لە بارەی ڕۆمانی یادەکانەوە

لە بارەی ڕۆمانی یادەکانەوە

نووسینی: دلاوەر قەرەداغی بەڕێوەبەرەکەی چاپ و بڵاوکردنەوە، شاعیر و ڕۆماننووسی سوێدی تۆرگنی لیندگرین (١٩٣٨- ٢٠١٧) هان دەدا یادەکانی بنووسێتەوە، لیندگرێن پێی دەڵێ:”ناتوانم، یادەوەرییم نییە.” بەڕێوەبەرەکەی چاپ و بڵاوکردنەوە دەستبەردار نابێ و لەگەڵ لیندگرێندا بە مەبەستی ئیقنا کردنی، دەکەوێتە وتووێژێکی دوورودرێژەوە. لێی دەپرسێ:”خۆ ناتەوێ بڵێیت تووشی فەرامۆشی بوویت؟ کە دووچاری شتێک هاتوویت؟ کە شتێکت بەسەرهاتووە؟” لیندگرێن […]

کتێبی عەقڵی شیعری و  سەرەتایەکی باش بۆ تێگەیشتن لە شیعر

کتێبی عەقڵی شیعری و سەرەتایەکی باش بۆ تێگەیشتن لە شیعر

ڕانانی: ئیدریس عەلی کتێبی (عەقڵی شیعری) یەکێکی دیکەیە لە کتێبە تازە و گرنگەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کە لە ماوەی ڕابردوودا چاپ و بڵاوکراوەتەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان بەردەستە، ئەم کتێبە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی قووڵ و ورد، کتێبی عەقڵی شیعری لە لایەن نووسەر و شاعیر (حسێن لەتیف) نوسراوە و پشتی بە حەفتاونۆ سەرچاوەی […]

بە بیانووی چاپی دووەمی یادەوەرییەکانی ژێرزەوەی

بە بیانووی چاپی دووەمی یادەوەرییەکانی ژێرزەوەی

ڕانانی: ئیدریس عەلی ڕۆمانی ( یادەوەرییەکانی ژێرزەوی) یەکێکی ترە لە شاکارەکانی نووسەری ناوداری ڕوس( فیۆدرۆ دۆستۆیڤسکی) و لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد ( ڕەووف بێگەرد) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، وەرگێڕدراوەتە سەرزمانی کوردی و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە ماوەی ڕابردوودا، چاپی دووەمی بۆ کراوە و بڵاوکراوەتەوە. بوونی کتێب و بەرهەمە ئەدەبییەکانی […]

سایكۆلۆجیای ده‌سه‌ڵات

سایكۆلۆجیای ده‌سه‌ڵات

ئه‌م كتێبه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كتێبه‌ نایابانه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌. كتێبه‌كه‌ باس له‌ دیوه‌ شاراوه‌ و نادیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، كه‌ بریتییه‌ له‌ سایكۆلۆجیای ده‌سه‌ڵات. ئێمه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و باشتر له‌ چه‌مكی ده‌سه‌ڵات تێده‌گه‌ین و ده‌زانین ده‌سه‌ڵات، جگه‌ له‌ دیوه‌ ئاشكراكه‌ی، جگه‌ له‌و دیوه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ […]

مانیفێستی فێمینیستبوون؛ پێشنیازەکانی ژنە ڕۆماننووسێک

مانیفێستی فێمینیستبوون؛ پێشنیازەکانی ژنە ڕۆماننووسێک

ڕەنگە بەشێک لەو دەستکەوتە فەرهەنگی و کولتوورییەی کە جێی خۆیەتی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، شانازیی پێوە بکات، جۆراوجۆری و هەمەچەشنەیی کتێبە چاپکراوەکانی بێت کە سەرباری قەیران و ڕێگرییە واقیعییەکان، پڕکێشی دەکات لە دەستبردن بۆ وەرگێڕان و چاپکردنی کۆی لایەنە ژیاری و کولتووری و فەرهەنگییەکان، بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە لە دونیای ئێمەدا نوێ و نامۆن […]

