ڕۆمانی کۆمیدیای تارماییەکان

ڕۆمانی کۆمیدیای تارماییەکان

  ڕانانی: ئیدریس عەلی یەکێکی تر لە بەرهەمە چاپکراوە ئەدەبییەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە ڕۆمانی (کۆمیدیای تارماییەکان) نووسەری ناودار (فازیل عەزاوی) نووسیویەتی و لە لایەن شاعیر و وەرگێڕی ناوداری کورد (دلاوەر قەرەداغی) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کورد، لە ڕاستیدا کاک دلاوەر لە ئەزموونی کاری وەرگێڕانیدا، زیاتر بەو بەرهەمە […]

ڕانانی پردی نێوان دوو کولتوور

ڕانانی پردی نێوان دوو کولتوور

نیگا و ئەزموونی ڕۆماننووسێک لە گفتوگۆدا ڕانانی “پردی نێوان دوو کولتوور خوێندنەوەی: سەردەم ئەمڕۆ بۆ خوێنەرانی کوردزمان، خۆشبەختییەکی لەڕادەبەدەرە کە تەماشای کتبخانەی کورد بکەن و سەرجەم کتێبەکانی نووسەری تورک و جیهانی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و دەیان خەڵاتی تر؛ ئۆرهان پاموک بە کوردی دەبینن و لەبەر دەستیاندان. دیارە ئەوەش یەک لە دەگمەنترین ڕووداوەکانە کە نووسەرێکی […]

چەند سەرنجێک لە مۆنۆدرامای تابلۆکانی ماریا

چەند سەرنجێک لە مۆنۆدرامای تابلۆکانی ماریا

فڕینی کۆمەڵێک قەلەڕەش بەسەر کێڵگەیەک گەنمدا چەند سەرنجێک لە مۆنۆدرامای تابلۆکانی ماریا   خوێندنەوەی: سەردەم   جەنگ هیچ کات ڕەوا نەبووە، هەمیشە وێرانەیەکی بە شوێن خویدا هێناوە کە چەندان ساڵ برینەکانی بە تەڕی و ئازارەکانی بە کراوەیی هێشتووەتەوە، یەکێک لەو جەنگانەی کە لە ڕووی زیان و وێرانکارییەوە لە پاش جەنگی جیهانی دووەم ئاماژەی بۆ دەکرێ، […]

نووسەری ئایدیا سەیرەوسەمەرەکان خوێندنەوەی نۆڤلێتی سەرگوزشتەی پیاوێک

نووسەری ئایدیا سەیرەوسەمەرەکان خوێندنەوەی نۆڤلێتی سەرگوزشتەی پیاوێک

خوێندنەوەی: سەردەم نووسەری ئەم نۆڤلێتە بۆ خوێنەری کورد نامۆ نییە، خوێنەرانی ئەدەبیات و بە تایبەت کایەی گێڕانەوە، پێشتر چەند دانە لە کتێبەکانی ئەم نووسەرەیان خوێندووەتەوە: “عەتر (چیرۆکی بکۆژێک)، کۆتر، گەڕان بە قووڵاییدا و کۆنتراباس” بە بینینی ناوی ئەم نووسەرە لەسەر ئەم کتێبە (پاتریک زوسکیند) بزەیەک و خۆشییەک بە خوێنەران دەبەخشێت، چون کارەکانی ئەم نووسەرە لە […]

سەبارەت بە کتێبی ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا نیگای کۆمەڵناسانە بۆ دابێکی لەمێژینە

سەبارەت بە کتێبی ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا نیگای کۆمەڵناسانە بۆ دابێکی لەمێژینە

نیگای کۆمەڵناسانە بۆ دابێکی لەمێژینە سەبارەت بە کتێبی “ڕەدووکەوتن لە کوردستاندا” بەختیار حەمەسوور   یەکێک لە گرفتە بنچینەییەکانی توێژینەوەی کوردی ئەوەیە، کە کەمترین جار ئاوڕی لە دیاردە و دەرکەوتەکانی ناو کۆمەڵگەی کوردی داوەتەوە، لە پاڵ ئەوەدا ئێمە لێشاوێک لێکۆڵینەوە و نووسین دەبینین بەپێی باسەکانیان کە بەهەند گیراون، دوورن لە مێژوو و کولتووری کوردییەوە، بەڵکوو دیاردە […]

