جان دۆرمیسۆن

جان دۆرمیسۆن

دواجار جان دۆرمیسۆن کۆچی دوایی کرد! ئێمە لەو بڕوایەدا بووین تا تەمەنی نەگات بە 100 ساڵ نامرێت. دۆرمیسیۆن خۆشی بەوپەڕی دڵنیایی و متمانەوە پێیوا بووە تا تەمەنی نەگاتە 100 ساڵ نامرێت، لەم بارەیەوە وتوویەتی نازانم چۆن خۆم لە مەرگ بپارێزم و بگەمە ئەو تەمەنە. بەڵام ئیرادەی یەزدان وایویست بە گەنجی و لە تەمەنی 92 ساڵیدا […]

ئه‌ده‌بیات و پێگه‌ی ڕیالیزمی سۆسیالیستیی

ئه‌ده‌بیات و پێگه‌ی ڕیالیزمی سۆسیالیستیی

وتووێژ له‌گه‌ڵ «شۆلۆخۆف»دا‌ ئالبێرت ئه‌کسڵ به‌نک وەرگێڕانی: فەرشید شەریفی میخائیل ئه‌لکساندرڤیچ شۆلۆخۆف ساڵی 1905 له‌ گوندی “ڤشنسکایا”ی سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندی “دۆن”ی قه‌زاقستان (“ڕۆستف”ی ئێستا) له‌ دایک بووه‌. خوێندنی دواناوه‌ندیی له‌ خوێندنگای “گرامێر”دا ته‌واو کرد و ساڵی 1930 کاتێک که‌ ناوچه‌ی دۆن تووشی شه‌ڕی ناوخۆیی بوو، خۆبه‌خشانه‌ پێوه‌ندیی به‌ “له‌شکری سوور”ه‌وه‌ کرد بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ “گاردی […]

ماركۆزو قوتابخانەی فرانكفۆرت

ماركۆزو قوتابخانەی فرانكفۆرت

سازدانی: برایان ماگی و: ئازاد بەرزنجی لای زۆربەی ماركسیستەكان ئەو تەنگژە ئابوورییانەی كە لە ماوەی نێوان هەردوو جەنگی جیهانیدا كۆمەڵگا خۆرئاواییەكانی گرفتاركرد، ئەوكاتە مانای داڕمان و فەوتانی رژێمی سەرمایەداری بوو، كە بەردەوام لە تیۆرەی ماركسیستیدا پێشبینی دەكرا. گەرچی بەگوێرەی ئەو تیۆرەیە دەبووایە ئەنجامی ئەمە بە سەقامگیربوونی كۆمۆنیزم بشكایەتەوە؛ بەڵام لە هیچ یەكێك لەم كۆمەڵگا خۆرئاواییانەدا […]

كورنلیوس كاستوریادیس

كورنلیوس كاستوریادیس

وەرگێڕانی: رەووف بێگەرد كورنلیوس كاستوریادیس، لە بیرو سیاسەتی سەردەمی دوای جەنگدا، یەكێكە لەناوە دیارەكانی فەرەنسا، لەهەموو دەیەی 1950و سەرەتای دەیەی 1960دا لەگەڵا كەسایەتیە ناودارەكانی وەك كلودلفورو ژان فرانسوالیوتار بووە ئەندامی رێكخراوەیەكی سیاسی ئەفسانە ئامێز بەناوی (یان سوسیالیزم یان بەربەریەت) بەڵام ئەو بە پێچەوانەی هەندێك لە هاوسەردەمەكانیەوە تا كۆتایی تەمەنی لەسەر بیری سیاسی رادیكاڵیانەی خۆی لە […]

