك هه‌ڵواسراوه و تێیدا ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی هان كانگ به زمانی كۆری فرۆشراوه، ته‌نها چه‌ند ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌كان ماون كه به زمانی ئینگلیزییه.
كیم هیون دۆنگ، وته‌بێژی سه‌نته‌ری كیوبۆ، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت: “ئێمه تا بڵێی دڵخۆشین، زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره كاتێك ئه‌م ژماره هێجگار زۆره‌ی خه‌ڵك ده‌بینین، به یه‌ك كه‌ڕه‌ت، حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ی كتێب ده‌كه‌ن”. كیم هیون حه‌ماس و هه‌ڵپه‌ی خه‌ڵك بۆ كڕینی كتێبه‌كانی هان كانگ، بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، ئه‌وانه یه‌كه‌مین كتێبێكن به زمانی كۆری نووسراون و خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌رده‌گرن. سه‌رچاوه‌كانی فرۆشی كتێب، تا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن 100 هه‌زار نوسخه له ڕۆژی هه‌ینی رابردوودا فرۆشراوه، واته به سه‌دانجار زیاتر له فرۆشی ڕۆژی پێشتر كه ده‌كاته پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو.
یۆن كی هیۆن، ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له كاتی ڕۆشتنی بۆ كتێبخانه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی سیئۆل، رایگه‌یاند: “ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هاوڵاتییه‌كی كۆریای باشور، خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب وه‌رده‌گرێت، وای چ هه‌ستێكی خۆشه. كۆریای باشور له بواری وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی وای نییه شایه‌نی باسكردن بێت. ئا له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌واڵی بردنه‌وه‌ی خانمه نووسه‌رێك بۆ ئه‌م خه‌ڵاته مه‌زن و به پێزه كه به غه‌یری زمانی ئینگلیزی ده‌نووسێت، واته به زمانی كۆری ده‌نووسێت، بۆ من سوپرازێكی گه‌وره بوو”.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو، به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه، به‌هۆی سه‌ردانیكردنی زۆری هاوڵاتیانه‌وه بۆ كتێبخانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، پێگه‌ی هه‌ندێك له‌و كتێبخانه ئه‌لیكترۆنیانه له‌كاركه‌وتوون. هه‌ر به گوێره‌ی ناوه‌ندی كیوبۆ، به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، له باشترین ده كتێبی فرۆشراو، نۆیان كتێبه‌كانی هان بووه.
باوكی هان كانگ باس له‌وه ده‌كات وه‌رگێڕانی ڕۆمانی “ڕووه‌كی” بۆ سه‌ر زمانه‌كانی دیكه، نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ی به‌ره‌و جیهانیبوون بردووه. ئه‌م ڕۆمانه فاكته‌رێكی گرنگ بووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پۆكه‌ر-ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2016، ئێستاش هه‌مان ڕۆمان، واته رۆمانی ڕووه‌كی، فاكته‌رێكی به‌هیز بووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب بۆ ساڵی 2024.
باوكی هان ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه:”ڕۆمانه‌كه‌ی كچه‌كه‌م، تا بڵێی ڕۆمانێكی جوان و خه‌مبار و هه‌ستیاره، ئا له‌به‌ر ئه‌وه، شێوازی وه‌رگێڕانی ئه‌و ڕسته خه‌مناكانه، بۆ سه‌ر زمانێكی بیانی، ئه‌وه بڕیارده‌دات تۆ براوه ده‌بیت یان نا، پێده‌چێت وه‌رگێڕه‌كه، گونجاوترین كه‌س بووبێت بۆ گواستنه‌وه‌ی شێوازی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌ی زمانی كۆری”.
باوكی هان له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: “كچه‌كه‌م به‌ر له ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه به ده بۆ پانزه خوله‌ك، هه‌واڵی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێگه‌یشتبوو، ئه‌و له‌و كاته‌دا ته‌واو حه‌په‌سابوو، ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌یه‌ك هه‌ستی كردووه مه‌سه‌له‌كه له‌وانه‌یه فڕوفێڵ و پێڕابواردن بێت”.
ئه‌كادیمیای سوید له پای به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به هان كانگ، باس له‌وه ده‌كات هان شیعر و ڕۆمان به زمانی كوری ده‌نووسێت، ئه‌و به‌هۆی ” شێوازه شیعرییه چڕ و باڵاكه‌یه‌وه كه روبه‌ڕووی زه‌بروزه‌نگی مێژوویی بووه‌ته‌وه و لاوازی و بێمروه‌تی ژیانی مرۆڤ ده‌رده‌خات، بووه‌ته براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه”.
