ئێدگار ئالان پۆ… نووسین له‌سه‌ر لێواری شێتیدا

ئێدگار ئالان پۆ… نووسین له‌سه‌ر لێواری شێتیدا

ئێدگار ئالان پۆ… نووسین له‌سه‌ر لێواری شێتیدا! هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی پایان ئێدگار ئالان پۆ، یه‌كێك بوو‌ له‌ مه‌زنترین نووسه‌رانی ئه‌مریكا له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌ و ره‌نگه‌ یه‌كێك بێت له‌ مه‌زنترین نووسه‌رانی هه‌مو سه‌ده‌كان. ئه‌و به‌ نووسینی كورته‌ چیرۆكی نائاسایی/ الخارق به‌ناوبانگه‌. ئه‌و یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریكی و جیهانیدا، رۆمانی پۆلیسی نووسیوه‌، رۆمانی ترس […]

زیاد له‌ پێویست سته‌م له‌ هاپرماس مه‌كه‌ن

زیاد له‌ پێویست سته‌م له‌ هاپرماس مه‌كه‌ن

زیاد له‌ پێویست سته‌م له‌ هاپرماس مه‌كه‌ن! هه‌مو ڕۆشنبیرانی خۆرئاوا یه‌ك به‌ره‌ی كه‌ڕ و كوێر و لاڵ نین. نووسینی: هاشم ساڵح و له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع سه‌ره‌تا با ئه‌م تێبینییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ی خواره‌وه‌ تۆمار بكه‌ین: زۆرینه‌ی ڕۆشنبیرانی خۆرئاوا، ئه‌گه‌ر هه‌موشیان نه‌بن، به‌ تووندی سه‌ركۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تۆقێنه‌ره‌كه‌ی حه‌ماس-یان كرد كه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م، جیهانی […]

گفتوگۆی دوو هاوڕێ لە پاییزی تەمەندا  خستنەڕووی: “ماڵێک بە لێژەبانی سوور”

گفتوگۆی دوو هاوڕێ لە پاییزی تەمەندا خستنەڕووی: “ماڵێک بە لێژەبانی سوور”

گفتوگۆی دوو هاوڕێ لە پاییزی تەمەندا خستنەڕووی: “ماڵێک بە لێژەبانی سوور”   خوێندنەوەی: سەردەم   “بیرۆکەی سەرەتایی ئەم گفتوگۆیە دەگەڕێتەوە بۆ کاتێک کە هەستم کرد عەباس کیاڕۆستەمی و ئایدین ئاغداشلۆ هاوپۆلی قۆناغی خوێندنی ناوەندی بوون. داوام لە ئایدین ئاغداشلۆ کرد، داوەتی کیاڕۆستەمی بکات بۆ ماڵەکەی و ئەویش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ڕازی بوو، کیاڕۆستەمیش داوەکەی ئەوی قبووڵ […]

  چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدولغەنی کاکۆ سەبارەت بە ڕۆمانی سەرگوزەشتەی پیاوێک

  چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدولغەنی کاکۆ سەبارەت بە ڕۆمانی سەرگوزەشتەی پیاوێک

  چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدولغەنی کاکۆ سەبارەت بە ڕۆمانی سەرگوزەشتەی پیاوێک عەبدولغەنی کاکۆ: پەیامی تێكستەكە باس لە حاڵەتێكی دەگمەن دەكات سازدانی: سەردەم لە ماوەی ڕابردوودا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کورتەڕۆمانێکی نووسەری ناوداری ئەڵمانی (پاتریک زوسکیند)ی بە ناوی (سەرگوزەشتەی پیاوێک) چاپ و بڵاو کردەوە، ئەم ڕۆمانە، نووسەر و وەرگێڕ (عەبدولغەنی کاکۆ) ڕاستەوخۆ لە زمانی یەکەمەوە، واتە […]

