دیوێكی تری جه‌واهیری
نووسینی: ئه‌حمه‌د سه‌یید عه‌لی به‌رزنجی
ڕانانی: هه‌ورامان وریا قانع
ئه‌م كتێبه كه یه‌كێكه له كتێبه باشه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م و له ماوه‌ی پیشوودا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌وڵێكه بۆ پشاندانی ئه‌و لایه‌نه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب “جه‌واهیری” كه لای خوێنه‌ر، چ خوێنه‌ری كورد یان عه‌ره‌ب، وه‌ك پێویست ئاگاداری نین و شاراوه و نادیاره. به مانایه‌كی دیكه، وه‌ك نووسه‌ری كتێبه‌كه له لاپه‌ڕه یانزه‌دا ده‌ڵێت: “ئه‌م باسه‌ی منیش هه‌رگیز لێكۆڵینه‌وه نییه له شاعیریه‌تی جه‌واهیری یان چوونه‌ناو قوڵایی شیعره‌كانییه‌وه”. دیاره نووسه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه‌ی ئه‌م شاعیره ده‌ربخات كه كه‌متر تیشكی خراونه‌ته‌سه‌ر و كه‌متر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ڕۆژنامه‌كاندا، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه. ئه‌ویش بریتییه له‌و لایه‌نه‌ی كه جه‌واهیری به شیعر، ستایش و پیاهه‌ڵدانی بۆ زۆرێك له مه‌لیك و سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژگاری خۆی، كردووه.
ئه‌م بابه‌ته‌ی كتێبه‌كه ده‌یه‌وێت بیخاته‌ڕوو، په‌لكێشمان ده‌كات بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا شیعریان چامه، به‌ده‌ر له ژیانی شاعیر بخوێنرێته‌وه و وه‌ك ژانرێكی سه‌ربه‌خۆ و دوور له زینده‌گی شاعیر و هه‌ڵوێسته‌كانی، ته‌ماشای بكرێت؟ ئاخۆ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌زمونی شاعرێك- به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و شاعیره، بووبێته ناوێكی گه‌وره و ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی كایه‌ی ئه‌ده‌ب- هێنده به‌سه ته‌ماشای ستاتیكا و وێنه شیعرییه‌كانی بكرێت، له گه‌مه زمانه‌وانییه‌كانی نێو شیعره‌كان بڕوانرێت و سه‌یری ئه‌و یاریكردنه به وشه و ده‌سته‌واژه‌كان بكرێت كه له نێو تێكسته‌كاندا ئاماده‌ییان هه‌یه، یان نه‌خێر، به‌شێك له ئه‌زمونی شاعیر ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی تێكسته‌كانی و بریتییه له ژیانی شه‌خسی و تایبه‌تی شاعیر و هه‌ڵوێسته‌كانی؟ نه‌خێر ناكرێت ده‌قه شیعرییه‌كان، به‌ده‌ر له هه‌ڵوێسته‌كانی شاعیر ته‌ماشا بكرێن و هه‌ڵسه‌نگێندرێن؟ شیعر و شاعیر، ته‌واوكه‌ری یه‌كدین و هه‌ردووكیان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان به‌سه‌ریه‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌میان له هه‌ناوی ئه‌وی دیكه‌یاندا ده‌خه‌مڵێت و دێته‌ده‌رێ و شاعریش به‌هۆی شیعره‌كانییه‌وه ناو و ناوبانگ ده‌رده‌كات و پێگه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی به‌رز وه‌رده‌گرێت. هه‌ردووكیان دوانه‌یه‌كن كه به یه‌ك سك له‌دایكبوون و هاتوونه‌ته دونیاوه، بۆیه ناكرێت به جیا و دوور له‌یه‌ك، خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئهنجامبدرت. چه‌ند تیشك بخرێته سه‌ر شیعره‌كان، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش پێویسته تیشك بخرێته سه‌ر ژیانه تایبه‌ته‌كه‌ی شاعیر.