ئەگەر بەیەقین دەست پێ‌ بكەیت

ئەگەر بەیەقین دەست پێ‌ بكەیت

ئەگەر بەیەقین دەست پێ‌ بكەیت ئەوا بە نایەقین دەگەیت – دەمەتەقێ‌ لەگەڵا بوداییەكان دا – كریشنا مۆرتی و. یاسین عومەر یەكەمین بەشداربوو(1): تا ئەو جێگەیەی كە من تێیگەیشتووم، ئێوە دەڵێن كە ژیان هیچ مەبەست یان ئامانجێكی نییە لەبەر ئەوە رێگەیەكیش بۆ هەنگاوهەڵهێنانەوەی تیانییە، بەناچار هەر تاكێ‌ خۆی لەگەڵا هەر لەحزەیەكدا رووبەڕووە. ئەگەر بڕیارە چركەسات بەدەست […]

جولیا كریستیڤادا

جولیا كریستیڤادا

وتووێژێك لەگەڵ، جولیا كریستیڤادا ئامادەكردنی: سوزان سیللەر لە ئینگلیزییەوە: عەتا قەرەداغی سوزان سیللەر: وەكو پرۆفیسۆری زانستی زمان‎و دوای بڵاوكردنەوەكانت لەسەر ئەو بابەتانە لەفەلسەفەوە بۆ رەخنەی ئەدەبی، دیسان چی وایلێكردیت كە وەكو دەرونشیكارێك كاربكەیت؟ جۆلیا كریستیڤا: بەبڕوای من ناكرێت كەسێك بخرێتە سنووری دەرونشیكارییەوە ئەگەر هەندێ‌ پاڵنەری تایبەتیو شاراوە بوونیان نەبێت.. بۆ نموونە ژیانی پڕ لە تەنگ‎و […]

گۆڕستانی کتێبە لەیادکراوەکان

گۆڕستانی کتێبە لەیادکراوەکان

رانان و وەرگێرانی لە ئینگلیزی و سویدیەوە سورمە من ئێستا کە دەمەوێت باسی ناسینی زافۆن بۆ ئێوە بکەم، دەبێت لەگەڵ مندا هەنگاو بەهەنگاو بچنەوە دواوە تا دەگه‌ڕێنەوە ئەو بەرەبەیانەی لە شارێکی دورەدەست و بچکۆلەدا لە ئوتێلێکی هەزار ئەستێرەیی رەنگیندا ئەڤینداربووم. وەک رۆژەکانی پێشوی ئەو حەفتەیە دەنگی دەرگا هات و خانمێکی گەنمرەنگ بە سینییەک بەرچایی ئەو […]

گوڵی ته‌ره‌قی

گوڵی ته‌ره‌قی

گوڵی ته‌ره‌قی” پتر له‌ ده‌ ساڵ بوو هیچ به‌رهه‌مێکی بڵاو نه‌کردبووه‌وه‌، یان نه‌یتوانیبوو بڵاوی بکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ ئه‌و ساڵێکی به‌ به‌ره‌که‌ت بوو، سه‌ره‌تا به‌ چاپکردنی کۆمه‌ڵه‌چیرۆکی “ده‌رفه‌تی دووباره‌” ده‌ستی پێکرد و کۆتاییه‌که‌شی ڕۆمانی “ڕووداو” بوو. ڕۆمانه‌که‌ فرۆشێکی زۆر باشی هه‌بوو و پێشوازییه‌کی به‌رچاوی لێکرا و توانیی سه‌رنجی خوێنه‌ران ڕابکێشێ. له‌م گفتوگۆیه‌دا “ته‌ره‌قی” باس له‌ ئه‌زموونی نووسینی […]

عەلی ئەشرەف دەروێشیان

عەلی ئەشرەف دەروێشیان

سازکردن و وەرگێڕانی: بابەک سەحرانەوەرد/ تاران عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ڕۆماننووس و ڕووناکبیری هاوچەرخ، ساڵی 1941 لە شاری کرماشان لە خێزانێکی کورد لەدایک بووە. لە سەرەتای پەنجاکانهوه بە نووسینی چەند کۆمەڵەچیرۆکێك، وەک (لەم گوندەوە، ئابشووران)، هاتووەتە نێو دونیای ئافراندن و ئێستاکە یەکێکە لە ڕووە گەشەکانی جیهانی چیرۆک و ڕۆمانی فارسی. بەناوبانگترین بەرهەمی دەروێشیان ڕۆمانی (ساڵیانی هەوری)یە، […]