ڕۆمانێک لە بارەی جەنگ و تاوانکارییەوە

ڕۆمانێک لە بارەی جەنگ و تاوانکارییەوە

ڕانانی: ئیدریس عەلی ڕۆمانی مرۆخۆران یەکێکی ترە لە کتێبە جوان و سەرنجڕاکێشە تازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. ئەم ڕۆمانە شاکارێکی دیکەی نووسەری ناوداری فەڕەنسی ژان توولێیە، لە لایەن وەرگێڕی گەنج و بە سەلیقە هەدیە عەلییەوە بە شێوەیەکی ورد و کوردییەکی بێ گرێوگۆڵ وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. لە ڕاستیدا ئەمە دووەم ڕۆمانی ژان توولێیە کە […]

فۆڕم، کاواباتا و ڕۆمانی “ماڵی شۆخە نوستووەکان”

فۆڕم، کاواباتا و ڕۆمانی “ماڵی شۆخە نوستووەکان”

نووسینی: زاموا محەمەد لە ساڵی ١٩٢٤دا یاسۆناری کاواباتا و ڕییچی یۆکۆمیتسۆ، هاوڕێ لەگەڵ چەند نووسەرێکی گەنجی دیکەدا، گۆڤاری “سەردەمی هونەری”یان دامەزراند. هەر لە سەرەتاوە، ئەم جووڵانەوە ئەدەبییە خۆی لە دوو شەپۆلی نێو ڕۆشنبیریی یابانی جیا کردەوە: شەپۆلی یەکەمیان، لە لایەن ئەدەبی تەقلیدیی یابانییەوە، لە ڕێی جۆرێک ناچورالیزمی ڕەگاژووەوە لە خودی کولتوری یابانی خۆیدا، پێشڕەویی دەکرا؛ […]

نووسینی ئۆتۆماتیکی لە شیعری نوێی کوردیدا

نووسینی ئۆتۆماتیکی لە شیعری نوێی کوردیدا

نووسینی ئۆتۆماتیکی لە شیعری نوێی کوردیدا ڕانانی: ئیدریس عەلی بابەتی ئەم کتێبە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی دوورودرێژ وقووڵ و فرە ڕەهەندی ئەکادیمی، سەبارەت بە نووسینی ئۆتۆماتیکی لە شیعری نوێی کوردیدا، ڕەنگە ئەم بابەتە یەکەم سەرچاوە بێت بە کوردی لە کتێبخانەی کوردیدا، کە خۆی لە خۆیدا پشتی بە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆر بەستووە و بەرهەمی جگە لە سەرچاوە […]

وەهمەکانی دەستەبژێر، یان ڕەخنەگرتن لە ڕووناکبیر

وەهمەکانی دەستەبژێر، یان ڕەخنەگرتن لە ڕووناکبیر

ئەم کتێبە (وەهمەکانی دەستەبژێر یان ڕەخنەگرتن لە ڕووناکبیر) لە کۆمەڵێک بابەت و لێکۆڵینەوە و وتاری فیکری پێکهاتووە، بابەتە فیکرییەکان بە دەوری بازنەی سیاسەت و ڕووناکبیر، ڕەخنە و کاریگەرییەکانی ڕەخنە، هاوکات وەهمەکانی ڕووناکبیر و ڕۆڵی ڕووناکبیردا دەسوڕێتەوە. ئەم کتێبە یەکێکی ترە لە کتێبە دانسقە و کاریگەرەکانی نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری عەرەب (عەلی حەرب) لە لایەن نووسەر […]

