ماڵئاواییەک لە مرۆڤه جوانه‌كه‌ی شانۆ: پیته‌ر برۆك
ڕۆژی شه‌ممه، به‌رواری 2-7- 2022، پیته‌ر برۆك، دوای به‌ڕێكردنی ته‌مه‌نێكی درێژ كه نزیك ده‌بوه‌وه له سه‌د ساڵ، له ژیانیدا گه‌شت به خاڵی كۆتایی و ماڵئاوایی له خێزان و شانۆ و بینه‌ره‌كانی له سه‌رتاپای دونیادا كرد. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ی شانۆ كه هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن ئه‌فسانه‌ی شانۆ، هه‌ندێكی دی نازناوی مه‌زنترین ده‌رهێنه‌ری شانۆ له سه‌ده‌ی بیستی پێده‌به‌خشن، دوای 97 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ به‌رهه‌م و پڕ داهێنان، كۆچی دوایی كرد و گه‌شته دوا مه‌نزڵی هه‌تاهه‌تایی.
پیته‌ر برۆك به ئه‌سڵ خه‌ڵكی ڕوسیایه، به‌ڵام ساڵی 1925له به‌ریتانیا له‌دایك بووه، به‌شێكی زۆری كاروانی هونه‌ری له فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر بردووه، سه‌ردانێكی زۆر ئه‌فریقا و ئه‌مركیای كردووه. ئه‌م جێگۆڕكێ و گواستنه‌وه‌یه، له كیشوه‌ر و وڵاتێكه‌وه بۆ كیشوه‌ر و وڵاتێكی دیكه، مه‌ودای ڕۆشنبیریی و ئاستی بیركردنه‌وه و تێڕامانی فراوانتر كردووه. ئاشنای كردووه به كۆمه‌ڵێ كه‌لتوری جیاواز كه دواتر له كاره شانۆییه‌كانیدا، سودی لێوه‌رگرتووه. له فه‌ره‌نسا شانۆیه‌كی به ناوی (لی بوف دو نور) دامه‌زراندووه و تێیدا هونه‌ری ده‌رهێنانی شانۆگه‌ریی تازه‌كردووه‌ته‌وه و رۆحێكی نوێگه‌ری كردووه به به‌ریدا. ئه‌و له میانه‌ی تێكه‌ڵكردنی كه‌لتوری خۆرهه‌ڵاتی و ئه‌مریكی و ئه‌فریقی، هه‌وڵیداوه شانۆی خۆرئاوا تازه‌بكاته‌وه و له‌و چه‌قبه‌ستن و دیكۆره ته‌قلیدییه ڕزگاری بكات؛ كه ساڵانێكی زۆر له ئارادا بووه. برۆك پێیوابووه شانۆ هونه‌رێكی گشتگیره/ شامله و پشت به سه‌رجه‌م هونه‌ر و مه‌عریفه‌كانی دیكه ده‌به‌ستێت، له ده‌نگ و ڕوناكی و مۆسیقا و وێنه و شێوه‌كاری و سه‌ما و شیعر و وێنه‌ی بینراو و ڕه‌نگ و جلوبه‌رگ و ماكیاژ و سینه‌ما و بینه‌ر و هۆلی كراوه و داخرا و دیزاینی تایبه‌ت بۆ هۆڵه‌كان، شانۆی له‌م جۆره‌ی ناو ناوه (شانۆی گشتگیر/ المسرح الشامل).
