ڕیشەکێشکردن و دیکتاتۆریی تاکباوەڕی لە عێراقدا

ڕیشەکێشکردن و دیکتاتۆریی تاکباوەڕی لە عێراقدا

نووسینی: سۆز هادی ئەوەی کە هەمیشە مێشکم داگیر دەکات لە کاتی خوێندنەوەی کتێبەکانی باقر یاسیندا، ئەوەیە کە چەن بێئاگابووین لەو هەموو کوشتارەی کە لە عێراقدا رووی یاوە یاخود چەن بێباکانە رەفتارمان لەگەل مێژووی ولاتەکەمان کردووە. بەجۆرێک تاکی گەلی عێراق خەلەفێنراوین، کە بێ ئاگاین لە بەشێکی زۆری ئەم مێژووە ڕەشەو هەمیشە لە ژێر هەژموونی کۆمەلێ کتێبدا […]

کتێبەکانی سەردەم و  سەرنجی نووسەران

کتێبەکانی سەردەم و سەرنجی نووسەران

لەم ڕاپۆرتەدا دید و سەرنجی کۆمەڵێک نووسەر و هونەرمەند و کتێبفرۆشی دەخەینەڕوو سەبارەت بە ئاست و چۆنێتی کتێبەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بەتایبەت لەم ساڵانەی پێشوودا کە قەیرانە جۆراوجۆرەکانی ئابووری و سیاسی و کولتووری ڕووی لە کوردستان کرد، دەزگای ناوبراو بە کەمترین ئیمکاناتی ماددی و مرۆیی توانی کۆمەڵێک کتێبی دانسقە چاپ و بڵاوبکاتەوە. عەبدولخالق […]

چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی

چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی

هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی، چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی ئەم وتار و باسانەی لە دووتوێى ئەم كتێبەدا دەیانبینیت، نەخشەیەكى داڕێژراو كۆى نەكردوونەتەوە، بەڵكو هەر وەكو ناویشمان لێ ناون، چەند وێستگەیەكى پەڕاگەندەن كە تیایاندایە لەسەر ئەم بیرمەند، یان ئەو ئەدیب دەوەستێت ‎و تیاشیاندایە لەسەر دیاردەیەكى ڕۆشنبیرى، یان ڕێبازێكى ئەدەبى دەدوێت. هەر بۆیە هێڵێكى دیاریكراو پێكەوە نایانبەستێتەوە، تەنها […]

پاژێک لە کتێبی “ڕێبازی دیکتاتۆرەکان”

پاژێک لە کتێبی “ڕێبازی دیکتاتۆرەکان”

جه‌نابى ده‌بلیۆ: پێتان وا نییه‌ باشتربوونى دۆخی ئابوورى‌ و هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنى شایان له‌ بوارى په‌یوه‌ندیى نێودەوڵەتیدا بۆى هه‌بێت ئه‌گه‌رى ئه‌مه‌ بۆ ڕژێمى دیكتاتۆرى به‌دى بێنێت ده‌ست له‌ توندوتیژى ‌و چاوترسێنكردن هه‌ڵگرێت‌ و، وه‌ك ده‌ڵێن، دیموكراتیك بێت؟ تومازۆى سه‌گانى: ئالكسى دوتوكویل پێمانده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى پتر له‌ هه‌ر شتێك دیكتاتۆرییه‌كان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌‍، زیاتركردنى گوشار و زه‌بروزه‌نگ نییه‌، به‌ڵكو […]

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەلیف شەفەق

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەلیف شەفەق

قسەکردن لەسەر رۆمانی (١٠ خولەک و ٣٨ چرکە لەم دنیا نامۆیەدا) مارغۆت دایکخراف وەرگێڕانی لە هۆڵەندییەوە: سەڵاح حەسەن پاڵەوان هەموان وا بیردەکەنەوە ئەم سەردەمی کۆرۆنایە بۆ نووسەر ساتێکی ئاسانە- چوون ئەوان هەمیشە تەنیان. بەڵام لەراستیدا هەرگیز وانییە. لە ساتێکدا دەپرسیت ئایا من خەریکی چیم چ جیاوازییەکە ئەم چیرۆکە بنووسم یان نەینووسم. ” پێش یانزە ساڵ […]

