بۆدلیر؛ ئەو شاعیره به‌دبه‌خته‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسیی كوناوده‌ر كرد
هاشم ساڵح
له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ورامان وریا قانع
به پێچه‌وانه‌ی فیكتۆر هیگۆوه، ئه‌م داماوه به‌دبه‌خته “شارل بۆدلێر” له ژیانیدا، هیچ ناوبانگ و نه‌مرییه‌كی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی، ته‌نانه‌ت خاوه‌نی فلسێكیش نه‌بوو. به هه‌ژاری سه‌ری نایه‌وه، بگره تاڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ك كه‌سێكی نه‌ناسراو كۆچی دوایی كرد. ته‌نها دوای مردنی، ناوبانگی وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراو ته‌قییه‌وه. به‌م جۆره وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی نیتچه‌ی به‌سه‌ردا پراكتیز ده‌بێت:”خه‌ڵكانێك هه‌یه، دوای مردنیان له‌دایكده‌بن!”. ئاشكرایه نیتچه كاتێ ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه، بیری له حاڵه‌تی شه‌خسی خۆی كردووه‌ته‌وه. چونكه ئه‌ویش دروست وه‌ك بۆدلێر، ناو و ناوبانگه ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی، ته‌نها دوای مردنی ده‌ستی پێكرد.
بۆدلێر له سه‌ده‌ی نۆزدە، هه‌م له دایك بوو، هه‌م تێیدا ماڵئاوایی له ژیان كردووه: واته له‌و سه‌ده مه‌زنه‌دا هاتووه‌ته دونیاوه، كه گه‌وره شاعیرانی فه‌ره‌نسا، له نمونه‌ی فیكتۆر هیگۆ و لامارتین و ڕامبۆ و لۆته‌ریامۆن و مالارمێ و …هتد به‌خۆیه‌وه بینیوه. سه‌ده‌ی حه‌ڤده ئه‌و سه‌ده‌یه بوو، تێدا تازه‌گه‌ریی شیعری گه‌ڵاڵه بوو، به دیاریكراوی له‌سه‌ر ده‌ستی بۆدلێر. پاشان ڕامبۆ دێت و ئینجا ئه‌وانی دیكه‌ی به‌دوایدادێن.
ده‌كرێت بڵێین ئه‌م شاعیره فه‌ره‌نسییه به‌دبه‌خته، سه‌رسام بووه به شاعیرێكی به‌دبه‌ختی دیكه، كه له ڕووی مه‌زنی و ڕه‌شبینی و دێوانه‌ییه‌وه، هیچی له بۆدلێر كه‌متر نه‌بووه، مه‌به‌ستم “ئه‌دگار ئالان پۆ”یه. ئاشكرایه بۆدلیر به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی، ته‌رخانكرد بوو بۆ وه‌رگێڕانی شیعره‌كانی پۆ له ئینگلیزییه‌وه بۆ فه‌ره‌نسی و زۆر شانازیشی به‌و كاره‌یه‌وه كردووه. ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار بوو بۆدلێر، به كه‌سێك بگات له خۆی بچێت، كه‌سێك وه‌ك خۆی نه‌فره‌تلێكراو. بۆدلێر وه‌ك ئه‌دگار ئالان پۆ، سه‌ر به گروپی شاعیره به‌دبه‌خته‌كان یان شاعیره ترساوه‌كان یان شاعیره برینداره‌كان بوو، كه له ناوه‌وه بریندارن و برینه‌كه‌یان نه چاره‌سه‌ری هه‌یه و نه ساڕ‌ێژ ده‌بێت. ئیدی ئا له‌و چركه‌ساته‌وه ئه‌ده‌ب له دایكده‌بێت.