لێره‌وه ئه‌م ستایڵه له شانۆ، لای برۆك، مۆركێكی مرۆڤانه‌ی هه‌یه و گوزارشت له حه‌قیقه‌ته ناوه‌كییه‌كانی ده‌روونی مرۆڤه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها گوزارشت له كه‌لتورێكی هاوبه‌شی نێوان گه‌لانی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كات. چۆن گوزارشت له‌و كه‌لتوره هاوبه‌شه جیهانییه ده‌كات؟ به‌وه‌ی شانۆ خاوه‌نی زمانێكی جیهانی یه‌كگرتووی هه‌یه. زمانێك له ڕێگه‌ی ئاماژه‌كانی جه‌سته و گوزارشته‌كانی ڕووخسار و هاوار و پێكه‌نین و هه‌نسكی گریان و ناڵینه‌كانی ده‌نگه‌وه- له پاڵ مۆسیقایه‌كی گونجاو‌دا- دێنه ده‌ره‌وه و گوزارشتیان لێده‌كرێت. برۆك له سه‌ده‌ی بیست و چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، ته‌نها كۆڵه‌كه‌یه‌ك له كۆڵه‌كه‌كانی شانۆ نه‌بوو. بگره سه‌رباری ئه‌وه‌ش، یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی، گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ده‌رهێنانی شانۆدا هێنا. له‌م ڕووه‌وه به‌و ده‌رهێنه‌ره له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه زۆرترین كاریگه‌ری له جیهاندا له‌سه‌ر ئاستی شانۆ هه‌بووه. نوێگه‌رییه‌كه‌ی له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه پانتایی شانۆی فراوان كرد، ئه‌و پانتاییه‌ی ناوی لێنا “پانتایی خاڵی/ الفضاء الخالی”، هه‌روه‌ها فۆرمی شانۆی ئه‌فریقی و خۆرهه‌ڵاتی بۆ شانۆی ئه‌وروپی زیاد كرد، ئه‌مه له هه‌ندێك له كاره‌كانیدا به ڕوونی دیاره، وه‌ك شانۆگه‌ری (دۆڵی سه‌رسوڕمان/ وادی الدهشة) و شانۆگه‌ری (ماهابهاراتا) كه تێكستێكی هیندی پیرۆزه.
پیته‌ر برۆك له یه‌كێك له گفتوگۆكانیدا ده‌ڵێت: ده‌توانم له هه‌ر پانتاییه‌كدا بێت، شانۆیه‌كی ڕووت ساز بكه‌م. هه‌ندێك ته‌نها به ناو ئه‌و پانتاییه‌دا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام من لێی ورد ده‌بمه‌وه و به قووڵی لێی ده‌ڕوانم. هه‌ر ئه‌وه‌شم به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی شانۆیی دروست بكه‌م.
ئاخر ئه‌م ده‌رهێنه‌ره مه‌زنه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان، له‌به‌رده‌م دایك و باوكی‌دا، ڕۆڵی هاملێت-ی بینیوه. واته شانۆ له ژیانیدا حه‌زێكی ڕاگوزه‌ر نه‌بووه، چێژێكی كاتی نه‌بووه له ساتێك له ساته‌كاندا بێت و داوتر بڕوات و ببێت به هه‌ڵم. خۆخه‌ریك كردنێكی سه‌رپێیانه و سه‌رقاڵبوونێكی كورت مه‌ودا نه‌بووه. نا شانۆ لای ئه‌م ده‌رهێنه‌ره، هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیایه‌كه تێكه‌ڵ به خوێنی جه‌سته‌ی بووه. خوێندنی له زانكۆی ئۆكسفۆرد ته‌واو كردووه، دواتر هاوكاری تیپی مه‌له‌كی شه‌كسپیری كردووه. له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ده‌ڕوات بۆ فه‌ره‌نسا و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت و ناوه‌ندی جیهانی بۆ توێژینه‌وه‌ی شانۆیی داده‌مه‌زرێنێت و هۆڵێكی چۆڵ و فه‌رامۆشكراوی مۆسیقا، ده‌گۆڕێت بۆ هۆڵێكی شانۆیی كه به هۆڵی شانۆی (لی بوف دی نور) ناسراوه.
ئاشگرایه برۆك سه‌باره‌ت به شانۆ، چه‌ندین كتێبی به پێزی نووسیوه، دیارترینیان كتێبی (المسرح الخالی)یه كه ساڵی 1986 بڵاویكردووه‌ته‌وه و تێیدا، تیۆره‌كه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به شانۆ خستووه‌ته‌ڕوو. به‌م كاره‌ی شۆڕشێكی له شانۆی به‌ریتانیدا به‌رپاكرد و له‌وێشه‌وه جیهانی گرته‌وه. له سه‌ره‌تای ئه‌و كتێبه‌دا شتێكی ئاو ده‌ڵێت: “ده‌توانم هه‌ر پانتاییه‌كی به‌تاڵ بێنم و ناوی شانۆی لێ بنێم. كه‌سێك له‌و پانتاییه به‌تاڵه‌دا دێت و ده‌ڕوات و كه‌سێكی دیكه ده‌یبینێت كه دێت و ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی شانۆیی ده‌ست پێبكه‌یت”
هه‌ندێك له شاره‌زایانی كایه‌ی شانۆ، شانۆگه‌ری (ماهابهاراتا) به به‌ناوبانگترین شانۆگه‌رییه‌كانی برۆك داده‌نێن كه بریتییه له داستانێكی پڕ له ئه‌فسانه‌ی هیندۆسی و ساڵی 1985 بڵاوكراوه‌ته‌وه و كاته‌كه‌ی نزیكه‌ی نۆ كاتژمێره.
