من و شیعر لە ئەزموونەوە تا بیرەوەری

من و شیعر لە ئەزموونەوە تا بیرەوەری

من و شیعر لە ئەزموونەوە تا بیرەوەری ڕانانی: ئیدریس عەلی لە کتێبی “من و شیعر”دا، ئێمە لەبەر دەم ئەزموونێکی گەورەی شیعریدا دەوەستین و لەپشت دنیای تێکست و داهێنانی ئەدەبییەوە بەر دنیایەکی دیکە دەکەوین، دنیایەک کە بۆ هەمووان نامۆ و درکپێنەکراوە، ئەگەرچی ئەو پێشتر لە ڕێی ئەزموونە شیعرییە باڵاکەیەوە ئامادەیی و هەژموونی دەسەڵاتی ئەدەبیی خۆی پیشان […]

کیەکەگۆ: ئەوی دیی فەلسەفە

کیەکەگۆ: ئەوی دیی فەلسەفە

کیەکەگۆ: ئەوی دیی فەلسەفە وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی کیەکەگۆ ڕۆژێک لە شوێنێکدا نووسیی، گەر بڕیارم دا نووسینێک لەسەر مەزارەکەم دابنێن، با ئەمە بنووسن: “ئەو تاکە کەسێک بوو و ئەگەر هێشتا ئەم ڕستەیە ڕوون نییە، ئەوا ڕۆژێک دێت هەمووان لێی تێدەگەن.” پێدەچێت ئەو ڕۆژە هاتبێت و ئەمڕۆ فەیلەسووفێکی وەک کیەکەگۆ، کە سەردەمێک دژی شەپۆلی سەرەکیی سەدەکەی خۆی […]

تەنها دارهەنارەکە خۆی لەنێوان هونەر و مردووشۆردندا

تەنها دارهەنارەکە خۆی لەنێوان هونەر و مردووشۆردندا

تەنها دارهەنارەکە خۆی لەنێوان هونەر و مردووشۆردندا ڕانانی: ئیدریس عەلی “پێم وا بوو ژیان و مردن دوو دونیای جودان و سنوورێکی ئاشکرایان لەنێواندایە، بەڵام ئێستا دەزانم دوو دونیای یەکانگیرن، یەکدی دادەتاشن، پەرداخی ئەمیان تینووێتیی ئەویان دەشکێنێت، باوکم ئەمەی دەزانی و دارهەنارەکەش باش ئەوە دەزانێت، من وەک دارهەنارەکە وەهام، بەڵام هەموو پەلکەکانم بڕاون و شکێنراون و […]

کاتێک لە جوانی دەدوێین، لە چی دەدوێین؟

کاتێک لە جوانی دەدوێین، لە چی دەدوێین؟

کاتێک لە جوانی دەدوێین، لە چی دەدوێین؟ خوێندنەوەیەکی هەمەلایەن بۆ کتێبی “ئیستێتیکا” بەختیار حەمەسوور بەشی یەکەم یەکێک لە کتیبە هەرە گرنگەکانی سەدەی بیستەم لەبەر دەستماندایە، هەڵبەت بە زمانی کوردی و لە چاپێکی ناوازەدا، ناوی ئەم کتێبە “ئیستێتیکا”یە، نووسینی نووسەری ڕووس: یوری بۆرێڤ و وەرگێڕانی لە زمانی ماکییەوە (زمانی ڕووسی)، شاعیر و نووسەر ئەنوەر قادر محەمەدە. […]

کتێبی “هەڵاتن لە کابول” خەڵاتی بەناوبانگی “ئۆروێڵ” بەدەست دەهێنێت

کتێبی “هەڵاتن لە کابول” خەڵاتی بەناوبانگی “ئۆروێڵ” بەدەست دەهێنێت

کتێبی “هەڵاتن لە کابول” خەڵاتی بەناوبانگی “ئۆروێڵ” بەدەست دەهێنێت ئامادەکردن و وەرگێڕانی: هەورامان وریا قانع کتێبی “هەڵاتن لە کابول/The Escape from Kabul،” لە نووسینی نووسەری بەریتانی “کارین بارتلیت” خەڵاتی بەناوبانگی “ئۆروێڵ”ی بۆ ساڵی 2026 بەدەست هێنا. کتێبەکە بەڵگەنامەی هەڵاتنی نزیکەی 200 دادوەری ئافرەتی ئەفغانی، بە خۆیان و خێزانەکانیانەوە دەنووسێتەوە، ئەمە دوای گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ […]

دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ

دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ

دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی ١. بیرکردنەوە لە مافەکانی مرۆڤ کەمتر لە دوو سەد ساڵ پاش نووسینی ڕاگەیەنراوی مافەکانی مرۆڤ و هاووڵاتیی ١٧٨٩ی فەڕەنسا و سی و شەش ساڵ پاش سەلماندنی ڕاگەیاندنی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، مەسەلەی مافی مرۆڤ بەردەوام وەک وتووێژئامێزترین و ئاڵۆزترین مەسەلەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ماوەتەوە. ڕەنگە بکرێت […]

لەم ساڵەدا ڕووسیا گەلێکی ڕاگواست و ٥٠٠ هەزاری لێ کوشتن

لەم ساڵەدا ڕووسیا گەلێکی ڕاگواست و ٥٠٠ هەزاری لێ کوشتن

چیرۆکە مێژووییەکان: چیرۆکی یانزەیەم لەم ساڵەدا ڕووسیا گەلێکی ڕاگواست و ٥٠٠ هەزاری لێ کوشتن نووسینی: تەها عەبدولناسر ڕەمەزان لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع لە سەدەی هەژدەیەمەوە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕووسیا لە لایەکەوە بۆ فراوانکردنی دەسەڵات و قەڵەمڕەویی خۆی و پاراستنی سنوورەکانی باشووری و دڵنیابوون لە هاتوچۆی کەشتییەکانی لە دەریای ڕەشدا، کە بۆ چەندین سەدە لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی […]

ئیزابێل ئالێندی دەنگێکی تایبەت بە خۆی هەیە

ئیزابێل ئالێندی دەنگێکی تایبەت بە خۆی هەیە

ئیزابێل ئالێندی دەنگێکی تایبەت بە خۆی هەیە “ئایا ڕۆمانی ماڵی ڕۆحەکان هاوشێوەی سەد ساڵ تەنیاییە؟” سازکردنی: ئیدریس عەلی ڕۆمانی ماڵی ڕۆحەکان یەکێکی ترە لە شاکارە مەزنەکانی ژنە ڕۆماننووسی چیللی “ئیزابێل ئالێندی” و لە ماوەی ڕابوردوودا لەلایەن خانمە وەرگێڕی بەسەلیقە “تارا شێخ عوسمان”ەوە بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕراوەتە سەر زمانی کوردی، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ […]

سەلمان ڕوشدی، فەتواکەی خومەینی، کتێبی چەقۆ و گەڕانەوە بۆ ژیان

سەلمان ڕوشدی، فەتواکەی خومەینی، کتێبی چەقۆ و گەڕانەوە بۆ ژیان

سەلمان ڕوشدی، فەتواکەی خومەینی، کتێبی چەقۆ و گەڕانەوە بۆ ژیان خوێندنەوە و ئامادەکردنی: هەورامان وریا قانع سەلمان ڕوشدی یەکێکە لەو ئەدیبانەی نووسین بە ڕادەیەک سەرئێشە و گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووە، تا لێواری مەرگی بردووە و نزیک بوو لەوەی چەقۆیەک، لە تەمەنی 75 ساڵیدا، کۆتایی بە ژیانی بهێنێت. ئەو نووسەرێکە، ناو و ناوبانگی زیاتر بە […]

خودی کوردی دەبێت بەرەو خودێکی گەردوونی بچێت

خودی کوردی دەبێت بەرەو خودێکی گەردوونی بچێت

“خودی کوردی دەبێت بەرەو خودێکی گەردوونی بچێت” وتووێژ دەربارەی کتێبی خودی کوردی سازکردنی: ئیدریس عەلی کتێبی “خودی کوردی لەنێوان خێڵبوون و نەتەوەبوون و مرۆڤبووندا” بەرهەمێکی دیکەی تازەچاپکراوی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە، کە لەلایەن “د. محەمەد تەها حوسێن”ەوە نووسراوە. لەم وتووێژەدا لەگەڵ دانەری کتێبەکە قسە لەسەر ناوەرۆک و دنیای کتێبەکە دەکەین. سەردەم: بیرۆکەی نووسینی کتێبی […]

ئەو کاتەی دیکارت لەسەر لێواری شێتبوون بوو

ئەو کاتەی دیکارت لەسەر لێواری شێتبوون بوو

ئەو کاتەی دیکارت لەسەر لێواری شێتبوون بوو هاشم ساڵح لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع هەندێک جار بەهەڵە وا تێدەگەین فەیلەسووفان، بەوپەڕی خۆشی و کامەرانی و ئاسوودەییەوە، بێ ئەوەی هیچ خەم و پەژا‌رەیەکیان هەبێت، لە تاوەرە بەرز و عاجییەکانی خۆیاندا دانیشتوون و بە شێوەیەکی حازر و ئاسان دەگەنە حەقیقەت. بەڵام ئەوە وا نییە و واقیعەکە تەواو […]

بیرکردنەوە لەگەڵ هایدگەردا؛ گەڕانەوە بۆ پرسی لەبیرکراوی بوون

بیرکردنەوە لەگەڵ هایدگەردا؛ گەڕانەوە بۆ پرسی لەبیرکراوی بوون

بیرکردنەوە لەگەڵ هایدگەردا؛ گەڕانەوە بۆ پرسی لەبیرکراوی بوون ئامادەکردنی: خەدیجە ئەسکەندەر ئایا ئێمە لەبەر ئەوەی “بیر” دەکەینەوە “هەین،” یان لەبەر ئەوەی “هەین” بۆیە “بیر” دەکەینەوە؟ “بوون چییە؟” ئەو پرسیارەی مێژووی بیرکردنەوەی مرۆڤایەتیی بە خۆیەوە خەریک کردبوو، لە کاتێکدا پرسی “بوون” بابەتی سەرەکی و بنەڕەتییە لە فەلسەفەدا؛ لەگەڵ ئەوەشدا، بە درێژایی مێژووی فەلسەفەی ڕۆژاوا، زۆر جار […]

ژن چەقی ڕووداوەکانی کۆمەڵگەیە

ژن چەقی ڕووداوەکانی کۆمەڵگەیە

ژن چەقی ڕووداوەکانی کۆمەڵگەیە گفتوگۆیەک دەربارەی شانۆنامەی “گوڵەکان هەرگیز نەگەشانەوە” سازکردنی: ئیدریس عەلی تێکستی شانۆیی “گوڵەکان هەرگیز نەگەشانەوە” بەرهەمێکی نوێی خانمە نووسەری کورد “ئەژین فەهمی”یە و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە بۆ ساڵی ٢٠٢٦. لەم دیدارەدا لەگەڵ خاتوو ئەژین، قسە لەسەر دنیا و ناوەرۆکی شانۆنامەکە دەکەین. سەردەم: بیرۆکەی کتێبی “گوڵەکان هەرگیز نەگەشانەوە” چۆن […]

بورهان سۆنمەز؛ شایەتحاڵی سەردەم و براوەی خەڵاتی هێمینگوای

بورهان سۆنمەز؛ شایەتحاڵی سەردەم و براوەی خەڵاتی هێمینگوای

بورهان سۆنمەز؛ شایەتحاڵی سەردەم و براوەی خەڵاتی هێمینگوای ئامادەکردنی: سەردەم بە شانازیی و خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی نووسەر و ڕۆماننووسی گەورەی کورد، بەڕێز “بورهان سۆنمەز” دەکات، بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتیی هێمینگوای بۆ ساڵی ٢٠٢٦. بردنی ئەم خەڵاتە بەناوبانگە لەلایەن ئەدیبێکی کوردەوە، مایەی شانازییەکی گەورەیە بۆ تەواوی نووسەران، […]

شیعر نابێت پێویستی بە لێکدانەوە هەبێت، بەڵام بۆ ئەمەیان ناچارم!

شیعر نابێت پێویستی بە لێکدانەوە هەبێت، بەڵام بۆ ئەمەیان ناچارم!

شیعر نابێت پێویستی بە لێکدانەوە هەبێت، بەڵام بۆ ئەمەیان ناچارم! نووسین و وەرگێڕانی: شیروان مەحموود محەممەد “لە هیچ شوێنێکەوە، لەگەڵ خۆشەویستیدا” – یۆسیف برۆدسکی لە هیچ شوێنێکەوە، لەگەڵ خۆشەویستیدا (١): چەندزەی مارتەمبەر (٢) کاکی ئازیزم، بەڕێزەکەم، خانمە شیرینەکەم دە گرنگ نییە تۆ کێیت، ڕاستییەکەی شێوەی ڕوخساریشتم هەر نایەتەوە یاد، من کە نە هاوڕێی دڵسۆزی بەڕێزتان […]

تەنها ئازارە کە دەتوانێت وەهمی ژیانێکی نەرمونیان تێک بشکێنێت

تەنها ئازارە کە دەتوانێت وەهمی ژیانێکی نەرمونیان تێک بشکێنێت

تەنها ئازارە کە دەتوانێت وەهمی ژیانێکی نەرمونیان تێک بشکێنێت وەرگێڕانی: د. ئەحمەد فاتیح “بیۆنگ-شول هان”ی فەیلەسووف: کاتێک خەمی مانەوە توند دەروونمان دادەگرێت، ئەوکات ئێمە وەک ئەو ڤایرۆسەمان لێ دێت کە تەنها لە ژیاندا دەمێنێتەوە، وەلێ ناژی! لە کتێبی “کۆمەڵگەی ئازارشکێندا” (Sociedad Paliativa) شول هان ڕوونی دەکاتەوە کە ژیانی هاوچەرخ بووەتە هەوڵدانێکی بێوچان بۆ مانەوە، جا […]

جاک لەندەن

جاک لەندەن

جاک لەندەن خوێندنەوە نوێیەکانی فەڕەنسا و ئەمەریکا بە بۆنەی ١٥٠ ساڵەی لەدایکبوونیەوە ئەنیسە مخالدی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع ئەم ساڵ (2026) سەد و پەنجا ساڵ بەسەر لەدایکبوونی نووسەری دیار و بەناوبانگ “جاک لەندەن (١٨٧٦-1916)”دا تێدەپەڕێت. بەم بۆنەیەوە، یەکێک لە ئاڵۆزترین و پڕمشتومڕترین کەسایەتییەکانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە ناو کایەی گفتوگۆ ئەدەبی و ڕۆشنبیریييەکان؛ هەر بەم بۆنەیەوە، […]

هەمیشە ڕەخنەی شانۆیی دوای نمایشەکان دەکەوێت

هەمیشە ڕەخنەی شانۆیی دوای نمایشەکان دەکەوێت

هەمیشە ڕەخنەی شانۆیی دوای نمایشەکان دەکەوێت گفتوگۆیەک سەبارەت بە کتێبی “شانۆ و ڕەخنەی شانۆیی” سازکردنی: ئیدریس عەلی کتێبی “شانۆ و ڕەخنەی شانۆیی” نوێترین بەرهەمی نووسەر و ڕەخنەگری دیاری بواری شانۆ “ڕزگار حەمەڕەشید”ە، کە ماوەی چەند ساڵێکە وەک پرۆژەی کتێب کاری تێدا کردووە؛ ئەم کتێبە لە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە. لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ نووسەری […]

بە هۆی هەژارییەوە، گرنگترین شاکاری ئەدەبی لە ئینگلتەرا بەرانبەر چەند پاوەندێک فرۆشراخۆکارانە ڕۆنووس کردن

بە هۆی هەژارییەوە، گرنگترین شاکاری ئەدەبی لە ئینگلتەرا بەرانبەر چەند پاوەندێک فرۆشراخۆکارانە ڕۆنووس کردن

چیرۆکە مێژووییەکان: چیرۆکی دەیەم بە هۆی هەژارییەوە، گرنگترین شاکاری ئەدەبی لە ئینگلتەرا بەرانبەر چەند پاوەندێک فرۆشرا نووسینی: تەها عەبدولناسر ڕەمەزان لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع بە درێژایی مێژوو، ژمارەیەکی زۆر لە ئەدیبان و هونەرمەندان، بە هۆی قورسی و سەختی و نەهامەتییەکانی هەژاری و برسێتییەوە، کارە بەنرخە مرۆییەکانی خۆیان بەرانبەر بڕێک پارەی کەم فرۆشتووە. لەسەرووی ئەم […]

کتێبێک ئاشنامان دەکات بە گەنجینەیەکی گەورە

کتێبێک ئاشنامان دەکات بە گەنجینەیەکی گەورە

کتێبێک ئاشنامان دەکات بە گەنجینەیەکی گەورە “ئەدەب لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا” ڕانانی: ئیدریس عەلی کتێبی (ئەدەب لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) خوێنەر بە گەنجینەیەکی دەوڵەمەند ئاشنا دەکات، گەنجینەی ئەدەب و کاریگەرییەکانی ئەدەب لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بێگومان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست منداڵدانێکە دەیان شاکار و گەورە نووسەر و ئەدیبی باڵای لێ هاتووەتە دەرەوە… ئەم کتێبە لەلایەن (میریام کوک)ەوە نووسراوە و د. […]

ڕێمی براگ: پەتی شارستانییەتی مادی کورتە

ڕێمی براگ: پەتی شارستانییەتی مادی کورتە

ڕێمی براگ: پەتی شارستانییەتی مادی کورتە یەکێکە لەو ڕۆشنبیرە دەگمەنانەی فەڕەنسا، کە بەئاشکرا باوەڕی خۆی ڕاگەیاندووە هاشم ساڵح لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع لە پێشانگەی کتێب لە شاری (ڕبات)، کە ئێستا بەڕێوە دەچێت، بەدوای چەند کتێبێکدا دەگەڕام، لەنێویاندا ئەم کتێبەیە کە بەم دواییانە بە ناونیشانی (ئایا بیروباوەڕەکان/عەقیدەکان خێریان زیاترە یان شەڕ؟) بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە […]

هەموو شتێک دەربارەی ئیتالۆ کالڤینۆ

هەموو شتێک دەربارەی ئیتالۆ کالڤینۆ

هەموو شتێک دەربارەی ئیتالۆ کالڤینۆ ڕانانی: ئیدریس عەلی ئەم کتێبە (شتێک دەیەوێت لە بازنەی بێدەنگییەوە بێتە دەرێ!) یەکێکی ترە لە کتێبە گرنگ و بەبەهاکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، هەڵبژاردەیەکە لە بابەتە ئەدەبییە وەرگێڕراوەکانی نووسەر و وەرگێڕ (عیسا چیایی)، کە سەرجەمی بابەتەکان، چ وەک نووسین، چ وەک چاوپێکەوتن، پەیوەندیدارن بە ڕۆژنامەنووس و ڕۆماننووسی ناودار (ئیتالۆ […]

پرسی جوانی و ناشیرینی لەمڕۆدا

پرسی جوانی و ناشیرینی لەمڕۆدا

پرسی جوانی و ناشیرینی لەمڕۆدا چەند سەرنجێک دەربارەی کتێبی “زانستی جوانی؛ خوێندنەوەیەکی سۆسیۆ-ئیستێتیکی بۆ جوانی و ناشیرینی” بەختیار حەمەسوور پرسی جوانی و ناشیرینی پرسێکی کۆنە، پرسەکە دەکرێت لەم ڕستە سادەیەدا ئاڕاستە بکرێت: چی شتێک جوانە و چی شتیکیش ناشیرین؟ ئەمە پرسێکی لەمێژینەی مرۆڤ بووە لەسەر زەوی، لەوەتەی مرۆڤ نیشتەجێی سەر ئەم هەسارەیە بووە، بەردەوام بەشوێن […]

بۆدلێر: منداڵییەکی بریندار و وێران

بۆدلێر: منداڵییەکی بریندار و وێران

بۆدلێر: منداڵییەکی بریندار و وێران خەونی بە بوونیادنانی ژیانێکی خێزانییەوە دەبینی، بەڵام لە بەدیهێنانیدا شکستی هێنا هاشم ساڵح لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع بۆدلێر لە هەڕەتی لاویدا و لە تەمەنی تەنها ٤٦ ساڵیدا گلا؛ لە کۆتایییەکانی ژیانیدا تووشی ئیفلیجی بوو و دەگوترێت “شێت”یش بوو. بەڵام سەرەڕای ئەوە، لەدوای خۆی، مەزنترین شۆڕشی شیعریی لە مێژووی سەردەمی […]