ژیاننامه‌یه‌كی نوێی ژان ژاك ڕۆسۆ.. ڕۆمانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
ژیاننامه‌یه‌كی نوێی ژان ژاك ڕۆسۆ.. ڕۆمانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
نووسینی: هاشم ساڵح
و له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی پایان
دواجار ژیاننامه‌یه‌كی نوێی ژان ژاك ڕۆسۆ بڵاوبوه‌وه، نووسه‌ره‌كه‌ی ڕیمۆن ترۆسۆن-ه، كه یه‌كێكه له پسپۆڕه گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری، له زانكۆی برۆكسلی ئازاد مامۆستای ئه‌ده‌بیاتی فه‌ره‌نسییه، ئه‌ندامی “ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی به‌لجیكایه”. كتێبه‌كانی ده‌رباره‌ی فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ریی، بۆ هه‌مو توێژه‌رانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، بووه‌ته سه‌رچاوه. به‌داخه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی سه‌ره‌ڕای مه‌زنییه‌كه‌ی له ڕووی ئه‌كادیمییه‌وه و متمانه‌پێكراو‌ییه‌كه‌ی و گرنگییه‌كه‌ی، كه‌چی تا ئێستا نه‌كراون به عه‌ره‌بی. ئایا كه‌ی بێت عه‌ره‌ب، بایه‌خ به وه‌رگێڕانی كتێبه به‌هاداره‌كان بده‌ن كه به ڕاستی و دروستی، كه‌لتووری عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن و ئاسۆكانی بۆ ده‌كه‌نه‌وه؟ كه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌ده‌ن به‌و كتێبانه؟
ئاخۆ ئه‌م مامۆستای زانكۆ و ئه‌كادیمییه، ده‌رباره‌ی ژان ژاك ڕۆسۆ، چیمان پێده‌ڵێت؟ ئه‌و ئه‌م زانیارییه‌ی خواره‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه به پاره ناكڕدرێت: سه‌روه‌ختێك ڕۆسۆ ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌مه ناونیشانه‌كه‌یه‌تی: “جولی یان هیلۆیزی نوێ”، فه‌ره‌نسا ده‌هه‌ژێت، بگره ته‌نانه‌ت هه‌مو ئه‌وروپا ده‌هه‌ژێت. ڕۆسۆ له‌م ڕۆمانه‌دا ئیشی له‌سه‌ر ژێیه هه‌ستیاره‌كه كردبوو. له ناخی مرۆڤدا، ده‌ستی بردبوو بۆ قووڵترین و پیرۆزترین هه‌سته‌كانی: هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی. سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی، وێنه‌یه‌كی ئایدیاڵی ڕازاوه‌ی بێهاوتای پێشكه‌ش كردبوو كه شاعیره پاكیزه‌ییه‌كانی لای خۆمانمان بیرده‌خاته‌وه: مه‌جنونی له‌یلا، جه‌میله‌ی بوسه‌ینه، زی ئه‌لرمه، مه‌ی و… هتد. هه‌مان پاكی، هه‌مان بێگه‌ردی، هه‌مان خۆشه‌ویستی به‌خشنده و سه‌ركێشیانه كه دڵ و ڕۆح پاكژده‌كاته‌وه، خۆشه‌ویستی مه‌زنترین و پیرۆزترین هه‌ست و سۆزه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی.
