كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان
وه‌رگێڕانی: باوكی ڕه‌هه‌ند
له‌م رۆژانه‌دا و له زۆرێك له وڵاتان، قوتابیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر كورسی و مێزی قوتابخانه‌كانیان و ساڵێكی تازه‌ی خوێندن ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه. له‌وانه‌یه یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی په‌روه‌رده، بیر له وێنه گه‌وره‌كه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه و ئه‌م پرسیارانه له خۆی بكات:
ئایا رێگایه‌كی باشتر بۆ فێربوونی قوتابییه‌كانمان هه‌یه؟ ئایا سیستمی په‌روه‌رده و خوێندنی نیشتیمانی ئێمه، به‌م بارودۆخه‌ی ئێستایه‌وه، پێداویستییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك فه‌راهه‌مده‌كات؟ ئایا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له سفره‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، پێویسته چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین؟ چۆن بتوانین گوڕ و تینێكی به‌هێز ببه‌خشین به پرۆسه‌ی په‌روه‌ده و خوێندن؟ ئه‌م پرسیارانه و چه‌ندین پرسیاری دیكه، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و تازه پێشكه‌وتوودا، هه‌مو ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵكردووه كه بایه‌خ به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن ده‌ده‌ن. به‌رپرسانی په‌روه‌رده له‌و وڵاتانه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی ڕاست و دروستی ئه‌و پرسیارانه‌یان ده‌ستكه‌وێت، ده‌ڕۆن بۆ باكوری ئه‌وروپا و له وڵاتێكی بچوكدا ده‌گیرسێنه‌وه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له پێنج ملیۆن و نیو تێناپه‌ڕێت، واته وڵاتی فیله‌ند.
له‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ی دواییدا، شاندی په‌روه‌رده‌ی زیاد له په‌نجا وڵات، له هه‌مو لایه‌كی جیهانه‌وه، سه‌ردانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان كردووه كه ده‌كه‌وێته باكوری كیشوه‌ری ئه‌وروپاوه، بۆ ئه‌وه‌ی له نهێنی سه‌ركه‌وتنی سیستمی په‌روه‌رده و خوێندنی فیله‌ند تێبگه‌ن و بزانن له‌وێ و له كایه‌ی په‌روه‌رده، چی ڕووده‌دا و چی ده‌گوزه‌رێت. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له‌وێ بینییان و هه‌ستیان پێكردووه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌لایانه‌وه سه‌یر بووه. چونكه سێ هۆكاری سه‌ره‌كی له پشت سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و وڵاته- له كایه‌ی په‌روه‌رده‌دا- هه‌یه كه زۆر زه‌حمه‌ته وڵاتانی دیكه لاسایی بكه‌نه‌وه یان دووباره‌ی بكه‌نه‌وه، ئه‌و سێ هۆكاره‌ش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
هۆكاری یه‌كه‌م و پێش هه‌مو شتێك، له‌وێ تا ڕاده‌یه‌كی باش هه‌ژاری نییه و بارودۆخی مادیی خێزانه‌كان، به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر جۆری ئه‌و خوێندنه نییه كه پێشكه‌ش به مندڵه‌كانیان ده‌كرێت. له‌وێ هه‌م سیستمێكی بیمه‌ی به‌رفراوان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه و هه‌م حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ پرۆسه‌ی خوێندن ته‌رخان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه منداڵ به ته‌ندروستییه‌كه‌ی باش و به ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوه‌وه دێت بۆ خوێندن و فێربوون. واته له‌وێ گیرفانی خێزانه‌كان و باری داراییان، چاره‌نووسی خوێندنی منداڵه‌كه‌یان دیاری ناكات. وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ئیمه هه‌یه. ئه‌و خێزانه‌ی توانای دارایی باش بێت، مندڵه‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ قوتابخانه ئه‌هلی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌وه‌شی توانای دارایی باش نییه، ئه‌وا بۆ قوتابخانه‌ی حكومی و پۆلی پڕ له قوتابی و ده‌نگه ده‌نگ و گه‌رم و ڕه‌ق و ته‌ق.
هۆكاری دووه‌م بریتییه له‌وه‌ی قوتابییان توانایه‌كی باشیان بۆ فێربوونی زمان هه‌یه، به‌شی هه‌ره زۆری قوتابییانی فیله‌نده، سێ زمان ده‌زانن: فیله‌ندی و سویدی و ئینگلیزی. ئه‌گه‌رچی قوتابی له‌وێ له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه، ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له كۆتایی ساڵی یه‌كه‌می خوێندندا، توانای خوێندنه‌وه و نووسینی هه‌یه. لای ئێمه به‌شێك له قوتابیان، بازنه‌ی یه‌كه‌می خویندن ته‌واو ده‌كه‌ن، واته پۆلی سێی بنه‌ڕه‌تییان بڕیوه، وه‌لێ هێشتا وه‌ك پێویست فێری خوێندنه‌وه و نووسین نه‌بوون.
