كتێبی “بێژنگ”ـی میخائیل نه‌عیمه
كتێبی (بێژنگ/ غربال)ی میخائیل نه‌عیمه:
ئه‌گه‌ر گوێ له “قیڕ قیڕی بۆق” بگرین، ئه‌وا زمانی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی ده‌مرێت. ئه‌م كتێبه سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌یه باسی دۆخی ئێستامان بكات.
نووسینی: هاشم ساڵح
له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ورامان وریا قانع
تۆ بڵێی كتێبی “الغربال” پیر بووبێت؟ ئایا كاریگه‌رییه‌كه‌ی ته‌واو بووه؟ ئاخۆ كۆن بووه و زه‌مه‌ن به‌جێیهێشتووه؟ ڕه‌نگه له هه‌ندێك شێوازی داڕشتنی به‌و جۆره بێت، به‌ڵام له كرۆك و ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا وا نییه. ڕۆحی كتێبه‌كه هێشتا هه‌ر زیندووه و تا ئێستاش نه‌مردووه و بۆ دۆخی واقیعی ئێستامان گونجاوه. زۆر به كورتی: كاتێك ئه‌م كتێبه ده‌خوێنینه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ین میخائیل نه‌عیمه تا ئێستاش هاوسه‌رده‌می ئێمه‌یه و زیندووه و له‌گه‌ڵماندا ده‌ژی. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگی و مه‌زنی میخائیل نه‌عیمه، وه‌ك بیرمه‌ندێكی پێشه‌نگی ڕێنیسانسی عه‌ره‌بی . هه‌نوكه نمونه‌یه‌ك زیندوو بۆ ئه‌وه ده‌هێنمه‌وه، تاكو قسه‌كانم وه‌ك كۆمه‌ڵێ قسه‌ی ئه‌بستراك و به‌تاڵ نه‌مێنێته‌وه. له كتێبه‌كه‌دا به‌شێكی گه‌وره به‌م ناونیشانه هه‌یه: “قیڕ قیڕی بۆقه‌كان، پێگه‌ی زمانی ئه‌ده‌ب”، ئه‌م به‌شه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كتێبه‌كه و هه‌م خودی میخائیل نه‌عیمه، به نه‌مری و جاویدانی بمێننه‌وه.
ئه‌وه مانای چییه؟ مانای ئه‌وه‌یه بۆقه‌كانی ئه‌ده‌ب، به قیڕه قیڕ و گۆماوهكهیان و چهقبهستوییان، ئیفلیجمان ده‌كه‌ن. گه‌شه‌كردنی زمانی عه‌ره‌بی، بگره خودی ژیانی عه‌ره‌بی ئیفلیج ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ئامۆژگاریت ده‌كه‌ن، پێت ده‌ڵێن بڵێ: وتی نه‌ك ووتی! ئه‌مه‌یان له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه حه‌ڵاڵه و ئه‌وی دیكه‌یان حه‌رامه. ئه‌مه‌یان له تێڕوانینی “سه‌عالبی” یان “ئه‌سمه‌عی” ڕاسته و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ڵه‌یه. ئاگاداربه! دیسانه‌وه ئاگاداربه! نه‌كه‌ی پیرۆزی زمانی باو و باپیران بشێوێنیت و هێنده‌ی تاڵه موویه‌ك لێی لا بده‌یت. زمانی عه‌ره‌بی پێش سه‌دان ساڵ چۆن بووه، پێویسته هه‌ر وا وه‌ك خۆی و به چه‌قبه‌ستوویی بمێنێته‌وه.
