دەربارەی ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە

دەربارەی ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە

دەربارەی ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە خوێندنەوەی: سەردەم بۆ قسەکردن و ناساندنی کۆمەڵەچیرۆکی “ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە”ی شەهریار مەندەنیپوور دەبێت خوێنەر یان لێکۆڵەر بە قووڵی ئاگاداری کۆمەڵێک شت بێت، بۆ نموونە و لە سەروو هەموویانەوە هونەریی چیرۆک و چیرۆکنووسین، خاڵێکی تری پاشخانی کەسی ناسێنەر سەبارەت بە ڕۆژهەڵات و ئەو میراتە فەرهەنگی و کەلەپوورییە دەوڵەمەندەی جێماوە، هاوکات شارەزابوون لە کولتوور و […]

چاپی پانزدەیەمی ڕۆمانی چاوەکانی

چاپی پانزدەیەمی ڕۆمانی چاوەکانی

ڕانانی : سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم، بریتییە لە ڕۆمانی (چاوەکانی) نووسەری ناوداری ئێران (بزورگ عەلەوی) ئەم ڕۆمانە لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد (ئازاد بەرزنجی) بە کوردییەکی جوان و بێ گرێوگۆڵ، وەک سەرجەم کارەکانی دیکەی، وەری گێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی، وەرگێڕانەکە بە جۆرێکە، کە خوێنەر لە […]

چۆن سیناریۆ دەنووسیت؟

چۆن سیناریۆ دەنووسیت؟

خوێندنەوەی: سەردەم ئەمڕۆ لە کوردستان بواری سینەما هێواش هێواش خەریکە دەکەوێتە سەرپێ و برەو پەیدا دەکات، ئەمە جیا لەوەی کە هەوڵی دروستکردنی فیلم و کورتەفیلم ساڵانێک پێشتر بناغەیان بۆ ڕۆنراوە و لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا، چ وەک چالاکی هونەری و چ وەک پێشبڕکێ و فیستێڤاڵ، پەخش و نمایش بوون. هاوکات وەک ئەکادیمیاش بە شێوەیەکی […]

ئا بەم شێوەیە جۆرناڵیستەکان درۆ دەکەن

ئا بەم شێوەیە جۆرناڵیستەکان درۆ دەکەن

خوێندنەوەی: سەردەم   کایەی ڕۆژنامەوانی و بە تایبەت بواری جۆرناڵیستی، یەک لەو کایە بەرفراوانانەی ئەمڕۆی دنیایە کە دەتوانێت خەڵکانێکی زۆر ئاراستە بکات و کاریگەری لەسەر ڕەوشە گرنگ و ڕۆژانەییەکانی شار و شارۆچکە و گوند و ناحیە و ژیانی هەرڕۆژەوە هەبێت. قسە لەسەر ئەوە نییە کە بە دیاریکراوی کێن ئەوانەی لەو کایەدا کار دەکەن و بەڕێوەی […]

لە حزووری کتێبدا یان کتێبێک لە هەناوی سەدان کتێبەوە

لە حزووری کتێبدا یان کتێبێک لە هەناوی سەدان کتێبەوە

  کتێبێک لە هەناوی سەدان کتێبەوە ڕانانی: ئیدریس عەلی   ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک وتاری ئەدەبی پێکهاتووە و سەرجەم وتارەکان بریتین لە حیکایەت و بەرکەوتنی ساتەوەختی نووسەری کتێبەکە لەگەڵ ئەو کتێبانەی کە لە گەشتی ژیانی خۆیدا، واتە لە مێردمنداڵی و قۆناغی گەنجێتییەوە تاکو ئێستا خوێندونیەتەوە، نووسەری ئەم کتێبە زۆر بە زوویی شەیدا و ئالودەی کتێب […]

رۆمانی شه‌ڕه‌كه‌ی ته‌ڕواده‌

رۆمانی شه‌ڕه‌كه‌ی ته‌ڕواده‌

نووسینی: تیۆدۆر كالیفاتیدێس وه‌رگێڕانی له‌ سویدییه‌وه‌: دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی ڕانانی: هه‌ورامان وریا قانع ئه‌م ڕۆمانه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كتێبه‌ نایابانه‌ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بڵاویكردووه‌ته‌وه‌. ڕۆمانه‌كه‌ به‌سه‌رهاتێكی مێژوویی دێرین ده‌گێڕێته‌وه‌، به‌سه‌رهاتێك هه‌ندێك به‌ ئه‌فسانه‌ و خه‌یاڵكرد ناوی ده‌به‌ن و هه‌ندێكی دی ده‌ڵێن له‌ واقیعدا ڕوویداوه‌. ژماره‌یه‌ك مێژوونووس له‌و بڕوایه‌دان ڕۆمانه‌كه‌، زاده‌ی ‌ بیر و ئه‌ندێشه‌ی هۆمیرۆس-ی […]