هۆكاری سێیه‌م بریتییه له بڕی ئه‌و ڕێز و متمانه زۆره‌ی، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای فیله‌ندی بۆ مامۆستا هه‌یانه. یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه پیشه‌ی مامۆستایی له‌و وڵاته پیرۆزبێت، ئه‌وه‌یه بوون به مامۆستا كارێكی زۆر زه‌حمه‌ت و قورسه. له نێوان ده كه‌س كه داوایان كردووه ببن به مامۆستا، ته‌نها یه‌ك كه‌سیان وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و كه‌سه نابێت بڕوانامه زانستییه‌كه‌ی له ماسته‌ر كه‌متربێت. لێره‌وه و له‌و وڵاته، ئاسان نییه ببیت به مامۆستا، ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پیشه‌یه كه گرنگی و بایه‌خی، هیچی له گرنگی و بایه‌خی پزیشكی كه‌متر نییه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت، به‌ناو تونێلێكی دوور و درێژی كێبڕكێدا تێپه‌ڕیت و له هه‌مو تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتووبیت.
لایه‌نی سه‌رنجڕاكێش له سه‌ركه‌وتنی كایه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن له فیله‌ندا، بریتییه له گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێگایه‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده لوتكه. ئاخر ئه‌م وڵاته، پێش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، بارودۆخی خوێندن تێیدا تا بڵێی خراپ بوو. ئه‌مه ئه‌و كاته بوو كه له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست، ده‌یویست له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤییه‌تی جاران بێته‌ده‌ره‌وه. هه‌ر كه له‌و هه‌یمه‌نه‌یه ڕزگاری بوو، ده‌موده‌ست بڕیاریدا چاوێك به بونیادی سیستمی په‌روه‌رده و خوێندنیدا بخشێنێته‌وه. به‌م جۆره له ساڵی 1963، په‌رله‌مانی وڵاته‌كه، بڕیارێكی بوێرانه‌ی ده‌ركرد و تێیدا ڕوونیكرده‌وه په‌روه‌رده، تاقه ئامرازه كه ده‌كرێت وڵات له میانه‌یه‌وه، ببێت به خاوه‌نی ئابورییه‌كی به‌هێز. له‌و ساته‌وه‌خته‌دا، به‌رپرسانی فیله‌نده، له‌وه تێگه‌شتن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه كێبڕكێ بكه‌ن، ئه‌وا پێویستیان به‌وه‌یه هه‌مو تاكێكی كۆمه‌ڵگا ڕۆشنبیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی له ئه‌زمونی وه‌رچه‌رخانی په‌روه‌رده‌ی فیله‌نده ورد ده‌بێته‌وه، سه‌رسام ده‌بێت به لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه كه بریتییه له قه‌باره‌ی ئه‌و سه‌بر و ته‌حه‌مول و دانبه‌خۆداگرتنه‌ی ئه‌و وڵاته، له پرۆسه‌ی وه‌رچه‌رخانی پهروهردهكهیدا، هه‌یبووه. زۆر به ساده‌یی، فیله‌ند به پێچه‌ونه‌ی زۆرێك له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، سه‌یری به‌رپێی خۆیان نه‌كرد، به‌ڵكو دوور ده‌یانڕوانی و بیركردنه‌وه و پلانیان بۆ مهدایهكی دوورتر بوو. بۆ نمونه ده‌ركیان به‌وه كرد دابینكردنی ڤیتامین بۆ ئافره‌تی دوو گیان پێش منداڵبوون، وا ده‌كات كۆمه‌ڵگا دوای 25 ساڵ، ببێته خاوه‌نی تاكێكی به‌رهه‌مهێن.