تەنها مردن دەتوانێ بموەستێنێت؛ چاپی دووەمی ڕۆمانی کۆڵۆنێل

تەنها مردن دەتوانێ بموەستێنێت؛ چاپی دووەمی ڕۆمانی کۆڵۆنێل

ڕانانی: سەردەم (وەختێ ئاشووب و بەربەڵایی دەبنە ڕێسا و بنەمای ژیان، چیتر شتێک نامێنێت جێگەی سەرسوڕمان بێت… ئەگەر بتەوێت عەقڵت لەدەست نەدەیت، تاکە کارێک بیکەیت ئەوەیە بێ ئەوەی بیر بکەیتەوە، سەیری شتەکان بکە! مەحموودی دەوڵەت ئابادی.) ڕەنگە نووسەرانی کەم وڵاتی دەرودراوسێی ئێمە هەبن، هێندەی گەورە نووسەری ناوداری فارس (مەحموودی دەوڵەت ئابادی) نزیک و ناسراوبن لە […]

گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهانی

گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهانی

گەنجینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهانی ڕانانی: ئیدریس عەلی لەم ڕۆژگار و سەردەمەدا، پرۆسەی وەرگێڕانی بەرهەمی ئەدەبیی جیهانی، بە یەکێک لە ئەنگێزە بنچینییەکان دادەنرێت، بۆ ئاشنابوونی زمان و کولتوورەکان بە ئەزموون و شاکار و ئەدەبیاتی میللەتانی دی، ئەو ڕۆڵەی هونەری وەرگێڕان دەیبینێت لە نزیکبوونەوەی زمان و تێکەڵبوون و ئاشنابوون بەوانی دی، ڕەنگە هیچ کام لە هونەرەکانی تر […]

جەلالی میرزا کەریم؛ ڕێگا دوورەکانی چاومان

جەلالی میرزا کەریم؛ ڕێگا دوورەکانی چاومان

ڕانانی: ئیدریس عەلی ئەم کتێبە بریتییە لە کۆمەڵە شیعرێکی شاعیری دیاری کورد (جەلالی میرزا کەریم) و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە، ئەم کۆمەڵە شیعرە بریتین لەو دەقانەی کە لە ئەرشیفی نووسەر و شاعیر (سەباح ڕەنجدەر)دا پارێزراون کە بە گوتەی خۆی لە ماوەی چل ساڵدا هەر شیعرێکی ئەم شاعیرەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بینیبێت، […]

پڵۆت لە چیرۆکی کوردیدا

پڵۆت لە چیرۆکی کوردیدا

بابەتی ئەم کتێبە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی نووسەر و مامۆستای زانکۆ (بوشرا کەسنەزانی)و بابەتەکانی نێو دووتوێی کتێبەکە پێکهاتووە لە (سەرەتایەک سەبارەت بە پڵۆت، زاراوە و چەمکی پڵۆت، پڵۆت لە چەند تێڕوانینێکەوە، پڵۆت بە دیدی باو، چیرۆکی بەپڵۆت، چیرۆکی بێپڵۆت، پڵۆت بە دیدی نوێ، بونیادگەرەکان، حیکایەتسازان: ڤلادیمێر پرۆپ و لیڤی شتراوس، فۆڕمالیستە ڕووسەکان: جیاکردنەوەی پڵۆت لە […]

تراژیدیای نووسەرانی ڕووس

تراژیدیای نووسەرانی ڕووس

نووسینی: سیامەند هادی بێگومان لە ڕێگەی وەرگێڕانەوە، خوێنەری ئێمە بە کارەکانی چەند نووسەرێکی ڕووس ئاشنایە، بەڵام ئەو ئاشنابوونە هەندێک جار زۆر بە وردی نەبووە، یان هەندێک جار سەرنجەکە زیاتر لەسەر چەند نووسەرێک بووە. ڕاستە بەرهەمەکانی پوشکین و دۆستۆیڤسکی و تۆڵستۆی و چیخۆف و گۆرکی و چەند ناوێکی تر کراونەتە کوردی، بەڵام چەندین ناوی گرنگ و […]