جەنگستان شانۆنامەیەک لە سێ پەردەدا

جەنگستان شانۆنامەیەک لە سێ پەردەدا

خوێندنەوەی: سەردەم   بۆ خوێندنەوەیەکی بەوەج و بابەتیانەی دەقی شانۆیی “جەنگستان”ی ڕزگار حەمەڕەشید، باشتر وایە لەو یادداشتە کورتەوە دەست پێ بکەین کە لەسەر لاپەڕەی تایبەتیی خۆی، لە ئەکاونتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و نووسیویەتی: “ئێوارانێکی درەنگ ئەی نیشتمان من و تۆ و کەسیتر نا بەیەکەوە تا سپێدە ئاوێزانی یەکدی دەبووین نەفرەتت لێ بێت نە من تۆم […]

کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو

کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو

  جولی ئۆتسوکا خوێندنەوەی: سەردەم     ئەدەبیاتی ژاپۆنی، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ڕێی وەرگێڕانەوە، کۆمەڵێک نووسەر و دەقیان هاتووەتە نێو ئەدەبیاتی کوردی، نزیکتر لە زۆرێک لەو ئەدەبیاتە ئەورووپی و ئەمەریکیانەیە کە پشکی شێریان لە کایەی وەرگێراندا پێ بڕاوە. گرنگی ئەم ئەدەبیاتە وێڕای نزیکی جوگرافی، دەتوانێت لە ڕووی مێژوو و کۆمەڵناسیشەوە بەشدارییەکی کارا […]

گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان

گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان

خوێندنەوەی: سەردەم   خەسڵەتی ئەدەبیاتی بە بایەخ و جیددی بەو جۆرە نییە کە تەنیا لە سنوور و جەغزێکی دیاریکراودا بمینێتەوە، بەڵکو دەتوانێت باڵ لێک بدات و وەک باڵندە ئاسمانی بەرین و شینی کیشوەر و وڵاتانی دوور و نزیک تەی بکات، هەر بەم پێودانگە، ئەمڕۆ ئێمە لە بەردەم میراتێکی گەورە و دەوڵەمەندی ئەدەبیاتی جیهانیداین، کە لە […]

کەرەکەم پێی گوتم

کەرەکەم پێی گوتم

خوێندنەوەی: سەردەم ڕۆمانی “کەرەکەم پێی گوتم” لە نووسینی تۆفیق ئەلحەکیم و لە وەرگێڕانی حەمید بانەیی، ڕۆمانێکی بچکۆلە و خۆشخوێنی “١٦٣” لاپەڕەییە و لەو ڕۆمانانەیە کە ئەگەرچی لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا نووسراوە و بە دروستی ساڵی ١٩٤٥، بەڵام لە سەروەختی خوێندنەوەیدا خوێنەر بەر دەقێکی ئەدەبی ناوازە دەکەوێت، لە درێژەی ئەم نووسینەدا هەوڵ دەدەین لە چەند […]

شانۆی کلاسیک بۆ منداڵانی کورد

شانۆی کلاسیک بۆ منداڵانی کورد

خوێندنەوەی: سەردەم   “منداڵ” و “منداڵیی” لە بێنازترین کایەکانی دنیای ئێمەن، ئێمەی کورد. هەڵبەت دەکرێت دواپێچ و گەزی تەمەنیش، واتە “پیری” بەم بێنازییە زیاد بکرێ، بەڵام کتێبەکەی بەردەستمان ڕووی بە دنیای منداڵانە و ئەو دنیا ناسکە دەدوێنێت. کتێبی “شانۆی کلاسیک بۆ منداڵانی کورد” لە وەرگێڕان و ئامادەکردنی چیرۆکنووس و وەرگێڕی بە سەلیقە “فاروق هۆمەر”ە، فاروق […]

ژنێک هەمیشە دڵی لای جەلالەدینی ڕۆمییە

ژنێک هەمیشە دڵی لای جەلالەدینی ڕۆمییە

ژنێک هەمیشە دڵی لای جەلالەدینی ڕۆمییە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلیف شەفەق دا ڕانانی: ئیدریس عەلی یەکێکی دیکە لە کتێبە دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (گفتوگۆ لەگەڵ ئەلیف شەفەق دا) و لە لایەن (عەزیز ڕەووف)ەوە، بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم کتێبە بریتییە لە وتووێژێکی فرە ڕەهەند، […]