ئایا ده‌زانن ئه‌م ڕۆمانه، له كاتی ده‌رچوونییه‌وه له ساڵی 1761، بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده، 72 جار چاپكراوه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، مافی ڕاسته‌قینه‌ی بڵاوكردنه‌وه هه‌بوایه، ئه‌وا ژان ژاك ڕۆسۆ، ده‌بووه ملیۆنێرێكی گه‌وره. به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ڕۆسۆ، به درێژایی ژیانی، له‌سه‌ر لێواری هه‌ژاری و نه‌بوونی ژیاوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕۆمانه له سه‌ده‌ی بیست، یان ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ی نۆزده، له ڕۆژگاری بلزاك و سه‌ته‌ندال بڵاوببوایه‌ته‌وه، ئه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرد و بۆ هه‌تا هه‌تایه تارمایی هه‌ژاری لێ دوور ده‌خسته‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی به ڕۆسۆ ده‌دا، شوقه‌یه‌ك له ناوجه‌رگه‌ی پاریس بكڕێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر تاهر بن جه‌لون دا هات، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی “كۆنكۆر”ی وه‌رگرت. وه‌لێ ئێمه ئه‌وه ده‌زانین ڕۆسۆ، وه‌ك كه‌سێكی سه‌رگه‌ردان و ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ و حاڵ، له‌سه‌ر كوچه و كۆڵان و شه‌قامه‌كان ده‌ژیا. خه‌ڵكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌به‌رده‌م كتێبخانه گشتییه‌كان، ئه‌ویان ده‌خوێنده‌وه و فرمێسك له چاوانیانه‌وه ده‌ڕژا. یه‌كێك له خانمه‌كان بۆی نووسیوه: مامۆستا تێر تێر گریام، چه‌ندینجار به كوڵ گریام، له كانگای دڵمه‌وه سوپاست ده‌كه‌م، ناخی منت پاككرده‌وه و هه‌نوكه هێمن و ئارامم. خانمێكی دیكه بۆی ده‌نووسێت: كتێبه‌كه‌ت پێویسته به پیتی زێڕ بنووسرێت. هه‌روه‌ها كابرای ئه‌رستۆكراتی كه ناوی ماركیز دو پۆلینیاك بوو، نه‌یتوانی بوو به‌رگه‌ی مردنی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه جولی بگرێت، به‌رده‌بێته‌وه سه‌ر زه‌وییه‌كه و له‌سه‌ر جێگاكه‌ی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و ده‌موده‌ست داوای هاتنی پزیشكی بۆ ده‌كه‌ن! هه‌رچی بارۆن لا ساراز-ه، ئه‌ویش له ژووره‌كه‌ی نایه‌ته ده‌ره‌وه و خۆی حه‌پس ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س گوێی له ناڵه و گریان و داد و فیغانی نه‌بێت…
سه‌باره‌ت به جه‌نه‌ڕاڵ تیبۆڵت، سه‌روه‌ختێك نزیك ده‌بێته‌وه له كۆتایی ڕۆمانه‌كه، نه‌ك به ته‌نها گریان، به‌ڵكو پڕ به ده‌نگی هاوار ده‌كات و وه‌ك شێت ده‌قیڕێنێت. یه‌كێك له گه‌نجه‌كانیش بۆی ده‌نووسێت: من له‌سه‌ر لێواری خۆكوشتن بووم، مامۆستا تۆ منت ڕزگاركرد، منت چاككرده‌وه، منت چاره‌سه‌ركرد، من خۆت و نووسینه به پێزه‌كانت به پیرۆز ده‌زانم. ئا به‌م شێوه‌یه، ڕۆسۆ بوو به قه‌دیسێكی عه‌لمانی و شوێنی قه‌دیسه مه‌سیحییه‌كه‌ی پێشووی گرته‌وه. ڕۆسۆ ڕۆمانێكی نووسی له “ئینجیلی دڵان” ده‌چوو.
ئا ئه‌مه‌یه ڕۆمانه‌كه‌ی ڕۆسۆ، به خه‌ڵكی ئه‌و ڕۆژگاره‌ی كردووه، ڕۆمانه‌كه كاری خۆی كردووه. گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئه‌ده‌ب ئا لێره‌دایه. ئه‌ده‌ب چاره‌سه‌ره بۆ ڕۆحی بیمار، بۆ ڕۆحی تین‌و بۆ ڕه‌هایی: ڕه‌هایی خۆشه‌ویستی و بوون. ڕۆسۆ به‌م ڕۆمانه، ته‌واوی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خاوێنكردووه‌ته‌وه، دڵی ملیۆنان كه‌سی پاككردووه‌ته‌وه، فێری مانای خۆشه‌ویستی و فه‌زیله‌ت و به‌ها پیرۆزه‌كانی كردن كه له‌سه‌ره‌وه‌ی شته ماددییه‌كانه. رۆمانه‌كه ته‌نها ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵكو تێیدا چاره‌سه‌ری كێشه ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی كردووه، بگره ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه ئاینییه‌كانیشی كردووه. هه‌ر هه‌مو ئه‌وه‌ی به یه‌كجار كردووه و ده‌ستڕه‌نگینانه هه‌مو ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك تواندووه‌ته‌وه و ڕۆمانه نه‌مره‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رده‌مه‌كه‌ی كردووه. بلیمه‌تی ڕۆسۆ ئا لێره‌دایه (ئایا ده‌زانین ڕۆسۆ، هه‌مو ژیانی له‌گه‌ڵ ژنێكدا به‌سه‌ر بردووه، خۆشی نه‌ویستووه. به‌ڵام له ڕووی مرۆیی و ماددییه‌وه به‌زه‌یی پێیدا هاتووه‌ته‌وه و ڕێزی گرتووه؟ ئه‌ی ده‌زانین ڕۆسۆ ژنێكی دیكه‌ی شیتانه خۆشویستووه و شه‌یدای بووه، به‌ڵام ته‌نها بۆ یه‌ك ڕۆژیش له‌گه‌ڵ نه‌ژیاوه، بگره ده‌ستی به‌ری نه‌كه‌وتووه).