براكه‌م بۆ به زمانێكی فه‌رهه‌نگی (قاموسی) ڕاست و دروست نا نووسیت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌یت، ئه‌وا ده‌كه‌ویته ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌ب. با به‌م دێڕه شیعره‌ی جوبران خه‌لیل جوبران له قه‌سیده به‌ناوبانگه‌كه‌یدا (المواكب) نمونه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه بێنینه‌وه كه “فه‌یروز” كردوویه‌تی به گۆرانی:
(به بۆن خۆت شوشتووه
به ڕووناكی خۆت وشككردووهتهوه
هل تحممت بعطر
وتنشفت بنور)
دێڕێكی تا بڵێی جوانه، شاخ و جۆگه و دۆڵه‌كانی لوبنان-ت بیرده‌خاته‌وه. كێ له ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان، له ئامێزی سروشتدا خۆی نه‌شۆردووه، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی به ڕاستی خۆی بشوات؟ هێنده به‌سه‌ر به نێو ئه‌و شاخ و دۆڵانه‌دا بڕۆیت، تاكو هه‌ست به عه‌تری بوون بكه‌یت. ئه‌ی ئه‌گه‌ر له نێو تاوێره‌كانه‌وه، پرژه‌ی تاڤگهكانت به‌ركه‌وێت چی ده‌ڵێیت؟ من لێره‌دا قسه له‌سه‌ر دانیشتوان و كوڕوكاڵی گوند و شاخه‌كان ده‌كه‌م. به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م دێڕه (ئاسمانییه/ السماوی) له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه هه‌ڵه‌یه! بۆقه‌كانی ئه‌ده‌ب یان ڕاستتر بۆقه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی، له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه به هه‌ڵه‌ی داده‌نێن و سه‌رزه‌نشتێكی زۆری نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن. جوبران خه‌لیل جوبران به‌وه تاوانێكی گه‌وره و قێزه‌ونی به‌رامبه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامداوه. ئه‌و تاوانه چییه؟ كوا له كوێدایه؟ تو زاتی خودا پێم بڵێن تاونه‌كه كامه‌یه؟ ئاخر من هیچ تاوانێك نابینم. تاوانه‌كه ئه‌وه‌یه شاعیر بۆچی وشه‌ی (تحمم)ی به‌كارهێناوه و وشه‌ی (استحم)ی به‌كارنه‌هێناوه كه له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ته‌واوتره و له ڕووی فه‌رهه‌نگیشه‌وه ڕه‌وایه‌تی زیاتری هه‌یه؟ وای له‌و ئابڕوچوونه! جوبران خه‌لیل جوبران چ گه‌مژه‌یه‌كه! چه‌ند نه‌زان و نه‌شاره‌زایه له زمانی عه‌ره‌بیدا!
به‌ڵام ده‌كرێت نووسه‌رێكی بلیمه‌ت و داهێنه‌ری وه‌ك نه‌عیمه، پابه‌ندی زمانی “ئهلئهسمهعی” و “ئهلشهنهفهری” بێت؟ ئایا ئه‌وه داهێنانه‌كانی و بلیمه‌تییه‌كه‌ی له‌ناونابات؟ شاعیر ده‌ته‌قێته‌وه، شاعیر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وشه‌ی نوێ دابتاشێ، زمان بته‌قێنێته‌وه و ئازادی خۆی وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌رنا، ئه‌وا نه داهێنان ده‌بێت و نه پێشكه‌وتنی زمان و ئاو بێنه و ده‌ست بشۆ.
ئه‌گه‌ر گوێ له قیڕه قیڕی بۆقه‌كان بگرین، ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی ده‌مرێت، له‌م ڕووه‌وه با گوێ له میخئیل نه‌عیمه بگرین كه به پیتی درشت ده‌ڵێت:
” ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان، بۆقه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی، سه‌یرێكی مێژووی زمانه‌كه‌یان بكه‌ن، تێیدا ڕاستگۆترین گه‌واهیده‌ر له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه ده‌دۆزنه‌وه. ئایا نابینن ئه‌و زمانه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڤاره‌كانمان و ڕۆژنامه‌كانمان و مینبه‌ره‌كانمانه‌وه قسه‌ی پێده‌كه‌ین، زمانی ته‌میم و حه‌میر و قوره‌یش نییه؟ ئایا نابینن ئه‌گه‌ر پێشینانیان، به‌ر له دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بۆیان بڕه‌خسایه پابه‌ندمان بكه‌ن به زمانه‌كه‌ی خۆیانه‌وه، ئه‌وا تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ زمانێكمان نه‌ده‌بوو، جگه له زمانی (ئهلحهیزهبون و ئهلدهردهبیس و ئهلتهخا و ئهلنقاح و ئهلعهڵتهبیس-الحیزبون و الدردبیس و الطخا و النقاح و العلطبیس)
