دەزگای سەردەم لە دیدی نووسەران و ڕووناکبیرانەوە (بەشی دووەم)
ئامادەکردنی: دەزگای سەردەم
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا، بەشدارییەکی کارا و کاریگەری لە کایەی کو‌لتوور و ڕووناک‌بیری و ڕەوتی گەشەکردنی کۆمەڵایەتیدا کردووە، گرنگیدانی ئەم دەزگایە بە ئەدەب و فیکر و مێژوو و بابەتە زاستی و فەلسەفییەکان، گەواهیدەرن بۆ بەتەنگەوەهاتنی دەزگای ناوبراو و بوونی ئەو خەمە قووڵ و گەورەیەی بۆ ڕۆشنبیری هەیەتی، ئێستاش وێڕای قەیرانە جۆراوجۆرەکان، دەزگای سەردەم هەر لەسەر پێی خۆی وەستاوە و درێژە بەو خزمەتە دەدات، ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە، دید و سەرنجی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیر و وەرگێڕی دیاری کوردن کە باس لە گرنگیی ئەم دەزگایە و ئاستی کتێبە باشەکانی دەکەن.
نەجاتی عەبدوڵڵا:

له دوای ڕاپه‌ڕین، یه‌كێك له چرا جوانه‌كانی ناو جیهانی زمان و هزر و ئه‌ندێشه و وشه‌ی پیرۆزی كوردی، به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بوو. سه‌رده‌م له ده‌ورانێكی زۆر دژوار و تاریكدا له‌دایك بوو، بۆ ئه‌وه له‌دایك بوو، زامه شهقاربووهكانی نیشتمان تیمار بكا، بۆ ئه‌وه له‌دایك بوو پارچه وردیله و شكاوه‌كانی نیشتمان سه‌رله‌نوێ به‌یه‌كه‌وه بنێته‌وه، بۆ ئه‌وه بوو (خانی و جه‌زیری و فه‌قێی ته‌یران و باباتاهیری هه‌مه‌دانی و نالی و سالم و كوردی و تۆفیق وه‌هبی و سه‌جادی و هه‌ژار و مه‌سعوود محه‌مه‌د) به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن و به‌خششه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌م به‌یه‌كه‌وه به‌راورد بكه‌ین، هه‌ر زوو ده‌زانین ئه‌م ده‌زگایه وێڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه زۆروزهوەندانهی كه به‌ره‌وڕووی بوونه‌ته‌وه، توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا كۆمه‌ڵێكی زۆر په‌پووله‌ی جوان و باڵنه‌خشین پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی بكات. سه‌رده‌م هه‌میشه وێستگه‌یه‌ك بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه جوانه‌كانی كورد به هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌مه به‌شێكی نهێنیی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی ئه‌م ده‌زگایه بووبێت. سه‌رده‌م هه‌قیه‌تی شانازی به‌و هه‌موو كاره جوانانه‌وه بكات كه كردوونی، به‌ڵام هێشتا پێویسته دوورتر بڕوانێ و ببێته زمانحاڵی نیشتمانێكی سه‌رده‌مییانه و چاو له ئاسۆی نیشتمانێك بكات، كه ڕێز له ئینسانه‌كانی خۆی بگرێت. خۆ ئه‌گه‌ر له‌ناو تاریكستانی ئه‌م نیشتمانه سوتماكهی ئێمه‌دا، چه‌ند ئه‌ستێره و چرایه‌كی جوان و گه‌شمان هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه، ده‌زگای سه‌رده‌م یه‌كێك له چرا جوانه‌كانی نیشتمانی ئێمه‌یه. سه‌رده‌م پردێكی جوان بوو له وشه بۆ په‌ڕینه‌وه له زمانكوژییهوه بۆ باڵاده‌ستیی زمان و شكۆ و ڕێز گێڕانه‌وه بۆ زمانی كوردی، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م چرا جوانه‌دا، من هه‌میشه په‌یكه‌رێكی به‌رزی وشه‌ی پیرۆزی كوردی ده‌بینم و به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م چرا جوانه‌مان هه‌میشه گه‌ش و ڕووناك بێ. ته‌مه‌نی درێژ بۆ ده‌زگای سه‌رده‌م و به‌ره‌و قوناغێکی نوێتر و پڕ به‌رهه‌متر، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت.
سەباح ئیسماعیل:
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، یەکێک لەو دەزگا کۆڵنەدەرانەیە، وێڕای بودجەی کەمی، کاری گەورە دەکات. سەردەم ڕەنگە تاقە دەزگا بێت خۆی خۆی بەڕێوە دەبات و پشت بە تواناکانی خۆی دەبەستێت، بێ ئەوەی حکوومەت خەرجیی لە ئەستۆ گرتبێت و یارمەتیی بدات. ئەمە بەسە بۆ ئەوەی بزانین دەزگاکە سەربەخۆیی خۆی پاراستووە و بڕیارەکان لە ناوەوە دەردەچن نەک لە دەرەوە.