دەربارەی مێژووی دیموکراسی

دەربارەی مێژووی دیموکراسی

ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە تازە چاپکراوەکانی دەزگای سەردەم بریتییە لە کتێبی (مێژووی دیموکراسی) بابەتی ئەم کتێبە مێژووییە و ڕۆچوونێکی ورد و قووڵە بە ڕەگ و ڕیشەکانی چەمکی دیموکراسیدا، نووسەری ئەم کتێبە (حەسەن بارام)ەو بابەتەکەی بە شێوەی لێکۆڵینەوە نووسیوە، لەم لێکۆڵینەوەیەدا نووسەر هەوڵی داوە لە گۆشەنیگای جیاواز و بە شێوازی بێ گرێ و گۆڵ، […]

خواوەندەکان تینوون…ئەی مرۆڤەکان چی

خواوەندەکان تینوون…ئەی مرۆڤەکان چی

رۆمانێکی مێژوویی سەبارەت بە شۆڕشی فەرەنسا ڕانانی: سەردەم   یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (خواوەندەکان تینوون) بابەتی ئەم کتێبە ئەدەبییە و یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕۆمانەکانی نووسەر و شاعیر و ڕەخنەگری فەرەنسی (ئەناتۆل فرانس) و لە لایەن یەکێک لە باشترین نووسەر و شرۆڤەکار و وەرگێڕکارەکانی کوردەوە […]

تەنزی تاڵ  خوێندنەوەیەک بۆ “هەندێ کەس هەرگیز تێناگەن!”

تەنزی تاڵ خوێندنەوەیەک بۆ “هەندێ کەس هەرگیز تێناگەن!”

خوێندنەوەی: سەردەم   “ئەوەنەی لە بیرم بێ، ڕۆژی نۆی جەنیوەریی ١٨٩٠، لە پۆستی کارمەندی هەفتەنامەی ‘ڤێلت بوونە”یا لە بەرلین هاتمە دنیاوە. لە یەکێک لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکانا نووسیبوویان باپیرانم لەسەر درەختەکان دائەنیشتن و پەنجەیان ئەکرد بە لووتیانا. من خۆم ئارام و ئاسوودە لە پاریس ئەژیم، هەموو ڕۆژێکیش دوای نانخواردن، نیوسەعاتێک لەگەڵ دوان لە هاوڕێکانم یاریی کاغەز […]

دەنگگەلێک لە نیشتمانی ترسەوە  خوێندنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی “وەرزەکانی بەرزەخ”

دەنگگەلێک لە نیشتمانی ترسەوە خوێندنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی “وەرزەکانی بەرزەخ”

دەنگگەلێک لە نیشتمانی ترسەوە خوێندنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی “وەرزەکانی بەرزەخ” بەختیار حەمەسوور خوێندنەوەی هەر کۆمەڵەچیرۆکێک واتای ئاشنابوونە بە کۆمەڵێک ئەزموون، کە ئەگەر وەرگێڕەکەی بە شارەزایی و لێهاتووییەوە کاری هەڵبژاردن و وەرگێڕانی بۆ ئەنجام دابێت، ئەوا خوێنەر وێڕای چێژی جوانیناسانەی زمان و چیرۆکەکان، هاوکات ئاشنای کۆمەڵێک شێواز و تەکنیک و ئاستی جیا جیاش دەبێت لە گێڕانەوە و گۆشەنیگا. […]

پاش جەنگ، باخەوانی گوڵ

پاش جەنگ، باخەوانی گوڵ

پاش جەنگ، باخەوانی گوڵ خوێندنەوەی ڕۆمانی “سێ ئەسپ” خوێندنەوەی: سەردەم دوو جۆر لە ئەدەبیات سەبارەت بە جەنگ هەن، ئەدەبیاتێکیان ئەوەیە ڕاستەوخۆ کار لەناو جەرگەی جەنگدا دەکات و ئەو وێرانکارییە دەنووسێتەوە، دەچێتە دووتوێی تەقوتۆق و دەنگی تۆپ و فڕەی فڕۆکە و گیزەی گوللە، کەوتنی بەسەریەکدا هەڵچنراوی تەرم و ئاهی بریندار و قوڵپە و خوڕەی خوێنی لەبەرڕۆیشتوو، […]

شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم

شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم

شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم ڕانانی: سەردەم   بابەتی ئەم کتێبە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد، قووڵ و فرەڕەهەندی ئەدەبییە سەبارەت بە شیعری یەکێک لە فیگۆرە مەزن و قوتابخانە نوێگەرەکانی شیعری کوردی، ئەویش (گۆران)ی شاعیرە، شاعیرێک کە بەرەبەیانێکی نوێی لە قۆناغی شیعری کوردی دەست پێ کرد و بە دوایدا نەوە لە دوای نەوە، لەسەر ڕێچکە و شێوازە داهێنەرانە […]

باوکی ناو یادداشتەکان- خوێندنەوەی “ساڵێک لەگەڵ کیژۆڵەکەم”

باوکی ناو یادداشتەکان- خوێندنەوەی “ساڵێک لەگەڵ کیژۆڵەکەم”

باوکی ناو یادداشتەکان خوێندنەوەی “ساڵێک لەگەڵ کیژۆڵەکەم”   خوێندنەوەی: سەردەم   “لە مانگی هەشتی ساڵی ٢٠٠٨دا، دوای شەش ساڵ پێوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ ‘لیسا’ی هاوڕێمدا، کچێکی قژڕەشی چاوشین، هاتە ژیانمانەوە. لەدایکبوونی ئەو کۆرپەیە هەموو ڕەوشی ژیانمانی لە بنەڕەتەوە گۆڕی، لەپڕ خۆمانمان لە بارودۆخێکی جودای ژیانی ڕۆژانەماندا بینییەوە. بۆ یەکەم جار هەستم بە لێپرسراوی بەرامبەر بە ژیانی […]

ژیاننامە لە ڕێی دیالۆگەوە  خوێندنەوەی “ئەڵماس و خۆڵەمێش؛ میخائیل باختین لە گفتوگۆیەکدا”

ژیاننامە لە ڕێی دیالۆگەوە خوێندنەوەی “ئەڵماس و خۆڵەمێش؛ میخائیل باختین لە گفتوگۆیەکدا”

ژیاننامە لە ڕێی دیالۆگەوە خوێندنەوەی “ئەڵماس و خۆڵەمێش؛ میخائیل باختین لە گفتوگۆیەکدا” بەختیار حەمەسوور هونەری گفتوگۆ یەکێکە لە هونەرە تایبەتەکان، کە کەسی پرسیارساز دەتوانێت نووسەر یان هونەرمەند بدوێنێت، بە جۆرێک کە بەشێکی بەرچاو لە دیدگا و ڕوانی ئەو کەسە بۆ نووسین و هونەرەکەی بزانین، هاوکات خودی گفتوگۆکەش بە ئاراستەیەکدا ببرێت کە شێوە بیرەوەریی و ژیاننامەیەک […]

تەنیایی وەک تێما  خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی “مەتەڵۆکەی تەنیایی”

تەنیایی وەک تێما خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی “مەتەڵۆکەی تەنیایی”

تەنیایی وەک تێما خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی “مەتەڵۆکەی تەنیایی” خوێندنەوەی: سەردەم ڕۆمان ئەو کەناڵ و ئیمکانە گرنگەیە کە دەتوانێت بچێتە دووتوێی پاژ و بڕگە جیاوازەکانی مرۆڤ و لەوێوە ببێتە دەرخەری ئەو دۆخانە و تایبەتمەندییەکانیان، کارێک کە ژانری ڕۆمان دەتوانێت بیکات، ڕەنگە بە زۆر ژانر و مژاری تر نەکرێ، ڕۆمان دەتوانێت ببێت بە پانتاییەک بۆ دەرخستنی خەمە […]

ڕامبۆ… گه‌وره‌ترین كوده‌تا به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسیدا

ڕامبۆ… گه‌وره‌ترین كوده‌تا به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسیدا

ڕامبۆ… گه‌وره‌ترین كوده‌تا به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسیدا ئه‌م هاوینه‌، چێژێكی زۆرم له‌ خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ڕامبۆ وه‌رگرت كه‌ “جان جاك لۆڤریر”ی توێژه‌ر نووسیویه‌تی. ئه‌مه‌ قه‌به‌ترین ژیاننامه‌یه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م شاعیره‌ نووسرابێت، چونكه‌ لاپه‌ڕه‌كانی زیاد له‌ هه‌زار و دوو سه‌د لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌! هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مرۆڤ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌م پرسیاره‌ بكات: ئایا ده‌رباره‌ی ڕامبۆ، هیچ […]

گۆرانی بۆ خۆشەویستی و جوانی

گۆرانی بۆ خۆشەویستی و جوانی

گۆرانی بۆ خۆشەویستی و جوانی لەنگەرێک لە کەناری “سپیارەی سترانە ئاشقانەکانی ویلیام بلەیک” بەختیار حەمەسوور دەکرێت سەرەتا بەو پرسیارە گرنگە دەست پێ بکەین، کە ئاخۆ وەرگێڕانی شیعر لە زمانە جیاوازەکانەوە چەند گرنگە بۆ ئەدەبی کوردی و چەندیش دەتوانێت کاریگەریی لەسەر دنیابینیی نووسەر و شاعیری کورد دابنێت؟ بێگومان وەرگێڕان پڕۆسەیەکی هێجگار گرنگە و وەک دەڵێن پردی […]

کنوت هامسوون و رۆمانى پان

کنوت هامسوون و رۆمانى پان

کنوت هامسوون و رۆمانى پان رانانی: ئاکۆ کەریم ماعروف   یانەى کتێبى نەرویجى ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە (پان) لە میسۆلۆجیاى یۆنانیدا خوداوەندى کێوو دارستان و وروژاندنى ئارەزووە، ئەم خوداوەندە تەنیاو رەوەند بەنێو سرووشتى ئازاددا دەگەڕێ و بە تاسەوە لەنێو چیاو چۆڵ و دارستاندا برەو بە گیان و ئاوەزى خۆى دەدات و فلووت دژەنێت. ئەم خوداوەندە […]

ڕۆمانی تواوە  وەک یەکەمین ئەزموونی نووسەرێکی گەورە

ڕۆمانی تواوە وەک یەکەمین ئەزموونی نووسەرێکی گەورە

ڕۆمانی تواوە وەک یەکەمین ئەزموونی نووسەرێکی گەورە ڕانانی: ئیدریس عەلی ئەو ئەدەبەی بە قووڵی و چڕی، هونەریانە و بە تەکنیکی بەرز کار لەناو پنت و پانتایی ڕووبەرێکی فراوانی ژیانی کۆمەڵایەتی و واقیعدا دەکات، ئەدەبێکە توانای ئەوەی هەیە بە خێرایی بچێتە پێشەوە و زەمەن و سەردەمەکان بە ئاسانی ببڕێت، بێگومان لە دونیای ئەدەبیاتدا نموونەگەلێکی ئەوتۆ لەبەردەستدان […]

ئەمە لە دێرسیم ڕووی دا  کتێبێک لەبارەی چیرۆکە خوێناوییەکانەوە

ئەمە لە دێرسیم ڕووی دا کتێبێک لەبارەی چیرۆکە خوێناوییەکانەوە

ئەمە لە دێرسیم ڕووی دا کتێبێک لەبارەی چیرۆکە خوێناوییەکانەوە ڕانانی: ئیدریس عەلی   یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (ئەمە لە دێرسیم ڕووی دا) بابەتی ئەم کتێبە مێژووییە و لە زاری قوربانییەکانەوە، چیرۆکی تراژیدی و مەرگەسات و قەتلوعامی خەڵکی سادە و سیڤلی دێرسیم دەگێڕێتەوە بە دەستی […]

