په‌تای خۆشه‌ویستی و شیعر و دێوانه‌یی
هاشم ساڵح
و له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ورامان وریا قانع
“شاعیره نه‌فره‌تلێكروه‌كان” زاراوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن “ڤێرلین”ه‌وه، له سه‌ده‌ی نۆزده به‌كارهێنرا و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبوه‌وه.
ئه‌م وتاره تایبه‌ته به قسه‌كردن له‌سه‌ر نووسه‌ره نه‌فره‌تلێكراوه‌كان یان به‌دبه‌خت و سیاچاره و خه‌مباره‌كان، ئه‌وانه‌یان كه شێتبوون یان ئازاریان چه‌شتووه یا خۆیانكوشتووه. پۆل ڤێرلین ساڵی 1884 كتێبێكی به‌م ناونیشانه بڵاوكرده‌وه (شاعیره نه‌فره‌تلێكروه‌كان)، ئه‌و شاعیرنه به گوێره‌ی پۆلێنكردنه‌كه‌ی ڤێرلین، سێ شاعیر بوون كه بریتین له: تریستان كۆربییر، ئارسه‌ر ڕامبۆ، ستیڤان مالارمێ. پاشان هه‌مان ئه‌م كتێبه له ساڵی 1888 جارێكی دی چاپكرایه‌وه، به‌ڵام له‌م چاپه تازه‌یه‌دا، سێ ناوی دیكه‌ی بۆ زیاد كرا، له‌وانه ناوی خودی ڤێرلین بوو.
ڤێرلین خۆی به شاعیرێكی نه‌فره‌تلێكرا و سیاچاره و ده‌ربه‌ده‌ركراو داده‌نێت، له‌مه‌شدا ڕاستی وتووه و له‌سه‌ر حه‌ق بووه. ئیدی دوای ئه‌وه ئه‌م زاراوه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان بڵاوبوه‌وه و به‌كارهێنانی و پركتیزه‌كردنی تا ده‌هات زیاتر و فراوانتر ده‌بوو، زۆرێك له شاعیره‌كانی دیكه‌ی گرته‌وه كه له پۆلێنكردنه‌كه‌ی ڤێرلین-دا نه‌بوون، له‌وانه: لۆرد بیرۆن، جۆن كیتس، جیرار دو نیرڤال، ئه‌دگار ئالان پۆ، شارل بۆدلێر، ئه‌نتوان ئارتۆ… هتد. لێ ئه‌وانه له دوای خۆیانه‌وه، داهێنانێكی وایان به‌جێهێشتووه كه ناویان به نه‌مری و جاویدانی ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام مه‌به‌ست له‌م زاراوه به‌ناوبانگه چییه؟ ئاخۆ شاعیری نه‌فره‌تلێكراو یان سیاچاره یا ده‌ربه‌ده‌ركراو مانای چییه و چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ مانای ئه‌و كه‌سه ڕه‌فتار سه‌یره ده‌گه‌یه‌نێت كه له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا ده‌ژی. ئه‌وه كه‌سێكه گوێ به دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نادات و به رێگایه‌كی ئیستیفزازی و بگره مه‌ترسیدار هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ئه‌و كه‌سه به مانای ته‌واوی وشه‌كه كه‌سێكی ناكۆمه‌ڵایه‌تییه و شه‌یدای وێرانكردنی خودی خۆیه‌تی. به مانایه‌كی دی، كه‌سێكه خۆی خۆی تێكده‌شكێنێت و خۆی وێران ده‌كات و چێژ له‌و تێكشكاندن و وێرانكردنه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت. بگره پێیوایه دوای ئه‌وه هیچ جۆره چێژێكی دیكه نییه. ئه‌وه كه‌سێكه به شێوه‌یه‌كی گشتی زوو ده‌مرێت، پێش ئه‌وه‌ی بلیمه‌تییه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌ركه‌وێت، چونكه ئه‌و پێش سه‌رده‌م و زه‌مانه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه.
