نه‌وه‌ی تیك تۆك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك
ئاماده‌كردنی سه‌رده‌م
له‌مڕۆدا دنیای دیجیتاڵ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بوونه‌ته سه‌كۆیه‌ك بۆ چه‌ندین نووسه‌ری هاوچه‌رخ، تا له‌و ڕێگایه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان به ئاسانی بڵاوبكه‌نه‌وه و ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن. له‌وانه “سارا جه‌ی ماس Sarah J. Maas)) نووسه‌ری زنجیره‌ی “دادگای عه‌رش و گوڵ”، ئه‌م نووسه‌ره یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانی به خوێنه‌رێكی زۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، سودێكی گه‌وره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به تایبه‌ت تیك تۆك و ئینستیگرام، وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها “ڕێبێكا یارۆس Rebecca Yarros” خاوه‌نی به‌رهه‌می “بڵێسه‌ی ئاسنین” و ڕۆماننوس “كۆلێن هۆڤه‌ر Colleen Hoover” خاوه‌نی به‌رهه‌می “ئێسكه‌كانی دڵ”، دوو نووسه‌ری دیكه‌ن و له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ناوبانگێكی گه‌وره‌یان په‌یدا كردووه و كتێبه‌كانیان فرۆشێكی باشی هه‌یه. ئه‌و سێ نووسه‌ره، له ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌ی دوایدا، نمونه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆماننوسانه‌ن كه له‌سه‌رده‌می دیجیتاڵدا، توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن، ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌مه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی گشتی، ناگاته ئاستێكی نایابی ئه‌ده‌بی و زۆرجار ئاراسته‌ی گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران ده‌كرێت.
به‌ڵام له ته‌نیشت ئه‌و نووسه‌ره هاوچه‌رخانه‌دا، هاوكات له‌پاڵ ئه‌و ڕۆماننووسه گه‌نجانه‌دا، پلاتفۆرمێكی كتێبخوێندنه‌وه به‌ناوی “بوك تۆك BookTok” له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك، دروست بووه كه گرنگی و بایه‌خی زۆر به كتێبه كلاسیكییه‌كان ده‌دات و جارێكی دی ده‌یانهێنێته‌وه بۆ نێو بواری خوێندنه‌وه و ده‌یانخاته‌وه به‌رده‌ست خوێنه‌ره گه‌نجه‌كان. لێره‌وه به‌رهه‌مه كۆنه‌كانی دۆستۆیڤسکی، شكسپیر، ڕیلكه، چیخۆف، زۆلا…هتد، به‌هۆی ئه‌و پلاتفۆرمه‌وه، سه‌رله‌نوێ ده‌كه‌ونه‌وه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. له‌م باره‌یه‌وه وه‌شانخانه و كتێبفرۆشه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ڵێن فرۆشتنی هه‌ندێك له كتێبه كلاسیكییه‌كان، به‌هۆی كاریگه‌ری تیك تۆكه‌وه، زیادیكردووه. ئه‌مه نمونه و حاڵه‌تێكی ئه‌رێنییه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌توانن كولتوری خوێندنه‌وه و بایه‌خدان به شاكاره كلاسیكییه‌كان، له ناو ڕیزه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ‌دا زیندووبكه‌نه‌وه و پێیان ئاشنابكه‌ن. به‌و مانایه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌موی خه‌ریكی ئه‌نجامدانی كاری نه‌رێنی و خراپ نییه بۆ مه‌به‌ستی نێگه‌تیڤ به‌كارناهێنرێن.
هه‌ر بۆ نمونه ساڵی ڕابردوو 2024، دۆخێكی نوێ سه‌رنجی وه‌شانخانه و بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و خاوه‌ن كتێبخانه‌كانی به‌ریتانیای راكێشا، كاتێك نوسخه‌یه‌كی میللیی و هه‌رزانی ڕۆمانی “شه‌وه سپییه‌كان”، فرۆشێكی زۆر و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی. ئاشكرایه ئه‌و ڕۆمانه، ڕۆمانێكی كورته و به‌ناوبانگ نییه و یه‌كێكه له كاره به‌راییه‌كانی نووسه‌ری ڕووسی فیۆدۆر میخایلۆڤیچ دۆستۆیڤسکی (1821-1881).