گه‌وره‌ی و به‌های ئه‌م نووسه‌ره پێشه‌نگه ئا لێره‌دایه، ئه‌و هێنده په‌رۆشی زمانی عه‌ره‌بییه، ده‌یه‌وێت گه‌شه‌ی پێبدات و ڕزگاری بكات؟ ئاخر چۆن چۆنی؟ له رێگه‌ی ئه‌وه‌ی وشه‌كانی له ئاورینگ و شیله‌ی ژیانه‌وه وه‌ربگرێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه توندڕه‌ون، ده‌یانه‌وێت زمان بپێچنه‌وه (قوماتی بكه‌ن/ تقمیطها) و بیخنكێنن. ئه‌وانه هه‌ندێكجار تا ئه‌م ئاسته قیڕه قیڕ ده‌كه‌ن و بۆ نمونه ده‌ڵێن: النائب سمیرة صالح! برام بۆچی ناڵێن: النائبة سمیرة صالح؟ ئاخر ئه‌و ئافره‌ته و پیاو نییه. به ڕاستی شتیكی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، شتێكه خه‌ریكه له پێستی خۆم دهێمه ده‌ره‌وه. فه‌ره‌نسییه‌كان به‌غیلیمان پێده‌بن، چونكه له زمانه‌كه‌یاندا بۆ نمونه وشه‌ی مێینه‌یان بۆ پزیشك نییه، له‌به‌رئه‌وه ناچارن بڵێن پزیشكه ئافره‌ته‌كه. هه‌روه‌ها له زمانه‌كه‌یاندا وشه‌ی مێینه‌یان بۆ نووسه‌ر نییه. كه‌چی ئێمه له زمانه‌كه‌ماندا وشه‌ی (طبیبة) و وشه‌ی (كاتبة)مان هه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كیشی نییه. (ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم، له زمانی كوردیدا وشه‌ی دكتۆره بۆ مێ به‌كاردێت. به‌ڵام بۆ-كاتبة- نیمانه-و.ك).
به‌م دواییانه له زمانی فه‌ره‌نسیدا، وشه‌یه‌كی -مێ-یان بۆ وشه‌ی نووسه‌ر/ كاتب داهێنا یان داتاشی، به‌ڵام وشه‌یه‌كی زۆر ناشرینه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه‌یه. جارهه‌یه هه‌ندێك نووسه‌ری عه‌ره‌ب، لێت قووت ده‌بێته‌وه و بیدعه‌یه‌كی تازه‌ی داهێناوه و پێت ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نتر و پاروتر بنووسیت، ده‌بێت بڵێی (فی العام كذا و لیس فی عام كذا)، ئێ ئاخر بۆ براكه‌م؟ ئێمه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتبووین بۆ نمونه بڵێین له ساڵی 1960 ئه‌وه‌و ئه‌وه ڕویاندا، نه‌ك له ساڵی 1960(كنا معتادین دائما علی قول فی عام 1960 مثلا حصل كذا و كذا و لیس العام 1960)، ئه‌م قورسكردن و زهحمهتكردنهی زمان بۆ؟
لێیگه‌ڕێن زمانی عه‌ره‌بی هه‌ناسه بدات، لێیگه‌ڕێن بكرێته‌وه، لێیگه‌ڕێن نزیكبێته‌وه له زمانی ژیانی ڕۆژانه. بیرمه ئه‌و گروپه گله‌ییان له ناونیشانی ئه‌و كتێبه‌م هه‌بوو كه ساڵی 2013 له ده‌زگای (الساقی) به‌م ناونیشانه بڵاومكرده‌وه: (الانتفاضات العربیة علی ضوء فلسفة التاریخ)، وتیان بۆچی نهم نووسیوه (الانتفاضات العربیة فی ضوء فلسفة التاریخ)، چونكه ئه‌مه‌یان له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ڕاستتره؟ كه‌ی ئه‌م به‌دواداچوونه پۆلیسییه كۆتایی دێت؟ من له دوا كتێبمدا كه له ده‌زگای (المدی) به‌م ناونیشانه بڵاوبووه‌ته‌وه: (عه‌ره‌ب له نێوان ڕووناكی و تاریكی، وێستگه‌كان و ڕووناكییه‌كان)، به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانكردووه، ئه‌و به‌شه ئه‌مه ناونیشانه‌كه‌یه‌تی: (ئایا ده‌كرێت كه‌لتوری عه‌ره‌بی ڕزگار بكرێت؟). لێره‌وه من بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم، له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی مامۆستا گه‌وره‌كه‌مان: میخائیل نه‌عیمه ده‌ڕۆم. پوخته‌كه‌ی: له تازه‌كردنه‌وه‌ی زمان مه‌ترسن، له‌و داتاشین و داهێنانه زمانه‌وانیانه مه‌ترسن كه بۆ هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ژیان پێویستن. خه‌ریكه ده‌ڵێم له پێشێلكردنی قاڵبه ته‌قلیدییه‌كانی زمان و ده‌رچوون له زمان مه‌ترسن، ئه‌گه‌ر زه‌روری بێت و پێداویستییه‌ك دابین ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره زمانی عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و پانتاییه‌كی نوێ له داهێنان و ئازادی ده‌به‌خشێت به ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو نووسه‌ری بلیمه‌ت خه‌لیل جوبران خه‌لیل له قه‌سیده نایابه‌كه‌یدا ئه‌نجامیداوه و یه‌كێكه له جوانترین شیعره‌كانی زمانی عه‌ره‌بی.