ئه‌و پێناسه‌یه به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر بۆدلێردا پراكتیز ده‌كرێت كه زیاد له جارێك هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه. به‌ڵام له دواجاردا و له ته‌مه‌نی چل و شه‌ش ساڵیدا، شێت بوو. كێ ده‌توانێت ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی شارل بۆدلێر بێنێته به‌رچاوی خۆی؟ ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌م ئازار و نه‌هامه‌تییه سوتێنه‌رانه نه‌بوایه، تۆ بڵێی ببوایه به خاوه‌نی جوانترین هۆنراوه له شیعری فه‌ره‌نسیدا؟ هیچ شتێك بێ هیچ شتێك نابێت، هیچ شتێك به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر نابێت. وتنی هه‌مان شت بۆ ڤێرلین و ڕامبۆ و ئه‌نتوان ئارتۆ و دیستۆفیسكی و كافكا و دی موپسان و جێرار دو نیرڤاڵ و نیتچه و ئه‌دگار ئالان پۆ و فێرجینیا ۆڵف و سیتڤان زڤایج ڕاسته و لیسته‌كه زۆر دوور درێژه. وه‌لێ ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هه‌مو شاعیره‌كان، له ژیاندا فاشیل بوون. مانای ئه‌وه نییه سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر لێواری دێوانه‌یی و شێتبوون بوون. نمونه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانیش هه‌یه، له سه‌رو هه‌مویانه‌وه فیكتۆر هیگۆ. ئه‌م شاعیره فه‌ره‌نسییه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی مادییش، زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، له رێگه‌ی فرۆشی كتێبه‌كانییه‌وه، مه‌لاین دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه، خۆشترین ژیان ژیاوه و تا بڵیی چێژی له ژیان بینیوه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ عه‌شیقه زۆر و زه‌وه‌ند و تازه‌كانیدا. به‌ڵام باجه‌كه‌ی زۆر به قورسی دا. براكه‌ی به شێتی له نه‌خۆشخانه‌ی عه‌قڵی كۆچی دوایی كرد، هه‌روه‌ها “ئادیل”ی كچیشی. هه‌رچی كچه‌كه‌ی دیكه‌ی بوو كه زۆری خۆشده‌ویست و ناوی “لیوبۆلدین” بوو، له ته‌مه‌نی نۆزه‌ده ساڵیدا، دوای شوكردنی به ماوه‌یه‌كی زۆر كورت، له ده‌ریادا خنكا. ئه‌وه كاره‌ساتێكی ڕاسته‌قینه بوو، هاوسه‌ره داماوه‌كه‌شی له‌گه‌ڵیدا خنكا، ئاخر مێرده‌كه‌ی به نیازی ڕزگاركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، یه‌كسه‌ر خۆی فڕێدابووه ناو ده‌ریاكه‌وه، به‌ڵام ته‌وژمی ئاوه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌و قووڵای ده‌ریاكه ڕاپێچی كردبوو. چیرۆكێكی تۆقێنه‌ره، چیرۆكێكی زیاد له پێویست تۆقێنه‌ره.
چیرۆكێكه هه‌ر كه گوێم لێی بوو، تاڵه‌كانی قژم به‌رز بوونه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه به‌سه‌ر مندا بهاتایه، چیم ده‌كرد؟ ئایا بۆ ڕزگاركردنی بووكه نازدار و ئازیزه‌كه‌م، خۆم ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه و خۆم فڕێده‌دایه قووڵایی ده‌ریاكه تاكو ده‌ریبهێنم و له خنكان قوتاری بكه‌م؟ هیوادارم له‌و ئاسته‌دابم كه ئێوه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن؟ به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، پێویسته ددان به‌وه‌دابنێم من زۆر ترسنۆكم و زیاد له پێویست خۆپه‌رست و ئه‌نانیم. به هه‌رحاڵ، ئه‌گه‌ر له هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی به زیندوویی و ڕزگاركردنی سه‌ركه‌وتووبم، نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بخنكێم، ئه‌وه ده‌بووه خۆشترین ڕۆژی ژیانم. وه‌لێ خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا بخنكێم، ئه‌وا ده‌بمه مه‌زنترین پاڵه‌وانی مێژوو. ئاخر چۆن بتوانم دوای ئه‌و بژیم؛ كه له پێش چاوم خنكا؟ سڵاوێكی تایبه‌ت بۆ “شارل فاكری” (شارل فاكری ناوی هاوسه‌ری كچه‌كه‌یه، واته زاواكه‌ی فیكتۆر هیگۆ). شارل مه‌له‌وانێكی شاره‌زا و لێهاتوو بوو، پاش وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌یان كه له كه‌ناری ده‌ریاكه نزیك ببوه‌وه، ده‌یتوانی زۆر به ئاسانی خۆی قوتار بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش جاری یه‌ك له دوای یه‌ك، هه‌وڵیدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئاوه‌كه ده‌ربێنێت و شكستیهێنا، پێباشبوو له‌گه‌ڵیدا بخنكێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی لێگه‌ڕێت به ته‌نها بخنكێت. وای چه‌ند چیرۆكێكی جوان و نایابه! شارل عه‌یامێك بوو عاشقی ئه‌و كچه ببوو، وه‌لێ ته‌نها چه‌ند مانگێكی كه‌م بوو هاوسه‌رگیرییان كردبوو. كاتێك فیكتۆر هیگۆ گوێی له چیرۆكی خنكانی كچه‌كه‌ی و زاواكه‌ی ده‌بێت، شێت و هار ده‌بێت و زه‌وی له ژێر پێیدا جێگای نابێته‌وه و بۆ چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام ده‌یلاوێنێته‌وه و بۆی ده‌گری. نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه فیكتۆر هیگۆ له ژیانیدا، به ده‌ستی خۆی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ناشتووه: شارل و فرانسوا. لێره‌وه ئه‌م پیاوه باجی ناوبانگ و نه‌مری به قورسی دا. به‌ڵام هیچ كه‌سێك وه‌ك ئه‌و نه‌گه‌شته ترۆپكی نه‌مری، مه‌گه‌ر ڤۆڵتێر له سه‌ده‌ی هه‌ژده و سارته‌ر له سه‌ده‌ی بیست، وه‌ك ئه‌و گه‌شتبن به لوتكه‌ی نه‌مری.
ده‌ی هه‌نوكه با واز له فیكتۆر هیگۆ بێنین و قسه له‌سه‌ر سیاچاره‌كانی دیكه بكه‌ین، یه‌كه‌میان بۆدلێر، كه تا له ژیاندا بوو، نه ناوبانگ، نه نه‌مری، نه پاره و نه هیچ شتێكی نه‌بینی. جگه له نائومێدییه گه‌وره‌كان، هیچی دیكه‌ی نه‌چنییه‌وه. ناوبانگی دوای مردنی، وه‌ك بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه و له‌مه‌شدا له نیتچه ده‌چێت. ئه‌ی ئه‌وه نیتچه نییه كه ده‌ڵێت: “خه‌ڵكانێك هه‌یه دوای مردنیان له‌دایكده‌بن”. ته‌نانه‌ت دایكی بۆدلێر، په‌ی به نرخ و به‌های كوڕه‌كه‌ی نه‌بردبوو، ته‌نها دوای مردنی و به‌جێهێشتنی ئه‌م جیهانه نه‌بێت، هه‌ر بۆیه دایكی شێت و هار بوو، زۆر خه‌فه‌تی بۆ خوارد، چونكه ئه‌گه‌ر بیزانیایه كوڕه‌كه‌ی تا ئه‌م ئاسته شاعیرێكی بلیمه‌ته، ئه‌وا به شێوازێكی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد. لێره‌وه ته‌نانه‌ت دایكیشی به دروستی كوڕه‌كه‌ی خۆی نه‌ناسی بوو. ئیدی ده‌بێ بۆ ئه‌وانی دیكه بڵێین چی؟ ژیان جگه له ناخۆشی و نه‌هامه‌تی، هیچی دیكه‌ی به بۆدلێر نه‌به‌خشی. وه‌لێ هۆنراوه و شیعره جوانه‌كانی، ئاسوده‌یی و كامه‌رانییه‌كی چڕ‌و پڕیان پێبه‌خشی. كاتێك شیعرێك خۆی ده‌دا به‌ده‌ستییه‌وه و له‌گه‌ڵیدا ده‌هات، ئه‌م سورداده‌گه‌ڕا و ده‌دره‌وشایه‌وه و بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزده‌بوه‌وه. ئه‌و ده‌یزانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه! به‌ڵام له به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی هه‌ر شیعرێكدا، ده‌بێت چه‌ند باجێكی قورسی به ژیان و مێشكی خۆی دابێت؟