گفتوگۆیەک لەگەڵ ماریا ڤارگاس لۆسا

گفتوگۆیەک لەگەڵ ماریا ڤارگاس لۆسا

ئامادەکردنی: بیۆرن ڤیمان “بەڕێوبەری بەشی ئەدەبی ڕۆژنامەی داگز نیهێتەر” وەرگێڕانی لە سویدییەوە: هیوا قادر ئەگەر سەیری ئەو فۆتۆ کۆنانەی شەستەکانی ماریۆ ڤارگاس لۆسا بکەیت، ئەبینیت کە لە ئۆلۆف پاڵمە “سەرۆک وەزیرانی کوژراوی سوید ١٩٨٦” ئەچێت. ئەو لەیەکچوونە تەنها لە شێوەی نیگاکردنیاندا نییە، بەڵکە لە ڕەنگی قەترانی قژی بە ئاو داهاتوویانەوە بگرە هەتا ئەگات بە زەردەی […]

گوان مۆیی

گوان مۆیی

لە منداڵێکی جوتیارەوە بۆ خەڵاتی نۆبڵ ٥٧ ساڵی خایاند ئەدەبی سەردەم ناوە ڕاستەقینەکەی “گوان مۆیی”ە، نازناوە ئەدەبییەکەی “مو یان”ـە واتا قسە مەکە. لەدایکبووی هەرێمی گاومییە لە باکوری خۆرهەڵاتی چین. لە خێزانێکی هەژاری جوتیار ژیاوە. لە کاتی شۆڕشی کلتوری ماوتسی تۆنگ لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا بۆ ئەوەی کاربکات وازی لە قوتابخانە هێناوە. یەکەم چیرۆکی لە ساڵی ١٩٨١دا […]

ڕۆمانە نوێیەکەم لەحەقیقەتێکی مەزنەوە دێت

ڕۆمانە نوێیەکەم لەحەقیقەتێکی مەزنەوە دێت

و. لە تورکییەوە: فەرهاد چۆمانی تورکەکان و خوێنەرانی زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان چاوەڕوانی ڕۆمانە نوێیەکەی ئۆرهان پاموک دەکەن. پاموک لەم ڕۆمانەدا چاوی وەرچەرخاندووە بۆ کۆڵانە چەپەک و هەژارنشینەکان، بە چاوی سەحلەبفرۆشێکەوە باس لەو ژیانە دەکات، کە لە تورکیا بە خێرایی گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە. نەک تەنیا بەگوێرەی خەڵاتی نۆبڵ، بەڵکو ئەمبێرتۆ ئیکۆ موژدەی ڕۆمانێکی تازەی […]

بۆچی بلیمەتەکان هاوسەرگیری ناکەن؟

بۆچی بلیمەتەکان هاوسەرگیری ناکەن؟

رۆڵی ئافرەت بۆ بەگەڕخستنی پرۆسەی ئەفراندن، لای کەسی داهێنەر و بە تایبەت لای پیاوە بلیمەتەکان چییە؟ بە شێوەیەکی خێرا دەکرێت بڵێین لای بلیمەتەکان دوو هەڵوێست هەیە: یەکەمیان بایەخدانێکی زۆرە بە ئافرەت، دووەمیان پشتگوێخستنێکی تەواوی ئافرەتە. زۆرجار هەڵوێستی بلیمەتە توندڕەوەکان، پێچەوانەی هەڵوێستی خەڵکانی سادەو خاکییە. بۆ نموونە ئەگەر تەماشای ژیانی فەیلەسوفە گەورەکانی وەک دیکارت یان کانت […]