دوای ڕۆشتنی ئه‌سه‌د كتێبه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له كتێبخانه‌كانی سوریادا ڕووناكی ده‌بینن
به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی سوریا، پاش ساڵانێكی زۆر له قه‌ده‌غه‌كردنیان، هه‌نووكه به ئاشكرا ده‌فرۆشرێن
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: باوكی ڕه‌هه‌ند
ڕژێمی پێشووی سوریا، به باوك و كوڕه‌وه، ده‌نگێكی ئه‌ده‌بی زۆریان بێده‌نگ كردبوو. هه‌ناسه‌یه‌كی به‌رفراوانی شیعریی و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی كپ و خامۆش كرابوون. ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا كتێبه‌كانیان، له هیچ ده‌زگا و وه‌شانخانه‌یه‌ك چاپ و بڵاوبكه‌نه‌وه. كه‌چی ئه‌وه‌تا له‌مڕۆدا، ئه‌و ده‌نگ و هه‌ناسه كپكراوانه، به بۆنه‌ی ڕوخانی ڕژێمه‌كه و ئازادی بڵاوكردنه‌وه، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و كتێبه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان، له ڕیزی پێشه‌وه و له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌كان، ده‌بینرێن و بۆ فرۆشتن خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه له‌لایه‌ك.
له‌لایه‌كی دی له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا، هه‌ندێك له نووسه‌ر و ئه‌دیبه‌كان، پێیان باش بوو، بیرۆكه و ئیلهام و به‌هره‌كانیان، هه‌ر له نێو مێشك و هزری خۆیاندا بهێڵنه‌وه، یان ته‌نها وه‌ك ده‌ستنووسێك له ده‌فته‌رێكدا یاداشتیان بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بوێری ئه‌وه‌یان هه‌بێت چاپ و بڵاویبكه‌نه‌وه، نه‌بادا تووندی زیندان بكرێن و فڕێبدرێنه نێو ژووره تاریكه‌كانی گرتووخانه ئاشكرا و نهێنییه‌كانه‌وه. وه‌لێ له‌مڕۆدا تا نووسینی ئه‌م وتاره، به‌و په‌ڕی په‌رۆشی و هیمهتهوه، سه‌رله‌نوێ و به شێوه‌یه‌كی ئازادانه، ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، بێ بوونی سانسۆر و كۆت و به‌ند.
ڕه‌نگه ده‌رهێنه‌ری فیلمی فه‌هره‌نهایت 451- ئه‌و فیلمه‌ی له‌كاتی نمایشكردنیدا، مشتومڕێكی زۆری لێكهوتهوه- هه‌رگیز به خه‌یاڵیدا نه‌هاتبێت، ڕووداوه‌كانی فیلمه‌كه‌ی، به فیعلی و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه، له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعی هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان ڕووده‌ده‌ن. ئاشكرایه فیلمی فه‌هره‌نهایت 451، فیلمێكی درامییه، فرانسۆ ترۆڤۆ ساڵی 1966 كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه و فیلمه‌كه پشت به ڕۆمانێك ده‌به‌ستێت كه هه‌مان ناوی هه‌یه و ساڵی 1953 بڵاوكراوه‌ته‌وه. ڕووداوه‌كانی فیلمه‌كه له ئاینده‌یه‌كی دووردا ڕووده‌دات، له دوارۆژدا و له كۆمه‌ڵگایه‌كی سهركوتكهردا ڕووده‌دات، كۆمه‌ڵگایه‌ك تێیدا ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات، پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه، له بری ئه‌وه‌ی بنێرێت بۆ ئه‌نجامدانی كاری ئاسایی خۆیان كه بریتییه له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان. ده‌یاننێرێت بۆ ئه‌وه‌ی چی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی هه‌یه بسووتێنن و گڕ له هه‌مو كتێبه‌كان و ئه‌و باڵه‌خانانه‌ش كه كتێبه‌كانی له‌خۆگرتووه به‌ربده‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناو قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب و ڕێگریكردن له فیكر و له ڕوودانی شۆڕش ده‌كات.
