شاندی ڕۆژنامەی الغد ی ئەردەنی سەردانی دەزگای سەردەم یان کرد
شاندی ڕۆژنامەی الغد ی ئەردەنی سەردانی دەزگای سەردەم یان کرد
هەواڵ/سەردان
‏‎لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا شاندێکی ڕۆژنامەی “الغد”ی ئەردەنی سەردانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیان کرد.
شاندی ڕۆژنامەی (الغد) ی ئەردەنی لەلایەن ڕێکخراوی CDO داوەتکرابوون بۆ کوردستان .
شاندەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: عبدالكریم الوحش سەرنووسەری گشتی ڕۆژنامەی الغد. نوردین الخمایسة، یاریدەدەری سەرنووسەر و د. علاء بەڕێوبەری وەرگێڕانی ڕۆژنامەکە. لە دانیشتنەکەدا باس لە کێشە گشتییەکانی بواری ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن کرا، هەروەها شاندەکە پێشنیازی ئەوەیان کرد لە دواڕۆژێکی نزیکدا هەوڵبدرێت پردێکی پەیوەندی دروستبکرێت، بۆ زیاتر ناساندنی بواری کەلتووری لە هەردوو وڵاتدا و هەماهەنگی زیاتر لە كاركردندا.
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم یش لەلای خۆیەوە بەگرنگ لە سەردان و بیرو بۆچونەکانی ئەوانی ڕوانی و سوپاسی کردن بۆ سەردانەکەیان.