وه‌لێ ده‌زانن دوای ئه‌وه چی به‌سه‌ر ڕۆسۆدا هاتووه؟ ئایا پێتانوایه ئه‌وان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ناوازه و داهێنه‌ره‌كانی، پاداشتیان كردووه؟ پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. ڕۆسۆ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌ی، دوو كتێبی گرنگ و بنچینه‌یی بڵاوكرده‌وه كه ده‌بنه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ مۆدێرنه‌ی ئاینیی و فیكریی و سیاسیی له هه‌مو ئه‌وروپا. ئه‌و دوو كتێبه‌ی بریتین له: “ئه‌میل یان له په‌روه‌رده‌د‌ا” و “په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی”. له پای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كتێبه، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا، بڕیاریدا هه‌ردوو كتێبه‌كه پارچه پارچه بكه‌ن و له‌به‌رده‌م كۆشكی دادپه‌روه‌ریی گڕیان تێبه‌رده‌ن و بیسووتێنن. هه‌روه‌ها بڕیاریدا ده‌موده‌ست نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر بكرێت و بخرێته زیندانی ترسناكی باستیله‌وه. ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك پێش جێبه‌جێكردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی، هه‌ندێك له هه‌واداره‌كانی كه پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو، ڕۆسۆیان له بڕیاره‌كه ئاگادار نه‌كردایه‌ته‌وه، ئه‌وا ئه‌وه ڕوویده‌دا كه هیچ كه‌سێك ئاواتی بۆ ناخوازێت.
مارشاڵ دو لۆكسمبۆرگ؛ كه ڕاسته‌وخۆ دوای پاشا، یه‌كێك بووه له كه‌سه مه‌زنه‌كانی ئه‌و ڕۆژگاره، به ڕۆسۆ ده‌ڵێت: ته‌نها 24 كاتژمێرت له پێشه، تاكو كه‌لوپه‌له‌كانت كۆبكه‌یته‌وه و ڕاكه‌یت، ده‌نا كاره‌سات ڕووده‌دات. هه‌ر ئێستا بڕۆ! ئیدی ڕۆسۆ زۆر به خێرایی ڕاده‌كات. كاتێك ده‌گاته سنوری سویسرا، له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه ڕاده‌كشێت و ده‌ڵێت: ماچی ئه‌م خاكه ده‌كه‌م، خاكی ئازادی! ئاشكرایه ڕۆسۆ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتووین، به ئه‌سڵ سویسری بوو نه‌ك فه‌ره‌نسی، وه‌لێ به‌شی زۆری ژیانی له فه‌ره‌نسا بردووه‌ته‌سه‌ر. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌وێش، له سویسرا، لێنه‌گه‌ڕان به ئاسوده‌یی بژی، چونكه بیرۆكه ئازا و بوێره‌كانی، ده‌رباره‌ی ئاینی مه‌سیحی، به‌دڵیان نه‌بوو. ڕۆسۆ گومانی له هه‌ندێك عه‌قیده‌ی ئوسوڵی پۆپۆلیستی جێگیر و ڕه‌گ داكوتاو هه‌بوو، ئه‌و ده‌ڵێت ئاین بریتییه له مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌خلاقی: تۆ ئه‌گه‌ر له مامه‌ڵه‌كردنت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه، كه‌سێكی سه‌رڕاست و به ئه‌خلاقیت، كه‌واته تۆ مه‌زنترین ئیمانداریت، چ ڕێوڕه‌سم و سروته ئاینییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌یت یا هه‌رگیز جێبه‌جێیان نه‌كه‌یت.