ڕاپۆرتی پەپووسلێمانکە؛ یان وێرانکردن و بونیادنانەوەی دونیا

ڕاپۆرتی پەپووسلێمانکە؛ یان وێرانکردن و بونیادنانەوەی دونیا

ڕانانی: ئیدریس عەلی هەندێک کتێب هەن، ناونیشانەکەی خوێنەر پەلکێش دەکەن، هەشن نووسەرەکەی و ئەو ناوبانگ ڕابردوو و ئەزموونەی لە بواری ئەدەبیاتدا هەیەتی، لێ بۆ من هەندێ جار پێچەوانەیە، پێش ناونیشان و ناوبانگی نووسەرەکە، ناوی وەرگێڕ کەمەندکێشی خوێندەوەیم دەکات. جەلیل کاکەوەیس، یەکێکە لەو وەرگێڕکارانەی نێو دونیای ئەدەبیاتی ئێمە، کە تەنها بەوەوە ناوەستێ کتێبی باشمان بۆ هەڵبژێرێت، […]

گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەدۆنیسی باوکم؛ کتێبێکی چێژبەخش و بەسوود

گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەدۆنیسی باوکم؛ کتێبێکی چێژبەخش و بەسوود

ڕانانی: ئیدریس عەلی بابەتی ئەم کتێبە (گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەدۆنیسی باوکمدا)گفتوگۆیەکی درێژی ئەدەبیی و هەمە لایەنە کە (نینار ئیسبەر)ی کچ، لەگەڵ گەورە شاعیر و بیرمەندی عەرەب (ئەدۆنیس)ی باوکیدا ئەنجامی داوە، ئەم کتێبە لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی بەسەلیقە (هیوا قادر) بە شێوەیەکی جوان و سرەنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە بڵاوکراوە نوێیەکانی دەزگای چاپ و […]

پەرییەکانی چیا

پەرییەکانی چیا

ڕانانی: سەردەم ئەم ڕۆمانە لە لایەن نووسەری عێراقی (وارد بەدر ئەلسالم) نووسراوە و نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد (ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجراکێش، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، دیارە ئەمە سێهەم ڕۆمانی ئەم نووسەرە عێراقییەیە لەسەر کارەساتی شەنگال و ژنەقوربانییەکانی ئەو کارەساتە، پێشتریش ڕۆمانی پاکیزەکەی شەنگال و ڕۆمانێکی دیکەی نووسیوە و هەمان وەرگێڕ، […]

عیشق و غەریبی؛ ڕۆمانێک لە بارەی عیشق و تاراوگە و دڵشکانەوە

عیشق و غەریبی؛ ڕۆمانێک لە بارەی عیشق و تاراوگە و دڵشکانەوە

ڕانانی: ئیدریس عەلی کێ پەناهەندە و تاراوگەنشینە؟ کێشە و ئاریشەکانی مرۆڤی پەناهەندە چین و جیهان چۆن مامەڵە لەگەڵ مرۆڤی سەرهەڵگرتوودا دەکات؟ ڕەنگە پرسیاری لەمانە جەوهەریتر ئەوە بێت: مرۆڤ بۆچی زێد و خێزان و نیشتمان و یادەوەریی و منداڵی خۆی جێ دەهێڵێت و ڕوو لە دونیایەکی نامۆ و سەرزەمینێکی دیکە دەکات؟ ئەو دۆخە ئاوارتانە کامانەن کە […]

قەسابخانەی ژمارە ٥

قەسابخانەی ژمارە ٥

قەسابخانەی ژمارە ٥ ڕۆمانێک لە بارەی جەنگ و ماڵوێرانییەوە ڕانانی: ئیدریس عەلی باوەڕ ناکەم هیچ نووسەرێک هێندە گەمژە بێت، پێی وا بێت بە نووسینی کتێبێک سەبارەت بە جەنگ، دەتوانێت سنوورێک بۆ ملهوڕی و بەربەرییەت دابنێ، نووسەرەکان لەوە بە ئاگاترن تووشی وەها وەهم و خەیاڵپڵاوییەک ببن و ؤڵی ئەو پزیشکە شیکپۆشە ببینن کە دەتوانێت بە دەرزییەک […]