بۆدلێر كاتێك دیوانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (گوڵه به‌ده‌كان) بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌زانن ڕۆژنامه‌ی “ئه‌لفیگارۆ” چی له‌باره‌وه وتووه، دروست ئا ئه‌مه‌ی له باره‌وه وتووه: “ئه‌م دیوانه بریتییه له نه‌خۆشخانه‌ی شێته‌كان، نه‌خۆشخانه‌یه‌كه بۆ هه‌مو ئافاته‌كانی ڕۆح و بۆ هه‌مو ڕزینه‌كانی دڵ كراوه‌ته‌وه. خۆزگه ئه‌و كردنه‌وه‌یه له پێناو چاره‌سه‌ركردندا بوایه. نا هه‌رگیز وا نییه، چونكه ئه‌وانه ئافات و نه‌خۆشییه‌كن نه ده‌رمانیان هه‌یه و نه چاره‌سه‌ر. بۆدلێر كه‌سێكی نه‌خۆشه و ده‌ستی لێبشۆ. نوقته سه‌ری دێڕ”. ئه‌وه‌ی له‌م قسانه‌دا سه‌یره، ئه‌وه‌یه له ڕووی ته‌شخیسكردنه‌وه ڕاسته. به‌ڵام ئه‌و ڕه‌خنه‌گره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لفیگارۆ، شتێكی زۆر سه‌ره‌كی له‌بیرچووه كه بریتییه له‌مه‌ی خواره‌وه: “ئه‌و شیعرانه ئه‌گه‌رچی باس له قێزه‌ونترین ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن كه له بووندا هه‌یه، باس له تراژیدیای بوون ده‌كه‌ن، باس له دیوه تاریك و شاراوه‌كه‌ی بوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م شیعرانه پڕ پڕن له جوانی ناوازه و ده‌گمه‌ن.
چه‌ند مانگێك دوای دادگاییكردنی فلۆبێر له‌سه‌ر شاكاره نایابه‌كه‌ی (مه‌دام بۆڤاری)، نۆره‌ی دێته سه‌ر بۆدلێر، له پاریس دادگایی بۆدلێر كرا و سزایه‌كی دارایی زۆریان سه‌پاند به‌سه‌ریدا. به‌داخه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی فلۆبێره‌وه، كه‌س یارمه‌تی بۆدلێر-ی نه‌دا. له مه‌سه‌له‌ی دادگاییكردنی فلۆبێردا، خوشكی ئیمپراتۆر “ماتیلد” هاته ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه و ڕێگه‌ی نه‌دا فلۆبێر سزا داراییه‌كه‌ی بدات و لێخۆشبوونی بۆ ده‌ركرد. به‌ڵام بۆدلێر ناچاركرا بڕی په‌نجا هه‌زار فره‌نكی فه‌ره‌نسی بدات. ئاخر ئه‌و خۆی موفلیس بوو، كه‌وتبووه ژێر باری قه‌رزێكی زۆره‌وه، ئیدی له كوێوه ئه‌و بڕه پاره‌یه بێنێت؟ ئا له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، له‌پێناو ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیندانی نه‌كرێت، ڕایكرد بۆ به‌لجیكا. به‌م بۆنه‌یه‌وه، نووسه‌ران و شاعیره‌كانی پاریس، ترسنۆكی و بوده‌ڵه‌یی خۆیان ده‌رخست و كه‌سیان پشتگیری بۆدلێری نه‌كرد و یارمه‌تیان نه‌دا، ته‌نها فیكتۆر هیگۆ نه‌بێت كه له تاراوگه دووره‌كه‌یه‌وه، چه‌رده‌یه‌ك وشه‌ی جوانی بۆ نووسی كه تا هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه: “گوڵه به‌ده‌كانت ئاوی چاو ده‌بات، گوڵه به‌ده‌كانت وه‌ك هه‌ساره و ئه‌ستێره جیهان ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه!” ئاخر ئێوه بینیوتانه شاعرێكی گه‌وره، ستایشی شاعیرێكی گه‌وره‌ی دیكه بكات؟ مه‌زنی فیكتۆر هیگۆ ئا لێره‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت. له‌گه‌ڵ من سه‌یری ئه‌م پارادۆكسه بكه‌ن: له‌سه‌ر دوو شاكاری ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی، دادگایی فلۆبێر و بۆدلێر ده‌كه‌ن، كه ده‌بوایه سوپاس و ده‌ستخۆشییان لێبكه‌ن و له‌به‌رده‌می هه‌ردووكیاندا كڕنوشیان ببردایه؟ به‌ڵام له‌و ڕۆژگاره‌دا كێ ده‌یزانی ڕۆمانی “مه‌دام بۆڤاری” و دیوانی “گوڵه به‌ده‌كان”، ده‌بنه دوو شاكاری نه‌مری ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی.