به مانایه‌كی دی له فیلمه‌كه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌یار به كتێب و فیكر، كتێبه‌كان قه‌ده‌غه دكهون و ده‌سووتێنن. ئێ هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی سوریا، ڕوویده‌دا و نووسه‌ران و ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، ڕووبه‌ڕووی سانسۆر و كۆت و به‌ندی تووند ببوونه‌وه، له نموونه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ندێك كتێبی دیاریكراو، بۆ سوتاندنی ئه‌و كتێبانه‌ی به دڵی به‌شار ئه‌سه‌د و پیاوانی داروده‌سته‌كه‌ی نه‌بوون.
له‌م باره‌یه‌وه، ڕۆماننوسی سوری نزار ئه‌بازه، ته‌مه‌ن 80 ساڵ، ده‌ڵێت: زیاد له 53 ساڵه، ئه‌م ڕۆمانه‌م له مێشكمدا تۆمار كردووه و نهمخستووته سه‌ر كاغه‌ز. من ده‌مزانی پێش ئه‌وه‌ی بمرم، ڕۆژێك دێت ده‌توانم ڕۆمانه‌كه‌م بڵاوبكه‌مه‌وه. ئه‌م ڕۆماننووسه كه ساڵی 1946 له دیمه‌شق له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئه‌ده‌بی مۆدرێنی عه‌ره‌بی هه‌یه، بۆ چه‌ندین ده‌یه، بیروڕا و تێڕوانینه‌كانی، له دڵ و ده‌روون و هزری خۆیدا هێشتبوه‌وه و بۆ هیچ كه‌سێكی باس نه‌ده‌كرد، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا ئه‌و فیكر و ئه‌ندێشانه‌ی كه ته‌نها له خه‌یاڵیدا دێن و ده‌چن، به‌دڵی ڕژێمی ئه‌سه‌د نه‌بێت و به‌شان و باڵی ئه‌ودا هه‌ڵناده‌ن، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌شكه‌نجه‌دان ببێته‌وه و بخرێته یه‌كێك له زیندانه زۆر و زه‌به‌نده‌كانی ڕژێمه‌وه. نزار له دڕێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: “له دڵمدا، هه‌مو ئه‌و بیرۆكه و ئه‌ندێشانه‌ی خۆم، به بێده‌نگی هه‌ڵگرتبوو. به‌ڵام دواجار و له ئێستادا ئه‌و بیرۆكه و ئه‌ندێشانه، ده‌توانن بێنه ده‌ره‌وه و به ئاشكرا گوزارشت له خۆیان بكه‌ن”.
وه‌شانخانه‌كان و ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌كانی سوریا، باس له‌وه ده‌كه‌ن، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دا، سه‌دان بگره هه‌زاران ناونیشانی كتێب، سانسۆر كرابوون و له كتێبخانه‌كان كۆكرانه‌وه یان قه‌ده‌غه‌كران، ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تێكی به‌رده‌وامی ڕژێم بوو، بۆ كپكردن و خنكاندنی هه‌مو ئه‌و ده‌نگانه‌ی وه‌لائیان بۆ ڕژێم نه‌بوو. له‌م باره‌یه‌وه وه‌حید تهجا، به‌رپرسی ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای “فیكر” بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له دیمه‌شق- ته‌نانه‌ت ناوی ده‌زگای فیكر ناوێك بوو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكومه‌تی سوریادا نه‌ده‌گونجا، چونكه حكومه‌تی سوریا كه‌یفی به وشه‌ی فیكر نه‌ده‌هات- ده‌ڵێت ڕژێمی ئه‌سه‌د وه‌ك هه‌ڕه‌شه و وه‌ك ترس، بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته ستهمگهرهكهی و حكومه‌ته سه‌ركوتكه‌ره‌كه‌ی، سه‌یری كتێب و فیكری ده‌كرد. هه‌مو ئه‌و ئایدۆلۆژیا و دیدگا و بیروباوه‌ڕانه‌ی جیاواز و ناكۆكبون به ئایدۆلۆژیا و دیدگایه‌ی ڕژێم ته‌به‌نی كردبوو و كاری پێده‌كرد، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار سه‌یرده‌كران و قه‌ده‌غه‌كردنیان به ئه‌ركی سه‌ر شانی ده‌زگا ڕۆشنبیریی و ئه‌منییه‌كان سپێردرابوون.