هان له سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانیدا، باس له شۆك و زه‌بره مێژووییه‌كان و كۆمه‌ڵێك له نۆرم و ڕێسای كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بینراو ده‌كات، هه‌روه‌ها له كۆی به‌رهه‌مه‌كانی، لاوازی و فشۆلی و بێمروه‌تی ژیانی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆح و جه‌سته، زیندووه‌كان و مردووه‌كان، هۆشیارییه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه.
سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هان كانگ، ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ ڕۆمانی”ڕووه‌كی” ده‌ستپێده‌كات، ڕۆمانه‌كه له سێ به‌ش پێكهاتووه، باس له كاراكته‌رێكی كچ ده‌كات، ناوی “یۆنگ-هی”یه و ڕه‌تیده‌كاته‌وه پابه‌ندبێت به یاساكانی خۆراكه‌وه و ده‌بێته كه‌سێكی ڕووه‌كی.
بڕیاری ئه‌وه‌ی چیتر گۆشت نه‌خوات، له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه، روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك په‌رچه‌كرداری جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به زه‌بری هێز، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی و باوكه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه‌وه ڕه‌تده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌یه‌وه كه هونه‌رمه‌ندێكی ڤیدیۆییه، له ڕووی سێكسییه‌وه لاقه‌ی ده‌كات. دواجار كاره‌كته‌ری ڕۆمانه‌كه راپێچی نۆرینگه‌ی ده‌روونی ده‌كرێت، خوشكه‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات ڕزگاری بكات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ژیانی سروشتی.
له ڕۆمانی “كرداره‌كانی مرۆڤ” ساڵی 2014 بڵاوكراوه‌ته‌وه، هان ڕووداوێكی مێژوویی به‌كارده‌هێنێت كه له شاری گوانجۆ، زێدی خۆی و شوێنی گه‌وره‌بوونی نووسه‌ر، ڕوویداوه. له‌و ڕووداوه‌دا سوپای كۆریای باشور له ساڵی 1980، سه‌دان خوێندكار و هاوڵاتی مه‌ده‌نی بێ چه‌ك ده‌كوژێت. نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا، هه‌وڵده‌دات ده‌نگ ببه‌خشێت به قوربانییه‌كانی مێژوو، ده‌یه‌وێت قوربانییه‌كان بێنه قسه و ده‌نگیان به‌رزبكه‌نه‌وه و ببیسرێت، لێره‌وه ئه‌م ڕۆمانه ده‌بێته به‌رجه‌سته‌كردنێكی تووند و دڵڕه‌قانه بۆ ئه‌و ڕووداوه، ئه‌مه وایكردووه ڕۆمانه‌كه زیاتر له ئه‌ده‌بیاتی قسه‌ی شایه‌تحادڵه‌كانه‌وه نزیك بێت.
له ڕۆمانی “كتێبه سپییه‌كه” ساڵی 2016 بڵاوكراوه‌ته‌وه، جارێكی دی شێوازه شیعرییه‌كه‌ی هان ده‌گه‌ڕێته‌وه. كتێبه‌كه ته‌رخانه بۆ لاواندنه‌وه‌ی كه‌سێك، بڕیاربوو ببێته خوشكی گه‌وره‌ی گێڕه‌ره‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه، به‌ڵام به چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م پێش له‌دایكبوونی گێڕه‌ره‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه، ئه‌و كۆچی دوایی ده‌كات. ئیدی له میانه‌ی زنجیرێك له تێبینی كورت كورته‌وه كه هه‌ر هه‌مویان په‌یوه‌ستن به شتی سپییه‌وه، كۆی كاره‌كه به‌رهه‌مدێت.
له ڕۆمانی “مه‌ڵێ ماڵئاوا” ساڵی 2021 بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر رێچكه خه‌مبارانه‌كه‌ی هه‌مان ڕۆمانی كتێبه سپییه‌كه ده‌ڕوات. به‌سه‌رهاته‌كه له سایه‌ی كوشتوبڕێكدا ڕووده‌دات كه ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له دورگه‌ی جیجۆ له كۆریای باشور ڕوویداوه، له‌و قه‌سابخانه‌یه‌دا به ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژراون، له‌وانه منداڵ و كه‌سانی به‌ساڵاچوو، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌یان لێكراوه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ دوژمن تێكه‌ڵكردووه.
