ئایینی مه‌سیحی چۆن كۆتایی به جه‌نگه ناوخۆییه‌كانی خۆی هێنا؟
ئایینی مه‌سیحی چۆن كۆتایی به جه‌نگه ناوخۆییه‌كانی خۆی هێنا؟
هاشم ساڵح
له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ورامان وریا قانع
سه‌ره‌تا، با مێژووی پاپاویه‌ت، له سه‌ده‌ی نۆزه‌ده‌وه بۆ سه‌ده‌ی بیست بخه‌ینه ڕوو. ئه‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه تێیدا كڵێسای كاسۆلیكی پاپاویه‌ت، له ترۆپك و گه‌رمه‌ی ململانێدا بوو له‌گه‌ڵ خودی خۆی. ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوێكی دڵخۆشكه‌ر له‌و ململانێیه‌وه له دایك ببێت: واته ڕووداوی ئاشتبوونه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحی له‌گه‌ڵ مۆدێرنه، ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك دوای شه‌ڕ و ململانێیه‌كی توولانیی دوورودرێژ. به‌م شێوه‌یه كڵێسای ئایینی مه‌سیحی، له قۆناغی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕه‌های مۆدێرنه له ساڵی ١٨٦٤وه گواستیه‌وه بۆ قۆناغی ڕازیبوون به ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مۆدێرنه له ساڵی ١٩٦٥. لێره‌وه ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا شتگه‌لێكی زۆر ڕوویان دا و وه‌ك په‌نده فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌ڵێت: “ئاو به ژێر پرده‌كاندا ده‌ڕۆشت/جرت المياه من تحت الجسور”.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه، با كه‌مه‌كێك بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه. ساڵی ١٨٦٤، پاپا پیۆسی نۆیه‌م نامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا ورد و درشتی سه‌ده‌كانی مۆدێرنه ئیدانه ده‌كات، له‌وانه گوایه ئیدانه‌ی هه‌ڵه‌كانی وه‌ك عه‌قڵانیه‌ت، لیبراڵیه‌ت، سۆشیالیزم، ئازادیی وێژدان و باوه‌ڕ، ئازادیی دینداری یان بێدینی: واته ئازادیی پابه‌ندبوون به سرووت و ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئایینی مه‌سیحی یان ئازادیی ڕه‌های پابه‌ندنه‌بوون به سرووت و ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئایینی مه‌سیحی ده‌كات.
زۆر به كورتی، ئه‌م پاپا فێنده‌مێنیتاڵیسته توندڕه‌وه كۆی شارستانییه‌تی مۆدێرنه ئیدانه ده‌كات و پێیوایه شارستانییەتی مۆدێرنه كوفرێكی ڕوون و ئاشكرایه و له دوای ئه‌وه‌وه هیچ كوفرێكی دیكه نییه. له‌مڕۆدا سه‌ركرده و ڕابه‌رانی فێنده‌مێنیتاڵیزمی ئیسلامی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌و شۆڕشه پێچه‌وانانه‌ی حاڵی حازر له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕوو ده‌دن چی ده‌كه‌ن؟ مه‌به‌ستم شۆڕشه كۆنه‌په‌رسته تاریكبینه‌كانه و ئه‌وه‌ی لێبه‌رهه‌م هات كه پێیده‌وترێت به‌هاری عه‌ره‌بی؟ به‌ڵام هه‌نووكه ڤاتیكان وازی له هه‌مو ئه‌و فه‌توایانه هێناوه كه ته‌كفیری مۆدێرنه‌ی ده‌كرد، ڤاتیكان گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه و پێش كه‌وتووه و خۆی نوێ كردووه‌ته‌وه.
با بڕۆینه نێو ورده‌كاریی زیاتره‌وه، پێویسته ئاگاداری ئه‌وه بین و بزانین، ناوه‌رۆكی فه‌توا لاهوتییه (تیۆلۆژییه) گه‌وره‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له ئه‌وروپا، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو: “یه‌زدان له ده‌ره‌وه‌ی كڵێسای كاسۆلیكیی پاپاویه‌تی ڕۆمانی پیرۆز، له دونیای ئاخیره‌ت فریای هیچ كه‌سێكی دیكه ناكه‌وێت”، ئه‌مه مانای وابوو، ئه‌وان جگه له ئایینی مه‌سیحی، سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی دیكه‌یان به كافر داده‌نا. بگره ته‌نانه‌ت له ناو خودی ئایینی مه‌سیحیدا، جگه له مه‌زهه‌بی كاسۆلیكیی پاپاویه‌تی ڤاتیكان، كه نوێنه‌ری زۆرینه بوو، هه‌موو مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌یان به كافر داده‌نا. ئا له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، مه‌زهه‌بی كاسۆلیكیی پاپاویه‌ت له ئایینی مه‌سیحیدا، خۆی به تاقه فیرقه‌ی فریادڕه‌س حساب ده‌كرد، هه‌ر بۆیه جگه له خۆیان، هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌یان به كافر داده‌نا. ئه‌م به‌كافركردنه، به پله‌ی یه‌كه‌م، ئاڕاسته‌ی مه‌زهه‌بی پرۆتستانت كرابوو.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌و كاته‌ی له نێوان ساڵانی ١٩٦٢-١٩٦٥، ئه‌نجومه‌نی به‌ناوبانگی كڵێسای ڕۆشنگه‌ری به ناوی ڤاتیكانی دووه‌م كۆ بووه‌وه. ئه‌مه ئه‌نجومه‌نێكی لاهووتیی گه‌وره بوو كه مه‌سیحییه‌ت و مۆدێرنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاشت كرده‌وه و له ناوه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحیی كاسۆلیك، شۆڕشێكی تیۆلۆژیای ڕاسته‌قینه‌ی به‌رپا كرد.
له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه گرنگترین ڕووداوی مێژووییه كه له سه‌رتاپای سه‌ده‌ی بیستدا ڕووی داوه. ڤاتیكان له‌و كاته‌دا دانی به مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌ی ئایینی مه‌سیحیدا نا و دوای چه‌ندین سه‌ده له ته‌كفیركردن و بێڕێزی و سووكایه‌تی، له‌گه‌ڵیان ئاشت بووه‌وه. به‌وه‌ش سنوورێكی بۆ جه‌نگه تائیفی و مه‌زهه‌بییه‌كانی ئایینی مه‌سیحی له ئه‌وروپا دانا. هه‌روه‌ها سنووری بۆ وته‌ی: تاقه فیرقه‌ی فریادڕه‌س له نێو ئایینی مه‌سیحی دانا. هه‌موو مه‌زهه‌به‌كانی دیكه فیرقه‌ی فریادڕه‌سن، به‌و مه‌رجه‌ی كاری باشه بكه‌ن و نیه‌تیان ساف و پاك بێت. ئایین فره‌ڕووه/ا‌لدین حمال أوجه و ته‌فسیره‌كانی جۆراوجۆر و جیاوازن، هه‌ر بۆیه چه‌ندین ڕێگە هه‌یه ده‌تگه‌یه‌نن به خودا، نه‌ك ته‌نها ڕێگەیه‌ك. له كۆتاییدا ئایین بۆ خودا و نیشتمان بۆ هه‌مووان. بگره هه‌موو كه‌سه باشه‌كان كه كاری چاكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سه‌ر به فیرقه‌ی فریادڕه‌سن، ئیدی ئایین و مه‌زهه‌بیان هه‌رچییه‌ك بێت گرنگ نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئایینه‌كان و مه‌زهه‌به‌كانیش بن.
جیاوازیی نێوان عه‌قڵیه‌تی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و عه‌قڵیه‌تی سه‌ده‌كانی مۆدێرنه ئا لێره‌دایه. دابڕانی مۆدێرنه یان گواستنه‌وه‌ی مۆدێرنه ئا لێره‌دایه كه بۆ ئێمه‌ی عه‌ره‌ب و موسڵمان، تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش، بووه‌ته كارێكی نه‌كرده و قورس. بگره كۆمه‌ڵگەی ڤاتیكانی دووه‌م له‌وه‌ش زیاتر ڕۆشت و جگه له ئایینی مه‌سیحی، دانی نا به ڕه‌وایه‌تیی ئایینه‌كانی دیكه، له پێش هه‌موویانه‌وه ئایینی ئیسلام، نه‌یاره مێژوییه‌كه‌ی ئایینی مه‌سیحی. ئه‌مه ڕووداوێكی مه‌زن و پایه‌دار بوو. لێدوانی كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی ڤاتیكانی دووه‌م شتێكی ئاوا ده‌ڵێت: ئێمه ڕێز له موسڵمانان ده‌گرین و ڕێز له باوه‌ڕیان به خودا و ڕۆژی كۆتایی ده‌گرین، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵیاندا لاپه‌ڕه كۆن و ڕه‌ش و ئازاربه‌خشه‌كه‌ی ڕابوردوو به ته‌واوی دابخه‌ین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه بكه‌ینه‌وه… هتد.
كێ بڕوا به‌وه ده‌كات؟ ئه‌مه مانای وایه ته‌نانه‌ت جێگیرترین سه‌وابته‌كانی تیۆلۆژیا، كه له هه‌موو سه‌وابته‌كانی دیكه زیاتر باو و ڕه‌گداكوتاوه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ده‌كرێت گه‌شه‌ی پێبدرێت یان گۆڕانكاریی به سه‌ردا بێت. ته‌نانه‌ت ده‌كرێت فه‌تواكانی ته‌كفیركردن تێپه‌ڕێنرێت. به‌ڵام زۆر به داخه‌وه، ئه‌وه له جیهانی پێشكه‌وتوودا ڕوو ده‌دات، نه‌ك لای ئێمه. پاشان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕۆشنگه‌ر و ڕزگاریخوازه‌ی مه‌سیحی -واته ڤاتیكانی دووه‌م- دانی نا به ئایینی یه‌هودی و بودایی و هیندۆسی. له‌وه‌ش زیاتر نووسینگه‌یه‌كی بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ “نائیمانداره‌كان” یان كه‌سانی غه‌یره ئایینی كرده‌وه، كه حاڵی حازر زۆرینه‌ی دانیشتووانی خۆرئاوا پێك ده‌هێنن. ئه‌و زۆرینه‌یه باوه‌ڕیان به سرووت و ڕێوڕه‌سمه نه‌ریتییه‌كان نییه. به‌ڵام بۆ نموونه، باوه‌ڕیان به به‌هاكانی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنگه‌ریی عه‌لمانیی مۆدرێن هه‌یه كه كانت دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی بوو. كه‌واته ئیمانێكی فراوان هه‌یه هه‌موو گه‌ردوون له خۆ ده‌گرێت، ئیمانێك ته‌نها له یه‌ك ئایینی دیاریكراو یان مه‌زهه‌بێكی تایبه‌تدا قه‌تیس نابێت. ئه‌وه “ئیمانێكی بێسنووره” ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینه گونجاو بێت.
بۆ نموونه ئیمانی ئیبن عه‌ره‌بی له‌و جۆره بوو، ئه‌و باوه‌ڕی به ئیسلام هه‌بوو، پێیوابوو باشترین ئایینه، به‌ڵام دڵی یان عه‌قڵی، جێگەی ئایینه‌كانی دیكه‌ی تیا ده‌بووه‌وه و ته‌كفیری نه‌ده‌كردن یان ڕقی لێیان نه‌ده‌بووه‌وه، بگره به پێچه‌وانه‌وه. ئیبن عه‌ره‌بی له هه‌موو ئایینه‌كان كاكڵه‌كه‌ی وه‌رده‌گرت یان به‌ها ڕۆحی و ئه‌خلاقییه باڵاكانی وه‌رده‌گرت. ئایین به‌و مانایه، یه‌ك ئایینه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی. لای ئایینه گه‌وره‌كان، ناوه‌رۆكێكی ئه‌خلاقیی هاوبه‌ش هه‌یه: كه‌س مه‌كوژه، دزی مه‌كه، دۆر مه‌كه… هتد.
ئێمه ئێستا له جیهانی عه‌ره‌بیدا، زۆر پێویستمان به‌و دیدگا فراوانه‌یه بۆ ئایین و ئایینداری. ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی له‌و داخرانه ده‌مارگیرییه‌مان ڕزگارمان ببێت كه شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانی دیكه به كافر داده‌نێن. له‌م باره‌یه‌وه، پێویسته به ته‌واوی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌وره له‌و سه‌نته‌ره بكه‌ین كه له ئه‌بو زه‌بی بۆ سێ ئایینه ئیبراهیمییه‌كه دامه‌زراوه. ئه‌مه ڕووداوێكه پێشتر له جیهانی عه‌ره‌بیدا وێنه‌ی نه‌بووه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌نجومه‌نی ڤاتیكانی دووه‌م بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئایینی مه‌سیحیدا، دانی نا به ئازادیی ویژدان و ئازادیی باوه‌ڕ. به‌و مانایه‌ی تۆ ده‌توانیت كه‌سێكی ئیماندار یان بێئیمان بیت، ده‌توانیت سرووت و ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئایینی مه‌سیحی جێبه‌جێ بكه‌یت یان نه‌یكه‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن كه‌رامه‌ت و ماف ده‌مێنیته‌وه. ئه‌مه له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆز ته‌واو گونجاوه و ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با ئیماندار بێت و ئه‌وه‌شی نایه‌وێت با ئیماندار نه‌بێت. هه‌روه‌ها له قورئانی پیرۆزدا هاتووه: ئایا تۆ كه‌سێك ناچار ده‌كه‌ین ئیماندار بێت؟ ئه‌ی ئه‌وه نییه له قورئانی پیرۆزدا ده‌ڵێت: له ئاییندا هیچ ڕق و زۆره‌ملێیه‌ك نییه.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ڕه‌وت و ئاقاره فێنده‌مێنیتاڵیزمه‌ی هه‌نووكه لای ئێمه به‌ربڵاون، كار له سه‌ر بنه‌مای ڕق و زۆره‌ملێ له ئایین ده‌كه‌ن! كه‌واته ئێمه ده‌كه‌وینه كوێی كرانه‌وه ئایینییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كڵێسای ڤاتیكانی دووه‌م؟ هه‌ی هوووو، هه‌ی هوووو! ئه‌وه ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌یه كه پێیده‌وترێت لێبورده‌یی یان ئازادیی ئایینی. باشه بۆچی ساڵی ١٩٦٥، كاهین و قه‌شه‌كانی مه‌سیحی و فه‌یله‌سووفه‌كانیان هه‌موو ئه‌م شۆڕشه لاهووتییه‌یان ئه‌نجام دا؟ واته پێش شه‌ست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر؟ چونكه دواجار بۆیان ده‌ركه‌وت ڕێگەی ڕه‌تكردنه‌وه و دژایه‌تیكردنی مۆدێرنه، ڕێگەیه‌كی داخراوه. ئه‌وان دركیان به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته كۆنه‌كه‌یان دژ به مۆدێرنه‌ی ڕۆشنگه‌ری به‌رده‌وام بن، ئه‌وا مۆدێرنه ئه‌وان په‌راوێز ده‌خات و له‌گه‌ڵیدا كۆی ئایین په‌راوێز ده‌خات.
له ڕاستیدا گه‌لانی ڕۆشنگه‌ری ئه‌وروپا، به هۆی هه‌ڵوێسته توندڕه‌وه‌كانی كڵێسا و دژایه‌تیكردنی بۆ مۆدێرنه‌ی فه‌لسه‌فی و زانستی و سیاسی، شه‌پۆل شه‌پۆل له ئایینی مه‌سیحی دوور ده‌كه‌وتنه‌وه. لێره‌وه كارێكی ژیرانه بوو كه پیاوانی كڵێسا ئه‌م شۆڕشه لاهووتییه نوێیه‌یان ئه‌نجام دا. به‌مه‌ش ئایینی مه‌سیحی ڕه‌ونه‌ق و جوانییه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه. دوای ئه‌وه ئایینی مه‌سیحی چیتر له لایه‌ن مرۆڤی ئه‌ورووپییه‌وه، ئایینێكی بێزراو نه‌بوو. به‌م شێوه‌یه وێنه‌ی پاپاكانی ڕۆما و ڤاتیكان بوونه وێنه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ و پرشنگدار، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده و تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست وێنه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ بوو. فه‌زڵ و باشه‌ی ئه‌و كاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ركه‌وتنی پاپا گه‌وره‌كان، ئه‌وانه‌یان كه كراوه بوون به سه‌ر ڕۆحی سه‌ده‌كانی مۆدێرنه و ده‌ستكه‌وته‌كانیدا كه هاوتای نییه، بێگومان له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لادانه‌كانی مۆدێرنه و كاره نه‌رێنییه‌كانی.
ئه‌و پاپا گه‌وره و منه‌وه‌رانه ده‌ستیان كرد به داوای لێبوردن له ڕابوردووی كڵێسا، ڕابوردوویه‌ك تێیدا كڵێسا نه‌یاری فه‌لسه‌فه و دۆزینه‌وه زانستییه‌كان بوو. له‌م باره‌یه‌وه، ساڵی ١٩٩٢، پاپا یۆحه‌نا پۆڵسی دووه‌م سه‌باره‌ت به دادگاییكردنه تونده‌كه‌ی كڵێسا بۆ گالیلۆ له ساڵی ١٦٣٣، داوای لێبوردنی كرد. هه‌روه‌ها له ساڵی ١٩٩٧، داوای لێبوردنی له كوشت و بڕه‌كه‌ی سانت پارتیلیمی كرد ده‌رحه‌قه به “برا” پرۆتستانته‌كانمان. سانت پارتیلیمی ئه‌و كوشت و بڕه ترسناكه بوو كه له پاریس و له ڕێكه‌وتی ٢٦ی ئابی ١٥٧٢دا ڕووی دا. ڕاسته ئه‌و داوای لێبوردنه زۆر دوا كه‌وت، واته دوای زیاد له چوار سه‌ده! به‌ڵام داوای لێبوردنی پاپای كاسۆلیك، هه‌رچه‌نده دره‌نگوه‌ختیش بوو، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێنه‌یه‌كی ئه‌رێنیی نایابی به‌خشییه كڵێسای كاسۆلیكی و پرۆتستانته‌كانی دڵخۆش كرد. بگره كڵێسا به‌م دواییانه په‌شیمان بووه‌وه له ئیدانه‌كردنی داروین و تیۆره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی گه‌شه‌كردن، ئه‌وه بوو كۆنگره‌یه‌كی زانستیی زه‌به‌لاح له ڤاتیان ئه‌نجام درا، تاكو ئاشتبوونه‌وه له نێوان عه‌قیده‌ی مه‌سیحی و تیۆره‌كه‌ی داروین بێته ئاراوه… هتد.
به‌م شێوه‌یه كڵێسا ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان زانست و ئیمان، نێوان ئایین و فه‌لسه‌فه‌ی ڕاگه‌یاند. ئه‌وه كێیه ده‌ڵێت گه‌شه‌كردن له بواری كاروباری ئایینی مه‌حاڵه؟ كێیه ده‌ڵێت فه‌توا ته‌كفیرییه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست نوێنه‌ری سه‌وابته‌كانی ئوممه‌ته و هه‌تاهه‌تایه ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقامان و له كۆڵمان نابێته‌وه؟
سه‌رچاوه:
به‌شی كو‌لتووریی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ٢٩ی ته‌ممووزی ٢٠٢٥