١٠  خولەک و ٣٨ چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا

١٠ خولەک و ٣٨ چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا

ئامادەکردنی: سەلاح حەسەن پاڵەوان دواین رۆمانی ئەلیف شەفەق (١٠ خولەک و ٣٨ چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا) ساڵی رابردوو بۆ خەڵاتی پۆکەر هەڵبژێردرا، ئەم رۆمانە تەرخان کراوە بۆ ئەو شارەی بەجێهێشت و بۆ ئەو ژنانەی کە لەوێدا دەژین. کارەکتەری سەرەکی ئەم رۆمانە لە یەکەمین لاپەڕەدا، لە نێو حاویەکی پۆڵاین زبڵوخاشاکدا راکشاوە ، کوژراوە، هێشتا جووتە پێڵاوە […]

“دەربەندی پەپوولە” بە عەرەبی چاپ دەبێتەوە

“دەربەندی پەپوولە” بە عەرەبی چاپ دەبێتەوە

“دەربەندی پەپوولە” بە عەرەبی لە دەزگای “خطوط و ظلال للنشر و التوزيع”ەوە، بە وەرگێڕانەکەی ئازاد بەرزنجی، چاپ و بڵاودەبێتەوە. “دەربەندی پەپوولە” ی شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس، یەکێکە لە دەقە ناوازەکانی شیعری کوردی و شایانی باسە دەقە عەرەبییەکەی، بۆ یەکەم جار، ساڵی ١٩٩٦ لە بەیرووت چاپ کرا و دوو جاری تریش لە کوردستان چاپ کراوەتەوە و […]

ئەدگار مۆران ڕەخنەی بەربەریەتی سەرمایەداریی خۆرئاوا دەکات

ئەدگار مۆران ڕەخنەی بەربەریەتی سەرمایەداریی خۆرئاوا دەکات

لە سەروبەندی سەد ساڵەی تەمەنیدا، یاداشتنامە قەبەکەی بڵاوکردەوە… لە سەرەتادا دەڵێم ئەدگار مۆران، خۆی لە خۆیدا دیاردەیەکی ناوازەیە. ئەم پیاوە لە کاتی لەدایکبوونییەوە، لە ساڵی 1929 تا ئێستا، زیندووە و لە ژیاندا ماوە و بەناو تەواوی سەدەی بیستەمدا تێپەڕیوە. لەمەدا ئەو شتەی بە راستی جێگای سەرسوڕمانە، ئەوەیە مۆران گەشتووەتە ئەم تەمەنە زۆرە و هێشتا خاوەنی […]

شۆڕشی فەرەنسی؛ کاتێک نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ڕوخساری جیهانی گۆڕی

شۆڕشی فەرەنسی؛ کاتێک نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ڕوخساری جیهانی گۆڕی

بەبۆنەی تێپەڕبونی 231 ساڵ بەسەر شۆڕشی فەرەنسی 1789 نووسینی تارق الحایک وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع   شۆڕشی فەرەنسی یەکێکە لە گرنگترین رووداوەکانی مێژوی مرۆڤایەتی، چونکە رێڕەوی مێژوی نوێی گۆڕی، ئەویش لەو کاتەدا بوو کە شۆڕشەکە، هۆکارێکی راستەوخۆ بوو بۆ هەرەسهێنانی پاشایەتی رەها و دامەزراندنی سیستمە کۆمارییەکان و هەڵکشانی بۆرجوازییەت و کۆتاییهێنان بە سیستمی […]

ڕەووف بێگەرد: “ئێستایش ڕۆحی منداڵی وزەیەكە بۆ بەهاكانی ژیانم”

ڕەووف بێگەرد: “ئێستایش ڕۆحی منداڵی وزەیەكە بۆ بەهاكانی ژیانم”

