پــەیــکەرەکان چیان بەسەردێت؟
بتپه‌رستی
سه‌میر عه‌تاڵڵا
ئامادەکردنی: سەردەم
له نێوان ڕووخانی هه‌ردوو ڕژێمی سه‌دام حسێن له عێراق و ڕژێمی حافز ئه‌سه‌د له سوریا، یه‌ك دیمه‌نی هاوبه‌ش هه‌بوو، ئه‌و دیمه‌نه هاوبه‌شه بریتییه له خۆشحاڵی جه‌ماوه‌ر كاتێك په‌یكه‌ری دامه‌زرێنه‌ریان ڕووخاند و فڕێیاندانه سه‌ر زه‌وی.
جاری یه‌كه‌م په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام ڕووخێنرا و جاری دووه‌م په‌یكه‌ره‌كه‌ی حافز ئه‌سه‌د، نه‌ك به‌شاری كوڕی. چونكه به‌شار بڕیاریدابوو په‌یكه‌ره‌كان بۆ باوكی بمێنێته‌وه و خۆی ته‌نها وێنه‌كانی وه‌ك “برا گه‌وره” بۆ سورییه‌كان، له هه‌مو شوێنێكدا هه‌ڵبواسرێت.
ڕێجیس دۆبرێ، به‌ناوبانگترین بیرمه‌ندی چه‌پی فه‌ره‌نسا له سه‌ده‌ی ڕابردوو، ده‌ڵێت لای سه‌ركرده‌كان، په‌یكه‌ر نه‌ك وێنه، مانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. سه‌رۆكی سه‌ركرده له ژیانیدا، به په‌یكه‌ره‌كان ستایش و ڕێزی لێ ده‌گیرێت، دوای مردنی به دروستكردنی مه‌زارگه‌یه‌ك له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی، ڕێزی لێ ده‌گیرێت، نموونه بۆ ئه‌وه لینین، ئه‌تاتورك، هۆشی منه، تیتۆ و ئه‌وانی دیكه.
له ماوه‌ی ڕووداوه‌كانی ده ساڵی ڕابردووی سوریا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته، نزیكه‌ی هه‌زار پیاوی بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران ته‌رخانكردبوو، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی هه‌زار و 200 سه‌ربازی بۆ پاراستنی په‌یكه‌ره‌كانی حافز ئه‌سه‌دی باوك دانابوو.
كه‌وتنی په‌یكه‌ر یان تێكدان و شێواندنی، واته كه‌وتنی هه‌مو شتێك. هه‌میشه ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵخۆشه‌ی په‌یكه‌ره‌كه ده‌ڕووخێنن، ئیهانه و سوكایه‌تی به په‌یكه‌ره‌كه ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه خودی كه‌سه ڕاسته‌قینه‌كه بێت. هێلكه‌ی پیسی تێده‌گرن، به‌ردبارانی ده‌كه‌ن و هه‌ر شتێك بكه‌وێته به‌رده‌ستیان پێیداده‌كێشن. مه‌سه‌له‌كه كۆتایی پێهاتووه و په‌یكه‌ره‌كه بووه به بت.
كۆریای باكوور له دروستكردنی په‌یكه‌ری سیاسی‌دا، به گرنگترین وڵات داده‌نرێت، بۆ ئه‌و كاره نزیكه‌ی چوار هه‌زار هونه‌رمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر له‌خۆده‌گرێت. باشترین بازاڕ بۆ فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی په‌یكه‌ره‌كان، بازاڕه‌كانی ئه‌فریقایه. سه‌ركرده و ڕابه‌ره‌كانی ئه‌وێ، په‌رۆش و شه‌یدای ئه‌وه‌ن په‌یكه‌ره‌كانیان له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندا ببینن، به تایبه‌ت ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له دوای خۆیان، جگه له په‌یكه‌ره‌كانیان، هیچ شتێكی دیكه‌یان به‌جێنه‌هێشتووه تاكو یادیانبكرێته‌وه.
له یه‌كێك له گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی سه‌نیگال، پاره‌ی پێویستی نه‌بووه بیداته حه‌قی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك، هه‌ر بۆیه له‌بری پاره، پارچه‌یه‌ك زه‌وی به‌خشیوه. به‌ڵام سه‌رۆك په‌یكه‌ره‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بووه، چونكه سیما و ڕوخساری په‌یكه‌ره‌كه، زیاتر ئاسیایی بووه تا ئه‌فریقی. لێره‌وه په‌یكه‌ره‌كه به په‌له ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆریای باكوور و به‌خێرایی ده‌ستكاری سیمای په‌یكه‌ره‌كه ده‌كرێت و ڕووخسارێكی ئه‌فریقی پێده‌به‌خشرێت.
ڕێجیس دۆبرێ هاوڕێی شۆڕشگێڕی ئه‌رژه‌نتینی گیڤارا بوو، به‌ڵام هه‌ندێك له چه‌په‌كانی به گه‌مژه و نه‌زان داده‌نا. به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گاڵه‌ته‌ی به‌و ئه‌وروپییانه ده‌هات كه هه‌وادار و شوێنكه‌وتووی ما‌و تسی تۆنگ بوو و په‌یكه‌ره‌كانی ئه‌ویان به‌رزده‌كرده‌وه. سه‌روه‌ختێك ئه‌و شه‌پۆله خوێناوییه پاشه‌كشه ده‌كات و لاوازده‌بێت، په‌یكه‌ره‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌كه‌ون و زه‌مه‌نی بته نوێیه‌كان كۆتایی پێدێت.
په‌یكه‌ر هونه‌رێكی نه‌ریتی كۆنه، له‌وانه خواوه‌نده‌كانی یۆنان و سه‌ركرده‌كانی ڕۆما و سه‌ربازه‌كانی چین و كچه قه‌شه‌نگه‌كانی گریك. به‌ڵام ئه‌و په‌یكه‌رانه وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و هیچ كه‌سێك ده‌ستی بۆ نه‌بردوون و نه‌شكێنراون.
حافز ئه‌سه‌د و سه‌دام حسێن، به‌درێژایی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكۆك و ناته‌با بوون، وه‌لێ په‌یكه‌ره‌كانیان له واقیعدا هه‌مان چاره‌نووسی هه‌بوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، 14ی كانوونی دووه‌می 2025