ئێوارەیەکی زستان
شیعری ئەلیکساندەر سێرگێیەڤیچ پوشکین و. لە ڕووسییەوە: شیروان مەحموود محەممەد زریان، ڕووی ئاسمان تاریک دەکات، گێژەڵووکەی بەفر بەهەوادا سوڕدەدات. دەمێک وەک دڕندەیەکی کێویی دەلورێنێ ساتێک وەک کۆرپەیەکی ساوا دەزریکێنێ، زەلی سەربانی پەڕپووتمان دەهەژێنێ، یان وەک میوانێکی درەنگوەختە، زرمە لە پەنجەرەکەمانەوە دێنێ کەلاوەکەمان ، غەمبزوێنە و تاریک ئەی تۆ چیتە، پیرێژنە ئازیزەکەم، بۆ لای پەنجەرەکەوە بێدەنگییت […]