مارکۆزە و پۆپەر؛ شۆڕش یان ڕیفۆرم

مارکۆزە و پۆپەر؛ شۆڕش یان ڕیفۆرم

بابەتی ئەم کتێبە فکرییە جگە لە پێشەکییەکی تێروتەسەل و دەوڵەمەندی وەرگێڕ، گفتوگۆیەکی فیکری تایبەتیش لەخۆ دەگرێت لەگەڵ هەر دوو بیرمەند (مارکۆزە و پۆپەر) سەبارەت بە چەمکی شۆڕش و ڕیفۆرم، ئەم کتێبە یەکێکە لە بەرهەمە باش و دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کتێبی (مارکۆزە و پۆپەر) لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد (ئازاد بەرزنجی) […]

لۆک؛ مافەکانی فەرمانڕەواکان

لۆک؛ مافەکانی فەرمانڕەواکان

(لە نامەیەک لەبارەی لێکبوردنەوە، بەرهەمی لۆک) و. ڕێبین هەردی لۆک جیاکردنەوەی دەوڵەت لە کەنیسە بە مەرجی لێکبوردنی عەلمای دەزانێت و بڕوای وایە ئەم جیابونەوەیە لەسەر بنەمای ئەرکی هەر یەکێکیان و ئەو ئامانجەی بەدوایەوەن و ئەو ئامرازانەی بەشێوەیەکی ڕەوا بەکاری دێنن، دروست دەبێت. لێرەوە ئەرگۆمێنتی لۆک بە قازانجی لێکبوردن، لە بنەڕەتدا ئەرگۆمێنتێکی سیاسیە. بە بڕوای لۆک […]

دوای 130 ساڵ لە مردنی… گۆڕەکەی ڕامبۆ مشتومڕی لێدەکەوێتەوە

دوای 130 ساڵ لە مردنی… گۆڕەکەی ڕامبۆ مشتومڕی لێدەکەوێتەوە

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: باوکی ڕەهەند هیچ گومانی تێدانییە، خەڵکانێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەت ئەوانەی سەردانی قوتابخانەکانی فەرەنسایان کردووە، دەزانن ئارسەر ڕامبۆ کێیە، شاعیرە “یاخییەکە”. (بێگومان لای ئێمەش، خەڵکانێک هەیە کە ئەم شاعیرە مەزنە دەناسن و ژیان و دیوانەکانی کراوون بە کوردی-وک). ڕامبۆ هەرچەندە زوو مرد، تەمەنی 37 ساڵ بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، کۆڵەکەیەک بوو […]

جه‌نه‌راڵی سوپای مردوو؛ یه‌کێک له‌و هه‌زار رۆمانه‌ی که‌ پێش مردن ده‌بێت بخوێنرێته‌وه‌

جه‌نه‌راڵی سوپای مردوو؛ یه‌کێک له‌و هه‌زار رۆمانه‌ی که‌ پێش مردن ده‌بێت بخوێنرێته‌وه‌

جه‌نه‌راڵی سوپای مردوو یه‌کێک له‌و هه‌زار رۆمانه‌ی که‌ پێش مردن ده‌بێت بخوێنرێته‌وه‌ ئیدریس عه‌لی   هه‌میشه‌ ئه‌و ڕۆمانانه‌ جێگای سه‌رنج و سه‌رسامیی منن، که‌ تێماکانیان نزیکایه‌تییان هه‌یه‌ له‌ ژیانی تاکه‌که‌سیی خۆم و هه‌لومه‌رجی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی وڵاتەکەمەوە‌‌، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ ‌ نییه که‌ لایه‌نی زمان و ته‌کنیک و شێوازی گێڕانه‌وه‌ و ڕووداوه‌کانم بۆ گر‌نگ نه‌بن، […]

سپینۆزا؛ میتۆدی ڕاستەقینەی تەفسیری دەقەکان

سپینۆزا؛ میتۆدی ڕاستەقینەی تەفسیری دەقەکان

(لە وتارێک لەبارەی مەزهەب و سیاسەتەوە، فەسڵی حەوتەم، بەرهەمی سپینۆزا) و. ڕێبین هەردی زانستی ڕەخنە و تەفسیری کتێبی پیرۆز کە سپینۆا زۆر گۆڕانی بەسەردا هێنا، لە وتوێژەکانی لەبارەی لێکبوردنەوە دەکرێت، پێگەیەکی سەرەکی هەیە. میتۆدی تەفسیری کتێبی پیرۆز. پەیوەندی خوێنەر بە دەقی کتێبەکەوە، بایەخ و ناوەڕۆکە فێرکاریەکەی بەشێوەیەکی یەکسان دیاری دەکات. ڕەخنەی سپینۆزا لە تیۆلجیستەکان و […]