به‌سه‌رهاتێك هه‌یه ئه‌و جیاوازییه ده‌رده‌خات كه له نێوان كه‌لتوری فیله‌ندی و كه‌لتوره‌كانی دیكه‌دا هه‌یه. به‌سه‌رهاته‌كه بریتییه له‌مه‌ی خواره‌وه: به‌رپرسی وڵاتێك، پرسیاری له ئه‌مینداری كتێبخانه‌كانی فیله‌ندی كردووه، به‌وه‌ی چۆن ده‌توانن فلته‌ر بۆ ئینته‌رنێت دابنێن تاكو قوتابییه‌كان ده‌ستیان نه‌گات به بابه‌تی نه‌خوازراو؟ ئه‌و به‌رپرسه ئه‌م وه‌ڵامه‌ی وه‌رگرتووه: قوتابی و خوێندكاره‌كان ده‌زانن ئه‌م كۆمپیوته‌رانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه بۆ فێربوونه، ئامرازه‌كانی فلتهركردن هه‌ر له مێشكی خودی قوتابی و خوێندكارهكاندایه.
دواتر ساڵی 1979 حكومه‌تی فیله‌نده، بڕیارێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی ده‌ركرد، بڕیارێك چاره‌نووسی سیستمی په‌روه‌رده و خوێندنی له وڵات‌دا گۆڕی. حكومه‌ت له‌و بڕیاره‌یدا داوای كرد هه‌مو مامۆستایه‌ك، ده‌بێت له یه‌كێك له‌و هه‌شت زانكۆ حكومییه‌ی وڵات، له‌سه‌ر نه‌فه‌قه‌ی ده‌وڵه‌ت، بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ده‌ستبێنێت. ئیدی له‌و كات و ساته‌وه، مامۆستای ئه‌و وڵاته، بووه‌ته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز كه هاوشانه به پێگه‌ی پزیشك و پارێزه‌ر. لێره‌وه تا ده‌هات هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پیشه‌ی مامۆستایی زیادیكرد، ئه‌م زیادبوونه ته‌نها له‌به‌ر موچه به‌رزه‌كه‌ی نه‌بوو. به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و رێزه زۆره بوو كه له پیشه‌ی مامۆستایی ده‌گیرا و سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به چاوی رێز و سوپاسه‌وه، سه‌یری مامۆستای ده‌كرد.
دواهه‌مین چاكسازی و ڕیفۆرمێك كه فیله‌نده له بواری په‌روه‌رده و خوێندن ئه‌نجامیدا، بریتی بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر به مامۆستایان. حكومه‌ت له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه، داوا ده‌كات قوتابیان بگه‌ن به ئاستێكی دیاریكراوی زانستی. به‌ڵام رێگه به مامۆستایان ده‌دات خۆیان ده‌ستنیشانی چۆنیه‌تی گه‌یشتنی قوتابییه‌كان به‌و ئاسته بكه‌ن. واته مامۆستا ئازاده چ كتێبێك یان سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كانی بگه‌ن به‌و ئاسته‌ی حكومه‌ت دیاریكردووه. بێگومان گرتنه‌به‌ری ئه‌م جۆره رێگایه، پێچه‌وانه‌ی گرتنه‌به‌ری سیستمی په‌روه‌رده‌ی زۆرێك له وڵاتانه. له به‌شیكی زۆری وڵاتان، هه‌ر وانه‌یه‌ك كتێبی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و له‌سه‌ر مامۆستا پێویسته به‌و كتێبه‌وه پابه‌ندبێت و تا كۆتایی ساڵ ده‌بێت ته‌واوی بكات.
دواجار ده‌كرێت له ئه‌زمونی په‌روه‌رده‌ی فیلهندهوه، هه‌ندێك وانه وه‌ربگرێن، له‌وانه فیله‌نده هه‌وڵده‌دات ژینگه‌ی كێبڕكێ له نێوان قوتابییه‌كان دروست نه‌كات، له‌وێ قوتابخانه‌كان دژ به یه‌ك كارناكه‌ن، له‌وێ سوكایه‌تی به مامۆستا ناكرێت و به رۆژی ڕوناك لێینادرێت، قوتابی بۆ وه‌رگرتنی له زانكۆ، دووچاری فشاری زۆر نابێت. ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن دهبهنبهرێوه، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی فێركاری باش دامه‌زرێنن، ژینگه‌یه‌ك هانی داهێنان بدات. ژینگه‌یه‌ك كه‌مترین تاقیكردنه‌وه‌ی تێدابێت و نمره رۆڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه نه‌بینێت، فه‌زڵی قوتابییه‌ك نه‌درێت به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا. بۆچی؟ چونكه هه‌مو ئه‌وانه سودی نابێت یان هاوڵاتییه‌كی باش به‌رهه‌مناهێنێت.
سه‌رچاوه
ماڵپه‌ڕی www.argaam
به كه‌مه‌كێك ده‌ستكاری كه‌مه‌وه.