بیرچوونەوە چوون بەفرماڵ

بیرچوونەوە چوون بەفرماڵ

بیرچوونەوە چوون بەفرماڵ خوێندنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی “وەستانی پەخشی تەلەفزیۆنی” بەختیار حەمەسوور سەبارەت بە چیرۆکی نوێ و ڕۆڵی لە دنیای تازەدا، هەمیشە پرسیارێک لەبەر دەمماندا خۆی قوت دەکاتەوە، ئەویش ئەوەیە: ئایا چیرۆکی نوێ تا چەند ڕەنگدانەوە و هەڵگۆزتەی دنیای تازەیە؟ دنیایەک کە هەرساتێک بە خێراییەکی لەڕادەبەدەر دێت و بە هەمان خێرایی ئاوا دەبێت، ڕووداوەکان بەرەودوای یەک، بەتیژتێپەڕی […]

هاروکی موراکامی لە تاریکی ناترسێت

هاروکی موراکامی لە تاریکی ناترسێت

هاروکی موراکامی لە تاریکی ناترسێت نووسینی: ئەلێکساندرا ئاڵتەر وەرگێڕانی: ڕامیار مەحموود ئەو نووسەرەی ئەدەبیاتی ژاپۆنیی گەیاندە ناوەندی جیهانی، لەگەڵ پیربوون و پێگەی خۆی لە جیهانی نووسیندا دەستەویەخەیە. کاتێک هاروکی موراکامی دەست بە نووسین دەکات، هیچ بیرۆکەیەکی نییە کە چی ڕوو دەدات. ئەمە وەک دانپێدانانێکی سەرسووڕهێنەر دەردەکەوێت بۆ ڕۆماننووسێکی بەئەزموون، بەتایبەتی بۆ ئایکۆنێکی ئەدەبیی جیهانی، کە […]

بیری سیاسیی هیگڵ

بیری سیاسیی هیگڵ

بیری سیاسیی  هیگڵ وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی هیگڵ لە کتێبە جیاوازەکانی خۆیدا لێکۆڵینەوە لە فەلسفەی میژوو و فەلسەفەی سیاسی دەکات. بۆ نموونە فەسڵی شەشەمی دیاردەناسیی هۆش و پەرەگرافی ٤٦٨ تا ٥٣٥ی ئینسایکلۆپیدیای فەلسەفی، تایبەتە بە فەلسەفەی مێژوو، هەروەها “بنەماکانی فەلسەفیی ماف” کتێبێکی تایبەتە بە فەلسەفەی سیاسی. ڕۆح یان هۆش هیچ کاتێک لە دۆخی نەجووڵاندا نییە، بەڵکوو […]

کچەکەی ئەلبێر کامۆ میراتیی باوکی زیندوو دەکاتەوه

کچەکەی ئەلبێر کامۆ میراتیی باوکی زیندوو دەکاتەوه

کچەکەی ئەلبێر کامۆ میراتیی باوکی زیندوو دەکاتەوه ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع کچەکەی ئەلبێر کامۆ میراتیی باوکی زیندوو دەکاتەوە و دەڵێت: – باوکم دوای پچڕانی پەیوەندیی لەگەڵ سارتەر، هەستی بە تەنیایی دەکرد. – ئێدوارد سەعید ستەمی لە باوکم کردووە. – ئایا داهێنەران دەمرن؟ کاترین کامۆ، کچی نووسەری ناودار و بەناوبانگی فهڕەنسا و […]

سەرگوزەشتەی پیاوێکی تەنیا

سەرگوزەشتەی پیاوێکی تەنیا

سەرگوزەشتەی پیاوێکی تەنیا خوێندنەوەی نۆڤلێتی “سەرگوزشتەی پیاوێک” بەختیار حەمەسوور نووسەری ئەم نۆڤلێتە بۆ خوێنەری کورد نامۆ نییە، خوێنەرانی ئەدەبیات و بەتایبەت کایەی گێڕانەوە، پێشتر چەند دانە لە کتێبەکانی ئەم نووسەرەیان خوێندووەتەوە: “عەتر (چیرۆکی بکوژێک)، کۆتر، گەڕان بە قووڵاییدا و کۆنتراباس”، بە بینینی ناوی ئەم نووسەرە لەسەر ئەم کتێبە (پاتریک زوسکیند)، بزەیەک و خۆشییەک بە خوێنەران […]