ڕۆمانی شه‌وه سپییه‌كان له ساڵی ڕابردوو، له‌سه‌ر لیستی پڕفرۆشترینی ئه‌و ڕۆمانانه‌ی له به‌ریتانیا، بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی وه‌رگێڕدرابوون، پله‌ی چواره‌می وه‌رگرتبوو. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ڕۆمانی ناوبراو، زیاد له په‌نجا هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشرا. ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه پێشتر شتی له‌و جۆره ڕووینه‌داوه، ساڵانه ئه‌و ڕۆمانه ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی لێ ده‌فرۆشرا.
ئه‌م حه‌زن و بایه‌خدانه نوێیه به دۆستۆیڤسکی، ته‌نها به‌و ڕۆمانه كورته‌یه‌وه ڕانه‌وه‌ستا، به‌ڵكو په‌لیهاویشت بۆ سه‌ر ڕۆمانه‌كانی دیكه‌ی نووسه‌ر، ئیدی كتێبخانه‌كانی به‌ریتانیا، بینییان تا بێت خواست له‌سه‌ر ڕۆمانه درێژ و به‌ناوبانگه‌كانی دیكه‌ی دۆستۆیڤسکی زیاتر ده‌بێت، له‌وانه ڕۆمانی “برایانی كارامازۆف- 1880” كه هه‌زار و 56 لاپه‌ڕه‌یه. ڕۆمانی “تاوان و سزا- 1868” كه 720 لاپه‌ڕه‌یه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌یره و جێگای تێڕامانه، ئه‌وه‌یه ئه‌م بایه‌خدان و ئاوڕدانه‌وه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ڕۆماننووسه ڕوسیه، له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێی خۆرئاوا و به‌كارهێنه‌رانی تیك تۆك له وڵاتانی ئه‌وروپا، له كاتێكدایه ده‌زگا كولتورییه‌كانی خۆرئاوا، به‌هۆی شه‌ڕی داگیركاری ڕوسیا بۆ ئۆكرانیا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ڕوسی-یان پشتگوێ خستووه.
شاره‌زایانی بواری پیشه‌سازی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له به‌ریتانیا، له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، هیچ ته‌لیسم و نهێنی و په‌نهانییه‌كی تێدانییه، مه‌سه‌له‌كه ته‌نها بریتییه له‌و ڕۆڵه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه مۆدێرنه‌كان هه‌یانه و ده‌توانن بایه‌خ به كه‌سه‌كان و نووسه‌ره‌كان و گۆرانیبێژه‌كان و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌ره‌كان و وه‌رزشوانان و كتێبه‌كان و شوێنه‌كان و شته‌كانی دیكه بده‌ن و ناوبانگیان بۆ په‌یدابكه‌ن.
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وه‌دا، پێده‌چێت به دیاریكراوی ڕۆمانی شه‌وه سپییه‌كان، له پلاتفۆڕمی بوك تۆك، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك، سه‌رنجی هه‌ندێك له یوتوبه‌ره گه‌نجه‌كانی ڕاكێشابێت و زیاتر گرنگی به‌و ڕۆمانه دراوه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕۆمانه‌كه، پڕه له هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی و عه‌شق و دابڕان، باس له ساتی پێكه‌وه‌بوون و دابڕانی دوو دڵدار ده‌كات. له ڕۆمانه‌كه‌دا ئه‌ڤین و ئولفه‌ت و هۆگری و جیابوونه‌وه و به‌جێهێشتنی خۆشه‌ویستان بۆ یه‌كتر، پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داگیركردووه و سیمایه‌كی سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه پێكده‌هێنن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه كورته و له هه‌شتا لاپه‌ڕه كه‌متره و بۆ خوێندنه‌وه كاتی زۆری پێویست نییه.
لێره‌وه ئه‌و ڕۆمانه وه‌ك په‌تایه‌ك، له یوتوبه‌رێكه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ یوتوبه‌رێكی دیكه و هه‌ر جاره‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی پۆست ده‌كرێت. ده‌یان و سه‌دان ڕسته و په‌ره‌گرافی ڕۆمانه‌كه، له پاڵ كوپێك قاوه، مۆمێكی داگیرساو، ئاوازێكی مۆسیقا، په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه و یه‌كێكی داخراو، چه‌پكێك گوڵی گه‌ش و چه‌پكێكی سیس و لاله‌زارێكی وشكهه‌ڵاتوو داده‌نرا و بڵاوده‌كرایه‌وه. تا وایلێهات به گوێره‌ی كه‌لتوری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بووه مۆده و ترێند یان بووه ڕه‌وتێكی گشتی به‌رفراوان و به‌كارهێنه‌ران زوو زوو بڵاویانده‌كرده‌وه.
