خواوەندەکان تینوون…ئەی مرۆڤەکان چی

خواوەندەکان تینوون…ئەی مرۆڤەکان چی

رۆمانێکی مێژوویی سەبارەت بە شۆڕشی فەرەنسا ڕانانی: سەردەم   یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (خواوەندەکان تینوون) بابەتی ئەم کتێبە ئەدەبییە و یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕۆمانەکانی نووسەر و شاعیر و ڕەخنەگری فەرەنسی (ئەناتۆل فرانس) و لە لایەن یەکێک لە باشترین نووسەر و شرۆڤەکار و وەرگێڕکارەکانی کوردەوە […]

تەنزی تاڵ  خوێندنەوەیەک بۆ “هەندێ کەس هەرگیز تێناگەن!”

تەنزی تاڵ خوێندنەوەیەک بۆ “هەندێ کەس هەرگیز تێناگەن!”

خوێندنەوەی: سەردەم   “ئەوەنەی لە بیرم بێ، ڕۆژی نۆی جەنیوەریی ١٨٩٠، لە پۆستی کارمەندی هەفتەنامەی ‘ڤێلت بوونە”یا لە بەرلین هاتمە دنیاوە. لە یەکێک لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکانا نووسیبوویان باپیرانم لەسەر درەختەکان دائەنیشتن و پەنجەیان ئەکرد بە لووتیانا. من خۆم ئارام و ئاسوودە لە پاریس ئەژیم، هەموو ڕۆژێکیش دوای نانخواردن، نیوسەعاتێک لەگەڵ دوان لە هاوڕێکانم یاریی کاغەز […]

دەنگگەلێک لە نیشتمانی ترسەوە  خوێندنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی “وەرزەکانی بەرزەخ”

دەنگگەلێک لە نیشتمانی ترسەوە خوێندنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی “وەرزەکانی بەرزەخ”

دەنگگەلێک لە نیشتمانی ترسەوە خوێندنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی “وەرزەکانی بەرزەخ” بەختیار حەمەسوور خوێندنەوەی هەر کۆمەڵەچیرۆکێک واتای ئاشنابوونە بە کۆمەڵێک ئەزموون، کە ئەگەر وەرگێڕەکەی بە شارەزایی و لێهاتووییەوە کاری هەڵبژاردن و وەرگێڕانی بۆ ئەنجام دابێت، ئەوا خوێنەر وێڕای چێژی جوانیناسانەی زمان و چیرۆکەکان، هاوکات ئاشنای کۆمەڵێک شێواز و تەکنیک و ئاستی جیا جیاش دەبێت لە گێڕانەوە و گۆشەنیگا. […]

پاش جەنگ، باخەوانی گوڵ

پاش جەنگ، باخەوانی گوڵ

پاش جەنگ، باخەوانی گوڵ خوێندنەوەی ڕۆمانی “سێ ئەسپ” خوێندنەوەی: سەردەم دوو جۆر لە ئەدەبیات سەبارەت بە جەنگ هەن، ئەدەبیاتێکیان ئەوەیە ڕاستەوخۆ کار لەناو جەرگەی جەنگدا دەکات و ئەو وێرانکارییە دەنووسێتەوە، دەچێتە دووتوێی تەقوتۆق و دەنگی تۆپ و فڕەی فڕۆکە و گیزەی گوللە، کەوتنی بەسەریەکدا هەڵچنراوی تەرم و ئاهی بریندار و قوڵپە و خوڕەی خوێنی لەبەرڕۆیشتوو، […]

شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم

شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم

شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم ڕانانی: سەردەم   بابەتی ئەم کتێبە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد، قووڵ و فرەڕەهەندی ئەدەبییە سەبارەت بە شیعری یەکێک لە فیگۆرە مەزن و قوتابخانە نوێگەرەکانی شیعری کوردی، ئەویش (گۆران)ی شاعیرە، شاعیرێک کە بەرەبەیانێکی نوێی لە قۆناغی شیعری کوردی دەست پێ کرد و بە دوایدا نەوە لە دوای نەوە، لەسەر ڕێچکە و شێوازە داهێنەرانە […]

باوکی ناو یادداشتەکان- خوێندنەوەی “ساڵێک لەگەڵ کیژۆڵەکەم”

باوکی ناو یادداشتەکان- خوێندنەوەی “ساڵێک لەگەڵ کیژۆڵەکەم”