دنیای ئەم ڕۆمانە، دنیایەکە پڕ لە نهێنی و تەمومژ

دنیای ئەم ڕۆمانە، دنیایەکە پڕ لە نهێنی و تەمومژ

دنیای ئەم ڕۆمانە، دنیایەکە پڕ لە نهێنی و تەمومژ ڕۆمانی ناوی گوڵەباخ دیداری: ئیدریس عەلی ڕەنگە ئەوە شانسی خوێنەری کورد بێت کە یەکێک لە شاکارە جیهانییەکان بە زمانی کوردی بخوێنێتەوە، ڕۆمانی (ناوی گوڵەباخ)ی (ئومبێرتۆ ئێکۆ) بە وەرگێڕانە جوانەکەی (جووتیار قارەمان) و چاپە ناوازەکەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، دەبێت بە یەکێکی تر لە شانازییەکانی بزووتنەوەی […]

هیگڵ و خۆبزوێنیی چەمک

هیگڵ و خۆبزوێنیی چەمک

هیگڵ و خۆبزوێنیی چەمک وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی ١٧٠ ساڵ بەسەر مردنی هیگڵدا تێدەپەڕێت، بەڵام تا هەنووکەش بیری فەلسەفیی هیگڵ ئێمە بە خۆیەوە خەریک دەکات. هیچ فەیلەسووفێک وەک هیگڵ تا ئەم ڕادەیە جێگەی باس و وتووێژ نەبووە. هیگڵ فەیلەسووفێکە کە ناوی وێردی سەر زمانی هەمووانە، بەڵام ژمارەیەکی کەم حەز بە خوێندنەوەی بەرهەمەکانی دەکەن. ڕەنگە یەکێک لە […]

پاشا ڤۆڵتێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی پاشای خۆر، لویسی چواردەیەمدا

پاشا ڤۆڵتێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی پاشای خۆر، لویسی چواردەیەمدا

پاشا ڤۆڵتێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی پاشای خۆر، لویسی چواردەیەمدا هاشم ساڵح لە عەرەبییەوە: باوكی ڕەهەند كاتێك تاریكییەكی چڕ و ئەنگوستەچاو، لە ساتێك لە ساتە مێژووییەكاندا، باڵ دەكێشێت بەسەر نەتەوەیەك لە نەتەوەكاندا، ئەوا لە گۆڕەپانەكەدا و لەپێناو ڕووناككردنەوەی ڕێگەكەدا كەس نامێنێتەوە تەنها فەیلەسووفە پلە یەكەكان نەبێت. وەلێ ئەوان لەو ساتەوەختەدا ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و باجێكی گەورە […]

ئەو دەستنووسانەی ڕۆژگارێک قەدەغە بوون، بوون بە شەنوکەو

ئەو دەستنووسانەی ڕۆژگارێک قەدەغە بوون، بوون بە شەنوکەو

ئەو دەستنووسانەی ڕۆژگارێک قەدەغە بوون، بوون بە شەنوکەو ڕانانی: سەردەم دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کارێکی ئێجگار باشی کرد، کە لە ڕێی خاتوو (ڕووناک کاکەی فەلاح)ەوە دەستنووسەکانی کاکەی فەلاحی کۆ کردەوە و لە دووتوێی کتێبێکی قەبارە گەورەدا چاپ و بڵاوی کردنەوە. ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک وتار، لێکۆڵینەوەی ڕەخنەیی دەربارەی ئەدەبی کوردی و جیهانی پێک هاتووە، […]