سن ئەگۆستین؛ خۆشبەخت ئەوانەن کە سەرکوت دەکرێن

سن ئەگۆستین؛ خۆشبەخت ئەوانەن کە سەرکوت دەکرێن

(لە نامەیەک بۆ بونیفاس (١٨١٥)،  کتێبی نامەکانی سن ئەهۆستین) و. ڕێبین هەردی سنت ئەگۆستین لەنامەیەکدا بۆ کونت بونیفاس دەنوسێت پەنابردن بۆ هێزی نادینی بۆ گەڕاندنەوەی لادەرانی دین بۆ باوەشی کەنیسە ، بە پاساودار دەزانێت. لێرەوە بە بەوێ دەگات کە لە ڕووی شەرعی و سیاسیەوە پاساو بۆ سەرکوتکردن بهێنێتەوە بە پشت بەستن بە کتێبی پیرۆز. ئەگەرچی […]

باسناژ دۆبۆڤاڵ؛ لادەرانی دین چزووی سودمەندن

باسناژ دۆبۆڤاڵ؛ لادەرانی دین چزووی سودمەندن

(لە: لێکبوردن لە مەزهەبەکان..نوسینی باسناژ دۆبۆڤال) ڕێبین هەردی کتێبەکەی هێنری باسناژ دۆبۆڤاڵ کە لەساڵی ١٦٨٤ی میلادیدا، کەمێک پێش فەرمانی نانت دەرچوو، هەڵگری تاوانبارکردنی توندی ئەخلاقی و سیاسی ڕەفتارەکانی رۆحانیەتی کاسۆلیکیە و بەرگریە لە لادەرانی دین، کە هەڵوێستی پێچەوانەی ئەما، ناکۆکیەکانی هەردوولای توند و ناچاری دەکردن تەفسیر و پێناسی تاززە بۆ دیدی خۆیان بکەن. ئەگەرچی مەسەلەی […]

تاک و مێگەل؛ من و سیستەمی باڵاڕەو

تاک و مێگەل؛ من و سیستەمی باڵاڕەو

ئەحمەد بەرقاوی و. هەڵکەوت عەبدوڵڵا بەلای منەوە، سیستەمی باڵاڕەو و سیاسی، جیهانێکی بابەتیە وا لە من دەکات بەپێی ئەو هەڵسوکەوت بکات، دەسەڵاتێکی بەهێزە لە سەروو هەموانەوە، بێ پرسیارکردن دەربارەی ڕەچەڵەک و بنەچەی، هێزێکی خۆییە پاسەوانیی خۆی دەکات، بە ناخی من دا ڕۆچووەتە خوارەوە و بووەتە بەشێکی لەجیابوونەوە نەهاتووی بونیادی من، ئەمەش سەرچاوەی هوشیاریی مێگەخوازانەی منە. […]

گفتوگۆ لەگەڵ ئەمبرتۆ ئیکۆ (بەشی یەکەم)

گفتوگۆ لەگەڵ ئەمبرتۆ ئیکۆ (بەشی یەکەم)

منداڵی و ئێستاتیکای سەدەکانی ناوەڕاست گۆڤاری پاریس ریفیو/ هونەری خەیاڵ سازکردنی گفتوگۆ: : ليلى عزام زانجانيه و. لە عەرەبییەوە: هیوا قادر بەشی یەکەم: خانمە شاعیری ئەمەریکی ئیمیلی دکنس دەڵێت: “هیچ شتێک ناگات بە نووسین، وەک کەشتییەک وایە، دەمانبات بۆ سەر زەمینە دوورەکان”،  لەبەرئەوەی منداڵیش ئەو زەوییەیە یەکەم شەتڵی هوشیاری تیادا دەچێنرێت. بۆیە هەر نووسەرە و […]

کتێبی (ئێمە و مۆدێرنە)ی داریووش ئاشووری لە گفتۆگەیەکدا

کتێبی (ئێمە و مۆدێرنە)ی داریووش ئاشووری لە گفتۆگەیەکدا

سازکردنی: سەردەم   لە ماوەی ڕابردوودا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، یەکێک لە کتێبە گرنگەکانی نووسەر و ڕۆشنفکری ئێرانی (داریووش ئاشووری) چاپ و بڵاوکردەوە، ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک وتاری داریووش پێکهاتووە و هەڵبژاردەیەکە لە نووسینەکانی، کە لە ماوەی بیستوپێنج ساڵی کاری نووسینیدا ئەنجامی داون، (هیوا عەزیزی) وەرگێڕی کتێبی (ئێمە و مۆدێرنە) لەم گفتوگۆیەدا باس لە […]

میتافەری قامچی لە نێوان زەردەشت وئەلیزابێت دا

میتافەری قامچی لە نێوان زەردەشت وئەلیزابێت دا

جەنگێک لەسەر سینەی زەردەشت بەکر عەلی ڕەنگە زیدەڕەوی نەبێت گەر بڵێین لەنێو هەموو ئەو ڕستە و ڕشتە وکۆپلە مرواریئاسایانەی نێو کتێبی << زەردەشت ئاوا دووا>>ی فریدریش نیتچەدا ئەم ڕستەیە << کە دەچیت بۆ لای ژنان، قامچییەکەت بیرنەچێت!>> هەموو ناوبانگییەک ولەهەمانکاتدا بەدناوییەکی دابێت بە فریدریش نیتچە. بەڵام بەلای خوێنەرانێکی زۆرەوە ئەوە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە ئەم وتەیە […]

بۆسۆئە؛ پێوەری هەڵە، گۆڕانکاریە

بۆسۆئە؛ پێوەری هەڵە، گۆڕانکاریە

(لە: مێژووی گۆڕانکاریەکانی کەنیسەی پرۆتستانت) بەرگی یەکەم، بەرهەمی بۆسۆئە و: ڕێبین هەردی   بۆسۆئە لە شەشەم ئاگادارکردنەوە بۆ پرۆتستانەکان، بەشێوەیەکی بڕاوە، دژی هەموو جۆرە لێکبوردنێکە: (من مەزهەبی کاسۆلیک بە جدیترین و کەم لێبوبردەترین مەزهەب دەزانم). لێکبوردن جگە لە سستیەکی ترسنۆکانە لەبەرامبەر دین لادەراندا نیە. ژەهرێکە دەبێت لێی دوورکەوینەوە، چونکە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەحوکمە شەرعیەکاندا، مەزهەب لاواز […]

دە ڕاسپاردەکەی فەلسەفە

دە ڕاسپاردەکەی فەلسەفە

سەعید ناشید لە عەرەبییەوە: هەڵکەوت عەبدوڵڵا ڕاسپاردەی یەکەم: خۆت بناسە ئەم پرسە پەیوەندی بە دەستەواژەیەکی سوکراتەوە هەیە، کە لە پەرستگەیەکی کۆنەوە ئیلهامەکەی وەرگرتووە و مانای ئەمانەی لای خوارەوەیە: –  پێویستە ئەو جلوبەرگە بپۆشیت کە گونجاوە لەگەڵ ڕووخساری خۆتدا. –  پێویستە بەو سیستەمی خۆراکە ئاشنابیت کە گونجاوە لەگەڵ تەندروستیی خۆتدا. –  پێویستە بەو پێکهاتنە ئاشنابیت کە […]

بەناوبانگترین نامەکانی مێژوو؛ لە پێش زاینەوە تا سەدەی بیستەم

بەناوبانگترین نامەکانی مێژوو؛ لە پێش زاینەوە تا سەدەی بیستەم

نووسینی: ڕەشا ئەحمەد وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: باوکی ڕەهەند کتێبی (بەناوبانگترین نامە جیهانییەکان) کە لە قاهیرە و لەلایەن دەستەی گشتی بۆ تەلاری کەلتووریی بڵاوکراوەتەوە، 128 نامەی ناودارترین سیمبولە مێژوویییەکان لەخۆدەگرێت، لە پێش زاینەوە تا سەدەی بیستەم. ئەم کتێبە، چاپێکی تازەی کتێبێکی قەبارە گەورەیە کە یەکەمجار لە جەزائیر و لەڕێگەی وەرگێڕی کۆچکردوو “محەمەد بەدران” بڵاوکراوەتەوە. محەمەد بەدران […]

ئاراسم؛ لێکتێگەیشتن یان لێکبوردن

ئاراسم؛ لێکتێگەیشتن یان لێکبوردن

وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی ئاشنای دەمەقاڵێ و دژایەتیەکانی ئاراسمین دژی جەنگە مەزهەبی و سەڵیبیەکان ، ئەو ئایدیالی سازشکردنی مەزهەبی نەک بە ئاشتی لەنێوان مەزهەبە جیاوازەکاندا،  بەڵکو بەتایبەتی لەهەر مەزهەبێکدا دەزانی. ئاراسم لە کێتبی هاودەنگی دڵنیشنی کەنیسە (١٥٣٣) دەیەوێت سەرلەنوێ بیر لە یەکپارجەیی مەسیحیەت بکاتەوە، بۆ ئەوەی کۆتای بەو نەیارێتیانە بێنێت کە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە دینیەکانە کە لە […]

ڕیلکە؛ شیعر و کابوسی منداڵی

ڕیلکە؛ شیعر و کابوسی منداڵی

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع لەبەر ئەوەی ژیانی من، هەر هەموی مۆتەکە و کابوسە (تەنانەت پێش هاتنی کۆرۆناش)، بۆیە من شەیدای ئەو نووسەرانەم، ژیانێکی کابوسئاسا ژیاون، بەتایبەت لە قۆناغی منداڵییاندا. لە نمونەی کافکا، بۆدلێر، دیستۆفسکی، ریلکە و …هتد. بەڵام هەنوکە با کابوس بخەینە ئەولاوە و قسە لەسەر شتی دیکە بکەین. بۆ […]

کاستیلۆن؛ ئایا دەبێت سزای لادەرانی دین بدرێت؟

کاستیلۆن؛ ئایا دەبێت سزای لادەرانی دین بدرێت؟

بنەمای ئەم دەقە، جیاوازیەکە کە کاڵڤین و تیۆدۆرۆ دوبزی لەلایەک و کاستلۆنی لەلایەکی دیەوە، پاش لە سێدارەدانی میشل سێرڤێ لە جنێف لە ٢٧ ئوکتۆبەری ١٥٥٣دا، ڕووبەڕووی یەک کردەوە. کالڤین بەمجۆرە پاساو بۆ لە سێدارەدانی ئەم دکتورە ئیسپانیە دەهێنێتەوە، لەبەرئەوەی مەسیح دژی کاردانەوەی توند نەبوو، کەنیسە لەسەرشانێتی لادەرانی دین بەدەستی کارەبەدەستانی وڵات (نا مەزهەبی) سزای مەرگ […]

گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەردەڵان عەبدوڵڵا

گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەردەڵان عەبدوڵڵا

سەبارەت بە کتێبی: ئایا ڕوسیا دەبێتەوە بە زلھێزەکەی جاران گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەردەڵان عەبدوڵڵا سەبارەت بە کتێبی: ئایا دوسیا دەبێتەوە بە زلھێزەکەی جاران لە ماوەی ڕابردوودا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کتێبێکی گرنگی چاپ کرد بە ناوی«ئایا ڕوسیا دەبێتەوە بە زلھێزەکەی جاران» ئەم کتێبە لە لێکۆڵینەوەیەک درێژی فرە ڕەھەند و کۆمەڵێک وتار و بابەتی وەرگێڕدراو پێکھاتووە، […]

ڕۆبێر گالیمار: سارتەر هەمان ئەو پێگەیەی هەبوو کە ڤۆڵتێر لە سەدەی هەژدە و فیکتۆر هیگۆ لەسەدەی نۆزدە هەیانبوو

ڕۆبێر گالیمار: سارتەر هەمان ئەو پێگەیەی هەبوو کە ڤۆڵتێر لە سەدەی هەژدە و فیکتۆر هیگۆ لەسەدەی نۆزدە هەیانبوو

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع ڕۆبێر گالیمار پێیوایە، بۆ سارتەر زۆر زەحمەت بوو، ئەستێرەی فەیلەسوفێکی گەنج کە میشێل فۆکۆ بوو، لە هەڵکشاندابێت و لەسەر عەرشی لوتکەی فیکری فەرەنسی، شوێنی ئەو بگرێتەوە. بە مانایەکی دی، سارتەر، بەهۆی زیرەکی و بلیمەتی فۆکۆوە، لە خۆی و لە ناوبانگەکەی خۆی دەترسا. ئەمەش زۆر بەئاسانی، مانای […]

ڕەخنەگر و وەرگێڕ عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی: من نامەوێ مەرج بۆ ئازادیی کەس دابنێم

ڕەخنەگر و وەرگێڕ عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی: من نامەوێ مەرج بۆ ئازادیی کەس دابنێم

گفتوگۆی: ئیدریس عەلی نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەکاری ئەدەبی (عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی) پیاوێکە مێشکی پڕە لە کتێب و بیرۆکە، دەخوێنێتەوە و ئاگاداری دنیایە، بەڵام بە سروشتی خۆی کەسایەتییەکی بێدەنگ و هێمنی هەیە، ئەم بێدەنگییەی تەنها لە ژیانی ڕۆژانەیدا نییە، بەڵکو لەسەر ئاستی نووسینیش هەر کەمدووە، وێڕای ئەوەی هەموان دەزانین لەسەر زۆر پرس و بابەتی ڕۆژ […]

گفتوگۆ لەگەڵ ئەدۆنیس (بەشی دووەم)

گفتوگۆ لەگەڵ ئەدۆنیس (بەشی دووەم)

ئەوەی كەلەپووری نەبێت، رەگ و ریشەی نییە وەرگێڕانی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دكتۆر دانا ئەحمەد مستەفا *دەزانین تۆ سەرقاڵی ئامادەكردنی (دیوانی شعری عەرەبیت)، كەی كتێبی دووەم دەردەچێت، و چ ماوەیەكیش لەخۆ دەگرێ؟ **ئەم هەفتەیە كتێبی دووەمیش دەردەچێت كە باس لە ماوەی نێوان سالآنی 750و 1050ی زاینی دەكات، هەڵبژاردەی 103 شاعری تیایە، لە دوو توێی 540 لاپەڕەی قەبارە […]

لەمەڕ بەهای کەلەپووری شیعرییمانەوە

لەمەڕ بەهای کەلەپووری شیعرییمانەوە

یەکەمین وتووێژی ئەدۆنیس، دوای پاشەکشێی لە گۆڤاری (شیعر) وەرگێڕانی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دكتۆر دانا ئەحمەد مستەفا سەرەتا ئەوەی بیرمان لێكردەوە بۆ قسەكردن لەگەڵ ئەدۆنیس (عەلی ئەحمەد سەعید) دوو مەسەلە لە هزرماندا هەبوو كە دەمانویست بۆمان روونبێتەوە، ئەوانیش، یەكەم: مەسەلەی جیابوونەوەی لە دەستەی گۆڤاری (شعر) و پاشەكشەی لە سەرۆكایەتی دەستەی گۆڤارەكە، یەكەمجار ئەم هەواڵە (الحوادپ) ئاماژەی پێدا، […]

تۆماس مۆر؛ مەزهەبە یۆتۆپیەکان

تۆماس مۆر؛ مەزهەبە یۆتۆپیەکان

وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی (لە کتێبی یۆتۆپیای تۆماس مۆرەوە) کتێبی یۆتۆپیا لەساڵی ١٥١٦ بڵاو بۆووە، واتە ساڵێک پێش ئەوەی لۆسەر تیورەکانی خۆی لەبارەی لێبوردن و ئاسانگیریەوە لە شاری ویتنبرگ ڕابگەیەنێت و یەکێکە لە بەرهەمە بەرجەستەکانی قوتابخانەی مرۆڤگەری لە سەردەمی ڕێنسانسدا. تۆماس مۆر دەڵێت بەهۆی پییر ژیلەوە ئاشنای دەریاوانێکی پۆرتوغالی دەبێت بەناوی ڕافائەل هیت لۆدەوە. ئەم کەسە […]

ڕێگەی خۆشەویستی: ژیان و ئەندێشەکانی ماهاتما گاندی

ڕێگەی خۆشەویستی: ژیان و ئەندێشەکانی ماهاتما گاندی

(گەر کەسێک بە حەقیقەت و دڵی ئایینی خۆی بگات، بە حەقیقەت و دڵی ئایینەکانی تریش گەیشتووە… ئایینەکان، ڕێگەگەلی جۆراوجۆرن کە هەموویان بەرەو خاڵێکی هاوبەش دەڕۆن، تا ئەو شوێنەی هەموومان بەرەو یەک شوێنی مەبەست دەڕۆین و بە یەک سەرمەنزڵ دەگەین، ئەگەر ڕێگەکانیشمان جیاواز بن، هیچ گرنگ نییە، لە ڕاستیدا ژمارەی ئایینەکان ڕێک هێندەی ژمارەی تاکەکانی مرۆڤە.) […]