هه‌روه‌ها ڕۆسۆ ده‌ڵێت: تێگه‌شتنی تائیفی و مه‌زهه‌بی بۆ ئاین، كۆتایی پێهاتووه، یاخود پێویسته كۆتایی پێبێت. چونكه له ئه‌وروپا به ملیۆنان قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته ئاینی ڕاسته‌قینه، ئاینی تائیفی نییه و تائیفیه‌ت ئاین نییه. به‌م جۆره زه‌برێكی كاریگه‌ری له قووڵایی عه‌قیده جێگیر و ڕه‌گداكوتاوه‌كه‌ی فێنده‌مێنیتاڵیزم دا. وێنه‌یه‌كی عه‌قڵانی ڕۆشنگه‌ری بۆ ئاینی مه‌سیحی خسته‌ڕوو كه شایه‌نی ڕۆحی سه‌رده‌می مۆدێرنه بوو. ئا له‌به‌ر ئه‌وه، چاویان لێ سووركرده‌وه و فێنده‌مێنیتاڵیسته‌كان و ئیخوانی مه‌سیحی، له‌م بیرۆكانه‌ی خۆشنه‌بوون كه بیرۆكه‌ی ڕوخێنه‌ری كه‌له‌پور و “سه‌وابته‌كانی ئومه” بوو! هه‌ر بۆیه ڕقێكی زۆریان له خۆی و له به‌رهه‌مه‌كانی بوو. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، له بێرن و جنێف، نه‌ك ته‌نها له پاریس، به‌ڵكو له پایته‌خته‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، نوسخه‌ی كتێبه‌كانی ڕۆسۆیان كۆكرده‌وه، كتێبه‌كانیان له‌ت و په‌ت كرد و گڕیان تێبه‌ردا.
ڕۆسۆ به یه‌كجار له شه‌ست لاوه، ڕاوده‌نرا و به‌دوایه‌وه بوون، سه‌روه‌ختێك خۆی له لایه‌نێك ڕزگار ده‌كرد، لایه‌نێكی دیكه ده‌ستگیری ده‌كرد و سوكایه‌تی دونیایان پێده‌كرد. ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی بیكوژن، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، هه‌میشه به دوایه‌وه‌بوون و بژێوی و ژیانیان لێ تاڵ كردبوو. كه‌س نه‌یده‌توانی زیاد له پێویست، به‌رگه‌ی بیرۆكه ئازا و بوێره‌كانی له‌سه‌ر ئاین بگرێت. ته‌نها ڤۆڵتێر نه‌بێت كه له دووره‌وه ده‌ستخۆشی لێ ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی ڕۆسۆ نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ڤۆڵتێر بوو، ڤۆڵتێر ڕكابه‌ره هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی ڕۆسۆ بوو له‌سه‌ر عه‌رشی ئه‌ده‌بیاتی فه‌ره‌نسی. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڤۆڵتێر شتێكی ئاوا ده‌ڵێت: هه‌مو دونیا ده‌فرۆشم بۆ ئه‌و لاپه‌ڕه كه‌م و نایابانه‌ی كه تێیدا، تێگه‌شتنی ئوسوڵی و تائیفی و تاریكبین بۆ ئاینی مه‌سیحی، وێرانكردووه. به‌ڵام ئه‌وه ڤۆڵتێره! نه‌ك ئاپۆڕای ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی، به ملیۆنانیان وه‌ك ڕانه مه‌ڕ، دوای فێده‌مێنیتاڵیزمه‌كان كه‌وتوون. سه‌یری “به‌هاری عه‌ره‌بی” و قه‌رزاوی و ئه‌ردۆگان و ئیخوان موسلیمینه‌كانی دیكه بكه‌ن!
به ڕاستی ژان ژاك ڕۆسۆ، پێش واده و سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی كه‌وتبوو، دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشه‌نگه‌كانی دیكه‌دا ڕووده‌دات. ئا له‌به‌ر ئه‌وه بوو، هێمنی و ژیانیان لێ تاڵ كردبوو، له‌م شاره‌وه بۆ ئه‌و شار، له‌م گونده‌وه بۆ ئه‌و گوند، له‌م شاخه‌وه بۆ ئه‌و دۆڵ، به‌دوایه‌وه بوون، تا له كۆتایدا ڕایكرد بۆ ئینگلته‌ره. به‌ڵام بیرۆكه ئازا و بوێره‌كانی ده‌رباره‌ی ئاین، دوای مردنی به ده ساڵ، سه‌ركه‌وت. ڕۆسۆ خۆی ده‌یزانی بیرۆكه‌كانی سه‌رده‌كه‌وێت. به‌م شێوه‌یه ئه‌وروپا له سه‌رده‌می تاریكبینییه‌وه گواستییه‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی و چیتر شتیكی تیانه‌ما به ناوی تائیفییه‌ت و مه‌زهه‌بییه‌ت و كه‌س له‌سه‌ر شوناس سه‌رنابڕدرێت. ژان ژاك ڕۆسۆ سوتا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای ئه‌وانی دیكه ڕوناك بكاته‌وه.
سه‌رچاوه
الشرق لاوسط، دوو شه‌ممه، 21 ئاب، 2023