تی. ئێس. ئیلییەت و سەردەمی وێرانە

تی. ئێس. ئیلییەت و سەردەمی وێرانە

تی. ئێس. ئیلییەت و سەردەمی وێرانە خوێندنەوەی کتێبی “دوو قەسیدە”ی تی. ئێس. ئیلییەت بەختیار حەمەسوور هاوین بە ڕێژنەبارانێ خافڵگیری کردین و ئێمە لە هەیوانە ستوونبەندەکەدا وەستاین، پاشان لەبەر خۆرەتاوەکەدا بەردەوام بووین لە ڕۆیشتن تا گەیشتینە هۆڤکارتن قاوەیەکمان خواردەوە و سەعاتێک قسەمان کرد [نموونەیەک لە دەقی وەرگێڕراوی کتێبەکە] کەریم دەشتی، شاعیر و وەرگێڕ، کتێبێکی وەرگێڕاوە بە […]

هەڵکشان بەرەو شیراز: ڕۆمانێک سەبارەت بە حافز شیرازی

هەڵکشان بەرەو شیراز: ڕۆمانێک سەبارەت بە حافز شیرازی

هەڵکشان بەرەو شیراز: ڕۆمانێک سەبارەت بە حافز شیرازی ڕانانی: ئیدریس عەلی ئەم ڕۆمانە (هەڵکشان بەرەو شیراز) هەوڵێکی گەورەیە بۆ گێڕانەوەی چیرۆک و ڕووداوەکانی ڕابوردووی دوور و نزیک، هاوکات گرێدانەوەیان بە دونیای ئێستاوە، دوو سەردەم و قۆناغ، لە دوو سەدەی جیاوازدا، هەریەکەیان خەسڵەت و تایبەتمەندیی خۆیان هەبوو. قۆناغێک کە گەورە عاریف و شاعیری ئێرانی (حافز شیرازی) […]

لە چ ساڵێكدا ئەڵمانیا خودی خۆی بۆردومان كرد و 578 دەریاوانی خۆی كوشت؟

لە چ ساڵێكدا ئەڵمانیا خودی خۆی بۆردومان كرد و 578 دەریاوانی خۆی كوشت؟

چیرۆكە مێژووییەكان: چیرۆکی چوارەم لە چ ساڵێكدا ئەڵمانیا خودی خۆی بۆردومان كرد و 578 دەریاوانی خۆی كوشت؟ وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی 1ی ئەیلوولی 1939دا، هێزەكانی ئەڵمانیا دەستیان كرد بە چوونەژوورەوە بۆ ناو خاكی پۆڵەندا‌، بەمەش سەرەتای جەنگی دووەمی جیهانی دەستی پێ كرد. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، هەریەك لە بەریتانیا و […]

چیرۆکێکی کاریگەر لە سەردەمێکی دێریندا

چیرۆکێکی کاریگەر لە سەردەمێکی دێریندا

چیرۆکێکی کاریگەر لە سەردەمێکی دێریندا “ڕۆمانی پاشای باران هەندەرسن” ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە بواری ئەدەبدا، بریتییە لە ڕۆمانی (پاشای باران هەندەرسن). ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە شاکارەکانی نووسەری ئەمەریکی-کەنەدی (سۆڵ بێڵۆ) و لەلایەن دیلان قادرەوە بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕراوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم […]

كورتەچیرۆكی بورغووی هێڵی شەمەندەفەرەكە

كورتەچیرۆكی بورغووی هێڵی شەمەندەفەرەكە

كورتەچیرۆكی بورغووی هێڵی شەمەندەفەرەكە نووسینی: ئەنتوان چیخۆڤ وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع لە یەكێك لە گوندەكانی ڕووسیا، پاسەوانێك لە نزیك وێستگەیەكی شەمەندەفەر سەرقاڵی پاسەوانی و پشكنینی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەرەكە بوو، پیاوێكی بینی خەریكی لێكردنەوەی بورغووی ئەو فلنجانە بوو كە هێڵە ئاسنینەكە دەچەسپێنن بە زەوییەكەوە، هەر بۆیە پاسەوانەكە پیاوەكە دەستگیر دەكات و بۆ لێكۆڵینەوە دەیبات […]

