ماریۆ ڤارگاس یۆسا کۆچی دواییکرد

Loading

ئەلڤارۆی کوڕە گەورەکەی لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی ئێکس، کە هاوکات هەردوو خوشکەکەی گۆنزالۆ و مۆرگانا ڤارگاس یۆسا واژۆیان لەسەر کردووە، نووسیویەتی “بە خەمێکی قووڵەوە ڕایدەگەیەنین کە باوکمان ماریۆ ڤارگاس یۆسا ئەمڕۆ لە شاری لیما بە ئارامی و نزیک لە ئەندامانی خێزانەکەی کۆچی دوایی کرد”.

ماریۆ ڤارگاس یۆسا لە ساڵی ٢٠١٠ خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا، ئەو کات خۆی بە “سوپرایزێکی نایاب” وەسفی کرد.

– ساڵانێکی زۆرە بەهیچ شێوەیەک باسم ناکرێت، من چاوەڕوانی ئەمەم نەدەکرد، پێم وابوو لەلایەن ئەکادیمیای سویدیەوە فەرامۆشکراوم، بە هیچ شێوەیەک نەمدەزانی ئەوەی ئەم مانگە خەڵاتەکەی پێ دەبەخشرێت منم.

ناردن: