شانۆی کلاسیک بۆ منداڵانی کورد
خوێندنەوەی: سەردەم “منداڵ” و “منداڵیی” لە بێنازترین کایەکانی دنیای ئێمەن، ئێمەی کورد. هەڵبەت دەکرێت دواپێچ و گەزی تەمەنیش، واتە “پیری” بەم بێنازییە زیاد بکرێ، بەڵام کتێبەکەی بەردەستمان ڕووی بە دنیای منداڵانە و ئەو دنیا ناسکە دەدوێنێت. کتێبی “شانۆی کلاسیک بۆ منداڵانی کورد” لە وەرگێڕان و ئامادەکردنی چیرۆکنووس و وەرگێڕی بە سەلیقە “فاروق هۆمەر”ە، فاروق […]