بێگومان ئه‌م دوو جۆره تێڕوانییه بۆ شیعر و شاعیر، واته تێڕوانینی ئه‌وه‌ی شیعر كه نووسراو بڵاوكرایه‌وه، ئیدی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و حه‌قی به‌سه‌ر ژیانی شاعیره‌كه‌یه‌وه نییه. لێ تێڕوانینی دووه‌م، تا ئاستێكی زۆر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مه، شیعر ڕاسته‌وخۆ ده‌به‌ستێته‌وه به ژیانی شاعیر و هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه و وه‌ك به‌شێكی ئۆرگانی و زیندوو له ژیانی شاعیر مامه‌ڵه‌ی ده‌كات. له یه‌كه‌میاندا شیعر بۆ خۆی قسه ده‌كات و هێزی مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی، له وشه و په‌ره‌گراف و وێنه و بیرۆكه و تێكشكاندنه زمانه‌وانییه‌كان و به‌خشینی مانای تازه به وشه‌كان، خۆیده‌بینێته‌وه. شیعر كه بڵاوكرایه‌وه، كه كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی، پێویست ناكات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیانی خاوه‌نه‌كه‌ی و بیبه‌ستینه‌وه به ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی شاعیره‌كه‌یه‌وه. بۆچی؟ چونكه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێكسته‌كه و پێكهاته شیعرییه‌كانی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش، كارمان به‌سه‌ر زینده‌گی دانه‌ره‌كه‌یه‌وه نییه، چونكه ڕۆژێك دێت دانه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی ده‌كات و شیعره‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر شیعر به ژیانی شاعیره‌كه‌یه‌وه ببه‌ستینه‌وه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ مردن و ماڵئاوایی شاعیره‌كه، شیعره‌كه‌ش ده‌مرێت و ماڵئاوایی ده‌كات. هه‌ر له‌م تێڕوانین و دیدگایه‌وه بوو، چه‌مكی مه‌رگی شاعیر هاته‌ئاراوه. به‌و مانایه‌ی كه شیعر له بن ده‌ستی شاعیر هاته‌ده‌ره‌وه و كه‌وته دوتوێی گۆڤار و كتێبه‌كان، بۆ قسه له‌سه‌ر كردن و شهنوكهوكردنی، چیتر پێویستیمان به شاعیره‌كه‌ی نابێت.
به‌ڵام له دووه‌میاندا، هه‌مو ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه، پولێكی قه‌ڵب ناهێنێت و شیعر زۆر به تووندی به ژیانی شاعیره‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. نابێت شاعیر له ژیانی ڕۆژانه‌یدا، شاعیری ده‌رباره و لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام له‌ولاوه باس له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات. له پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ژی و له سێبه‌ری ئه‌ودا شاهانه ڕه‌فتار ده‌كات، كه‌چی شیعره‌كانی باس له ئازاری هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان ده‌كات. له ژیانیدا هه‌مو سنوره‌كانی په‌یوه‌ندیی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی، تێكده‌شكێنێت و ڕێز بۆ هیچیان دانانێت، له‌ولاشه‌وه قسه له‌سه‌ر گرنگی خێزان و هاوڕێیه‌تی و عشق ده‌كت. ئه‌مه جۆرێكه له دوو فاقی و ناڕاستگۆیی كه نابێت شاعیر لێی نزیكبێته‌وه. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌م مشتومڕه به‌رده‌وامه و هه‌ردوولا، لایه‌نگر و هه‌واداری خۆیان هه‌یه.
هه‌نووكه با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای بابه‌تی كتێبه‌كه و جه‌واهیری و بزانین ستایشی كێ و كێی كردووه؟ له ڕاستیدا كه‌م نین ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كه جه‌واهیری، له رۆژگاری خۆیدا، به شیعر مه‌دح و سه‌نایه‌كی زۆری كردوون، له‌وانه ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك ناوی زۆر ڕیزبكهین: مه‌لیك حسێن، مه‌لیك حه‌سه‌نی دووه‌م، سه‌رۆكی پێشوی عێراق ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، وه‌یزری مه‌عاریفی عێراق و نوری سه‌عید سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م و مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م، سه‌رۆكی میسر حوسنی موباره‌ك و سه‌رۆكی سوریا حافز ئه‌سه‌د كه په‌یوه‌ندییه‌كی خێزانی پته‌وی له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه. ته‌نانه‌ت جه‌واهیری به شیعر ستایشی باسل ئه‌سه‌د-یش كردووه و دواتر ئه‌و شیعره‌ی له‌لایه‌ن خانمه گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب “مه‌یاده ئه‌لحه‌ناوی” ده‌كرێت به گۆرانی و ئه‌مه سه‌ر دێڕهكهیهتی: باسل الخیل و الفرسان. جگه له‌وانه جه‌واهیری شیعرێكی له ستایشی ستالین دا نووسیوه.