له كتێبه‌كه‌ی میخائیل نه‌عیمه‌دا، چه‌ندین به‌ش هه‌یه به‌و ئاراسته نوێ و زیندووه‌دا ده‌ڕۆن، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێ به‌شن و یاخیبوون به‌سه‌ر ته‌قلید و چه‌قبه‌ستن و دامركانهوهدا كه له سه‌رده‌می میخائیل نه‌عیمه و ئه‌و كاته‌ی ئه‌م كتێبه پێشه‌نگه‌ی نووسیوه، باوبوون. پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت، ئه‌و سه‌روه‌ختێك ئه‌م كتێبه‌ی نووسیوه، جیهانی عه‌ره‌بی تازه له ئاگر و سته‌می سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی ڕزگاری ببوو. له كتێبه‌كه‌دا بانگه‌شه بۆ تێكشاندنی وه‌زن و قافیه كراوه، داوا ده‌كات لێی بێنه ده‌ره‌وه، چونكه ئازادییه‌كانی شاعیری داهێنه‌ر كۆت و به‌ند ده‌كات. ئه‌و جیاوازی له نێوان شیعرنووس و شاعیری ڕاسته‌قینه‌دا ده‌كات. به‌ڵام ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی نه‌هاته‌دی، ته‌نها له ساڵانی په‌نجاكان و شه‌سته‌كان و دوای ده‌ركه‌وتنی شیعری نوێ نه‌بێت. واته دوای سی یان چل ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه. ئێمه ئه‌مه ده‌ڵێین و ده‌زانین هه‌ندێك له ده‌قه‌كانی خودی جوبران و نه‌عیمه، پێش ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی شیعری نوێ، نووسراون و تێیاندا خۆیان له كێش و سه‌روا/ وه‌زن و قافیه ڕزگار كردووه.
له ڕاستیدا پێناسه‌ی نه‌عیمه بۆ شیعر سه‌رسامی كردم، بۆ نمونه له پێناسه‌ی شیعردا ده‌ڵێت: “شیعر بریتییه له سه‌ركه‌وتنی ڕوناكی به‌سه‌ر تاریكی دا، سه‌ركه‌وتنی حه‌قه به‌سه‌ر ناحه‌ق دا”. پێشتر گوێم له پێناسه‌ی ئاوا نه‌بووه بۆ شیعر، لانی كه‌م له چوارچێوه‌ی ڕۆشنبیری عه‌ره‌بیدا.