وه‌حید تهجا له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: “له سه‌رده‌می حوكمڕانی به‌شار ئه‌سه‌د، ڕووبه‌ڕووی فشارێكی زۆر ببووینه‌وه. ڕژێم له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتبوو، ناوبه‌ناو پیاوه‌كانی خۆی ده‌نارد، تا پشكنین بۆ ئه‌و كتێبانه بكه‌ن كه لامانن”، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن، به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و ڕێك‌وپێك، لیستی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌رده‌كرد كه پێویست بوو قه‌ده‌غه‌بكرێن و ده‌ڵێت: “له‌كاتی سه‌ردانه كتوپڕهكانیان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كتێبانه‌یان بدۆزیایه‌ته‌وه كه بڵاوكردنه‌وه‌یان قه‌ده‌غه بوو، ئه‌وا ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرت و ده‌یانسووتاند”. لێره‌وه هه‌مو ئه‌و كتێبانه‌ی باسیان له بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان ده‌كرد، له هه‌ر شوێنێكدا كه پێیان وابوو سه‌لامه‌ت و دووره ده‌سته، ده‌شاردرانه‌وه. ته‌نانه‌ت له نێو بۆری ئاوه‌ڕۆكاندا هه‌ڵده‌گیران و ده‌شاردرانه‌وه.
تاجا له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: “من پێشتر كتێبێكی زۆرم ده‌شارده‌وه و پاسه‌وانیم ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی له گه‌نجینه‌یه‌كی به‌هادار بكه‌م”. ئه‌و خاوه‌ن ده‌زگایه كتێبه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی له ماڵی هاوڕێكانی یاخود له كۆگا و ژووره بچووك و نسرمه‌كانی ژێر خانووه‌كاندا هه‌ڵده‌گرت و باس له‌وه ده‌كات كاتێك ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕووخا: “ئه‌و تۆز و خۆڵه‌ی له‌سه‌ر به‌رگ و لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كان كۆببووه‌وه، سڕیمه‌وه و كتێبه‌كانم خسته‌وه شوێنه سروشتییه‌كه‌ی خۆیان، خستمنهوه به‌ر تیشكی هه‌تاو، كه‌وتنی به‌شار ته‌نها ڕۆژی ڕزگاركردنی هاوڵاتیان نه‌بوو، به‌ڵكو ڕۆژی ڕزگاركردنی ئه‌ده‌بی سوریش بوو”.
