نووسەرێک لە هیچ نەفرۆشتنەوە بۆ پڕ فرۆشتن
له جیهانی ئه‌ده‌بیاتدا، گومان له‌وه‌دا نییه، هه‌مو نووسه‌رێك، سا شاعیر بێت یان ڕۆماننووس یا چیرۆكنووس یاخود نووسه‌ری هه‌ر ژانرێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی بێت، سه‌روه‌ختێك كتێبێكی بڵاوده‌بێته‌وه، حه‌ز ده‌كات كتێبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه، پێشوازی باشی لێبكرێت و له پێشانگای كتێبدا، ببێته پڕفرۆش‌ترین كتێبی ئه‌و ساڵه.
نووسه‌ران به‌وه دڵخۆش ده‌بن كه ده‌بینن خوێنه‌ران و هه‌وادارانی كتێب، گرنگی و بایه‌خ به به‌رهه‌مه كۆن و نوێكانی ده‌ده‌ن و بۆ كڕینی ریز ده‌به‌ستن. ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی واژۆكردنی نووسه‌ر بۆ كتێبه‌كه‌ی، بۆنه‌یه‌كه له پاڵ ناساندنی ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه، زیاتر بۆ فرۆشتنی كتێبه‌كه‌یه. واژۆی نووسه‌ره‌كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كه، چه‌ند دڵخۆشكه‌ره، بارتاقای ئه‌وه و زیاتریش كڕینی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی بۆنه‌كه، جێگای خۆشحاڵی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه. ئه‌م بۆنه‌یه به ئاماده‌بوونی خودی نووسه‌ری كتێبه‌كه، ده‌رفه‌تێكه بۆ نووسه‌ر، تا له نزیكه‌وه و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، ببینێت كه خوێنه‌ران چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانیدا ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كه ئه‌و بۆنه‌یه‌ی بۆ سازكراوه. ئه‌ڵبه‌ته تا ژماره‌ی ئاماده‌بووان زۆرتربێت و فرۆشی كتێبه‌كه‌ی زیاتربێت، نووسه‌ر هه‌ست به ڕه‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی و ئاسوده‌یی زۆرتر ده‌كات و ده‌روونی ئارامتر ده‌بێت و ناخی پڕ ده‌بێت له خۆشی.
له دونیای نووسین و ئه‌ده‌بیاتدا، هه‌میشه هه‌ندێك به‌سه‌رهات و چیرۆك هه‌یه، وامان لێده‌كه‌ن هه‌ست به جوانی نووسین و ئه‌ده‌ب و داهێنان بكه‌ین، له‌وانه چیرۆكی خانمه نووسه‌ری به‌ریتانی “ڤیكی پۆڵ”، ئه‌م خانمه ته‌مه‌نی 48 ساڵه، پێشتر له قوتابخانه‌ی سۆڤۆلك مامۆستا بووه و دانیشتوی شاری كۆلچێستهره له هه‌رێمی ئێسێكسی ئینگلته‌ره، هه‌نووكه له زانكۆی ئێسێكس كارده‌كات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی بی بی سی، ڤیكی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “ئێكس” تویتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا به‌و په‌ڕی فه‌خر و شانازییه‌وه ده‌ڵێت: “له چالاكییه‌كی چێڵمسفۆرد بۆ كتێب، ته‌نها دوو كتێبم فرۆشت، به‌وه‌ش دڵخۆش بووم، چونكه هه‌ندێكجاری دی به‌شداریم له چالاكی كتێبدا كردووه و یه‌ك دانه‌م نه‌فرۆشتووه. له‌به‌ر ئه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، گوزارشم له‌و خۆشییه كرد كه به هۆی فرۆشتی دوو دانه له كتێبه‌كه‌م دایگرتبووم، دوای ئه‌وه چیتر بیرم له‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌كرده‌وه. به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك، سه‌یرێكی مۆبایله‌كه‌مم كرد، سه‌رم سوڕما و باوه‌ڕم به‌وه نه‌كرد كه بینیم”.