له ڕاستیدا بوونی بابه‌تی خۆشه‌ویستی له ڕۆمانه‌كه‌دا، ته‌نها هۆكار نییه بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه. به‌ڵكو نه‌وه‌ی نوێی گه‌نجان، هه‌ست ده‌كه‌ن خۆیان له هه‌ردوو پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌بیننه‌وه و ته‌ماهییان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. زۆرێك له‌و گه‌نجانه، كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵی هاوشێوه‌ی دوو پاڵه‌وانه‌كه‌ی ناو ڕۆمانه‌كه، بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن و له‌م واقیعه جه‌نجاڵ و پڕ گرفته‌ی سه‌رمایه‌داریدا، په‌نای بۆ ده‌به‌ن. به‌و مانایه‌ی ڕۆمانه‌كه بۆ زۆرێك له‌و گه‌نجانه، بووه‌ته په‌ناگایه‌كی ئارام، تا تێیدا خۆیان له قورسی و سه‌ختی واقیع بشارنه‌وه و هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسوده هه‌ڵكێشن.
دۆستۆیڤسکی ئه‌م ڕۆمانه‌ی له ساڵی 1848 نووسیوه و چیرۆكی ڕۆمانه‌كه له شاری سانت پترسبۆرگ ڕووده‌دات، له‌و شاره و له مانگی هاویندا، شه‌و زۆر كه‌م تاریك ده‌بێت و خۆر تا كاتێكی درنگانی شه‌و به ئاسمانه‌وه‌یه و شه‌و به ته‌واوه‌تی تاریك نابێت. ئا لێره‌وه‌یه ڕۆمانه‌كه به شه‌وه سپییه‌كان ناونراوه، واته ئه‌و شه‌وانه‌ی تاریكی به ئاسته‌م و كز ده‌رده‌كه‌وێت و خۆر تا دوای كاتژمێر ده‌ی شه‌و، به‌رده‌وامه له ناردنی تیشكی رووناكی و شه‌فه‌ق به درێژایی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م حاڵه‌ته له شاری سانت پترسبۆرگ، ساڵانه له 11ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا 2ی ته‌موز به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕۆمانه‌كه باس له گه‌نجێكی وێڵ و سه‌رگه‌ردان ده‌كات، گه‌نجێك دیار نییه كێیه و زۆر هه‌ستیاره، له دونیای خه‌یاڵات و خه‌وندا ده‌ژی. له مێشك و هزری خۆیدا، له قووڵایی ناخیدا، له نێو ده‌روونه نیگه‌ران و شڵه‌ژاوه‌كه‌یدا، جیهانێكی سه‌رمه‌دی دروستكردووه، ته‌واو ناكۆكه به‌و جیهانه ڕاسته‌قینه‌ی تێیدا ده‌ژی. له نێوان ئه‌م دوو جیهانه جیاوازه‌دا، وه‌ك قه‌له‌نده‌رێك دێت و ده‌چێت، خه‌مبار و نیگه‌رانه، بۆچی؟ چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: “وا دیاره ئا له‌م كات و ساته‌دا، من توانای ئه‌وه‌م نه‌ماوه له ژیانی واقیعیدا بژیم، وه‌ك ئه‌و كه‌سه وام هه‌مو شتێكی له‌ده‌ستداوه و هیچ غه‌ریزه‌یه‌كی نه‌ماوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ واقیع و حه‌قیقه‌ت”.
ئه‌م كه‌سه وێڵ و سیاچاره‌یه، ئه‌م كوڕه گۆشه‌گیر و كه‌مدووه، دواتر له شه‌وێك له‌و شه‌وه سپیانه‌ی هاویندا، به ته‌نها له‌سه‌ر یه‌كێك له پرده‌كانی شاری سانت پترسبۆرگ، پیاسه ده‌كات، به‌ڕێكه‌وت چاوی به كچێك ده‌كه‌وێت كه ناوی “ناستانكا”یه و پڕ به قوڕگی ده‌گری. كوڕه‌كه لێی دێته پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ كچه‌ی چاو به گریان و ده‌م به هه‌نسك، ده‌كه‌وێته قسه‌كردن، پێكه‌وه باس له ناخۆشی و زه‌حمه‌تییه‌كانی ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به زینده‌گی و ئازار و چه‌رمه‌سه‌ری و ته‌نهایی و هیوا و ئاواته‌كان، قسه ده‌كه‌ن و جۆرێك له ئولفه‌ت و هۆگربوون له نێوانیان دروست ده‌بێت.