باوکی ناو یادداشتەکان خوێندنەوەی “ساڵێک لەگەڵ کیژۆڵەکەم”   خوێندنەوەی: سەردەم   “لە مانگی هەشتی ساڵی ٢٠٠٨دا، دوای شەش ساڵ پێوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ ‘لیسا’ی هاوڕێمدا، کچێکی قژڕەشی چاوشین، هاتە ژیانمانەوە. لەدایکبوونی ئەو کۆرپەیە هەموو ڕەوشی ژیانمانی لە بنەڕەتەوە گۆڕی، لەپڕ خۆمانمان لە بارودۆخێکی جودای ژیانی ڕۆژانەماندا بینییەوە. بۆ یەکەم جار هەستم بە لێپرسراوی بەرامبەر بە ژیانی […]

ژیاننامە لە ڕێی دیالۆگەوە  خوێندنەوەی “ئەڵماس و خۆڵەمێش؛ میخائیل باختین لە گفتوگۆیەکدا”

ژیاننامە لە ڕێی دیالۆگەوە خوێندنەوەی “ئەڵماس و خۆڵەمێش؛ میخائیل باختین لە گفتوگۆیەکدا”

ژیاننامە لە ڕێی دیالۆگەوە خوێندنەوەی “ئەڵماس و خۆڵەمێش؛ میخائیل باختین لە گفتوگۆیەکدا” بەختیار حەمەسوور هونەری گفتوگۆ یەکێکە لە هونەرە تایبەتەکان، کە کەسی پرسیارساز دەتوانێت نووسەر یان هونەرمەند بدوێنێت، بە جۆرێک کە بەشێکی بەرچاو لە دیدگا و ڕوانی ئەو کەسە بۆ نووسین و هونەرەکەی بزانین، هاوکات خودی گفتوگۆکەش بە ئاراستەیەکدا ببرێت کە شێوە بیرەوەریی و ژیاننامەیەک […]

تەنیایی وەک تێما  خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی “مەتەڵۆکەی تەنیایی”

تەنیایی وەک تێما خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی “مەتەڵۆکەی تەنیایی”

تەنیایی وەک تێما خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی “مەتەڵۆکەی تەنیایی” خوێندنەوەی: سەردەم ڕۆمان ئەو کەناڵ و ئیمکانە گرنگەیە کە دەتوانێت بچێتە دووتوێی پاژ و بڕگە جیاوازەکانی مرۆڤ و لەوێوە ببێتە دەرخەری ئەو دۆخانە و تایبەتمەندییەکانیان، کارێک کە ژانری ڕۆمان دەتوانێت بیکات، ڕەنگە بە زۆر ژانر و مژاری تر نەکرێ، ڕۆمان دەتوانێت ببێت بە پانتاییەک بۆ دەرخستنی خەمە […]

ڕامبۆ… گه‌وره‌ترین كوده‌تا به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسیدا

ڕامبۆ… گه‌وره‌ترین كوده‌تا به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسیدا

ڕامبۆ… گه‌وره‌ترین كوده‌تا به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسیدا ئه‌م هاوینه‌، چێژێكی زۆرم له‌ خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ڕامبۆ وه‌رگرت كه‌ “جان جاك لۆڤریر”ی توێژه‌ر نووسیویه‌تی. ئه‌مه‌ قه‌به‌ترین ژیاننامه‌یه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م شاعیره‌ نووسرابێت، چونكه‌ لاپه‌ڕه‌كانی زیاد له‌ هه‌زار و دوو سه‌د لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌! هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مرۆڤ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌م پرسیاره‌ بكات: ئایا ده‌رباره‌ی ڕامبۆ، هیچ […]

گۆرانی بۆ خۆشەویستی و جوانی

گۆرانی بۆ خۆشەویستی و جوانی

گۆرانی بۆ خۆشەویستی و جوانی لەنگەرێک لە کەناری “سپیارەی سترانە ئاشقانەکانی ویلیام بلەیک” بەختیار حەمەسوور دەکرێت سەرەتا بەو پرسیارە گرنگە دەست پێ بکەین، کە ئاخۆ وەرگێڕانی شیعر لە زمانە جیاوازەکانەوە چەند گرنگە بۆ ئەدەبی کوردی و چەندیش دەتوانێت کاریگەریی لەسەر دنیابینیی نووسەر و شاعیری کورد دابنێت؟ بێگومان وەرگێڕان پڕۆسەیەکی هێجگار گرنگە و وەک دەڵێن پردی […]