به‌ڵام لێگه‌ڕێن با ئه‌م پرسیاره بخه‌ینه‌ڕوو: شارل بۆدلێر كێیه؟
ئه‌م شاعیره ڕفتار سه‌یره، ساڵی 1821 له پاریس چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه و هه‌ر له پاریس و له ساڵی 1867، له ته‌مه‌نی چل و شه‌ش ساڵیدا، واته له هه‌ڕه‌تی گه‌نجییه‌تیدا، كۆچی دوایی كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سارته‌ر له ده‌ستپێكی كتێبه جوان و نایابه‌كه‌یدا كه تایبه‌ته به بۆدلێر ده‌ڵێت: “ئه‌و ژیانه نه‌ژیا كه شایه‌نی بوو”. به‌ڵام شاعیر گه‌وره كه‌ی ئه‌و ژیانه ژیاوه كه شایه‌نییه‌تی؟ ئایا موته‌نه‌بی ئه‌و ژیانه ژیا كه شایه‌نی بوو؟ موته‌نه‌بی له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیدا كوژرا، واته له لوتكه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی شیعری و بلیمهتییهكهیدا بوو. سوێند به خودا، تا ئه‌م چركه‌یه‌ش، نه‌مانتوانیوه پرسه‌ی بۆ بگێڕین. تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه به‌سه‌رهاته‌كه‌ی هه‌زم بكه‌ین. تا ئیستاش دڕكێكه له گهروماندایه و حه‌سره‌تێكه له دڵماندایه. ئه‌گه‌ر ده ساڵێكی دیكه بژیایه، واته تا ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی، ئاخۆ چه‌ند قه‌سیده‌ی نوێی دیكه‌ی بۆ ده‌نووسین. هه‌ر هه‌مو ئه‌مانه، تا هه‌تا هه‌تایه لێی بێیهش بووین.
شارل بۆدلێر له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا، باوكی له‌ده‌ست ده‌دا، پاشان دایكی شوو به پیاوێكی گرنگ ده‌كات كه ناوی جه‌نه‌ڕاڵ “ئۆبیك”ه، ئه‌م جه‌نه‌ڕاڵه دواتر ده‌بێت به سه‌فیر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا. بگره له سه‌روبه‌ندی شۆرشی ساڵی 1848، ده‌بێته سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ناوچه‌ی پاریس. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بۆدلێر بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانیدا، چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و داوا له شۆڕشگێڕه‌كان ده‌كات، بكه‌ونه دوای و به مه‌به‌ستی تیرۆركردنی جه‌نه‌ڕاڵ، به‌ره‌و باره‌گای سه‌ركردایه‌تی سوپا بكه‌ونه‌ڕێ. بۆدلیر هه‌ر نه‌شیزانیوه چه‌ك چۆن به‌كاردێت، به‌ڵام تا بڵێی ڕقی له‌و جهناڕاڵه بووه و به گڵاوی داناوه، چونكه دیكی لێ بردووه و منداڵی وێران كردووه. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ، نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی بۆرجوازییه‌ت بوو: واته ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ر. بۆدلێریش ڕقی له هه‌مو ئه‌وانه بوو.
بودلێر كه‌سێكی په‌راوێز، وێڵگرد، یاخی له ژیان و له بوون بوو، تا كۆتایش به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه. له په‌راوێزی ئه‌م په‌راوێزه ڕادیكاڵهدا، شیعر وه‌ك مه‌زنترین شت گه‌شه و نهشونمان ده‌كات. دواتر بۆدلێر كچیكی زنجی ده‌ناسێت و خۆشیده‌وێت، له بایه‌خدانی به‌و كچه، زیاده‌ڕۆیی ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك جۆرێك له سوكایه‌تی و شكاندنی كۆمه‌ڵگا و كۆی خێزانی بۆرجوازیه‌تی فه‌ره‌نسی ده‌كات. له شه‌قامه‌كاندا قۆڵی ده‌كرد به قۆڵی كچه زنجییهكهدا و شانازی پێوه‌ده‌كرد