ئەرێ بەڕاست دوایەمین ڕۆمانی دەستەێڤسکی ناوی چی بوو؟

ئەرێ بەڕاست دوایەمین ڕۆمانی دەستەێڤسکی ناوی چی بوو؟

ئەرێ بەڕاست دوایەمین ڕۆمانی دەستەێڤسکی ناوی چی بوو؟ نووسینی: شیروان مەحموود محەممەد   بێگومان خوێنەری بە ئاگا خێرا وەڵامم دەداتەوە و دەڵێت:”  برایانی کارامازۆڤ” منیش دەڵێم:” ڕاستە، بەڵام زۆریش نا! چونکە ”برایانی کەرەمازەڤ” ە نەک ”کارامازۆڤ” لێرەدا ئیتر خوێنەری هێژا حەوسەڵەی نامێنێت و دەڵێت:” دەستمان پێکردەوە؟!” ناچارم وتارێکی پێشووترم وەبیر خوێنەری ئازیز بێنمەوە(١) ، تیایدا […]

خستنەڕووی: کۆچیرۆکی “خۆرکەوتن”

خستنەڕووی: کۆچیرۆکی “خۆرکەوتن”

ئەو کاتەی ئەزموونی نووسەرێک دەخوێنینەوە خستنەڕووی: کۆچیرۆکی “خۆرکەوتن” خوێندنەوەی: سەردەم کۆبەرهەم لە کۆمەڵێک لایەنەوە یارمەتیدەرە، یەکەم: ئەوەیە کە خوێنەر ئاشنا دەبێت بە هەنگاوەکانی نووسەر، واتە دەبینێت لە کوێدا بەرەو پێش چووە و لە کوێشدا دابەزیوە. دووەم: کۆبەرهەم ئەو باشییەی هەیە کە دەرفەتێکی ناوازە دەخاتە بەردەم لێکۆڵەر کە بە سانایی بەرهەم و کتیبەکانی نووسەرێکی لەبەر دەستدا […]

هەناسە فەلسەفییەکان…لە دەفتەری فەلسەفەوە

هەناسە فەلسەفییەکان…لە دەفتەری فەلسەفەوە

هەناسە فەلسەفییەکان ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت (٧) زەوییەکی تەخت! – مامۆستا پرسیارێک! من لە سوچێکی دوورە دەستی کافێکە دانیشتبووم، سەرقاڵی گوێگرتن لە دیبەیتێکی فەلسەفی بووم. سەرم هەڵبڕی، دوو کوڕی لاوم بینی، یەکێکیان پرسی: – زەوی تەختە یان خڕە؟ هەر بە جارێ واقم وڕما! ئەم بانگخوازە ئاینییانە چۆن توانیویانە بەمجۆرە و وەک میزی حوشتر نەوەی نوێ […]

د. عەزیز گەردی لە نزیکەوە

د. عەزیز گەردی لە نزیکەوە

د. عەزیز گەردی لە نزیکەوە چەند قسەیەک دەربارەی کتێبی “مرۆڤێکی تەنیا لە کەوشەنی کتێبدا” گفتوگۆ لەگەڵ عەزیز گەردیدا   خوێندنەوەی: سەردەم   قسەکردن لەسەر ئەدەبیاتی کوردی، بە تایبەت لە هەردوو لکی وەرگێڕان و شارەزایی لە عەرووز و هونەرەکانی شیعری کلاسیک و ڕەوانبێژیدا، بێ ناوهێنانی د. عەزیز گەردی قسەیەکی ناتەواوە و کەم دەهێنێت. د. عەزیز گەردی […]

خوێندنەوەی کتێبی “نووسەرانی ڕووس لەژێر چەکوشی بەلشەڤیزمدا”

خوێندنەوەی کتێبی “نووسەرانی ڕووس لەژێر چەکوشی بەلشەڤیزمدا”

بەسەرهاتی نووسەرانی ڕووس خوێندنەوەی کتێبی “نووسەرانی ڕووس لەژێر چەکوشی بەلشەڤیزمدا”   بەختیار حەمەسوور   ئەمە سێیەم کتێبی نووسەر و لێکۆڵەر “د. جەودەت هۆشیار”ە کە لە لایەن وەرگێڕی بەتوانا و بەسەلیقەوە، “سەباح ئیسماعیل، دەکرێت بە کوردی. پێشتر هەریەک لە کتێبەکانی “ڕۆمان لە نێوان  ئەندێشە و خەیاڵدا” و “تراژیدیای نووسەرانی ڕووس” بڵاو کراونەتەوە، دوو کتێب بوون کە […]