ڕۆمانه‌كه وێنه‌ی پرۆسه‌ی ماته‌مینی هاوبه‌شی نێوان گێڕه‌ره‌وه و هاوڕێكه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره، هه‌ردووكیان هه‌ڵگری شۆكێكن، په‌یوه‌ندی به‌و قه‌سباخانه‌یه‌وه هه‌یه كه به‌سه‌ر خزم و ناسیاوه‌كانیاندا هاتووه، ئه‌گه‌رچی دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆریش بێت به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا.
هان كانگ یه‌كه‌م ژنی كۆریای باشور و هه‌ژده‌هه‌مین ژنه ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب، ساڵی 1970 له شاری گوانجۆ چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه، له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌گوێزنه‌وه بۆ سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشور. ئه‌و له خێزانێكی ئه‌ده‌بی له‌دایكبووه، باوكی رۆماننوسێكی به‌ناوبانگ بووه. هان له پاڵ نووسیندا، گرنگی به هونه‌ر و میوزیك داوه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی هه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئۆڵسۆن سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه، تێبینیكردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب، كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بییان هه‌ڵبژاردووه، سه‌ر به ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی گۆی زه‌وییه، ناوچه‌یه‌ك به‌ده‌ر له ئه‌وروپا یان ئه‌مریكای باكور، ئه‌مه له كاتێكدا، نووسه‌رانی سه‌ر به كه‌لتوری خۆرئاوا، تا ئاستێكی زۆر خه‌ڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
ماتس مالم، سكرتێری هه‌میشه‌یی ئه‌كادیمیای سوید ده‌ڵێت: “به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد، ڕۆژێكی ساده و هاكه‌زایی به‌سه‌ر ده‌برد، هه‌موی تۆزێك بوو له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی، له خواردنی ژه‌می ئێواره ته‌واوببوون. له ڕاستیدا ئه‌و بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خۆی ئاماده نه‌كردبوو، به‌ڵام پێكه‌وه كه‌وتینه قسه و خۆئاماده‌كردن بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م و وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه”.
كاروانی ئه‌ده‌بی هان ساڵی 1993 ده‌ستپێده‌كات، ئه‌م خاتوونه له‌و ساڵه‌دا، ژماره‌یه‌ك له شیعره‌كانی، له گۆڤاری “ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگا” بڵاوده‌كاته‌وه. وه‌لێ یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی له بواری په‌خشاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1995، له‌و ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك كورته چیرۆك به ناونیشانی “خۆشه‌ویستی یۆسۆ” بڵاوده‌كاته‌وه، دواتر كاره‌كانی دیكه‌ی به‌دوادادێت، چ ڕۆمان یان كورته چیرۆكی دیكه.
هان كانگ ساڵی رابردوو، له چاوپێكه‌وتنێكیدا باس له نووسینی ڕۆمانی “ڕووه‌كی” ده‌كات و ده‌ڵێت ماوه‌ی نووسینی ڕۆمانه‌كه، ماوه‌یه‌كی سه‌خت بووه له ژیانیدا و به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌خۆی كردووه ئایا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م ڕۆمانه ته‌واو بكات یان ئاخۆ ته‌نانه‌ت وه‌ك نووسه‌رێك، توانای هه‌یه به‌رده‌وام بێت له نووسینی. ئه‌و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا ده‌ڵێت: “جومگه‌كانی په‌نجه‌م تووشی هه‌وكردنێكی تووند بوون، دوو به‌شی ڕۆمانه‌كه‌م به قه‌ڵه‌مێك نووسی، به ئاسانی به‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌دا ده‌هات، به‌ڵام به‌شی كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌م له ڕێگه‌ی گرتنی دوو قه‌ڵه‌م و به كیبۆرد نووسی. تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش، كاتێك گوێم له سه‌ركه‌وتنی ڕۆمانه‌كه ده‌بێت، هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌م”.
تا ئێستا دوو له ڕۆمانه‌كانی هان كراون به فیلم، ئه‌وانیش بریتین له ڕۆمانی “ڕووه‌كی” له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌رهێنه‌ر لیم وو سۆنگ، پاشان ڕۆمانی “په‌ڵه/ ندوب” ساڵی 2011 له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌مان ده‌رهێنه‌ر. ئه‌كادیمیای سویدی سه‌باره‌ت به ڕۆمانه نوێیه‌كه‌ی هان “ئێمه جیانابینه‌وه” كه بڕیاره به زمانی ئینگلیزی له ساڵی ئاینده 2025 بڵاوبكرێته‌وه ده‌ڵێت: “هێزی ڕابردوو ده‌گوێزێته‌وه بۆ ئێستا”.
سه‌رچاوه
به‌شی كه‌لتووری له ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره نێت، 10 و 11 تشرینی یه‌كه‌می 2024