وتووێژی: ئیدریس عەلی   ئەمەی لێرەدا دەیخوێننەوە، پوختەی وتووێژێکی دوورودرێژی منە لەگەڵ نووسەر و وەرگێڕ (ڕەووف بێگەرد). لەم وتووێژەدا کە ماوەی چەند ساڵێکە و بە چەند قۆناغێک لەگەڵیدا ئەنجامم داوە، بێگەردێکی جیاواز دەخوێننەوە، بەر چیرۆکە سەیروسەمەرەکانی سەردەمی منداڵی و گەنجێتی و ئەوین و سیاسەت و سەرەتاکانی ئاشنابوونی بە کتێب و نووسین دەکەون، کۆی وتووێژەکە، کە […]

دیالۆگ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا

دیالۆگ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا

  بابەتەکانی نێو دوتوێی ئەم کتێبە، بریتییە لە کۆمەڵێک دیداری جیاجیا لەگەڵ چەندین کەسایەتی و فیگۆری ڕۆشنبیری و ئەدەبی و فەلسەفی و سیاسی و فیکری، دیدارەکان لە لایەن نووسەر و وەرگێڕ (ئەردەڵان عەبدوڵڵا) ئامادەکراوە، بەشێکیشیان وەرگێڕدراون و لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە. بابەتی دیدارەکانی نێو ئەم کتێبە، بریتین لە: چاوپێکەوتن […]

مەرگی زافۆن و هەواڵی وەرگێڕانی ڕۆمانێکی تری بۆ کوردی

مەرگی زافۆن و هەواڵی وەرگێڕانی ڕۆمانێکی تری بۆ کوردی

بە داخێکی زۆرەوە، ئەمڕۆ ١٩ی مانگ، کارلۆس رویز زافۆن، ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئیسپانی، لە تەمەنی ٥٥ ساڵییدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. زافۆن خاوەنی چەندین ڕۆمانی گرنگ و جوانە کە زۆربەیان وەرگێڕدراونەتە سەر زۆربەی زمانە زیندووەکانی جیهان. “سێبەری با”، “یاری فریشتەکە” و “وێڵگەی ڕوحەکان” لە ڕۆمانە دیارەکانی ئەون. شێوازی زافۆن ئاوێتەیەکە لە شێوەی گێڕانەوەی ئیسپانی […]

خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا

خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا

ئیدریس عەلی ئەم کتێبە هەڵبژاردەیەکە لە چیرۆکی جیهانیی کۆمەڵێک نووسەری بەناوبانگ، کە پێگەی تایبەتیان لە ئەدەبیاتی جیهانیدا هەیە و کاریگەریی نووسین و چیرۆک و ئەندێشەکانیان بەسەر نەوەی سەردەم و پاش سەردەمەکەی خۆشیانەوە داناوە، هەر کام لە چیرۆکەکانی نێو دووتوێی ئەم کتێبە، هی نووسەرێکی جیهانییە و شێواز و زمان و تەکنیکی تایبەت بە خۆیان هەیە، تەنها […]

بەرەو کەناری شپرزەیی

بەرەو کەناری شپرزەیی

سەفەرێک لە ناوەوە… سەفەرێک لە دەرەوە وەک چۆن (کارل مای) گەشتنامە و سەرەڕۆییەکانی سەفەر و گەڕانە خەیاڵییەکانی خۆی بە دونیادا نووسییەوە و کردنییە بەرهەمی ئەدەبی وەک ڕۆمان، زۆر دەمێکیشە لە چیرۆکەکانی هەزارویەک شەوەوە سیندبادی بەحری و سەفەرە سەرەڕۆییەکانی (مان بیوستون) و کەسانی وەک ئیبن بەتتوتە و مارکۆ پۆلۆ و ئەولیا چەلەبی، بەسەرهات و گەشتەکانیان وەک […]

لە یادی تێپەڕبوونی 57 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نازم حیکمەتدا

لە یادی تێپەڕبوونی 57 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نازم حیکمەتدا