ڕۆمانه‌كه له ماوه‌ی چوار شه‌ودا، به‌سه‌رهاتی ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی سه‌ر پرده‌كه ده‌گێڕێته‌وه. گێڕانه‌وه‌كه وه‌ك زۆرێك له چیرۆكه‌كانی دۆستۆیڤسکی، به ڕاناوی كه‌سی یه‌كه‌می تاك ده‌گێڕدرێته‌وه و گێڕه‌ره‌وه‌كه‌ش هیچ ناوێكی نییه. وه‌ك وتمان ڕۆمانه‌كه باس له چوار شه‌وی كورتی شاری بترسبۆرگ ده‌كات، شه‌وه‌كان ئاماژه‌یه بۆ چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی خێرا و ڕاگوزه‌ر و تێپه‌ڕ. له‌م چیرۆكه‌دا گه‌نجێكی ته‌نها و ڕۆمانسی و سه‌ر پڕ له خه‌یاڵ، له شه‌وێك له‌و شه‌وه كورت و تێپه‌ڕانه‌ی هاوین، له‌سه‌ر پردێكی تاریكی شاره‌كه، به ڕێكه‌وت چاوی به كچێكی گه‌نج ده‌كه‌وێت ده‌گری و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات.
كوڕه گه‌نجه‌كه تا ئه‌و ساته‌وه‌خته، ڕۆژانی ژیانی به ته‌نها و بێ هاوڕێ و خۆشه‌ویست و هاوده‌م به‌سه‌رده‌بات. وێڵ و سه‌رگه‌ردانه و به شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا، بێ هیچ هیوا و ئاواتێك دێت و ده‌ڕوات. سه‌روه‌ختێك له‌و شه‌وه سپییه‌دا ناستینكا ده‌بینێت بۆ خۆشه‌ویسته ئازیزه‌كه‌ی ده‌گری، لێی نزیك ده‌بێته‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ن به قسه‌كردن، كچه به‌خێرایی ده‌كه‌وێته گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی، باس له‌وه ده‌كات چاوەڕێی گەڕانەوەی پیاوێکە کە سه‌فه‌ری كردووه و بەڵێنی داوە بگەڕێتەوە بۆ لای، كه‌چی تا ئه‌و ساته‌وه‌خته هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
كوڕه گه‌نجه‌كه له ساته‌وه‌ختی یه‌كتربینینه‌كه، یه‌كێك بووه له گه‌نجه هه‌ره ته‌نهاكان، كچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه پشتگوێخراوه كه خۆشیویستووه، پیاوه‌كه به‌م دوایانه له مۆسكۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی به كچه‌كه دابوو هه‌ر كه گه‌ڕایه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات. وه‌لێ نه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و نه هه‌وڵی بینینی كچه‌كه‌ی داوه. له دۆخێكی ده‌روونی له‌و شێوه‌یه‌دا، ئه‌م دوو گه‌نجه، له‌سه‌ر ئه‌و پرده، بۆ چوار شه‌وی یه‌ك له دوای یه‌ك، یه‌كتر ده‌بینن و كوڕه گه‌نجه‌كه ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی كچه‌كه‌وه. هه‌رچه‌نده كچه‌كه به‌و خۆشه‌ویستییه ڕازی نییه و پێی ده‌ڵێت ده‌بێت ته‌نها وه‌ك هاوڕێیه‌ك حسابی بۆ بكات نه‌ك خۆشه‌ویست.