ئه‌و تویته‌ی نووسه‌ر كه تێیدا دڵخۆشی خۆی به فرۆشتنی دوو دانه له كتێبه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه، له ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی له پلاتفۆرمی ئێكس، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی، فرۆشی كتێبی ئه‌و خانمه نووسه‌ره، له دوو دانه‌وه، ببێت به پڕفۆرۆشترین كتێب. تویته‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاد له 24 ملیۆن كه‌س بینویه‌تی، 31 هه‌زار كه‌س كۆمێنتیان بۆ نووسیوه، له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه زیاد له 740 هه‌زار لایكی بۆ هاتووه، ئه‌م گرنگیدانه به‌رفراوانه، ته‌نها بریتی نییه له كۆمه‌ڵێك ژماره له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆشیال میدیا و هیچی تر، به‌ڵكو گوزارشتێكی ڕاسته‌قینه بوو به گرنگیدان به كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی، ئه‌وه‌تا دوای ئه‌و تویته‌ی، یه‌كێك له كتێبه‌كانی كه ئه‌م ناونیشانه‌ی هه‌یه “بێهێز/ الضعیفة/ Powerless “، گه‌یشته لیستی پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كانی ئه‌مازۆن بۆ ڕۆمانی خه‌یاڵئامێزی تایبه‌ت به گه‌نجان و تازه‌پێگه‌یشتووان. ڕووداوه‌كانی ئه‌و ڕۆمانه، باس له كچێكی ونبوو ده‌كات، دوای كۆمه‌ڵێك ڕووداوی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
سه‌ره‌تای ئاشنابوونی ڤیكی به جیهانی نووسینی ڕۆمان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می په‌تای كۆرۆنا له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019، ئاشكرایه له‌و كاته‌دا جیهان به قۆناغێكی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕی و به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه، جۆرێك له داخستن روویدا. لێره‌وه ئه‌م خانمه له كاتی بێ ئیشیدا و مانه‌وه‌ی له ماڵه‌وه، وه‌ك تاقه حه‌ز و خولیا و ئاره‌زووی، ده‌ست ده‌كات به نووسن. ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا ڕووبه‌ڕووی ئاله‌نگاری گه‌وره بووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر توانی یه‌كه‌م ڕۆمانی له وهشانخانهیهكی بچووك بڵاوبكاته‌وه، پاشان به‌شداری بۆنه‌یه‌كی خۆماڵی شاره‌كه‌ی ده‌كات كه تایبه‌ته به فرۆشی كتێب و ڕۆمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزێك نمایش ده‌كات، له‌و بۆنه‌یه و له نمایشكردنی رۆمانه‌كه‌یدا، ته‌نها دوو دانه له ڕۆمانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت. دواتر له ڕێگه‌ی تویتێكه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌و فرۆشتنه ده‌رده‌بڕێت، سه‌روه‌ختێك ئه‌و هه‌مو كاردانه‌وه ئه‌رێنییه‌ی له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌وه پێده‌گات، زۆر سه‌رسام ده‌بێت و ده‌بینێت ڕۆمانه‌كه‌ی له زۆرێك له وڵاته جۆراوجۆره‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، له‌وانه ئه‌مریكا، به‌لجیكا و كۆلۆمبیا.
كاردانه‌وه گه‌وره‌كه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناردنی ئه‌و هه‌مو نامه‌ی پشتگیرییه له ته‌واوی جیهانه‌وه، وایكرد ڤیكی وه‌ك نووسه‌ر، متمانه‌یه‌كی زیاتر به‌خۆی په‌یدابكات و پرۆسه‌ی نووسینیی زیاتر لا خۆشه‌ویست ببێت و له‌م بواره‌دا هه‌وڵه‌كانی زیاتر چڕبكاته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌دا، ڤیكی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له ئێستادا، كاته‌كانی بۆ ته‌واوكردنی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی له كاره ئه‌كادیمییه‌كه‌ی. وه‌لێ هاوشان به‌وه، باس له‌وه ده‌كات پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ده‌ست به نووسینی چه‌ند كتێبێكی نوێ بكات، ئه‌مه‌ش وایكردووه خوێنه‌ران به تامه‌زۆرییه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌و به‌رهه‌مه تازانه‌ی بكه‌ن كه ده‌یخاته سه‌ر خه‌رمانه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی و چاوه‌ڕوان ده‌كات كتێبه‌كانی بۆ له‌مه‌ولا، پڕفرۆش‌ترین كتێب بن.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تویته‌كه‌ی، فرۆشی ڕۆمانه‌كه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌ستیپێكردووه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كانی پشتگیری، كارێكی زۆر جوان بوو. خه‌ڵكێكی زۆر، به ڕاستی له پێناو من دڵخۆشن. لێره‌وه ده‌كرێت تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سۆشیال میدیا، شوێنێكی ئه‌رێنی بن، به تایبه‌ت كاتێ مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به پلاتفۆرمی ئێكس-ه‌وه، چونكه له‌وێدا كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره بۆ نووسین هه‌یه و هه‌مومان پشتگیری و كۆمه‌كی یهكتردهكهین”.