رۆژنامەکانی تورکیا لە یادی 57 ساڵەی کۆچی دوایی نازم حیکمەت دا، ژمارەیەک لە دێڕە شیعرییەکانی ئەدیبی تورکیا و چالاکوانی سیاسی نازم حیکمەت-یان بڵاوکردەوە، وەک ئاشکرایە ئەم شاعیرە رۆژی 3 حوزەیرانی ساڵی 1963 لە مۆسکۆ، کۆچی دوایی دەکات و هەر لەوێ و دوور لە وڵاتەکەی خۆی، تەرمەکەی بەخاک دەسپێردرێت. هەرچەندە فۆرمی شیعری ئەم شاعیرە، جۆراو جۆرە […]

ڕۆماننووسان و پاکنووسکردنی دەقەکانیان

ڕۆماننووسان و پاکنووسکردنی دەقەکانیان

وەک ئەوەی هەندێک لە شاعیرەکان ئەنجامی دەدەن، ئایا رۆماننووس دوای بڵاوبوونەوەی رۆمانەکەی، بۆی هەیە جارێکی دی پاکنووس و دەستکاری رۆمانەکەی بکات و سەرلەنوێ بڵاویبکاتەوە؟ هەمو نووسەرێک بەدەست جۆرێک لە ناتەواوییەوە دەناڵێنێت، ئەگەر وا نەبوایە، ئەوا نووسین بە هەمو جۆرەکانییەوە بەردەوام نەدەبوو، لە ساتی هاتنەئارایەوە تا رۆژی ئەمڕۆ. قازی رێزدار “عبدالرحیم البیسانی 1135-1200” دەڵێت: “من بینیومە […]

تراژیدیای نووسەرانی ڕووس؛ لە شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە تا نەمانی یەکێتی سۆڤیەت

تراژیدیای نووسەرانی ڕووس؛ لە شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە تا نەمانی یەکێتی سۆڤیەت

هەندێکیان خۆیانکوشت، هەندێکی دیکەیان دوورخرانەوە بۆ سیبیریا، هەندێکی دی خرانە نەخۆشخانەی عەقڵییەوە دوای هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991، ژمارەیەک لە دەزگا گەورەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، هەستان بە بڵاوکردنەوەی رۆمان و دیوانی شیعر و کۆمەڵە چیرۆکی، ئەو نووسەرانەی کە لە سایەی رژێمی سۆڤیەتی پێشوو، نەیانتوانی بوو بەرهەمەکانیان بڵاوبکەنەوە. بگرە هەندێک لەو نووسەرانە ژیانیان بووە قوربانی […]

مردووخانەکەی بەغدا

مردووخانەکەی بەغدا

جێی دەستخۆشییە لەم دۆخە سەختەدا، کە وڵات بە جۆرەها قەیران و دۆخی نەخوازراودا تێدەپەڕێت، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ناو بە ناو بە کۆمەڵێک کتێبی گرنگ و دانسقە، کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەند دەکات و چاوی خوێنەر بە کۆمەڵێک کتێبی جۆراوجۆر ڕوون دەکاتەوە. لەم کۆمەڵە کتێبە تازەیەدا کە بەم دواییانە دەزگای ناوبراو چاپ و بڵاوی کردنەوە، ڕۆمانی […]

گفتوگۆیەک لەگەڵ شێرکۆ بێکەسدا

گفتوگۆیەک لەگەڵ شێرکۆ بێکەسدا

نزیکەی هەژدە ساڵ لەمەوپێش گفتوگۆیەکی ڤیدیۆیی ئەدەبیم لەگەڵ شاعیری گەورە کاک شێرکۆ بێکەس ئەنجام دا و لەم ڕۆژانەی پێشوودا خودی ئەو گفتوگۆیەم بۆ یەکەم جار بڵاوکردە، ئەوەی لێرەدا دەیخوێنیتەوە پوختەی بەشێک لەو پرسیار و وەڵامانەیە. ئیدریس عەلی: لەگەڵ ئەوەی شیعر لە چاو ژانرەکانی دیکەی ئەدەبدا مێژوویەکی دوور و درێژتری هەیە لەناو کورد دا، بەڵام بۆچی تاکو […]

فیکر و شیعر

فیکر و شیعر

خۆرخێ لویس بۆرخیس لە ئینگلیزییەوە: زاموا محەممەد واڵتەر پاتەر نووسیویە کە هەموو هونەر دەیەوێت بگاتە دۆخی مۆسیقا. هۆکارە ڕوونەکەش (بێگومان من وەک عەوامێک قسەی لەسەر دەکەم) ئەوەیە کە لە مۆسیقادا فۆڕم و ناوەڕۆک ناکرێت دووکەرت بکرێن(لێک داببڕدرێن). ئاواز، یان هەر پارچە میوزیکێکی دی، قاڵبێکە لە دەنگ و وەستان کە لەناو کاتدا خۆی دەکاتەوە، قاڵبێک کە […]

ماریۆ ڤارگاس یۆسا

ماریۆ ڤارگاس یۆسا

سازکردنی: سوزانا هونوێڵ و ڕیکاردۆ ئۆگێستۆ سێتی له ئیسپانییەوه بۆ ئینگلیزی: سوزانا هونوێڵ له ئینگلیزییەوه بۆ کوردی: ماردین ئیبراهیم ـ تۆ نووسەرێکی گەلەک ناسراویت و خوێنەران ئاشنای نووسینەکانتن. پێمان ناڵێیت تۆ چی دەخوێنیتەوه؟ ماریۆ ڤارگاس یۆسا: لەو ساڵانەی دواییدا شتێکی سەرنجکێش ڕووی دا. تێبینم کردووه من تا دێت کەمتر و کەمتر کاری نووسەرانی هاوسەردەمی خۆم […]

گفتوگۆ لەگەڵ ئۆرهان پاموک

گفتوگۆ لەگەڵ ئۆرهان پاموک

لە تورکییەوە: فەرهاد چۆمانی تورکەکان و خوێنەرانی زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان چاوەڕوانی ڕۆمانە نوێیەکەی ئۆرهان پاموک دەکەن. پاموک لەم ڕۆمانەدا چاوی وەرچەرخاندووە بۆ کۆڵانە چەپەک و هەژارنشینەکان، بە چاوی سەحلەبفرۆشێکەوە باس لەو ژیانە دەکات، کە لە تورکیا بە خێرایی گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە. نەک تەنیا بە گوێرەی خەڵاتی نۆبڵ، بەڵکو ئەمبێرتۆ ئیکۆ موژدەی ڕۆمانێکی تازەی […]

مێژووی شەیتانێک: گفتوگۆیەک لەگەڵ سەلمان ڕوشدی

مێژووی شەیتانێک: گفتوگۆیەک لەگەڵ سەلمان ڕوشدی

نووسەری ئایەتە شەیتانیەکان سازکردنی: کای شولێر لە سویدییەوە: هیوا قادر ئەوەندەم ڕۆژ لە ژیاندا نەماوە تیا بژیم. سەلمان ڕوشدی بەم شێوەیە بیری دەکردەوە، کاتێک لە یادی ڕۆژی دڵ و لە ساڵی ١٩٨٩دا فەتوای کوشتنی خۆی پێ گەیشت. ئێستا ئەو پیاوەی ئەو کاتانە پارێزگاری لە سەلمان ڕوشدی دەکرد، باسی ئەو ڕۆژانە دەکات کە ڕوشدی لەبەردەم هەڕەشەی […]

بە درێژایی مێژوو کامانەن وتە فەلسەفییە بەناوبانگەکان؟

بە درێژایی مێژوو کامانەن وتە فەلسەفییە بەناوبانگەکان؟

بێگومان ناتوانین هەموو ئەو وتە فەلسەفییە بەناوبانگانە بژمێرین، ئەوە پێویستی بە چەندین بەرگ هەیە! بەڵام دەتوانین بۆ خۆشی و کەیف و سەفاو کات بەسەربردن، هەندێکیان بخەینەڕوو. بەم دواییانە یەکێک لە گۆڤارە فەرەنسییەکان، لە میانەی ژمارەیەکی قەبەیدا، کارێکی لەو جۆرەی کردووە. ئێمە دەزانین تەنها فەیلەسوفە گەورەکانن، توانانی داتاشینی زاراوەی گەورە یان وتەی بلیمەتیانەیان هەیە کە وەک […]