دەربارەی دۆسیەی ڕێبازەکانی رەخنەی ئەدەبی

دەربارەی دۆسیەی ڕێبازەکانی رەخنەی ئەدەبی

ڕێبازەکانی رەخنەی ئەدەبی خوێندنەوە و ڕاڤەکردن ڕانانی: سەردەم   دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بەردەوامە لە چاپکردنی زنجیرەی دۆسیەکانی سەردەم، ئەم دۆسیانە بە شێوەی زنجیرەی کتێب چاپ دەکرێن، هەر جارەو بابەتێکی فیکری، فەلسەفی، مێژوویی، ئەدەبی و هونەری و ئاینی و سیاسی دەکاتە تەوەر و لە ڕێگەی دید و سەرنجی نووسەر و هزرمەندانەوە، بە شێوەیەکی قووڵ […]

دەربارەی کتێبی سێ ژیانەکەی ئاڵتوون

دەربارەی کتێبی سێ ژیانەکەی ئاڵتوون

دەربارەی کتێبی سێ ژیانەکەی ئاڵتوون ڕانانی: ئیدریس عەلی   ئەم کتێبە واتە (سێ ژیانەکەی ئاڵتوون)ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاو کراوەتە، بابەتی ئەم کتێبە بیرەوەرییە، ئاڵتوون باساران کە خانمێکی کوردی باکوورە، ژیانە پڕ لە زەحمەتەکەی خۆی گێڕاوەتەوە و لە لایەن خانمە نووسەری سویدی (ئانیکا توور)ەوە نووسراوەتەوە، دەتوانین بڵێین کتێبێکی […]

ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا

ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا

ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا ڕانانی: سەردەم   یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا) بابەتی ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی شیکارییە سەبارەت بە بابەتی ڕەدووکەوتنی ئافرەتان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، لێکۆڵینەوەکە لە لایەن (بوار نوورەدین)ەوە نووسراوە، بێگومان ئەم نووسەرە دەمێک ساڵە بە چڕی ڕۆچووەتە نێو بەدواداچوون […]

خوای سپینۆزایی…لە دەفتەری فەلسەفەوە

خوای سپینۆزایی…لە دەفتەری فەلسەفەوە

لە دەفتەری فەلسەفەوە ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت (٦) خوای سپینۆزایی   زۆرکەس لە ڕێگای ئاینشتاینەوە دەستەواژەی (خواکەی سپینۆزا) یان بیستووە. کێ یەکەمینجار ئەم دەستەواژەیەی بەکارهێناوە؟ لە ساڵی ١٩٢٩ دا، کاتێک پرسیاری ئەوە لە ئاینشتاین کرا کە ئایا باوەڕی بە بوونی خوا هەیە، وتی “بەڵێ باوەڕم بە خواکەی سپینۆزا هەیە، کە خۆی لەناو هارمۆنیی هەموو ئەو […]

ئاستەکانی باوەڕ…لە دەفتەری فەلسەفەوە

ئاستەکانی باوەڕ…لە دەفتەری فەلسەفەوە

لە دەفتەری فەلسەفەوە ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت (٥) ئاستەکانی باوەڕ ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لای خۆمان وا دەزانن باوەڕ و زانین یەک شتن، واتە هەر ئەوەندەی باوەڕت بە شتێک بوو، ئیتر تۆ ئەو شتە دەزانیت. بەڵام گومانی تێدا نیە کە ئەمە هەڵەیەکی زەقە، لێرەدا هەوڵ دەدم ئەمە ڕوون بکەمەوە. بەر لە هەموو شتێك پێویست دەکات زاراوەکانم […]