کنوت هامسوون و رۆمانى پان

کنوت هامسوون و رۆمانى پان

کنوت هامسوون و رۆمانى پان رانانی: ئاکۆ کەریم ماعروف   یانەى کتێبى نەرویجى ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە (پان) لە میسۆلۆجیاى یۆنانیدا خوداوەندى کێوو دارستان و وروژاندنى ئارەزووە، ئەم خوداوەندە تەنیاو رەوەند بەنێو سرووشتى ئازاددا دەگەڕێ و بە تاسەوە لەنێو چیاو چۆڵ و دارستاندا برەو بە گیان و ئاوەزى خۆى دەدات و فلووت دژەنێت. ئەم خوداوەندە […]

ڕۆمانی تواوە  وەک یەکەمین ئەزموونی نووسەرێکی گەورە

ڕۆمانی تواوە وەک یەکەمین ئەزموونی نووسەرێکی گەورە

ڕۆمانی تواوە وەک یەکەمین ئەزموونی نووسەرێکی گەورە ڕانانی: ئیدریس عەلی ئەو ئەدەبەی بە قووڵی و چڕی، هونەریانە و بە تەکنیکی بەرز کار لەناو پنت و پانتایی ڕووبەرێکی فراوانی ژیانی کۆمەڵایەتی و واقیعدا دەکات، ئەدەبێکە توانای ئەوەی هەیە بە خێرایی بچێتە پێشەوە و زەمەن و سەردەمەکان بە ئاسانی ببڕێت، بێگومان لە دونیای ئەدەبیاتدا نموونەگەلێکی ئەوتۆ لەبەردەستدان […]

ئەمە لە دێرسیم ڕووی دا  کتێبێک لەبارەی چیرۆکە خوێناوییەکانەوە

ئەمە لە دێرسیم ڕووی دا کتێبێک لەبارەی چیرۆکە خوێناوییەکانەوە

ئەمە لە دێرسیم ڕووی دا کتێبێک لەبارەی چیرۆکە خوێناوییەکانەوە ڕانانی: ئیدریس عەلی   یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (ئەمە لە دێرسیم ڕووی دا) بابەتی ئەم کتێبە مێژووییە و لە زاری قوربانییەکانەوە، چیرۆکی تراژیدی و مەرگەسات و قەتلوعامی خەڵکی سادە و سیڤلی دێرسیم دەگێڕێتەوە بە دەستی […]

دۆخی تەنگەژەی نووسین  خوێندنەوەی کتێبی تراژیدیای نووسەرانی ڕووس

دۆخی تەنگەژەی نووسین خوێندنەوەی کتێبی تراژیدیای نووسەرانی ڕووس

دۆخی تەنگەژەی نووسین خوێندنەوەی کتێبی “تراژیدیای نووسەرانی ڕووس”   بەختیار حەمەسوور     نووسین لە سەردەمی دەسەڵات و حزبی دیکتاتۆردا کارێکی مەترسیدارە، مەترسیدار تا ئەو ڕادەیەی کە دەکرێت گیانی لەپێناودا بسەنرێت، ئەم ئەزموونە بۆ ئێمە و دنیای ئێمە نامۆ نییە، ئێمە لەو چەشنە ئەزموونانەمان پێشتر کردووە و لەو پێناوەشدا نووسەرانمان وێڕای ئەوەی کە ژیانیان دووچاری […]

ئەگەر دەتەوێت ڕۆمان بنووسیت…

ئەگەر دەتەوێت ڕۆمان بنووسیت…

ئەگەر دەتەوێت ڕۆمان بنووسیت هەڵسەنگاندنی کتێبی “ڕاز و ڕەمزەکانی ڕۆمان” خوێندنەوەی: سەردەم هیچ گومانێکی تێدا نییە کە ڕۆمان وەک ژانر، یەک لە کایە گرنگ و بایەخدارەکانی دنیای نووسین و ئەدەبیاتە، ئێمە لە ڕێگەی ڕۆمانەوە ئاشنای کولتوورە جیاوازەکان و سەرزەمینە دوورەکان دەبین، هەر لە ڕێگەی ڕۆمانەوەیە کە دەتوانین چیەتیی ئینسان و شوناسەکەی بناسینەوە، ئەمڕۆ ڕۆمان لە […]

دەربارەی کتێبی مرۆڤ لەبەردەم تاقیکردنەوەدا

دەربارەی کتێبی مرۆڤ لەبەردەم تاقیکردنەوەدا

دەربارەی کتێبی مرۆڤ لەبەردەم تاقیکردنەوەدا بەناوەندیبوونی مرۆڤ و هاوسەنگیی بنیادنەرانە ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (مرۆڤ لەبەردەم تاقیکردنەوەدا) بابەتی ئەم کتێبە فەلسەفییە، بیرمەند و فەیلەسووفی عەرەب (عەلی حەرب) نووسیویەتی، لە لایەن نووسەر و وەرگێڕ (هەڵکەوت عەبدوڵڵا)وە، بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، وەرگێڕدراوەتە سەر […]