چەند سەرنجێک دەربارەی ئێزیدییەکانی تورکیا

چەند سەرنجێک دەربارەی ئێزیدییەکانی تورکیا

ڕانانی: سەردەم   یەکێکی تر لە کتێب باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کە لەگەڵ کۆمەڵێک کتێبی دیکەی تازەی جۆراوجۆردا، بڕیارە لە ڕۆژی 17/11/2022 لە پێشانگای ێودەوڵەتیی کتێب، لە شاری سلێمانی بخرێنە ڕوو، کتێبی (چەند سەرنجێک دەربارەی ئێزیدییەکانی تورکیایە، بابەتەکانی نێو دووتوێی ئەم کتێبە، مێژوویی و سیاسین و لە لایەن خۆرهەڵاتناسی ناوداری ڕووس […]

ئەگەر ئەمە مرۆڤ بێت

ئەگەر ئەمە مرۆڤ بێت

  ڕانانی: سەردەم یەکێکیتر لە کتێبە باش و دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (ئەگەر ئەمە مرۆڤ بێت) ئەم کتێبە چیرۆکی تراژیدی و مەرگەساتی هەزاران جولەکە دەگێڕیتەوە کە بە دەست نازییەکانی ئەڵمانیاوە چێشتوویانە و لە ژوورەکانی گازدا خنکێنراون، یاخود لەژێر باری سەختی کاری تاقەتپڕوکێن و برسێتی و سەرمادا، لە جەستەیان تەنیا کۆمەڵێک […]

دەربارەی جوانیناسیی گێڕانەوە لە ئەدەبی کوردیدا

دەربارەی جوانیناسیی گێڕانەوە لە ئەدەبی کوردیدا

ڕانانی: ئیدریس عەلی   ئەم کتێبە یەکێکی ترە لە کتێبە باش و تازە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کتێبەکە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی سەبارەت بە چەمکی جوانیناسیی گێڕانەوە لە ئەدەبی کوردیدا و لە لایەن (د. بوشرا کەسنەزانی)یەوە نووسراوە. لە ڕاستیدا لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بایەخ بە بەرھەمی ئەدەبی دەدات. ئەرکی لێکۆڵینەوە، شیکردنەوە و راڤەکردن و ھەڵسەنگاندنی […]

فەلسەفە وەک دەرمان

فەلسەفە وەک دەرمان

کتێبێک کە دەبێت هەموان بیخوێننەوە ڕانانی: سەردەم   یەکێکی تر لەو کتێبە دەگمەنانەی لە نێو چەندین کتێبی تردا کە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ئامادەی کردوون بۆ ئەو پێشانگا نێودەوڵەتییەی کتێب، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی یانزەدا لە شاری سلێمانی بکرێتەوە، کتێبی (فەلسەفە وەک دەرمان)ی نووسەر و بیرمەندی مەعریبی (سەعید ناشید)ە کە نووسەر و وەرگێر […]

ژیان و بەرهەم و پەیوەندییەکانی ڤۆڵتێر

ژیان و بەرهەم و پەیوەندییەکانی ڤۆڵتێر

ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (ڤۆڵتێر ژیان و بەرهەم و پەیوەندییەکانی) کە لە لایەن کۆمەڵێک نووسەری جیهانییەوە نووسراون و هەورامان وریا قانع وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم کتێبە شۆڕبوونەوەیەکی ورد و قووڵە بە ژیان و ئەزموون و هزری فەلسەفیانەی گەورە فەیلەسووفی فەڕەنسی (ڤۆڵتێر) […]

ڕووبەڕوو لە سێبەری چیادا

ڕووبەڕوو لە سێبەری چیادا

پەیوەندیی ئەدەب و سیاسەت وەک پەیوەندیی دڵ و مێشک وایە ڕانانی: ئیدریس عەلی یەکێکی تر لە کتێبە تازە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (ڕووبەڕوو لە سێبەری چیادا) ئەم کتێبە پێش ئەوەی باسی ناوەڕۆکەکەی بکەین، گەرەکە ئاماژەیەک بە مێژووەکەی و ئەو دۆخ و هەلومەرجە بکەین، کە تیایدا کتێبەکە هاتە بەرهەم. بێگومان کتێبی […]

جیهانی دووەم دەسەڵات و دەستڕۆیشتن لە سیستەمی نوێی جیهاندا

جیهانی دووەم دەسەڵات و دەستڕۆیشتن لە سیستەمی نوێی جیهاندا

ڕانانی: سەردەم یەکێکی دیکە لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (جیهانی دووەم دەسەڵات و دەستڕۆیشتن لە سیستەمی نوێی جیهانیدا)بابەتی ئەم کتێبە جیۆپۆلەیتکە و لە لایەن (پاراگ خانا) نووسراوە و نووسەر و وەرگێڕ (هەڵکەوت عەبدوڵڵا) لە عەرەبییەوە بەراورد بە تێکستە ئینگلیزییەکە بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەریگێڕاوەتە سەر زمانی […]

خۆزگە ڕاستییەکان هێندە تاڵ نەدەبوون

خۆزگە ڕاستییەکان هێندە تاڵ نەدەبوون

  ڕانانی: سەردەم   لە ڕاستیدا ئەو گۆڕانکارییە خێرا و چاوەڕواننەکراوانەی لە پاش ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس و لەسێدارەدانی سەدام حسێن و دار و دەستەکەی هاتنە نێو ژیان و کۆمەڵگەی عیراق و کوردستانەوە، دەرگایەکی بە ڕووی هاتنەئارای گەلێ ڕۆژنامە و گۆڤار و میدیای جیاجیا کردەوە، لەو نێوندەدا گەلێ نووسەر بە وتار و بابەتەکانیان کەوتە شرۆڤەی […]

دەربارەی خولیاکانی کەوشەنی با

دەربارەی خولیاکانی کەوشەنی با

ڕانانی: سەردەم دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە خۆئامادەکردنێکی باشدایە بۆ ئەو پێشانگا نێودەڵەتییەی کتێب، کە بڕیارە مانگی یانزەی ئەمساڵ لە تاسڵوجەی سەر بە شاری سلێمانی بکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بە کۆمەڵێک کتێبی جۆراوجۆری دانسقە و سەرچاوەی گرنگ، بەشداری دەکات، یەکێک لەو کتێبانە بریتییە لە (خولیاکانی کەوشەنی با) بابەتەکانی ئەم کتێبە دووبەرگییە فۆلکلۆرین و ئاشنامان […]

چاپی سێیەمی مرۆڤی یاخی

چاپی سێیەمی مرۆڤی یاخی

  ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی مرۆڤی یاخی بیرمەند و فەیلەسووفی فەڕەنسی (ئەلبێرت کامۆ) و لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی ناودار (ئازاد بەرزنجی)ییەوە، کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە، ئەم کتێبە لە ئێستادا چاپی سێیەمی لە کتیێبفرۆشییەکاندا هەیە، دەبێت ئەوە بێنینەوە یاد کە لەگەڵ چاپی […]

بۆنی گواڤا؛ گفتوگۆ لەگەڵ گابرێل گارسیا مارکیزدا

بۆنی گواڤا؛ گفتوگۆ لەگەڵ گابرێل گارسیا مارکیزدا

ڕانانی: سیامەند هادی وەک ئاگادارین کۆمەڵێک چاوپێکەوتن لەگەڵ (گابرێل گارسیا مارکیز)دا کراون، کە هەندێک لەو چاوپێکەوتنانە وەک خۆی دەڵێت ئاگای لێ نەبووە، واتا ڕۆژنلامەنووسێک خۆی پرسیاری داناوە و هەر خۆشی لەبری مارکیز وەڵامی داوەوتەوە. ئەگەر ئەو گفتوگۆیانەمان خوێندبێتەوە، بەتەواوی هەست بەوە دەکەین کە لەناو هەموو ئەو گفتوگۆیانەدا (بۆنی گواڤا) یەکێک لە گرنگترین ئەو گفتوگۆیانە کە […]

ڕۆمانی قومارچی لە زمانی یەکەمەوە کرا بە کوردی

ڕۆمانی قومارچی لە زمانی یەکەمەوە کرا بە کوردی

ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باشەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بریتییە لە ڕۆمانی (قومارچی) گەورە نووسەری ناوداری ڕوسیا (فیۆدەر میخایڵەڤیچ دەستەێڤسکی) پێشتر لە دەستی دوو و سێوە لە لایەن چەند وەرگێڕێکی بەئەزموونەوە هەمان ڕۆمان کاری وەرگێڕانیان بۆ کراوە، بەڵام ئەوەی کە لێرەدا گرنگە، ئەم ڕۆمانە ڕاستەوخۆ لە زمانی یەکەمی تێکستەکەوە، کە زمانی ڕوسییە، […]