دۆخی تەنگەژەی نووسین  خوێندنەوەی کتێبی تراژیدیای نووسەرانی ڕووس

دۆخی تەنگەژەی نووسین خوێندنەوەی کتێبی تراژیدیای نووسەرانی ڕووس

دۆخی تەنگەژەی نووسین خوێندنەوەی کتێبی “تراژیدیای نووسەرانی ڕووس”   بەختیار حەمەسوور     نووسین لە سەردەمی دەسەڵات و حزبی دیکتاتۆردا کارێکی مەترسیدارە، مەترسیدار تا ئەو ڕادەیەی کە دەکرێت گیانی لەپێناودا بسەنرێت، ئەم ئەزموونە بۆ ئێمە و دنیای ئێمە نامۆ نییە، ئێمە لەو چەشنە ئەزموونانەمان پێشتر کردووە و لەو پێناوەشدا نووسەرانمان وێڕای ئەوەی کە ژیانیان دووچاری […]

ئەگەر دەتەوێت ڕۆمان بنووسیت…

ئەگەر دەتەوێت ڕۆمان بنووسیت…

ئەگەر دەتەوێت ڕۆمان بنووسیت هەڵسەنگاندنی کتێبی “ڕاز و ڕەمزەکانی ڕۆمان” خوێندنەوەی: سەردەم هیچ گومانێکی تێدا نییە کە ڕۆمان وەک ژانر، یەک لە کایە گرنگ و بایەخدارەکانی دنیای نووسین و ئەدەبیاتە، ئێمە لە ڕێگەی ڕۆمانەوە ئاشنای کولتوورە جیاوازەکان و سەرزەمینە دوورەکان دەبین، هەر لە ڕێگەی ڕۆمانەوەیە کە دەتوانین چیەتیی ئینسان و شوناسەکەی بناسینەوە، ئەمڕۆ ڕۆمان لە […]

دەربارەی کتێبی مرۆڤ لەبەردەم تاقیکردنەوەدا

دەربارەی کتێبی مرۆڤ لەبەردەم تاقیکردنەوەدا

دەربارەی کتێبی مرۆڤ لەبەردەم تاقیکردنەوەدا بەناوەندیبوونی مرۆڤ و هاوسەنگیی بنیادنەرانە ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (مرۆڤ لەبەردەم تاقیکردنەوەدا) بابەتی ئەم کتێبە فەلسەفییە، بیرمەند و فەیلەسووفی عەرەب (عەلی حەرب) نووسیویەتی، لە لایەن نووسەر و وەرگێڕ (هەڵکەوت عەبدوڵڵا)وە، بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، وەرگێڕدراوەتە سەر […]

دەربارەی كتێبی بابە تیرۆریزم چییە؟

دەربارەی كتێبی بابە تیرۆریزم چییە؟

کتێبێک بۆ تێگەیشتن لە تیرۆریزم. دەربارەی كتێبی بابە تیرۆریزم چییە؟ تاهیر بن جەللون وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی ڕانانی: حسێن لەتیف چاپ و بڵاوكردنەوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم هەر کاتێک کۆمەڵگەی فەرەنسی تووشی قەیران ببێت، ئەوا هاوڵاتیانی فەرەنسا دەگەڕێنەوە بۆ سەرخوێندنەوەی دەقە مەزنەکانی ڤۆڵتێر و مۆنتیسکۆ و ڕۆسۆ. لەسەروەختی ڕووداوی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی شارلی ئیپیدۆ، گەڕانەوە […]

دەنگە شیعرییەکانی پاش ڕاپەڕین

دەنگە شیعرییەکانی پاش ڕاپەڕین

دەنگە شیعرییەکانی پاش ڕاپەڕین خوێندنەوەی: سەردەم کتێبی “شیعری دوای ڕاپەڕین” کتێبێکی گرنگ و وردی شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ ئەحمەدی مەلایە، ئەم کتێبە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک وتار، تێکڕای وتارەکان دوان و باری سەرنجن دەربارەی شیعری کۆمەڵێک شاعیر، کە نووسەر بە نەوەی پاش ڕاپەڕین ناوی بردوون. کتێبەکە هەوڵێکی جددییە بۆ خوێندنەوە و شرۆڤەی چەند دەنگێکی شیعری […]