بێگومان زۆرجار ستایش و پیاهه‌ڵدان به سه‌رۆك و پاشا و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تدا، له خۆشه‌ویستی و سه‌رسامبوون و ئیعجابه‌وه نییه، هێنده‌ی له خۆبردنه پێشه‌وه و ده‌ستكه‌وتی مادییه‌وه‌یه تا خۆشه‌ویستی. به مانایه‌كی دی، مه‌دح و پیاهه‌ڵدانی شاعیر بۆ ده‌سه‌ڵاتداران، له‌پێناو مه‌به‌ست و ئامانجێكی دیاریكراودایه، وه‌ك وه‌رگرتنی پله و پۆست و بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه‌كی قه‌به و دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و شتی له‌م بابه‌ته. نه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیره‌كه به دڵ و به ڕۆح ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی خۆش‌بووێت و له خۆشه‌ویستییه‌وه مه‌دحی بكات و شیعر به شان و باڵیدا هه‌ڵدات. ئه‌م حاڵه‌ته بۆ جه‌واهیری شاعیرش ڕاسته، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی جه‌واهیری له به‌شێك له‌و شیعرانه‌ی په‌شیمان بووه‌ته‌وه كه له مه‌دحی ده‌سه‌ڵاتداراندا وتوویه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌و شیعرانه‌ی نه‌خستووه‌ته ناو دیوانه‌كه‌یه‌وه. به تایبه‌ت سێ له‌و شیعرانه‌ی كه تێیدا ستایشێكی زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كاته‌ی كردووه، ئه‌و سێ شیعره‌ش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌میان ئه‌و شیعره‌یه كه تێیدا مه‌دحی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م ده‌كات، كاتێك ده‌بێت به پاشای عێراق. دووه‌میان ئه‌و شیعره‌یه كه تێیدا مه‌دحێكی بێ سنوری فه‌خامه‌تی نوری سه‌عدی ده‌كات و ئه‌مه ناونیشانی شیعرهكهیهتی: (یوم التتویج). سێیه‌میان ئه‌و شیعره‌یه كه باس له گه‌وره‌یی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌كات و به شان و باڵیدا هه‌ڵده‌دات. بگره هه‌ر كاتێك باسی ئه‌و شیعرانه‌یان له‌گه‌ڵدا بكردایه، هه‌م بێتاقه‌ت ده‌بوو هه‌م زۆری پێ‌ناخۆش ده‌بوو، نه‌یده‌ویست هیچ كه‌سێك باسی ئه‌و شیعرانه‌ی لا بكات. واته په‌شیمان بووه له‌وه‌ی ئه‌و جۆره شیعرانه‌ی نووسیوه.
ئه‌وه‌تا له لاپه‌ڕه 29 ئه‌م كتێبه‌دا هاتووه: (… ئه‌م شیعره كه جه‌واهیری به‌سه‌ر مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌مدا هه‌ڵیداوه، له گشت دیوانه‌كانیدا ده‌ری هاوردووه، له یاداشته‌كانیدا ئه‌وه‌ی نه‌شاردووه‌ته‌وه كه چاره‌ی ئه‌و مه‌لیكه‌ی نه‌ویستووه و پێی نامورتاح بووه. بۆیه ئه‌م شیعره هه‌ڵه و زه‌له و له پیلكهدهرچوونێك بووه). به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و شیعرانه كه نووسران و بڵاوكرانه‌وه، كه خرانه سه‌ر ڕووبه‌ری ڕۆژنامه‌كان یان له ئێزگه و بۆنه و كۆڕ و ئاهه‌نگه‌كاندا و له‌به‌رده‌م مایكرۆفۆنه‌كاندا خوێنرانه‌وه، چیتر ناسڕێنه‌وه و ده‌بن به به‌شێك له میراتی شاعیره‌كه. ده‌بن به پارچه‌یه‌ك له دیوان و نووسینه‌كانی. ئه‌گه‌رچی له‌ناو دیوانهكانیشیدا ده‌رهێنرابن. وه‌لێ ڕاستییه‌ك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، بێگومان ده‌كرێت و ئاساییه دواتر شاعیر، له‌و شیعرانه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه و ددان به‌وه‌دابنێت كه كارێكی باشی نه‌كردووه.