ئەو حەکایەتانەی نەنە دەیانگێڕێتەوە

ئەو حەکایەتانەی نەنە دەیانگێڕێتەوە

ئەو حەکایەتانەی نەنە دەیانگێڕێتەوە سەرنجێک لەسەر “نەنە پەریزادم گێڕایەوە”   خوێندنەوەی: سەردەم   ئەدەبی زارەکی گەلان، بە تایبەت ئەدەبیاتی داستان، لە گەنجینە بە نرخەکانی میللەتانن، کە تێیدا یەکەمین ڕەگەزە بنچینەییەکانی ئەو میللەت و گەلانەی تێدا ڕۆ نراوە و لێیەوە ڕسکاوە، ئەدەبی زارەکی سەرەتایە، ئەم ئەدەبیاتە تاکو ئەوەی گەیشتووە بە ئەدەبیاتی نووسراو و مشتوماڵکراو، ڕێیەکی درێژی […]

زانین و باوەڕ

زانین و باوەڕ

زانین و باوەڕ ئاوات ئەحمەد سوڵتان   بەیانییەکیان لەکاتێکدا کچە گەورەکەمم دەبرد بۆ سەر کارەکەی، ڕادیۆی ئوتومبیلەکەم کردەوە و لە کەناڵێکی ئیسلامییەوە دەنگێک هات: “بۆ ئەو کەسەی قوربانی دەکات، باشتر وایە نینۆکی نەکات‌و قژی نەبڕێت….” لەناکاو کچەکەم پرسی: – بۆچی دەبێت وا بکەن؟ ڕادیۆکەم کوژاندەوەو کەمێک بیرم کردەوە: “لەم چەند خولەکەی ڕێگادا، ئەمەی چۆن بۆ […]

له‌به‌ر‌ده‌م ده‌روازه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا

له‌به‌ر‌ده‌م ده‌روازه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا

له‌به‌ر‌ده‌م ده‌روازه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نووسینی: عباس الحایک وەرگێڕانی: هەورامان وریا قانع   كاراكته‌ره‌كان پاسه‌وانی1: له‌ سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌‌، كه‌سێكی خاكی و ساده‌یه‌. پاسه‌وانی2: له‌ سییه‌كانی ته‌مه‌نیدا، كه‌سێكی خۆپه‌رسته‌ و مه‌یلی به‌لای توندوتیژیدا هه‌یه‌. كچێكی گه‌نج: له‌ بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌‌، جوانه‌، زۆر چوست و چالاكه‌. ژنێكی پیر: له‌ شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌‌، لادێییه‌، دڵساف دیاره‌ و ڕوخسارێكی ساده‌ی هه‌یه‌. ئه‌كته‌ری1: له‌ […]

دەربارەی ڕۆمانی پان ی كنووت هامسون

دەربارەی ڕۆمانی پان ی كنووت هامسون

دەربارەی ڕۆمانی پان ی كنووت هامسون ڕانانی: ڕاهۆزكامەران شەوانی هاوین و ئاوی مەنگ و دارستانی خامۆشی بێکۆتایی. نە هیچ هاوارێ، نە هیچ تەپەی پێ بە ڕێگەکاندا، دڵم دەڵێی پڕە لە شەرابی سوور…لە ڕۆمانەکەوە: “کنووت پدرسۆن” کە دواتر بەهۆی هەڵەیەکی چاپەوە ناوەکەی بۆ ئەبەد دەگۆڕێت بە “کنووت هامسۆن” لە ١٨٥٩ لە خێزانێکی گوندنشینی نەرویج لە دایکبووە، […]

بە بۆنەی چاپی نوێی ڕۆمانی هەزار خۆری درەوشاوە وە

بە بۆنەی چاپی نوێی ڕۆمانی هەزار خۆری درەوشاوە وە

بە بۆنەی چاپی نوێی ڕۆمانی (هەزار خۆری درەوشاوە)وە ڕانانی: سەردەم ڕۆمانی هەزار خۆری درەوشاوە لەلایەن نووسەری ئەمریکی، بە ڕەگەز ئەفغانی (خالید حوسەینی )ەیەوە، لە ساڵی 2007 دا بڵاو کراوەتەوە و بۆ چەندین زمانی دونیا وەرگێڕدراوە، یەکێک لەو زمانانە کوردییە و وەرگێڕ و نووسەری ناوداری کورد (ئازاد بەرزنجی) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش کاری وەرگێرانی بۆ […]

