دەزگای سەردەم لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە دەیان ناونیشانی نوێوە بەشدار دەبێت

Loading

پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە بەشداری دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و 350 وەشانخانە کە لە 22 وڵاتی ناوچەکەوە هاتوون دەکرێتەوە و وابڕیارە، 11 رۆژ بەردەوام دەبێت. 

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ئەمساڵ لە ژووری F6 و G6 بە سەرجەم ناونیشانە ئەدەبی و هزری و کولتوورییەکانییەوە ئامادە دەبێت و داشکاندنی ٪30 بۆ سەرجەم بەرهەمە کۆن و نوێیەکانی دەکات لە پێشانگا.

ئەمساڵ دەزگای سەردەم، لە پاش 27ساڵ کارکردن و بەخشش لە بواری کولتوور و ڕۆشنبیریدا بریاریدا بەرگێکی نوێ بپۆشێت و بەلۆگۆی نوێوە کتێبەکانی چاپبکات. خوێنەرانیش دەتوانن بەم لۆگۆ نوێیە کتێبە نوێیەکانمان بناسنەوە.

پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب وابڕیارە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر، رۆژانە لە کاتژمێر 10 تاکو 6ـی ئێوارە بەڕێوە بچێت.

بۆ ئەمساڵ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بەتەنیشت دەیان ناونیشانی کۆنەوە، بە زیاتر لە 100 ناونیشانی نوێ، لە کتێبە جیهانییەکانی لە پێشوازی خوێنەراندا دەبێت.

بۆ بینینی شوێنی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە پێشانگای کتێب ئەم ڤیدیۆیە ببینە.

 

 

بەرگی بەشێک لە کتێبە نوێیەکانمان:

 

ناردن: