ڕۆمانی سـەمـاکـردن لـەنـێـو ئاگردا لە ڕوانگەی نووسەرانی بیانییەوە
ئامادەکردنی: سەردەم
لە سەروەختی بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی (سەماکردن لەنێو ئاگردا، هەستانەوه له نێو خۆڵەمێشدا) بە زمانی ئینگلیزی، کۆمەڵێک نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی و کەسایەتیی جیاجیا، لەسەر ئاستی ئەوروپا و نێوەندە ئەدەبییەکان، باری سەرنج و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە ڕۆمانەکە خستە ڕوو و سەرسامیی خۆیان نەشاردەوە بە ئاستی ڕۆمانەکە، چ لە ڕووی تەکنیک، زمان و شێوازی گێڕانەوەوە، چ لە ڕووی بابەت، چیرۆک و ڕووداوەکانیەوە.
ڕۆمانی (سەماکردن لەنێو ئاگردا..) لە لایەن خانمە نووسەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتەوە(عیسمەت سۆفیە/ئاسما) ئازادانە و ئازایانە نووسراوە، چیرۆکی ژیانی نەتەوەیەکی بندەست و مافخوراوی وەک کورد دەگێڕێتەوە، باس لە قارەمانێتی و گیانبازی هەزاران ژن و پیاوی ئازادیخواز دەکات بۆ بچڕاندنی زنجیرەکان و بەدەستهێنانی ئازادی و ژیانێکی شایستە بە مرۆڤ. ئەو لە ڕێی گێڕانەوەی ئازارە تاکەکەسییەکانەوە، گوزارشت لە ئازاری کوردبوون و ژنی کورد دەکات. خوێنەر لە ساتی خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانەدا، بەر یاداشت، بیروەری، خەیاڵ و ڕاستی دەکەوێت، گەشتێک دەکات بەنێو مێژووی ژیانی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی کوردان‌دا، هاوکات ئاشنامان دەکات بە چەندین کەسایەتی گیانباز و دۆخی ژنی کورد بە دەست نەریتە کۆنخواز و یاسا تاریکەکانی سەدەکانی ناوەڕاست.
ئەم ڕۆمانە لە ئێستادا لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد (عەلی عوسمان یاقووب) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، دەزگای سەردەم چاپی کردووه و له کتێبفرۆشییەکان بەردەستە.
وەرگێڕی ڕۆمانەکە (عەلی عوسمان یاقووب) سەبارەت بە ڕۆمانەکە پێی وایە ئه‌م ڕۆمانه به‌دواداچوونێکی سه‌رنجڕاکێشی خه‌باتی ژنێکی کورده له‌پێناوی ئازادی. گه‌شته‌که له شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و به تورکیادا تێده‌په‌ڕێ تا ده‌گاته وڵاتی نه‌رویژ:
ڕۆمانه‌که بینینێکی بێ هاوتا سه‌باره‌ت به مێژووی به‌رگری و به‌رخودانی شوێن و خه‌ڵکێکی له‌بیرکراو ده‌خاته ڕوو. له هه‌مان کاتدا خستنه‌ڕووی دیوێکی سایکۆڵۆژی قووڵ و ئه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه، که ژنی کورد به‌رگه‌ی ده‌گرێ بۆ ده‌ربازبوون له چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی و نێرسالاری، هه‌روه‌ها ژیانی ئاواره‌یی و په‌راوێزخستن. شوێنی ڕووداوه‌کان بریتین له شاری سنه، مه‌ریوان، تاران، ئیستانبۆل، شاری ئۆسلۆ له نەرویژ، هه‌روه‌ها ستۆکهۆڵم له وڵاتی سوێد.
عیسمه‌ت سۆفیه‌ی نووسه‌ر له‌میانی ئاخاوتنێکدا سه‌باره‌ت به په‌نابردنه بەر مێژوو و یاده‌وه‌ری، ده‌ڵێ:
به داخه‌وه مێژووی کورد، لانیکه‌م له سه‌ده‌ی ڕابردوودا، وه‌کو ده‌رده‌که‌وێ، له خولگه‌یه‌کی دووباره‌وه‌بوو گیری خواردووه و هیچ گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆی تێدا نییه، که سوودی بۆ کۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌بێت، من پێم وایه مێژوو له بنه‌ڕه‌تدا ده‌رباره‌ی چیرۆکه‌کانه. چیرۆکه‌کان ئامرازی سه‌رنجڕاکێشن و ده‌کرێ به ئاڕاسته‌یه‌کی باش یا خراپ به‌کار بێن، ته‌نیا هێزێك بتوانێت به‌سه‌ر چیرۆکدا زاڵ بێت، یا جێگه‌ی بگرێته‌وه، چیرۆکێکی باشتر و گێڕانه‌وه‌یه‌کی باشتره، . . . چیرۆکه‌کان کاتێك بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌کان به‌کار دێن، ده‌کرێت بنیاتنه‌ر بن، به‌ڵام کاتێك بۆ به‌رده‌وامدان به‌و ئێش و ئازارانه به‌کار دێن، ئه‌وا ده‌بن به چیرۆکی زیانبه‌خش.
ئامانجی من له‌م ڕۆمانه‌دا ئه‌وه‌یه، وه‌کو هه‌نار، ماگوڵی، تارا، فوئاد، شوان، هه‌روه‌ها ئه‌وانی تر، گێڕانه‌وه‌یه‌کی تر له جێگه‌ی چیرۆکی ئه‌وان بخه‌مه ڕوو، که سووڕی تراژیدیا و شڵه‌ژانی د‌روونی و مه‌ینه‌تی و کوێره‌وه‌رییه دووباره‌بووه‌کان تێك بدات. ئه‌م چیرۆکه جێگره‌وه‌یه ئاماژه بۆ ڕێگاکانی چاره‌سه‌رکردن ده‌کات، له مێژووی ده‌نگه په‌راوێزخراوه‌کان، که ڕووبه‌ڕووی شڵه‌ژانی ده‌روونی، یاده‌وه‌ری، هه‌روه‌ها مێژوو ده‌بنه‌وه، قووڵ ده‌بێته‌وه. لێره‌دا پرۆسێسی گێرانه‌وه و بیرهاتنه‌وه، هه‌روه‌ها شکاندنی بێده‌نگی ده‌بن به کردار‌ی به‌رخودان و کاریگه‌ر ده‌بن، نه‌ك ئەوەی تەنها خۆت به قوربانی ببینیت و به‌رده‌وامی به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کان بده‌یت.
نووسه‌ر بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌که‌ی له به‌رهه‌مهێنانی ڕۆمانێکی کاریگه‌ر، پشت به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هۆشیارانه ده‌رباره‌ی ڕووداو و کاره‌کته‌ره ڕاسته‌قینه‌کان و داب و نه‌ریت و ئاخاوتن و جلوبه‌رگه کو‌لتوورییه‌کان ده‌به‌ستێت و به لێهاتوویی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ چنینی به‌هێزی چیرۆکه‌که‌ی و سایکۆڵۆژیای دروست و به‌جێی مرۆڤ تێکهه‌ڵکێشیان ده‌کات. سۆفیه له‌م ڕۆمانه‌دا، له‌بری مێژوو، په‌نا بۆ یاده‌وه‌ری کاره‌کته‌ره‌کان ده‌بات ده‌رباره‌ی ئه‌و قۆناغه مێژووییه و گرێدانی به ئێستای کاره‌کته‌ره‌کان.
لێرەدا سەرنجی بەشێک لەو نووسەرە بیانیانە دەخەینە ڕوو کە سەبارەت بە ڕۆمانەکە و نووسەری ڕۆمانەکە نووسیویانە.
نیما شاه…نووسەری بەناوبانگی بەریتانی و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئەدەبی:
سه‌ماکردن له‌نێو ئاگر، هه‌ڵسانه‌وه له‌نێو خۆڵه‌مێش، ڕۆمانێکی قووڵی مشتومڕئامێزه و یاد و یاده‌وه‌ری ده‌وروژێنێ. سۆفیه به شێوازێکی زۆر جوان ده‌رباره‌ی مرۆڤ ده‌نووسێ کاتێك له ناخه‌وه ڕووبه‌ڕووی شڵه‌ژانی ده‌روونی و سه‌رکوتکردن ده‌بێته‌وه و ئه‌و ڕێگایانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یانگرێته به‌ر. هاوکات خوێنه‌ریش ده‌خاته نێو کو‌لتوور و داب و نه‌ریتی کورده‌واری.
د. وێندلمۆنت هاملینک… توێژەر لە زانکۆی ئۆسلۆ:
ئه‌م ڕۆمانه گه‌شتێکی سه‌رنجڕاکێشی ژنێکه له پێناوی ئازادی. گه‌شته‌که له شاری سنه له ئێران ده‌ست پێ ده‌کات و له تورکیا و ئه‌وڕووپا به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕۆمانه‌که تێڕوانینێکی ناوازه له‌مه‌ڕ مێژووی به‌رخودانی کورده و خه‌ڵکێکی له‌بیرکراو ده‌خاته ڕوو. گێڕانه‌وه‌یه‌کی سایکۆڵۆژیانه‌ی قووڵی هه‌لومه‌رجی سه‌خت و دژواری به‌رپرسیارێتی ژنه له‌پێناو ده‌ربازبوون له چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی و پیاوسالاری و بارودۆخی ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری و په‌راوێزخستن، به‌رهه‌مێکی کاریگه‌ره، ده‌رهاویشته‌ی خۆشه‌ویستی و تووڕه‌ییه، که پیشانی ده‌دا پرسه که‌سێنییه‌کان هه‌میشه سیاسین، به تایبه‌تی بۆ ژنێکی کوردی له‌دایکبووی ئێران.
د. تۆریۆ رێدکراو… خەڵکی ئەمریکا و سەرۆکی بەڕێوەبەری سەنتەری کوردی بۆ لێکۆڵینەوە و شرۆڤەکاری ململانێ جیهانییه‌کان:
سۆفیه، گه‌شتێکی ڕووحی ده‌رباره‌ی کوردبوون له ئاواره‌یی ده‌خاته ڕوو، تیایدا کورده‌کان ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی مێژوویه‌کیان له‌خۆ گرتووه، وایان لێ ده‌کات گیرۆده‌ی شڵه‌ژانی ده‌روونی و وابه‌سته‌ی ئومێد بن به کوردستانێك که دوای خۆیان به‌جێیان هێشتووه. هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی و نادروستی تێكهه‌ڵکێشی یه‌کتر ده‌کرێن. جارجاریش له چوارچێوه‌ی جه‌نگ و سه‌رکوتکاری ڕه‌گه‌زی و ئه‌تنیکی، هه‌روه‌ها له میانی چالاکی سیاسی و به‌رخوداندا به شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ر له ڕێگه‌ی شیعر و گۆرانی ده‌خرێنه ڕوو. چیڕۆکه تێکهه‌ڵکێسراوه‌کان وا له خوێنه‌ر ده‌که‌ن بیر له‌وه بکاته‌وه چۆن برینه‌کانی ڕابردوو ده‌توانن له سه‌رێکه‌وه ئێستا ببزوێنن، له سه‌رێکی تریشه‌وه ئاسته‌نگی بخه‌نه به‌رده‌م، له کاتێکا ئازادی ژن و سەر‌به‌خۆیی له ئێران ده‌بەستێته‌وه به په‌یوه‌ندیی نێوان تاکه‌کان و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان.
د. مایکل ماثیسۆن… نووسەر و سەرنوسەر و چالاکوانی فێمینیستی کەنەدی:
بە کەڵک وەرگرتن لە هەردوو چاویلکەی کەسی و نەتەوەیی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکێکی شوناس و شۆڕش، سەماکردن لە نێو ئاگردا، لە نووسینی (سۆفیه) لە یەک کاتدا نیگایەکی فراوانە بۆ خەباتی کورد بۆ ئەوەی دەنگی پێ بدرێت، هەروەها چیرۆکێکی توند داڕێژراوی گێژاوی کەسی و سیاسی ژنێکە. ڕۆمانی سۆفیه، بە دڵنیایی و سەرنجێکی زۆر بۆ وردەکاری نووسراوە، کە لە تێگەیشتنی قووڵی ئەو بۆ کلتور و مێژوو وەرگیراوە. چیرۆکی ئەو چاوخشاندنێک بە خوێنەران دەکات بۆ جیهانێک کە زۆرجار لە مێژوودا پشتگوێخراوە یان لەبیرکراوە. لە ناوەرۆکیدا، ڕۆمانەکە چیرۆکێکی کەسیی دەگێڕێتەوە کە پڕە لە خەون و ئارەزوو کە بۆ زۆر کەس وەک خۆی دەردەکەوێت و خۆی تیدا دەبینێتەوه. کتێبێکه کە نابێت لەدەستی بدەیت و دەبێ بیخوینیتەوە.
د. لیز مۆنۆمێنتی خەڵکی ئوستۆرالیا… ڕۆماننووس، پسپۆری سیناریۆ و ڕاهێنەری نووسین:
ئەم کتێبه زۆر جیاواز و کاریگەره. باسێکی جوان، نووسراوی زەبر و میرات و مانەوە. شیعراوی و ئەفسووناوی و بەهێز و سەرنجڕاکێشه.
ژا‌نێت بیهل… نووسەر و وەرگێڕ و هونەرمەندی ئەمریکی:
تارا، ژنێکی گەنجی کوردە کە لە وڵاتی نەرویج دەژێت، لەگەڵ یادەوەریە ناخۆشەکانی ژیانی پێشووی لە کوردستانی ئێران دەناڵێنێت. چارەسەر یارمەتیدەر نییە. هەروەها خۆشەویستە دڵسۆزەکەشی، کە پێشنیاری ئەوە دەکات “بیرەوەرییه ناخوشه کان لەبیر بکات”. تارا دوور لە لەبیرچوونەوە، بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای چیرۆکی خێزانەکەی، هاوڕێکانی، هاووڵاتییەکانی و هاوڕێ کوردەکانی، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای حەفتاکان لە سنه و کوردەکان لە ئێران که لە لایەن شاوە دەچەوسێندرێنەوە، هه روه ها پاش شۆڕشی 1979 که هیواکانی له دڵی خه ڵکی کورد له بەین برد و پاشان زۆر زوو لە لایەن ڕژێمی ئیسلامییەوە دەچەوسێندرانەوە. سووفیه ، نووسەرێکی به توانایه که کەسایەتییەکی لەبیرنەکراوی دروستکردووە کە بەشداری ئەو بەرهەڵستکارییە ناوازەیە دەکەن و هیوا و داهێنان و هیوا بەرزەکانی دەردەخەن. لە هەمان کاتدا، کارەکتەرەکانی تری بە هەمان شێوە لەبیرنەکراو گرفت لە جوڵەکەدا بەرجەستە دەکەن. دواتر دەچینە ناو گفتوگۆی داهاتووی کوردەوە، کاتێک کارەکتەرەکان مشت‌ومڕ دەکەن لەسەر پێویستییەکانی تێکۆشان بۆ مافەکانی کورد و مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان و چۆنیەتی هاوسەنگیکردنیان. ئەمە ڕۆمانێکی سەرنجڕاکێشە، بە سەرنجڕاکێشی نووسراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا بنیادنەر و جێگەی بیرکردنەوەیه، کە دەتباتە ناو ڕووداو و تێڕوانینەکان کە شایەنی ئەوەن لە وڵاته ڕۆژئاوییەکاندا باشتر بناسرێ.