هادی مه‌ته‌ر و تیرۆركردنی گه‌نج
هادی مه‌ته‌ر گه‌نجێكی ئه‌مریكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه و ته‌مه‌نی ته‌نها 27 ساڵه. سه‌لمان ڕوشدی ئه‌دیب و ڕۆماننووسێكی به‌ریتانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هندییه و ته‌مه‌نی 77 ساڵه.
چاره‌نووس وایكرد ئه‌م دوو پیاوه، ساڵی 2022، له‌سه‌ر سه‌كۆی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ر له نیۆیۆرك به‌یه‌ك بگه‌ن. له‌و كاته‌دا سه‌لمان ڕوشدی تازه له خۆشاردنه‌وه و خۆحه‌شاردانی له به‌ریتانیا هاتبووه ده‌ره‌وه و له لایه‌ن ئه‌من و ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌وه پارێزگاری له ژیانی ده‌كرا. ئاشكرایه خۆشاردنه‌وه‌ی ڕوشدی، به‌هۆی فه‌توای كوشتنییه‌وه بوو كه ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران “خومه‌ینی” ده‌ریكردبوو. هۆكاری فه‌تواكه‌ش بۆ ڕۆمانه بهناوباگهكهی ڕوشدی ده‌گه‌ڕێته‌وه “ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان”.
هادی مه‌تری گه‌نج، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له نیوجه‌رسی دانیشتبوو، كاتێك زانی سیمینارێك بۆ ڕوشدی ڕێكده‌خرێت- سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه- بابه‌تی سیمیناره‌كه‌ی ڕوشدی، بریتی بوو له قسه‌كردن ده‌رباره‌ی پارێزگاریكردنی نووسه‌ر له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه!
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، داواكاری گشتی له ناوچه‌ی خۆرئاوای نیۆیۆرك، ڕایگه‌یاند هادی مه‌تر به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر ڕوشدی ئه‌نجامیدا و بووه هۆی برینداركردنی كه‌سێكی دیكه‌ش كه ڕێكخه‌ری كۆڕه‌كه بوو، به 25 ساڵ زیندانی سزادراوه.
ئه‌و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌لمان ڕوشدی بریندار بوو، ناوی هنری ریس-ه، یه‌كێكه له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری گروپی “شاری په‌نابه‌ر/ میدنة اللجوء”ی قازانج نه‌ویسته له شاری بیتیبێرگ، ئه‌م گروپه یارمه‌تی نووسه‌رانی په‌نابه‌ر ده‌ده‌ن و هنری له‌و به‌یانییه‌دا، به‌نیاز بووه له‌گه‌ڵ ڕوشدی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات.
هادی مه‌تر جگه له‌و تۆمه‌ته، ڕووبه‌ڕووی چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه‌ی فیدراڵی بووه‌ته‌وه، له‌وانه یارمه‌تیدانی مادیی بۆ گروپی حزبوڵڵای لوبنانی. جیاوازی ته‌مه‌ن له نێوان هادی مه‌تری گه‌نج و سه‌لمان ڕوشدی ئه‌دیبدا، 50 ساڵه. تۆ ده‌توانیت جیاوازییه‌كانی دیكه‌ی نێوانیان بێنیته به‌رچاوی خۆت: جیاوازی خوێندنه‌وه، كه‌لتوور، شاره‌زایی، ئه‌مه جگه له بوونی جیاوازی نیو سه‌ده له نێوان ئه‌و دوو پیاوه‌دا.
ئه‌ڵبه‌ته من دڵنیانیم، ئایا ئه‌م گه‌نجه لوبنانییه، به‌رهه‌مه‌كانی سه‌لمان ڕوشدی خوێندووه‌ته‌وه؟ بگره ئاخۆ هه‌مو ئه‌و فه‌توا و وه‌ڵام و سه‌رنج و كارلێكانه‌ی خوێندووه‌ته‌وه كه له ساڵی 1988وه، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ڕۆمانه‌كه‌ی ڕوشدی بڵاوكراونه‌ته‌وه؟!
مرۆڤ ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌نجامدانی كارێكی “بوونگه‌رایی/ وجودی” له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا لانی كه‌م ده‌بێت بۆ تێركردنی هه‌مو دڵۆپه‌كانی تینوێتی خۆی و تێركردنی هه‌مو ئازاره‌كانی برسێتی خۆی، زانیاری ته‌واوی هه‌بێت و تاڕاده‌یه‌ك به دڵنیاییه‌كی به‌هێز و زانیارییه‌كی قووڵه‌وه، ده‌ست بداته كارێكی له شێوه‌یه، به جۆرێك ئه‌نجامدانی كاره‌كه هه‌مو ورده‌كارییه‌كانی ڕۆح و هۆشی داگیر بكات. ئاخر كه‌سێك بیه‌وێت ڕۆحی خۆی یان ئه‌وه‌ی له ژیانیدا ماوه، بكات به قوربانی، ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بێت، قوربانیدان به ڕۆح ئه‌وپه‌ڕی قوربانیدانه!
هادی مه‌تر دروست له‌و گه‌نجه میسرییه “نیمچه خوێنده‌واره” ده‌چێت كه له ساڵی 1994، هه‌وڵیدا ڕۆماننوسی به‌ناوبانگی میسر نه‌جیب مه‌حفوز تیرۆر بكات. یان له “فهداویهی” ئه‌لحه‌سه‌ن بن سه‌باح و شێخ ئه‌لجه‌به‌ل سنان و ده‌یان سیحیربازی حهشاشییهكانی دیكه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌چێت.
من هه‌نووكه له‌و 25 ساڵه ڕاده‌مێنم كه هادی مه‌تری گه‌نج،
له زیندان به‌سه‌ری ده‌بات، سه‌روه‌ختێك له ساڵی 2050 له زیندان دێته ده‌ره‌وه، ته‌مه‌نی بووه به 52 ساڵ، كه‌ی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، له ماوه‌ی ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی له زیندانه ئه‌مریكییه‌كه‌دا به‌سه‌ری بردووه، كه‌وتبووه دوای ڕاونانی تاڵێك له سهرابی هه‌قیقه‌ت و هیچی تر؟!
دۆخی هادی مه‌تر، بكه به پێوانه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی دیكه كه به‌هۆی ئاگری ده‌مارگیریی و تووندڕه‌وییه‌وه، ته‌مه‌نیان یا به مه‌رگ یان به زیندان ده‌سپێرن، له‌ولاشه‌وه كه‌سانێك هه‌ن، به ئاگری مه‌رگ یان زیندانی ئه‌وان، خۆیان گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه و فیتنهچییهكانی دیكه‌ش نان و پیازی پێوه‌ده‌خۆن. یه‌زدانی مه‌زن سه‌رجه‌م كچان و كوڕان، له ئاگری سیحر و له‌خشته‌بردن و یه‌قینی درۆزنانه بپارێزێت.
سه‌رچاوه
مشاری ئهلزایدی، ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، 19ی ئایاری 2025، به كه‌مه‌كێك ده‌ستكارییه‌وه.