پیته‌ر برۆك له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵیدا، بۆ یه‌كه‌مجار كاری ده‌رهێنان بۆ شانۆگه‌رییه‌ك ده‌كات، دوای ئه‌وه زۆر به‌خێرایی ڕوو ده‌كاته شانۆ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و خه‌ونی ئه‌وه‌شی هه‌بوو له بواری سینه‌ماشادا كار بكات. له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا، زانكۆی ئۆكسفۆرد ته‌واو ده‌كات، له‌و كاته‌دا بووه‌ته ده‌رهێنه‌رێكی ناسراو. له كۆتایی ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، دوای سه‌ركه‌وتنی نزیكه‌ی 40 كاری شانۆیی كه تێیدا چه‌ندین ئه‌كته‌ری ناودار به‌شداریان له كاره‌كانیدا كردووه، له‌ونه لۆرانس ئۆلیڤییه و ئۆرسۆن وێلز، به‌ڵێ دوی ئه‌و چل سه‌ركه‌وتنه، پیته‌ر برۆك شتیكی ئاوا ده‌ڵیت: (چیتر شانۆی ته‌قلیدی توانای نه‌ماوه)، لێره‌وه پێ ده‌خاته ناو شانۆی ئه‌زمونگه‌رییه‌وه. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه به دوای ڕه‌سه‌نایه‌تیدا/ الاصالة گه‌ڕاوه، بۆیه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، سه‌ردانی ئه‌فریقا و ئێران و ئه‌مریكا ده‌كات، له‌و شوێنانه كۆمه‌ڵێ كاری ئه‌زمونگه‌ری پێشكه‌ش ده‌كات.
پیته‌ر برۆك ساڵی 2010 و له ته‌مه‌نی هه‌شتا و پێنج ساڵیدا، دوای زیاتر له 35 ساڵ كاركردن له شانۆی “لی بوف دو نور” وازی له كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی شانۆكه هێنا، به‌ڵام له‌وێدا، له‌سه‌ر نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌كانی هه‌ر به‌رده‌وام بووه. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره گه‌وره‌یه‌ی شانۆ، له وته‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت: ” ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی به درێژایی ژیانم به‌لامه‌وه گرنگ بووه و له بواری شانۆدا كارم بۆ كردووه، ئه‌وه‌یه ڕاسته‌وخۆ له ئێستادا بژیت” سه‌روه‌ختێك له ساڵی 2015، خانمه ئه‌كته‌ری هاوسه‌ر‌ی “ناتاشا باری” كۆچی دوایی ده‌كات، برۆك زۆر خه‌مبار ده‌بێت و ده‌ڵێ: “هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ چاره‌نووس بكه‌وینه دانوستان و پێی ده‌ڵێین: ته‌نها بۆ سی چركه بیگه‌ڕێنه‌ره‌وه”.
جگه له كاره شانۆییه‌كانی، هه‌ندێك كاری دیكه‌ی هونه‌ری ئه‌نجامداوه، له‌وانه ئۆپرای “فلوته سیحراوییه‌كه” و كاری ده‌رهێنانی بۆ نزیكه‌ی ده فیلم كردووه. خانه‌واده‌ی ئه‌م پیاوه قۆز و سه‌رنجڕاكێشه كه به داخه‌وه مه‌رگ له‌گه‌ڵ خۆی ڕاپێچی كرد، له‌م مرۆڤانه پێكدێن، یاریده‌ده‌ره دڵسۆز و وه‌فاداره‌كه‌ی كه ناوی “ماری ئیلین ئستیین”ه، له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی، یه‌كێكیان ناوی “سایمۆن برۆك” ه و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماییه، ئه‌وی دیكه‌یان ناوی “ئایرینا برۆك”ه و ده‌رهێنه‌ری شانۆییه.
سه‌باره‌ت به‌كۆچی دوایی برۆك، وه‌زیری ڕۆشنبیریی فه‌ره‌نسا “ڕیما عبدولمه‌لك” له‌سه‌ر تویته‌ر، نووسیویه‌تی: “پیته‌ر برۆك له شانۆدا، جوانترین بێده‌نگی پێبه‌خشین. به‌ڵام ئه‌م كۆتا بێده‌نگییه‌ی، زۆر جێگای داخ و خه‌مبارانه‌یه”
بۆ ئه‌م نووسینه كورته، سود له‌م سه‌رچوانه وه‌رگیروه: الشرق الاوسط، الجزیرة نیت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ماڵپه‌ڕی دیكه