دەربارەی کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی

دەربارەی کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی

دەربارەی کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی کتێبی (دەربارەی کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی) یەکێکە لەو کتێبە دەوڵەمەند و پڕ لە زانیاریانەی کە تاکو ئێستا لەسەر کورد، بە ڕەهەندە مێژوویی و سیاسیی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان و خودی چەمکی ناسیۆنالیزمی کوردییەوە نووسراوە، ئەم کتێبە دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی بەنرخ و گرنگ بخوێنرێتەوە و بۆ زۆر بابەتی نەتەوەیی و شرۆڤەی […]

خانمانی سیبریا

خانمانی سیبریا

ڕۆمانی (خانمانی سیبریا) یەکێکە لە کتێبە نوێیەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ئەم ڕۆمانە لەلایەن نووسەری ڕووسی (هێنری ترۆیا) نووسراوە و (جەلیل کاکەوەیس) وەک یەکێک لە ناودارترین و باشترین وەرگێڕکارەکانی کورد، کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە، هاوکات لەلایەن (ئاکار جەلیل)ی کوڕی وەرگێڕەوە، دیزاینێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بۆ کراوە. خانمانی سیبریا، ڕۆمانێکی پڕ لە ڕووداو و سەرکێشییە، […]

مارکۆزە و پۆپەر؛ شۆڕش یان ڕیفۆرم

مارکۆزە و پۆپەر؛ شۆڕش یان ڕیفۆرم

بابەتی ئەم کتێبە فکرییە جگە لە پێشەکییەکی تێروتەسەل و دەوڵەمەندی وەرگێڕ، گفتوگۆیەکی فیکری تایبەتیش لەخۆ دەگرێت لەگەڵ هەر دوو بیرمەند (مارکۆزە و پۆپەر) سەبارەت بە چەمکی شۆڕش و ڕیفۆرم، ئەم کتێبە یەکێکە لە بەرهەمە باش و دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کتێبی (مارکۆزە و پۆپەر) لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد (ئازاد بەرزنجی) […]

جه‌نه‌راڵی سوپای مردوو؛ یه‌کێک له‌و هه‌زار رۆمانه‌ی که‌ پێش مردن ده‌بێت بخوێنرێته‌وه‌

جه‌نه‌راڵی سوپای مردوو؛ یه‌کێک له‌و هه‌زار رۆمانه‌ی که‌ پێش مردن ده‌بێت بخوێنرێته‌وه‌

جه‌نه‌راڵی سوپای مردوو یه‌کێک له‌و هه‌زار رۆمانه‌ی که‌ پێش مردن ده‌بێت بخوێنرێته‌وه‌ ئیدریس عه‌لی   هه‌میشه‌ ئه‌و ڕۆمانانه‌ جێگای سه‌رنج و سه‌رسامیی منن، که‌ تێماکانیان نزیکایه‌تییان هه‌یه‌ له‌ ژیانی تاکه‌که‌سیی خۆم و هه‌لومه‌رجی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی وڵاتەکەمەوە‌‌، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ ‌ نییه که‌ لایه‌نی زمان و ته‌کنیک و شێوازی گێڕانه‌وه‌ و ڕووداوه‌کانم بۆ گر‌نگ نه‌بن، […]

ڕێگەی خۆشەویستی: ژیان و ئەندێشەکانی ماهاتما گاندی

ڕێگەی خۆشەویستی: ژیان و ئەندێشەکانی ماهاتما گاندی

(گەر کەسێک بە حەقیقەت و دڵی ئایینی خۆی بگات، بە حەقیقەت و دڵی ئایینەکانی تریش گەیشتووە… ئایینەکان، ڕێگەگەلی جۆراوجۆرن کە هەموویان بەرەو خاڵێکی هاوبەش دەڕۆن، تا ئەو شوێنەی هەموومان بەرەو یەک شوێنی مەبەست دەڕۆین و بە یەک سەرمەنزڵ دەگەین، ئەگەر ڕێگەکانیشمان جیاواز بن، هیچ گرنگ نییە، لە ڕاستیدا ژمارەی ئایینەکان ڕێک هێندەی ژمارەی تاکەکانی مرۆڤە.) […]