ڕاسته له‌مڕۆدا و له دۆخی ئێستای سوریادا، چیتر لیستێك نه‌ماوه به ناوی ئه‌و كتێبانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یان قه‌ده‌غه بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌زگای “فیكر” بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، دوودڵه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی ڕه‌خنه له ئاینه‌كان ده‌گرن. ئه‌مه‌ش له سایه‌ی بوونی حكومه‌تێكی ئیسلامی كه له دیمه‌شق ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست. له سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته ئیسلامییه‌دا، وه‌شانخانه‌كان خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و كتێبانه ناده‌ن كه به جۆرێك له جۆره‌كان، ڕه‌خنه له ئاین و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ده‌گرن و نایانه‌وێت خۆیان دووچاری سه‌ریه‌شه‌ی تازه بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، هیچ جۆره ئاگادارییه‌ك و ڕێنماییه‌كی فه‌رمی له ئارادا نییه و حكومه‌ته ئیسلامییه‌كه، هێشتا له‌م باره‌یه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر. وه‌لێ ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌زموونی دوور و درێژیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی سورپا و ناوچه‌كه، هه‌ست ده‌كه‌ن بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كتێبانه، به دڵنیاییه‌وه تووشی بێنه‌وبه‌رده‌یه‌كی زۆریان ده‌كات و مه‌سه‌له‌كه ته‌نها په‌یوه‌سته به كاته‌وه، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی سانسۆری ئاینی بۆ كتێب، دێته مه‌یدانه‌كه و كتێبه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رع و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و ئه‌شێ و ناشێ پۆلێن ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌دهه‌م عه‌جمی، سه‌باره‌ت به حكومه‌ته‌كه‌ی پێشووی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێت: “ئه‌وان ڕۆشنبیرییان نه‌ده‌ویست، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان به ئێمه نه‌ده‌دا بیربكه‌ینه‌وه”، عه‌جمی له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا، له بازاڕی كتێبفرۆشی كه بازاڕێكی سه‌ركراوه بوو، كتێبی ده‌فرۆشت و له‌مڕۆدا ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ پردی ئازادی له دیمه‌شق. ئه‌م كتێبفرۆشه زۆرباش له بیریه‌تی ڕۆژێكیان ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێم، به خۆیان و شۆڤڵێكهوه هاتن بۆ بازاڕه‌كه و هه‌مو كۆشكی كتێبفرۆشییهكانیان تێكدا و بازاڕه‌كه‌یان وێران‌كرد. له ناونیشانی كتێبه‌كاندا، بوونی هه‌ر وشه‌یه‌ك له نموونه‌ی “شۆڕش”، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كتێبه‌كه‌دا بگرن و له بازاڕ كۆیبكه‌نه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن.
عه‌جمی باس له‌وه ده‌كات هه‌میشه بڕوای به‌وه بووه، ڕۆژێك دێت ئه‌سه‌د له سوریا نامێنێت و له‌ناوده‌چێت و ڕۆشنبیریی، جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تاكو ڕووناكی خۆی له نێو خه‌ڵكیدا بڵاوبكاته‌وه. ئه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ، زۆرێك له كتێبه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، به‌نهێنی فرۆشتووه. وه‌لێ هه‌نووكه ئه‌و كتێبه قه‌ده‌غه‌كراوانه، به ئاشكرا و به ڕۆژی ڕووناك ده‌فرۆشرێن. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له سایه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دا، زۆربه‌ی كتێبخانه‌كان و دوكانه‌كانی كتێبفرۆشی، له سه‌رتاسه‌ری سوریا، كران به په‌ڕاوگه‌ی ساده و بچوك بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی قوتابخانه. له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌شدا، له ئێستادا عه‌بدوڵڵا حه‌مدان كه له ته‌نیشت كۆشكه‌كه‌ی ئهعجهمییهوه، كتێبی ئاینی ده‌فرۆشێت، هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات، نیگه‌رانییه‌كه‌ی دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه دێت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریا ئه‌نجامیداوه.
دوای ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، هه‌ندێك له لایه‌نگرانی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی سوریا، هاتوون بۆ لای عه‌بدوڵڵا حه‌مدان و ڕه‌خنه‌یان له‌و كتێبانه گرتووه كه بۆ فرۆشتن دایناون و بریتیبوون له سیمبول و هێما و نه‌خشی مه‌سیحی و داوایان لێكردووه بیانسوتێنێت. له‌و كاته‌دا حه‌مدان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: “هه‌مان هه‌ڵه‌كانی ڕژێمی پێشوو دووباره مه‌كه‌نه‌وه”، هه‌رچه‌نده حه‌مدان به ناچاری و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و فشاری ئه‌واندا و به‌گوێره‌ی داواكارییه‌كانی ئه‌وان، ژماره‌یه‌ك كتێبی سووتاندووه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئێمه هه‌مومان، ئازادی و ڕۆشنبیریمان ده‌وێت، ئه‌ده‌بیات به مانای ئازادی دێت”.