چۆن لە مێژووی هونەر بگەین؟

چۆن لە مێژووی هونەر بگەین؟

چۆن لە مێژووی هونەر بگەین؟ خستنەڕووی کتێبی “پوختەی میژووی هونەر” بەختیار حەمەسوور لەم وتارەدا، هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی سادە و ڕەوان لە یەکێک لە کتێبە ناوازەکانی بواری هونەر بدوێین، ئەم کتێبە بەتەنها بۆ ئەو کەسانە نییە کە سەرقاڵی کاری هونەرین، بەڵکوو دەتوانێت ڕووی لە سەرجەم ئەو کەسانە بێت کە خولیای هونەر و خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەیان […]

کاتێک گفتوگۆکان لە سێبەری چیادا دەکران

کاتێک گفتوگۆکان لە سێبەری چیادا دەکران

کاتێک گفتوگۆکان لە سێبەری چیادا دەکران سەبارەت بە کتێبی “ڕووبەڕوو لە سێبەری چیادا” نووسینی: ئیدریس عەلی کتێبی (ڕووبەڕوو لە سێبەری چیادا) بەرهەمی گفتوگۆی کونجکوڵانەی دوو فیگەر و کارەکتەرە، کە لە ڕووی ئەزموونی نووسین و تەمەنیشەوە تا ئەندازەیەک لە یەکدی جیاوازن، یەکێکیان گەنجێکە و تازەکی هەتاوی شیعرنووسین و پرسیار لە سیاسەت و ئەدەبیات گەیشتووەتە سەری: (هەڤاڵ […]

ژەنەڕاڵێكی ئەڵمانی لە ماوەی چەند مانگێدا 800 هەزار سەربازی كردە قوربانی

ژەنەڕاڵێكی ئەڵمانی لە ماوەی چەند مانگێدا 800 هەزار سەربازی كردە قوربانی

چیرۆكە مێژووییەكان: چیرۆکی سێیەم ژەنەڕاڵێكی ئەڵمانی لە ماوەی چەند مانگێدا 800 هەزار سەربازی كردە قوربانی و لە جەنگی یەكەمی جیهانیدا دۆڕا وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند دوای سەركەوتنی شۆڕشی بەلشەفیكەكان و گەیشتنی ڤلادیمێر لینین بە كورسیی دەسەڵات، بەرپرسانی بەلشەفیك مەیلیان بەلای ئاشتیدا هەبوو، ئەو ئاڕاستەیەیان گرتە بەر كە ڕووسیا لە جەنگی یەكەمی جیهانی دەربهێنن. لەم […]

داستانێکی شیعری جیهانی بە زمانێکی پاراو

داستانێکی شیعری جیهانی بە زمانێکی پاراو

داستانێکی شیعری جیهانی بە زمانێکی پاراو ڕانانی: سەردەم کەسێکی قژ ماشوبرنجیی سەیر لەوێدا لە پەڕگی دەرەوەی دوورگە ڕووتەنەکەدا دەژیا، بێ دوودڵی نە لە وشکایی و نە لە دەریا ئەو ئازاری کەسی نەدەدا لەگەڵ ئەوەشدا ئەو جاروبار ترسێنەرانە سوور هەڵدەگەڕا، ئەوەش بەزۆری لە بەرەو نائارامچوونی کەشدا، ئیدی ئەو بەلای خەڵکەوە عەقڵی تێک چووبوو لەو ساتەوەختانەدا، بۆیە […]

تازەترین بەرهەمی سەلمان ڕوشدی: كۆمەڵەچیرۆكی “كاتژمێر یانزە”

تازەترین بەرهەمی سەلمان ڕوشدی: كۆمەڵەچیرۆكی “كاتژمێر یانزە”

تازەترین بەرهەمی سەلمان ڕوشدی: كۆمەڵەچیرۆكی “كاتژمێر یانزە” ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: باوکی ڕەهەند كاتێك دەتەوێت لەسەر نووسەر و ڕۆماننووس سەلمان ڕوشدی بنووسیت، ئەوا هەرگیز ناتوانیت خۆت لەو سێبەرە ڕزگار بكەیت كە هەمیشە بەدوای ئەم نووسەرەوەیە و بۆ هەركوێیەك بڕوات، لەگەڵیەتی. ئەڵبەتە مەبەست لەو سێبەرە، ڕۆمانە بەناوبانگەكەیەتی: “ئایەتە شەیتانییەكان”. ئەم بەرهەمە وای كرد ناوبانگی خاوەنی […]

ئەزموونی شانۆکارێک بە ناوی پیتەر بروکەوە

ئەزموونی شانۆکارێک بە ناوی پیتەر بروکەوە

ئەزموونی شانۆکارێک بە ناوی پیتەر بروکەوە خوێندنەوەی کتێبی “پیتەر بروک: تێڕوانینێک لە ئەزموونی پیتەر بروک، لە ڕوانگەی چەمکی پانتایی بۆشەوە” بەختیار حەمەسوور یادەوەرییەک لەگەڵ ئەم کتێبە وەک سەرەتا، پێویستە ئەوە بڵێم کە ئەم کتێبە لای من یەکێکە لە کتێبە گرنگ و خۆشەویستەکان، پێشتر، لە دوو چاپدا، کە چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ و چاپی دووەمیش ساڵی […]

چڵی زێڕین: کتێبێک دەربارەی جادووگەری و ئاین

چڵی زێڕین: کتێبێک دەربارەی جادووگەری و ئاین

چڵی زێڕین: کتێبێک دەربارەی جادووگەری و ئاین ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (چڵی زێڕین)، کە لێکۆڵینەوەیەکی درێژە لە دوو بەرگدا سەبارەت بە (جادووگەری و ئاین). ئەم کتێبە لەلایەن نووسەری سکۆتلاندی (سێر جەیمس جۆرج فرەیزەر) نووسراوە و نووسەر و وەرگێڕی کورد (محەمەد حەمەساڵح تۆفیق) […]

بەناوبانگترین ئەدیبی سەدەی بیستەم كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەناوبانگترین ئەدیبی سەدەی بیستەم كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چیرۆكە مێژووییەكان: چیرۆکی دووەم بەناوبانگترین ئەدیبی سەدەی بیستەم كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند بەناوبانگترین ئەدیبی سەدەی بیستەم باوەڕی وا بوو هیتلەر لە جەنگەكەدا سەردەكەوێت، بۆیە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا… ساڵی 1932 لە كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا (ڕایخشتاگ (Reichstag، ئەڵمانیا وەرچەرخانێكی سیاسیی بە خۆیەوە بینی، ئەم وەرچەرخانه، نیگەرانیی لای زۆرێك […]

سەبارەت بە ڕۆمانی میراتگرانی عەشق

سەبارەت بە ڕۆمانی میراتگرانی عەشق

سەبارەت بە ڕۆمانی میراتگرانی عەشق جەبار جەمال غەریب: لە نووسیندا حەزم لە ئەزموونگەرییە سازکردنی: ئیدریس عەلی ڕۆمانی (میراتگرانی عەشق) نوێترین ڕۆمانی نووسەر (جەبار جەمال غەریب)ە و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، نووسەر لەم ڕۆمانەدا ئەزموونێکی نوێمان لە دنیای نووسینی خۆی پێشکەش دەکات، هەندێک جار خوێنەر ڕۆ دەباتە نێو چیرۆکێکی تەواو […]

نیکۆلای سارکۆزی و کتێبە نوێیەکەی (ڕۆژانەی زیندانییەک)

نیکۆلای سارکۆزی و کتێبە نوێیەکەی (ڕۆژانەی زیندانییەک)

نیکۆلای سارکۆزی و کتێبە نوێیەکەی (ڕۆژانەی زیندانییەک) لە کۆشکی کۆمارییەوە بۆ زیندانی لا سانتێ و لەوێشەوە بۆ واژۆکردنی کتێبەکەی لە ناوجەرگەی پاریسدا وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند نیکۆلای سارکۆزی پێشتر لەنێوان ساڵانی 2007 بۆ 2012دا سەرۆککۆماری فەڕەنسا بوو. هەنووکە تەمەنی 70 ساڵە، ڕۆژی چوارشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2025، کتێبە نوێیەکەی بە ناونیشانی (ڕۆژانەی زیندانییەک) بڵاو […]