و به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دهیگرهته باوه‌ش. تا دوا سنور چیژی له‌وه وه‌رده‌گرت كه ئه‌وان توڕه ده‌كات. پاشان بی حساب پاره‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرد، به جدیی ئه‌و كچه‌ی خۆش‌ویست و له شیعره‌كانیدا به نه‌مری باسی لێوه ده‌كات، وه‌ك شیعری “به‌له‌كۆنه/ الشرفة”. دواتر هه‌ندێك له هاوڕێ شاعیره‌كانی دیكه ده‌ناسێت، وه‌ك “تیۆڤێڵ گۆتییه” كه دواتر ده‌بێت به هاوڕێ گه‌وره‌كه‌ی. تیۆڤێڵ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی بۆدلێر ده‌گێڕێته‌وه: ڕۆژیكیان بۆدلێر له ناكاو هات بۆ ماڵه‌كه‌م، هه‌ر كه دانیشت، په‌رداخێك ئاوی له‌سه‌ر مێزه‌كه بینی و پیی وتم: “ئه‌م ئاوه له‌به‌رچاوم دوورخه‌ره‌وه، تكایه، حه‌ز به بینینی دیمه‌نی په‌رداخی پڕ له ئاو ناكه‌م”. منیش یه‌كسه‌ر له مه‌به‌سته‌كه‌ی تێگه‌شتم، زانیم ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌نگ جیاوزی دیكه‌ی ده‌وێت، خواردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌نگ سوری تۆخ. ئا له‌و كات وساته‌دا، دوو شوشه له شه‌رابی كۆنم خسته به‌رده‌ست، تا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت. كه‌چی ده‌بینم پێم ده‌ڵێت: “حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ردوكیان پێكه‌وه تاقیبكه‌مه‌وه!”، هه‌ر واشیكرد. په‌رداخ له دوای په‌رداخی تێده‌كرد و جار جاره‌ش، به تیله‌ی چاو، سه‌یرێكی منی ده‌كرد، تا بزنێت ئاخۆ من بێزارم لێی یان نا. وه‌ڵێ من له جێی خۆم نهجووڵام و نقه‌م نه‌كرد، لێی گه‌ڕام ئه‌و په‌ڕی ئازادی خۆی وه‌ربگرێت. ئیدی له‌سه‌ر خواردنه‌وه به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ردوو شوشه‌كه‌ی خاڵی كرده‌وه. ئینجا هه‌ستا و پێی وتم: “سوپاس بۆ تۆ، پێكه‌وه كاتێكی خۆشمان به‌سه‌ر برد!” .
بۆدلێر ساڵی 1857، دیوانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی “گوڵه به‌ده‌كان” بڵاوده‌كاته‌وه. ده‌موده‌ست دادگاكانی پاریس، به تۆمه‌تی ده‌رچوون له یاسای گشتی و ئه‌خلاقی چاكه، تۆمه‌تباریان كرد. هه‌ندێك له شیعره‌كانی تۆمه‌تی بێ ئابڕویی و به‌دڕه‌وشتی-یان خرایه‌پاڵ. هه‌ندێك له شیعره‌كانی دیكه‌ی، به سوكایه‌تی كردن به ئاین و پیرۆزییه‌كان تۆمه‌تبار كران، به تایبه‌ت شیعری “نكۆڵی كردن له قه‌دیس پترۆس/ جحود القدیس بطرس”. دادگاكان له سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌م دیوانه “زیانبه‌خشه/ الشریر” په‌شیمان نه‌بوونه‌وه، ته‌نها له ساڵی 1949 نه‌بێت. واته دوای سه‌د ساڵ له به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی! دادگاكان ته‌نها ئه‌و كاته په‌شیمان بوونه‌وه كه دیوانه‌كه، ببووه شانازییه‌ك له شانازییه گه‌وره‌كانی شیعری فه‌ره‌نسی. وه‌لێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ڤۆڵتێر به‌ده‌ست قه‌رزێكی زۆره‌وه ده‌یناڵاند و خاوه‌ن قه‌رزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه به‌دوایه‌وه بوون و داوای قه‌رزه‌كانیان ده‌كرده‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو، ڕایكرد بۆ برۆكسێل، تاكو له‌وێ وانه‌كانی سه‌باره‌ت به شیعر بڵێته‌وه.