ئاشكرایه میخائیل نه‌عیمه كاتێك ئه‌م كتێبه‌ی نووسیوه، سه‌فه‌ری بۆ چه‌ندین وڵات كردووه و له ڕوسیا و ئه‌مریكا خوێندوویه‌تی و ئاگادری ئه‌ده‌بی بیانی بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه، هانی عه‌ره‌ب ده‌دات هوشیاری و عه‌قڵیان فراوانتر بكه‌ن. به‌ڵام چۆن؟ له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه. لێره‌وه له كتێبه‌كه‌یدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌واو به‌م ناونیشانه حه‌ماسییه بۆ وه‌رگێران ته‌رخان ده‌كات: با وه‌رگێڕان بكه‌ین/ فلنترجم! دیسانه‌وه لێره‌شدا له‌گه‌ڵی هاوڕاین و وایده‌بینین بانگه‌وازه‌كه‌ی تا ئێستاش سه‌رده‌میانه و گرنگ و زیندووه، ئه‌و له‌وێدا به پیتی درشت ده‌نووسێت: ئێمه له ڕۆڵی پێشكه‌وتنی ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تیماندا، تێبینی ئه‌وه‌م كرد كه پێداویستییه‌كی زۆری رۆحی هه‌یه كه به‌ر له‌وه‌ی به‌ر خۆرئاوا بكه‌وین، پێشتر هه‌ستمان پێ نه‌كردووه. ئێمه خاوه‌نی ئه‌و قه‌ڵه‌م و هزرانه نین بتوانن ئه‌و پێداویستیانه پڕبكه‌نه‌وه. كه‌وته با وه‌رگێڕان بكه‌ین! با پێگه‌ی وه‌رگێڕ به‌رز بنرخێنین، چونكه ئه‌و پردی ناسینمانه له نێوان ئێمه و خێزانی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی”
هه‌ر كه‌سێ كاری وه‌رگێڕانی كردبێت، زۆر به باشی له مانا و ناوه‌رۆكی ئه‌م قسانه‌ی میخائیل نه‌عیمه تێده‌گات. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته ئه‌م سێ مه‌رجه‌ی تێدابێت:
مه‌رجی یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنێكی باش بۆ ئه‌و كتێبانه‌ی شایه‌نی وه‌رگێڕانن.
مه‌رجی دووه‌م: پابه‌ند نه‌بوون به وه‌رگێڕانی حه‌رفی وشه به وشه، خیانه‌ت له هه‌مو كایه‌كان قێزه‌ون و بێزراوه (سه‌یركه‌ن لێره‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی كوشنده‌م كردووه، ده‌بوا بڵێم المجالات كافة نه‌ك كافة المجالات! خوایه تۆبه). وتم خیانه‌ت شتێكی قێزه‌ونه، ته‌نها له كایه‌ی وه‌رگێڕاندا نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه خیانه‌تێكی ڕێگه‌پێدراوه، به‌و مانایه‌ی خیانه‌ت له وشه ده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بیت.
مه‌رجی سێیه‌م: بوونی وه‌رگێڕی ڕاسته‌قینه‌یه له جیهانی عه‌ره‌بی، شه‌قامه‌كان پڕ بوون له وه‌رگێڕانی خراپ و له ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه، بوونه‌ته هۆی شێواندنی چه‌ندین نه‌وه. مه‌ترسی وه‌رگێڕان و به‌رپرسیاره‌تییه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر شانی وه‌رگێڕه‌كان ئا لێره‌دایه.
دواجار ئایا تاقه كه‌موكوڕی كتێبی (بێژنگ) له چی دایه؟ به پێی بیروڕای من، ئا له‌مه‌ی خواره‌وه‌دایه: له كتێبه‌كه‌دا باس له تازه‌كردنه‌وه‌ی زمان و ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵایه‌تی و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باس له هه‌مو شتێ كراوه. به‌ڵام خۆی له قه‌ره‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی كایه‌ی هزری ئاینی نه‌داوه. وه‌لێ ئایا ده‌یتوانی له ده‌رگای بابه‌تێكی ترسناكی ئاوا بدات؟ له ڕۆژگارێكی پڕ سه‌رگه‌ردانی و هه‌لومه‌رجێكی خراپی سوریا و لوبنان و عێراق و به شێوه‌یه‌كی گشتی خۆرهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی؟ ئه‌وه شتێك بوو پێش واده‌ی خۆی. ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی بوو، ئه‌گه‌رچی له قوڵایی ناخی خۆیدا به نهێنی بیرلێكردووهتهوه، بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكات. بگره ئێمه له دۆخی ئێستاشدا، پێش ئه‌وه‌ی یه‌ك پیت بنووسین، ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمانه!
سه‌رچاوه
لشرق الاوسط، دوو شه‌ممه، 13 حوزه‌یران، 2022