گەشتەکانی ئەنفالستان؛ چ ڕابردوویەکمان هەبوو، لە چ ئێستایەکدا دەژین؟
ڕانانی: ئیدریس عەلی کتێبی (گەشتەکانی ئەنفالستان) بەشێکە لەو هەوڵە چڕوپڕ و دەوڵەمەندەی کە ماوی چەندین ساڵە برای بەڕێز و دڵسۆزی کەیسی ئەنفال و جینۆساید (عومەر محەمەد) دەستی پێ کردووە و بە شێوەیەکی زانستیانە شارەزایانە هەنگاوی بۆ نووسینەوەی حیکایەتە غەمگینەکانی ئەنفال ناوە، کە وەک بەیاز و دەستنووسە کۆنەکان مەترسیی فەوتان و لەناوچوونیان لەسەرە. ئەم کتێبە بریتییە […]