نووسه‌ری فه‌ره‌نسی “باتریك بوافر دارفۆر” ده‌ڵێت: كۆتا ساڵه‌كانی ژیانی بۆدلێر، بریتی بوو له كۆمه‌ڵێ مۆته‌كه كه كۆتاییان بۆ نه‌بوو، مه‌گه‌ر ئه‌و ساتانه نه‌بێت كه تێیدا ده‌گه‌شت به نووسینی شیعرێكی تازه‌ی “نه‌خۆش”. له‌گه‌ڵ مندا سه‌یری ئه‌م وشه نایابه، ئه‌م وشه ئاڵتوونییه بكه‌ن: شیعره نه‌خۆشه‌كان! له‌وانه‌یه وا به خه‌یاڵتاندابێت ئه‌مه سوكایه‌تی و هه‌جوكردنی بۆدلێره. نه‌خێر پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ستایشه بۆ بۆدلێر. بۆدلێر نه‌خۆشی شیعر بوو، شیعریش نه‌خۆشی بۆدلێر بوو. ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه، ئه‌وا دیوانی گوڵه به‌ده‌كان نه‌ده‌هاته ئاراوه. واته گرنگترین دیوان له مێژووی شیعری فه‌ره‌نسیدا. ئێ تاوان و خه‌تای بۆدلێر چییه كه جیهان بۆ خۆی نه‌خۆش بێت؟ بۆچی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌سفی لایه‌نه تاریكه‌كه‌ی بوونی كردووه؟ بۆچی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگی داوه به دیوه شاراوه و نه‌بینراوه‌كه‌ی بوون؟
بۆدلێر به شیعر ئاوس بوو، پێش ئه‌وه‌ی شیعره‌كان بته‌قنه‌وه و بێنه‌ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ژانی ئازاره قورس و سه‌خته‌كه‌یدا ژیاوه و دواجار شیعره‌كان وه‌ك تیشكی به‌ره به‌یان له‌دایكبوون. ئا ئه‌مه‌یه شیعر. شیعر به ئاسانی خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت هه‌مو خه‌ڵك ده‌بن به شاعیر. شیعر زۆر ده‌گمه‌نه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتووین. شیعر خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه هه‌ناسه‌كانت گڕیان تێبه‌ربووه. تۆ ده‌بێت هه‌مو شتێكی خۆت ببه‌خشیت به شیعر، تاكو ئه‌ویش تۆزێكی خۆیت پێببه‌خشێ یان له‌وانه‌یه هیچ شتێكی خۆیت پێنه‌به‌خشێت. له‌سه‌ر داروپه‌ردوی ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كان و سوتانه‌كان، شیعری بلیمه‌ت له‌دایك ده‌بێت. ئه‌م شیعره نه‌خۆشانه كه پێیان ده‌وترێت گوڵه به‌ده‌كان، بریتییه له گه‌وهه‌رێك كه له دونیادا بڕێكی هێجگار كه‌می تێدایه. كه‌واته با هه‌مو ده‌رد و به‌ڵاكانی زه‌وی، به‌سه‌ر سه‌ری بۆدلێردا بكه‌ونه خواره‌وه. با هه‌مو ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه شه‌خسییه‌كان تێكوپێكی بشكێنن و وێرانی بكه‌ن. با نائومێدییه گه‌وره‌كان هه‌لاهه‌لای بكه‌ن. گرنگ نییه! گرنگ ئه‌وه‌یه له دواجاردا، ئه‌م شیعره نه‌خۆشانه، ئه‌م شیعره بلیمه‌تانه بێنه دونیاوه. گرنگ ئه‌وه‌یه شیعره‌كان دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی توولانی و په‌رۆشییه‌كی زۆر و توانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره، بێن و له‌دایكببن. به لای شارل بۆدلێره‌وه ئه‌وه گرنگ و جێگای بایه‌خپێدانه، ئه‌وی دیكه هه‌ر هه‌موی ورده‌كارییه. هه‌مو ژیان له‌به‌رده‌م یه‌ك شیعری ماناداردا، هیچ نرخێكی نییه.
سه‌رچاوه: الشرق الاوسط، چوار شه‌ممه، 3 ئاب،2022