جه‌واهیری كه له یه‌ك مانگدا هه‌م له دایك بووه و هه‌م له هه‌مان مانگدا كۆچی دوایی ده‌كات، واته ئه‌و له 26 ته‌موزی ساڵی 1899 له نه‌جه‌ف له‌دایكبووه، له 27 ته‌موزی ساڵی 1997 له دیمه‌شق كۆچی دوایی ده‌كات. له‌م ته‌مه‌نه درێژه‌یدا كه نزیكه له سه‌ده‌یه‌ك، زیاد له حه‌فتا ساڵی ته‌مه‌نی، سه‌رقاڵی نووسینی شیعر بووه. له‌م باره‌یه‌وه جیهاد فازل له نووسینێكیدا ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی دیوانی جه‌واهیری بخوێنێته‌وه، كه به‌رهه‌می حه‌فتا ساڵی ته‌مه‌نه درێژه‌كه‌یه‌تی، بڕێكی زۆر له شیعری مه‌دح ده‌بینێت. ئه‌وانه‌شی كه مه‌دحی كردوون، به‌سه‌ر سه‌رده‌م و ئاراسته و چه‌ندین وڵات‌دا دابه‌شبوون. ئه‌و مه‌دحی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌می كردووه، پاشان هه‌جوی هه‌مان مه‌لیكی كردووه. دواتر له زیاد له شیعرێكدا مه‌دحی نوری سه‌عیدی كردووه. مه‌دحی عه‌بدولكه‌ریم قاسم-ی كردووه له‌و كاته‌ی حوكمداری عێراق بووه. هه‌روه‌ها مه‌دحی ستالین و حافز ئه‌سه‌د و پاشای مه‌غریب حه‌سه‌نی دووه‌م و سوڵتان عه‌ویس-ی ئیماراتی كردووه كه خه‌ڵاتێكی به بڕی سه‌د هه‌زار دۆلار پێبه‌خشیوه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه. به‌ڵام جه‌واهیری وه‌ك چۆن مه‌دحی كردووه، دواتر له‌و مهدحكردنانهی زۆر په‌شیمانبووه‌ته‌وه(…) هه‌ر كه‌سێك شیعری یوم التتویج-ی بیربخستایهتهوه، زۆر توڕه ده‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه هاوڕێكانی خۆیان له‌م مه‌سه‌له‌یه دوور ده‌خسته‌وه و باسیان نه‌ده‌كرد. به‌ڵام نه‌یاره‌كانی، پێدگرییان ده‌كرد له‌سه‌ر باسكردنی و بیرخستنه‌وه‌ی. ته‌نانه‌ت یه‌كێك له نه‌یاره‌كانی، كاتێك كتێبێكی بڵاوده‌كرده‌وه، ده‌ستپێكی كتێبه‌كه‌ی، بریتی بوو له نموونه‌ی ده‌ستنووسی جه‌واهیری كه به خه‌تی خۆی، شیعره‌كه‌ی پێشكه‌ش به مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ كردبوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند دێڕێك له شیعره‌كه. بگره له ناوه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، كۆی ئه‌و شیعره‌ی جه‌واهیری بۆ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی نووسی بوو، بڵاوكردووه‌ته‌وه. به‌مه‌ش ویستوویه‌تی جه‌واهیری شه‌رمه‌زار بكات. به‌م جۆره ئه‌م خراپه‌یه‌ی نه‌یاره‌كانی جه‌واهیری، دژ به جه‌واهیری ئهنجامیدانداوه، بووه‌ته باشه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕان به دوای شیعره‌كانیدا. چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یاره كردوویه‌تی، بووه‌ته تاقه سه‌رچاوه بۆ گه‌یشتن به‌و شیعره‌ی كه شاعیره‌كه‌ی لێی په‌شیمان بووه‌ته‌وه و له دیوانه‌كه‌یدا نییه”.
دواجار كتێبی دیوێكی تری جه‌واهیری، ئه‌گه‌رچی كتێبێكی قه‌باره بچووكه و ته‌نها 89 لاپه‌ڕه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه و خوێندنه‌وه‌ی كاتێكی زۆری ناوێت و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌خوێنرێته‌وه. خوێنه‌ر له‌و ماوه كه‌مه‌دا كۆمه‌ڵێ زانیاری گرنگی له‌سه‌ر ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه‌ی عه‌ره‌ب، ده‌ستده‌كه‌وێت كه ڕه‌نگه به ئاسانی له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه ده‌ستی نه‌كه‌وێت. جگه له‌وه كتێبه‌كه تا بڵێی هه‌رزانه و نرخی ته‌نها دوو هه‌زار دیناره.
بۆ نووسینی ئه‌م ڕانانه، سودم له نووسینێكی جیهاد فازل وه‌رگرتووه كه له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه “الرایة” و له به‌رواری 27 شوباتی 2016 بڵاویكردووه‌ته‌وه: www.raya.com