کۆچی دوایی شاعیر جهلالی مهلهکشا
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەسـتـوە
نازو غەمزەی وردە تیشکی ناو بە ناوم بۆ چییە.
بە مەرگی جەلالی مەلەکشا، ئەو شاعیرە سادە و بێدەنگ و دڵپڕەی کە پڕبوو لە خەونی کوردبوون، هێندەی تر لەم ڕۆژگارە دژوارەی ئێستادا غەمبار و تەنهای کردین. بە ناوی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە، سەرخۆشی لە خۆمان و خوێنەران و بنەماڵەی شاعیر ئەکەین. هەمووشمان خۆمان بە قەرزاری بەرهەمە شیعریی و وەرگێڕانەکانی ئەزانین، یادی هەمیشە بە خێر و جوانی بێت.