هه‌ندێك ناوه‌ند و سه‌نته‌ری دیكه‌ی ڕۆشنبیریی و كه‌لتووری، گومان له جه‌وهه‌ری ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌كه‌ن كه له گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیریی سوریادا ڕوویداوه، ئه‌گه‌رچی چاودێرانی ده‌ره‌كی، به ئومێد و هیوایه‌كی زۆره‌وه، پێشوازیان له‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی سوریا كردووه. بۆ نموونه خاتوو ڕۆلا سلێمان كه له گه‌ڕه‌كی مه‌سیحییه‌كانی دیمه‌شق، خاوه‌نی گه‌له‌رییه‌كه بۆ نمایشكردنی كاری هونه‌ری ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی هه‌نووكه به چاو ده‌یبینین، شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی كۆپی په‌یستی ڕژێمی پێشوو”.
ئه‌م خانمه له درێژه‌ی وته‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت ئێمه له سایه‌ی ڕژێمی پێشوودا، خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌منی بووین، واته ده‌وڵه‌تێك له ڕێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگریی و پۆلیس و سوپاوه، كۆنترۆڵی وڵاته‌كه‌ی كردبوو. كه‌چی ئه‌مڕۆ، حكومه‌تی ڕاگوزه‌ر، پشت به ڕژێمێكی ئاینی ده‌به‌ستێت. ڕۆلا له‌م باره‌یه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه “له هیچ ڕژێمێكیاندا، ئازادی بوونی نییه”. هه‌روه‌ها ئه‌م خانمه ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه، واته ڕووداوه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی دێسه‌مبه‌ری ڕابردوو، ئاوا وه‌سف ده‌كات: یاخییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ڕزگاركردنی شام/ هیئة تحریر الشام، بروسكه ئاسا و له پێناو ڕووخاندنی به‌شار ئه‌سه‌د،به‌روه دیمه‌شق كه‌وتنه‌ڕێ و ده‌ڵێت: “كاتێك له دیمه‌شق نزیك بوونه‌وه، هه‌مو كاره هونه‌رییه‌كانم له گهلهرییهكهدا كۆكرده‌وه و له ماڵه‌كه‌ی خۆم شاردمنه‌وه”، دوای ئه‌وه ئازایه‌تی و بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بووه كاره هونه‌رییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ گه‌له‌رییه‌كه و نمایشیان بكاته‌وه، ته‌نها دوای تێپه‌ڕبوونی سێ هه‌فته به‌سه‌ر ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دا، ئه‌و كاره‌ی كردووه.
دواتر ژنێك كه پێده‌چێت سه‌ر به حكومه‌ته ڕاگوزه‌ره/ ئینتیقالییه نوێیه‌كه بێت، سه‌ردانی گهلهرییهكهی ڕۆلا-ی كردووه و ئه‌و په‌یكه‌ر و كاره هونه‌ریانه‌ی له‌وێدا نمایشكراون، به حه‌رام و لادان له ئاین وه‌سف ده‌كات. ڕۆلا باس له‌وه ده‌كات په‌یكه‌رسازی له سوریا، یه‌كێكه له هونه‌ره هه‌ره كۆنه‌كان و ده‌ڵێت: “من هه‌ست به ترس ده‌كه‌م، چونكه به راستی ئێمه نامانه‌وێت ڕژێمی كۆن دووباره له‌دایك ببێته‌وه”.
سه‌رچاوه
بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م نووسینه، سود له وتارێكی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعرب alarab.co.uk وه‌رگیراوه كه له 2-5-2025 له به‌شی كه‌لتورو بڵاوكراوه‌ته‌وه، وتاره‌كه ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو.