کتێبی: چۆن ڕێڕەوی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕین؟
کتێبی: چۆن ڕێڕەوی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕین؟
جووتیار ئەحمەد: ئەم کتێبە ڕه‌خنه‌ی له سه‌رمایه‌داریی مۆدێرنه ده‌گرێت
دیداری: سەردەم
یەکێکی تر لە کتێبە باشەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (چۆن ڕێڕەوی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕین)، ئەم کتێبە وتارێکی درێژە لە لایەن (دەیڤد گرێبەر و دەیڤد وینگرۆ) نووسراوە و لە لایەن (جووتیار ئەحمەد) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. لەم دیدرەدا، لەگەڵ وەرگێڕی کتێبەکە باس لە گرنگی و دنیای کتێبەکە دەکەین.
سەردەم: سەرەتا چۆن بوو بیرت لە وەرگێڕانی ئەم کتێبە کردەوە و گرنگییەکەی لە چیدایە؟
جووتیار ئەحمەد: له بنه‌مادا ئه‌م كتێبه گیرفانییه، وتارێكی درێژه بۆ ناساندنی كتێبی سه‌ره‌تای هه‌موو شتێك The Dawn of Everything، كه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه، ئه‌م وتاره‌یان بڵاو كرده‌وه.
هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره‌كه، ده‌ڤید وینگرۆ خۆی به ئیمه‌یڵ بۆی ناردم و گوتی كه حه‌ز ده‌كات وه‌ربگێڕدرێت بۆ زمانی كوردیی سۆرانی، وینگری له ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٣ له هه‌ردوو شوێنه‌واری ته‌په مارانی و گورگه چیا، كه ده‌كه‌ونه باشووری خۆرئاوای شاری هه‌ڵبجه، كاری كنه و پشكینی كردووه، هه‌ربۆیه حه‌زی به ئاشنایی هه‌یه له‌گه‌ڵ كورددا. گرنگیی ئه‌م كتێبه له‌وه‌دایه كه بنه‌مای مێژوویی، واتا ئه‌و مێژووه‌ی تا ئێستا پێی ئاشناین، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به به‌ڵگه‌ی شوێنه‌واری هه‌ڵه‌ی مێژوو دیاری ده‌كات، ڕه‌خنه له‌و نادادییه ده‌گرێت كه سه‌رمایه‌داری دروستی كردووه، هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌چه‌ی دروستبوونی سه‌رمایه‌داری، لایه‌نێكی زۆر گرنگی ئه‌م تێكسته ئه‌وه‌یه كه به به‌ڵگه‌ی شوێنه‌واری، ڕه‌خنه‌ی له سه‌رمایه‌داریی مۆدێرنه ده‌گرێت.
سەردەم: دنیای کتێبەکە چییە و ناوەرۆکەکەی باس لە چی دەکات؟
جووتیار ئەحمەد: دنیای كتێبه‌كه قسه‌كردنه له باره‌ی ئه‌رگومێنته‌كانی هۆبز و ڕۆسۆ، هۆبز پێیوایه مرۆڤ به سروشت شه‌ڕخوازه، به‌ڵام ڕۆسۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، هه‌روه‌ها لێره‌شه‌وه قسه‌كردن دێته سه‌ر نادادی و سه‌رمایه‌داریی چه‌وسێنه‌ر له ڕێگه‌ی زانستی شوێنه‌وار و مرۆڤناسییه‌وه، كه له چاخی به‌ردینه‌وه ده‌ست پێده‌كات، باسی ئه‌وه ده‌كات كه دۆخی ژیانی مرۆڤایه‌تی بۆ گه‌یشت به‌م دۆخه تاقه‌تپڕووكێنه‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌ره‌تا مرۆڤ چۆن فێر بوو سه‌رمایه كه‌ڵه‌كه بكات و چ هۆكارێك هانی دا تا سه‌رمایه كه‌ڵه‌كه بكات و له پێناویشیدا مرۆڤه‌كانی نزیكی خۆی بكوژێت، باسی ئه‌وه ده‌كات كه بۆ یه‌كه‌م جار به خه‌نجه‌ری به‌ردی ئۆبزیدی Obsidian Stone Tool ناوسكی مرۆڤیان ده‌رهێنا، چیتر نه‌ده‌توانرا هه‌نگاو بۆ دواوه بنێن و بگه‌ڕێنه دۆخه ئارامه‌كه‌ی پێشتریان، چونكه ئیتر خوێن ڕژاوه.
سەردەم: بۆچی ئەم کتێبە بۆ خوێنەری کورد گرنگە و گرنگییەکەی چییە بۆ ئێمە؟
جووتیار ئەحمەد: ئه‌م كتێبه نه‌ك ته‌نها بۆ خوێنه‌ری كورد، به‌ڵكو بۆ خوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و ته‌واوی زمانه‌كانی تر گرنگه، چونكه به شێوازێكی تر له مێژوو ده‌ڕوانێت و تێیدا قووڵ ده‌بێته، هه‌ڵه مێژووییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌م كتێبه یه‌كێك بوو له پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كان له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا. ئه‌م كتێبه ته‌نها مێژوویه‌كی وشك نییه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی شوێنه‌وار و مرۆڤناسی و فیكره‌وه شرۆڤه‌ی مێژوو ده‌كات. گرنگه بۆ خوێنه‌ری كورد، چونكه ئێمه به مێژووی كلاسیك فێر كراوین، كه ته‌نها تۆماری ڕووداوه‌كانه، له‌م كتێبه‌دا خوێنه‌ری كورد ڕووبه‌ڕووی شرۆڤه‌یه‌كی نوێ ده‌بێته‌وه، كه نوێترین داتا شوێنه‌واری و مرۆڤناسییه‌كانی تێدا به كار هێنراوه، ڕووبه‌ڕووی مێژوویه‌ك ده‌بێته‌وه، كه له ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هۆبز و ڕۆسۆوه شرۆڤه كراوه، له ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناویندا، بگره له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیاشدا كه باسی شوێنه‌وار ده‌كه‌یت، نابێت باسی فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌م كتێبه پێمان ده‌ڵێت كه شرۆڤەكردنی مێژوو به بێ فه‌لسه‌فه، كارێكه پڕ ده‌بێت له هه‌ڵه، وه‌ك چۆن له ڕابوردووودا مێژوو پڕ بووە له هه‌ڵه.
سەردەم: ئەو کێشە و گرفتانە چی بوون کە ساتی وەرگێڕانی کتێبەکە بۆت پێش هاتن و چۆن توانیت چارەسەریان بکەیت؟
جووتیار ئەحمەد: گرفته‌كانیوه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه ئه‌وه بوو كه هه‌ر كارێكی نوێ كه به دنیابینییه‌كی نوێ نووسرابێت، به دڵنیاییه‌وه نه‌ك ته‌نها وه‌رگێڕانی، به‌ڵكو تێگه‌یشتنیشی زه‌حمه‌ت ده‌بێت، هه‌روه‌ها زمانی ده‌ربڕینی وینگرۆ و گرێبه‌ریش، كه به یه‌كه‌وه نووسیویانه، به تایبه‌تی زمانی ده‌ربڕینی وینگرۆ، كه‌مێك قورسه و كاتێك فه‌لسه تێكه‌ڵی شوێنه‌وار و مرۆڤناسی ده‌كرێت، كاره‌كه قورس‌تر ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك چه‌مكی ئابووری و مۆرڤناسییان به كار هێناوه، كه تێگه‌یشتنی قورسه، كاتێكیش بۆ زمانێكی وه‌ك كوردی وه‌رده‌گێڕدرێت، كاره‌كه زه‌حمه‌ت ده‌كات، هه‌ربۆیه له‌و كاتانه‌دا پرسیارم له خودی وینگرۆ ده‌كرد (گرێبه‌ر شوێنه‌وارناس نییه و نه‌هاتووەته كوردستان، هه‌روه‌ها پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی سه‌ره‌تای هه‌موو شتێك، كۆچی دوایی ده‌كات)، ده‌كرێت بڵێین خۆشبه‌ختانه ئینته‌رنێت زۆر شتی ئاسان كردووه، هه‌ر چه‌مكێك تێنه‌گه‌یت لێی، ده‌توانیت گه‌ڕانێك به گووگڵدا بكه‌یت، به‌و مه‌رجه‌ی زمانی ئینگلیزییه‌كه‌ت باش بێت، به‌ڵام زۆر جار، بۆ نموونه ده‌بێت چه‌مكێكی په‌یوه‌ست به ئابووری، پرسیار له ئابووریناسێكی به‌توانا بكه‌یت، واتا ئینگلیزییه‌كه‌شت فریات ناوكه‌وێت و ده‌بێت خۆت له كاره‌كه‌تدا ورد و پرسیاركه‌ر بیت.
بێگومان ئەم کتێبە لە ئێستادا لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستان بەردەستە، ئامانجی ئەم کورتە دیدارە لەگەڵ وەرگێڕی کتێبەکە (جووتیار ئەحمەد) بۆ ئەوەیە کە لە زاری خودی وەرگێڕەکەوە باس لە ناوەرۆک و گرنگیی کتێبەکە بکرێت، بۆ ئەوەی ببێتە هاندانێک بۆ خوێنەری کورد، تا هەرچی زووە دەست بە خوێندنەوەی کتێبەکە بکەن.