به‌ڵام له وتنه‌وه‌ی وانه‌كاندا شكستیهێنا، چونكه له لایه‌نی ده‌روونییه‌وه، تا بڵێی شه‌كه‌ت و ماندوو بوو، پڕبوو له خه‌م و ناڕه‌حه‌تی و خه‌یاڵات. ده‌وترێت ته‌مه‌نی كه‌مه‌كێك له‌سه‌رو چله‌وه بوو، كه‌چی وه‌ك پیرێكی به‌ساڵاچوو ده‌رده‌كه‌وت. ژیان بۆدلیری وێران كرد. ئا له‌م وێرانبوونه‌وه، شیعره بلیمه‌ته‌كان هاتوونه‌ته به‌رهه‌م. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت، جار جاره له‌كاتی وانه وتنهوهكاندا، خۆی له‌بیر ده‌كرد و جانتاكه‌ی ده‌كرده‌وه و سهندهویچهكهی ده‌رده‌هێنا و له‌به‌رده‌م سه‌رسوڕمان و واقوڕمانی ئاماده‌بواندا، ده‌ستی ده‌كرد به خواردنی. ڕه‌نگه جگه له‌وه‌ش، پێكێ یان دوو پێكیشی به‌سه‌ردا نۆشكردبێت! ئیدی ئا به‌م شێوه‌یه، وانه‌كان ده‌بوون به شانۆگه‌رییه‌كی شێتانه، ده‌بوون به جۆرێك له شانۆی مه‌عقول و نامه‌عقول.
زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی بۆدلێر
ئایا خوێنه‌ر ده‌زانێت، دیوانه‌كه‌ی له بواری ئه‌ده‌بدا، یه‌كێكه له باشترین كاڵا فه‌ره‌نسییه فرۆشراوه‌كان. تا ئێستا نزیكه‌ی سێ ملیۆن و نیو له چاپه ئاساییه‌كه‌ی فرۆشراوه. نزیكه‌ی دوو ملیۆنی له چاپه بچوكه‌كه‌ی وه‌ك كتێبی گیرفان، لێ فرۆشراوه. واته زیاد له پێنج ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه. ئه‌ی خوێنه‌ر ده‌زانێت نامه‌كه‌ی بۆدلێر بۆ خۆشه‌ویسته زنجییهكهی، له ساڵی 1984 به یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئێستا فرۆشراوه؟ یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره‌كان نامه‌كه‌ی كڕی كه حه‌زی له كۆكردنه‌وه‌ی میراتی كه‌سه مه‌زنه‌كانه بوو، نامه‌كه به ده‌ستوخه‌تی بۆدلێر نووسراوه. هه‌رچی ئهوپێشهكییهی بۆدلێر بۆ “گوڵه به‌ده‌كان”ی نووسیبوو كه له 11 لاپه‌ڕه زیاتر نییه، ساڵی 1992، به نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار به نرخی ئێستا فرۆشراوه. هه‌روه‌ها ئه‌م پێشه‌كییه‌ش به ده‌ستوخه‌تی بۆدلیر نووسراوه.
ئا به‌م شێوه‌یه ده‌بینین بۆدلێر، كه له ساڵانی كۆتایی ته‌مه‌نیدا، به‌ده‌ست برسییه‌تییه‌وه ده‌یناڵاند و سواڵی فلسێكی له خه‌ڵك ده‌كرد، هه‌نوكه تێكسته‌كانی به مه‌لاین دۆلار ده‌فرۆشرێن، بێ ئه‌وه‌ی خۆی هیچ سودێكی لێ بینێت. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌مدا هات، به‌سه‌ر ئه‌و بلیمه‌ته شێته‌ی دیكه‌شدا هات كه ناوی ڤینسێنت ڤان كوخ-ه، ئه‌ویش سكی له برسانا دهیقۆڕان، كه‌چی ئێستا تابلۆكانی به ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێن. هه‌ندێك له تابلۆكانی، به زیاد له په‌نجا یان شه‌ست ملیۆن دۆلار فرۆشراون. وه‌لێ ڤان كوخ له ته‌واوی ژیانیدا، ته‌نها یه‌ك تابلۆی به بیست دۆلار فرۆشتووه.