ئەوی بۆ من زیاتر جێگەی بایەخە، کوالێتیی کتێبەکانە، چاپێکی جوان و نەخشەسازی و هونەرکارییەکی جوانتر و بەرگی تا بڵێی قەشەنگ و ناوازە. لە هەموو ئەوانەش گرینگتر بۆ من هەڵەچنیی ورد و دەگمەن هەڵەیی کتێبەکانییەتی، هەڵبەت ئەو ڕێنووسەی بەکاری دەهێنێت، نزیکترینە لە ڕێنووسی یەکگرتووەوە. دیارە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەسانی کارامە و پسپۆڕی بوارەکە و ڕۆشنبیر و نووسەرانی دڵسۆز هاوڕا بەیەکەوە بەڕێوەی دەبەن.
هیوادارم حکوومەتی هەرێم و لایەنە پێوەندیدارەکان (بەتایبەت وەزارەتی ڕۆشنبیری) بایەخ بەم دەزگایە بدەن و ئاوڕێکی خەمخۆرانەی لێ بدەنەوە، دەسگیرۆیی بکەن و نەهێڵن ئەو ڕەمزە باڵایەی ڕۆشنبیری بکەوێت، یاخود لە سۆنگەی کۆرۆنا و بێدەرامەتییەوە کزبێت.
ڤیدا قادری:

ئەگەر بمەوێ ڕای خۆم سەبارەت بە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ڕابگەیەنم، دەبێ بڵێم یەکێک لەو بڵاوگانەی کتێبەکانیان لەسەر ڕەفەکانی کتێبفرۆشییەکان بۆ لای خۆیانم ڕادەکێشن، چاپکراوەکانی سەردەمن، کە وا دەکەن بە متمانەوە کتێبەکان هەڵبگرم و لاپەڕەکانیان هەڵبدەمەوە و دڵنیابم لەوەی بەر لە چاپکردن بە فلتەرێکی تا ڕادەیەک متمانەپێکراودا تێپەڕیون و ئینجا گەیشتوونەتە دەستی منی خوێنەر. دیزاینی بەرگ و ناوەوەی کتێبەکانم زۆربەی کات بەدڵ بووە و پێم وایە بە سەر و سەلیقەیەکی وردەوە کار لەسەر ئەو لایەنە کراوە. لە کاتی خوێندنەوەی کتێبەکان، ڕووبەڕووی کەمترین هەڵەی ڕێنووس دەبیتەوە و دەبینیت هەوڵ دراوە بە پاراستنی شێواز و سەبکی نووسینی نووسەر یان وەرگێڕ، نووسینەکان تا ڕادەیەکی زۆر بێ گرێوگۆڵ بن. بەڵام یەکێک لەو کێشانەی پێم باشە پێیدا بچنەوە، بە ئەرشیڤ کردنی کارەکانە، واتە بەرهەمێکی نووسین یان وەرگێڕراو لە عەمبارەکاندا ئەرشیف دەکرێن و هەوڵ بۆ چاپی دووبارەیان نادرێتەوە، یان کەمترین هەوڵی بۆ دەدرێت کە هەر ئەمەش دەبێتە هۆی بە فێڕۆچوونی ئەرک و ماندووبوونی نووسەر و وەرگێڕ و هەموو ئەو کەسانەی ئەرکیان کێشاوە بۆ بەرهەمهێنانی کتێبێک. جگە لەوەش چاوخشاندن بەسەر دەوڵەمەندکردنی زمانی نووسراو. واتە هەوڵ بدرێت لە کاتی پێداچوونەوە بە کتێبەکاندا، ناوچەگەرێتی وەلاوە بخرێت و لە بەکارهێنانی وشەکانی ناوچەکانی تری کوردوستان سڵ نەکرێتەوە. لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
عەلی عوسمان یەعقووب:

ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، یه‌کێکه له‌و ده‌زگایانه‌ی، که زۆرترین خزمه‌تی به ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووه به هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازییه بۆ ئه‌م ده‌زگایه، ئه‌وه‌یه، که ته‌نیا بایه‌خی به چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی جۆرێکی تایبه‌ت نه‌داوه، به‌ڵکو کتێبه‌کان بواری ئه‌ده‌ب، مێژوو، ئابووری، سیاسه‌ت . . . تاد، ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌ده‌ب پشکی شێری به‌رکه‌وتووه. شێوازی چاپکردن و دیزایینی کتێبه‌کان، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر باشن، ئه‌وه نه‌بێ، هه‌ندێك جار تابلۆی سه‌ر به‌رگه‌که له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکه‌که زۆر هاوته‌ریب نییه. ده‌کرێ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی دیزایینه‌که ده‌کات، بیرۆکه‌ی کتێبه‌که له نووسه‌ر وه‌ربگرێ، تا له ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌وه تابلۆکه بکێشێ، چونکه ڕه‌نگه خۆی فریا نه‌که‌وێ کتێبه‌کان بخوێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت به‌شێك له پێشکه‌وتنی هه‌ر ده‌زگایه‌ك، بایه‌خدانه به جوانیی دیزایین، به‌تایبه‌تی به‌رگی کتێب.