به‌ڵام هه‌ست و سۆزی كوڕه‌كه و شه‌یدابوونی بۆ كچه‌كه، له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و ناتوانێت جڵه‌وی ئه‌و عه‌شقه‌ی بۆ كچه‌كه هه‌یه‌تی بكات. دوای ئه‌و یه‌كتربینینه‌ی دوو ڕۆحی بیمار و دڵشكاو، كوڕه‌كه به خۆی ده‌ڵێت: “هه‌زاران په‌نجه‌ره له‌سه‌رمدا كراونه‌ته‌وه، پێویسته جڵه‌و بۆ ئه‌م ڕووباری وشه‌یه شل بكه‌م، ئه‌گه‌رنا تا مردن ده‌خنكێم”، كچه‌كه له به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌م لاوه سه‌رگه‌ردان و قه‌له‌نده‌ره‌دا، ورده ورده هه‌ست ده‌كات و دڵنیاده‌بێت له‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی، ده‌ستبه‌رداری بووه و به‌جێیهێشتووه. كچه له مێشك و هزری خۆیدا، خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌كات خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی، هه‌نوكه له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه‌دایه. وه‌لێ شه‌وی دواتر، واته چواره‌م شه‌و، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای و ئه‌ویش واز له كوڕه گه‌نجه‌كه دێنێت. به‌م جۆره كوڕه گه‌نجه‌كه سه‌رله‌نوێ ده‌كه‌وێته‌وه نێو دونیا ته‌نهاكه‌ی خۆی و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژووره‌كه‌ی. دواتر نامه‌یه‌كی له ناستینكاوه پێده‌گات و تێیدا داوای لێبوردنی لێ ده‌كات و ئومێده‌واره وه‌ك دوو هاوڕێ بمێننه‌وه و هیوای ژیانێكی باش و به‌خته‌وه‌ری بۆ ده‌خوازێت.
ئه‌ڵبه‌ته جیهان دوای هاتنی ئینته‌رنێت و دروستبوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌تا پێگه‌یه‌كی وه‌ك تیك تۆك، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كورته‌كان، بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی زانیاری بۆ نه‌وه‌ی گه‌نجان. تویژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌وانه‌ی تیك تۆك به‌كارده‌هێنن، ته‌مه‌نیان له 35 ساڵ كه‌متره. هه‌روه‌ها یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌كارهێنه‌رانی تیك تۆك، له دوای ساڵی دوو هه‌زاره‌وه له‌دایكبوون، واته ته‌مه‌نیان ته‌نها 25 ساڵه. جگه له‌وه‌ی له سه‌دا شه‌ستی ئه‌وانه‌ی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌كارده‌هێنن، پێیانوایه پلاتفۆڕمی بوك تۆك له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك، یارمه‌تیداوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی كتێبه‌كان و چاندنی حه‌زی خوێندنه‌وه و په‌رۆشبوونیان بۆ گه‌ڕان به دوای كتێبدا.
ئاشكرایه ئه‌و ڤیدیۆ كورتانه‌ی له تیك تۆك، ده‌رباره‌ی كتێبه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناچنه ئاستێكی قووڵی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه، بگره زۆرجار ڕانان و ناساندنێكی ڕوكه‌شی كتێبه‌كان ده‌كات. به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته، لای به‌شی زۆری یوتوبه‌ره‌كان، جێگای بایه‌خ نییه. چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه خستنه‌ڕوویه‌كی كورتی كتێبه‌كه، دوور له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی قووڵ، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی بوك تۆك ڕاكێشێت. ئه‌وان ده‌زانن به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و پلاتفۆڕمه ده‌كه‌ن، هه‌رگیز تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وتاری ڕه‌خنه‌یی قوڵ و جدییان نییه.
دواجار ئه‌وه ته‌نها دۆستۆیڤسکی، تاقه نووسه‌ری كلاسیك نییه كه له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، بایه‌خی پێده‌درێت و ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه. چونكه ساڵی ڕابردوو، پێش ڕۆمانی شه‌وه سپییه‌كان، نامه‌كانی فرانز كافكا بۆ میلینا، له‌ناكاو ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ته‌نی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبوه‌وه. دواتر یوتوبه‌ره‌كان داوایان له هه‌وادارانی خۆیان كرد، دوای شه‌وه سپییه‌كان، ڕوو بكه‌نه خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی چیخۆف و ڕێنیه ماریا ڕیلكه.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیارده نوێیه، وایكردووه وه‌شانخانه و ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی له خۆرئاوا، به وردی چاودێری دیارده‌كه بكه‌ن و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك، له‌سه‌ر شێوه‌ی كتێبی گیرفان، به به‌رگ و دیزاینێكی جوان و به تیراژێكی زۆره‌وه ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی داواكردنی له ناكاوی ئه‌و كتێبانه، له‌به‌رده‌ستدابن.