ڕۆمانی کۆمیدیای تارماییەکان

ڕۆمانی کۆمیدیای تارماییەکان

  ڕانانی: ئیدریس عەلی یەکێکی تر لە بەرهەمە چاپکراوە ئەدەبییەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە ڕۆمانی (کۆمیدیای تارماییەکان) نووسەری ناودار (فازیل عەزاوی) نووسیویەتی و لە لایەن شاعیر و وەرگێڕی ناوداری کورد (دلاوەر قەرەداغی) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کورد، لە ڕاستیدا کاک دلاوەر لە ئەزموونی کاری وەرگێڕانیدا، زیاتر بەو بەرهەمە […]

ڕانانی پردی نێوان دوو کولتوور

ڕانانی پردی نێوان دوو کولتوور

نیگا و ئەزموونی ڕۆماننووسێک لە گفتوگۆدا ڕانانی “پردی نێوان دوو کولتوور خوێندنەوەی: سەردەم ئەمڕۆ بۆ خوێنەرانی کوردزمان، خۆشبەختییەکی لەڕادەبەدەرە کە تەماشای کتبخانەی کورد بکەن و سەرجەم کتێبەکانی نووسەری تورک و جیهانی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و دەیان خەڵاتی تر؛ ئۆرهان پاموک بە کوردی دەبینن و لەبەر دەستیاندان. دیارە ئەوەش یەک لە دەگمەنترین ڕووداوەکانە کە نووسەرێکی […]

چەند سەرنجێک لە مۆنۆدرامای تابلۆکانی ماریا

چەند سەرنجێک لە مۆنۆدرامای تابلۆکانی ماریا

فڕینی کۆمەڵێک قەلەڕەش بەسەر کێڵگەیەک گەنمدا چەند سەرنجێک لە مۆنۆدرامای تابلۆکانی ماریا   خوێندنەوەی: سەردەم   جەنگ هیچ کات ڕەوا نەبووە، هەمیشە وێرانەیەکی بە شوێن خویدا هێناوە کە چەندان ساڵ برینەکانی بە تەڕی و ئازارەکانی بە کراوەیی هێشتووەتەوە، یەکێک لەو جەنگانەی کە لە ڕووی زیان و وێرانکارییەوە لە پاش جەنگی جیهانی دووەم ئاماژەی بۆ دەکرێ، […]

زانین و دانایی

زانین و دانایی

(٣) ئاوات ئەحمەد سوڵتان دەینوسێت   جارێکیان لە فیساگۆراسیان پرسی “تۆ دانایت؟” لەوەڵامدا وتی “نا، من بە دوای داناییدا دەگەڕێم.” هەر ئەم وەڵامە بوو بە یەکەمین پێناسەی فەلسەفە، واتە فەلسەفە لە بنەڕەتدا لێکۆڵینەوەی داناییە،  فەیلەسوف کەسێكی دانا نیە، بەڵکو بەدوای داناییدا دەگەڕێت. بەڵام ئەمە چ مانایەکی هەیە؟ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ لای سۆکرات، ئەو پێمان دەڵێت […]

نووسەری ئایدیا سەیرەوسەمەرەکان خوێندنەوەی نۆڤلێتی سەرگوزشتەی پیاوێک

نووسەری ئایدیا سەیرەوسەمەرەکان خوێندنەوەی نۆڤلێتی سەرگوزشتەی پیاوێک

خوێندنەوەی: سەردەم نووسەری ئەم نۆڤلێتە بۆ خوێنەری کورد نامۆ نییە، خوێنەرانی ئەدەبیات و بە تایبەت کایەی گێڕانەوە، پێشتر چەند دانە لە کتێبەکانی ئەم نووسەرەیان خوێندووەتەوە: “عەتر (چیرۆکی بکۆژێک)، کۆتر، گەڕان بە قووڵاییدا و کۆنتراباس” بە بینینی ناوی ئەم نووسەرە لەسەر ئەم کتێبە (پاتریک زوسکیند) بزەیەک و خۆشییەک بە خوێنەران دەبەخشێت، چون کارەکانی ئەم نووسەرە لە […]