ئه‌و نوسخه‌یه‌ی دیوانی “گوڵه به‌ده‌كان” كه پێشكه‌شی وێنه‌كێش “دولاكروا” كرابوو، ساڵی 1985 به نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك فره‌نكی فه‌ره‌نسی فرۆشرا. واته به نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئێستا. هه‌ر هه‌مو ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو، به خه‌تی بۆدلێر، پیشكهشییهكی ساده‌ی له‌سه‌ر نووسرابوو، پێشكهشییهك له چه‌ند وشه‌یه‌كی ساده تێپه‌ڕ ناكات كه بۆ هاوڕێیه‌ك ده‌نووسرێت.
سه‌باره‌ت به بۆدلێر چی‌یان وتووه؟
ڕه‌خنه‌گرێكی خه‌مخۆر، ڕاسته‌وخۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیوانه‌كه‌ی بۆدلێر، قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی “ئه‌لفیگارۆ” كردووه و وتوویه‌تی: “سه‌روه‌ختێك ئه‌م كتێبه ده‌خوێنینه‌وه، گومان له سه‌لامه‌تی عه‌قڵی به‌ڕێز شارل بۆدلێر ده‌كه‌ین، ئایا ئه‌و كه‌سێكی شێته؟ ئایا عه‌قڵی خۆی له‌ده‌ستداوه؟ ئاخر ئه‌گه‌ر یه‌كێك عه‌قڵی سه‌لامه‌ت بێت، شیعری تا ئه‌م ئاسته بۆگه‌ن و خراپ و بێڕه‌وشت بڵاوده‌كاته‌وه؟”. ئایا ئه‌م ڕه‌خنه‌گره (بلیمه‌ته) ده‌یزانی ئه‌م شیعره (خراپانه)، له مێژوی شیعری فه‌ره‌نسیدا، ده‌بن به مه‌زنترین دیوان؟
هه‌رچی فیكتۆر هیگۆیه كه بیست ساڵ له بۆدلێر گه‌وره‌تر بوو، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین شاعیری فه‌ره‌نسی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، نامه‌یه‌ك بۆ بۆدلێر ده‌نووسێت و تێیدا ده‌ڵێت: “تۆمه‌تباركردنی تۆ له‌لایه‌ن دادگای پاریسه‌وه، مه‌دالیای شه‌ره‌فه له‌سه‌ر سنگت. گوڵه به‌ده‌كانت، وه‌ك هه‌ساره و ئه‌ستێره‌كان، به‌سه‌ر جیهاندا ده‌دره‌وشێنه‌وه. ئه‌ی شاعیر، كاتێك شیعره‌كانت ده‌نووسیت، چی ده‌كه‌یت؟ تۆ په‌لامار ده‌ده‌یت، به‌ره‌و پێشه‌وه په‌لامار ده‌ده‌یت/ انك تقتحم، تقتحم االی الامام. تۆ ڕوناكییه‌كی ماته‌مینی خه‌مبار، ده‌به‌خشیت به ئاسمانی هونه‌ر، تۆ له‌رزینێكی نوێ ده‌به‌خشیت به ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی”.
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، بۆدلێر ئه‌وه‌نده نه‌ژیا، تاكو ببینێت ناوی له ئاسمانی هونه‌ر و ناوبانگدا، ده‌بیته ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار. ئه‌وه‌نده نه‌ژیا تاكو قه‌باره‌ی ئه‌و كوناودهره/ خرق، ببینێت كه له میژوی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسیدا ئه‌نجامیداوه. ئه‌وه‌نده نه‌ژیا تاكو قه‌باره‌ی ئه‌و شۆڕشه شیعرییه ببینێت كه له میانه‌ی شیعره بلیمهتهكانییهوه، ده‌ستی پێكردبوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده نه‌ژیا تاكو گوێی له ڕامبۆ بیت، كه ئه‌م وشه نه‌مرانه‌ی له‌باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و پاشای دره‌وشاوه‌ی شیعره، ئه‌و لوتكه‌ی شیعره.
سه‌رچاوه
االشرق الاوسط، یه‌ك شه‌ممه، 30 مایس، 2021