حه‌زده‌که‌م وه‌کو پێشنیاز، زیاتر بایه‌خ به پێداچوونه‌وه به‌و کتێبانه بدرێ، که ئاماده ده‌بن بۆ چاپ و باشتر وایه نووسه‌ر، یا وه‌رگێڕ، پێداچوونه‌وه بۆ دوا ڤێرشن
ی ئاماده‌کراو بۆ چاپ بکا، به مه‌به‌ستی زیاتر وردبینی. ئه‌گه‌رچی نرخی کتێبه‌کان به‌گشتی گونجاون، به‌ڵام ده‌کرێ هه‌ر له‌گه‌ڵ چاپکردنی کتێبه‌کاندا، داشکان بۆ خوێندکاره‌کان هه‌بێ، چونکه ئه‌مه ده‌بێته هه‌وڵێك بۆ زیاتر هاندانی خوێندنه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌م داشکانه له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌کانی په‌روه‌رده و ماڵپه‌ڕی ده‌زگاکه به خوێندکاره‌کان ڕابگه‌یه‌نرێ، کارێکی باشه.
سەڵاح حەسەن پاڵەوان:
دەزگای سەردەم یەکەم دەزگایەک بوو من لێوەی هاتمە نێو دنیای کتێبەوە، یەکەمین کتێبم لەو دەزگایە چاپ کرد، دیارە تایبەتمەندی ئەم دەزگایە لەوەدا بوو، زۆربەی ئەوانەی لەوێدا شەنوکەوی بابەت و کتێبەکانیان دەکرد، کەسانی نزیک لە دنیای ئەدەب و رۆشنبیری بوون، ئەمەش بۆ خۆی لەچاو دەزگاکانی تر جۆرێ لە هێز و توانای بەم دەزگایە بەخشیبوو، خاڵێکی تری ناوازەیی ئەم دەزگایە، هەڵبژاردنی کۆمەڵێ شێوازی نوێی چاپکردنی کتێبی گیرفان و زنجیرەی تایبەت بە بابەتەکان و دەرکردنی کۆمەڵێ گۆڤاری هەمەچەشن بوو، بەگشتی هەڵبژاردنی بابەتەکان لای سەردەم، لە سەرەتادا تۆزێ پەرتەوازەیی پێوە دیاربوو، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا زیاتر ڕوو کرایە چاپکردنی دانسقە و بابەتە پێویستییەکانی پەروەردە و فیکری بۆ خوێنەر، چاپەکانیش لە رووی جۆرایەتییەوە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، دیاردە بوونی هەڵە و کاری وشەسازی و خاڵبەندی، هێشتا هەندێ گرفتی تێدایە، کە من پێموایە ئەمە زیاتر ئەرکی دەزگا چاپەمەنییەکانە پیاداچوونەوەی بۆ بکەن، نەک نووسەر خۆی، لەم لایەنەشەوە گۆڕانکاری بەرچاو دەبینم، هیوادارم باشتریش بێت. سەردەم یەک لەو دەزگایانەیە لەگەڵ کۆمەڵێ لە دەستەخوشکەکانی خۆی، دەستی بەکار کرد، تاقە دەزگایەکە بە بەردەوامی ماوەتەوە، دەشبێ ئەم شێوە دەزگایانە هەبن، هیوادارم شێوازی کارکردنی سەردەم، زیاتر مۆدێرنانە بێتەوە و کتێب لەپێناوی مەبەستە گرنگەکانی زمان و ڕۆشنبیری چاپ بکات و نەهێڵێت بازرگانی زیان بە توانا ڕۆشنبیرییەکەی بگەیەنێت، دیارە لە ئێستەی تەنگژە و قەیرانە هەمەچەشنەکاندا، چاوەڕوانی زۆر لە دەزگا ڕۆشنبیرییەکان ناکرێت، بەڵام دەکرێ بەو نوزەیەی ماوە، ئومێدێک پەخش بکاتەوە.