دەربارەی كتێبی بابە تیرۆریزم چییە؟

دەربارەی كتێبی بابە تیرۆریزم چییە؟

کتێبێک بۆ تێگەیشتن لە تیرۆریزم. دەربارەی كتێبی بابە تیرۆریزم چییە؟ تاهیر بن جەللون وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی ڕانانی: حسێن لەتیف چاپ و بڵاوكردنەوەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم هەر کاتێک کۆمەڵگەی فەرەنسی تووشی قەیران ببێت، ئەوا هاوڵاتیانی فەرەنسا دەگەڕێنەوە بۆ سەرخوێندنەوەی دەقە مەزنەکانی ڤۆڵتێر و مۆنتیسکۆ و ڕۆسۆ. لەسەروەختی ڕووداوی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی شارلی ئیپیدۆ، گەڕانەوە […]

دەنگە شیعرییەکانی پاش ڕاپەڕین

دەنگە شیعرییەکانی پاش ڕاپەڕین

دەنگە شیعرییەکانی پاش ڕاپەڕین خوێندنەوەی: سەردەم کتێبی “شیعری دوای ڕاپەڕین” کتێبێکی گرنگ و وردی شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ ئەحمەدی مەلایە، ئەم کتێبە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک وتار، تێکڕای وتارەکان دوان و باری سەرنجن دەربارەی شیعری کۆمەڵێک شاعیر، کە نووسەر بە نەوەی پاش ڕاپەڕین ناوی بردوون. کتێبەکە هەوڵێکی جددییە بۆ خوێندنەوە و شرۆڤەی چەند دەنگێکی شیعری […]

ئاوڕێک لە “کۆلارەی ڕەنگاوڕەنگ”ی حەمەفەریق حەسەن

ئاوڕێک لە “کۆلارەی ڕەنگاوڕەنگ”ی حەمەفەریق حەسەن

ڕۆحی کۆلارەیەکی ڕەنگاوڕەنگ ئاوڕێک لە “کۆلارەی ڕەنگاوڕەنگ”ی حەمەفەریق حەسەن بەختیار حەمەسوور هەندێک نووسەرمان هەن کە چەند دەیەیە لەگەڵمان هاتوون و بە نووسین و کتێب و ئامادەبوونیان لە چالاکییە ئەدەبی و فەرهەنگییەکاندا لەگەڵمان هاوهەنگاو و هاوسەردەمن، بەوەش نا کە تەنیا بنووسن و ئامادە بن، بەڵکو هەم باش دەنووسن و هەم ئامادەبوونیشیان گوڕ و تینێکە بۆ ناوەندە […]

ئەو مامۆستایانەی منداڵان خۆشیان دەوێن

ئەو مامۆستایانەی منداڵان خۆشیان دەوێن

ئەو مامۆستایانەی منداڵان خۆشیان دەوێن   خویندنەوەی: سەردەم     “بارانی ڕەنگاوڕەنگ” ئەو کتێبەیە کە کۆی بەرهەمەکانی مامۆستا فەرەیدوون عەلی ئەمین”ی تێدا کۆ کراوەتەوە، ئەم بەرهەمە هەوڵی هەریەک لە “کاوە ئەحمەد میرزا” و “سەلام مستەفا”یە، کە وێڕای کۆکردنەوەی سەرجەم بەرهەمەکانی مامۆستا فەرەیدوون عەلی ئەمین، هاوکات کاری ساغکردنەوە و ئامادەکردنیشیان بۆ کردووە. ئەم کتێبە لە ٤٢٥ […]

دەربارەی کتێبی وێنەی جووڵاو

دەربارەی کتێبی وێنەی جووڵاو

دەربارەی کتێبی وێنەی جووڵاو ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (وێنەی جووڵاو) بابەتی ئەم کتێبە توێژینەوەیە سەبارەت بە سینەما و لە لایەن د. دڵشاد مستەفا، نووسراوە. بابەتەکانی نێو دووتوێی ئەم کتێبە بریتین لە: وێنەی جووڵاو وەک هێزێکی بەهەژموون لە دنیای ئێمەدا، یادەوەریی برین هەوڵێک […]

کوڕەکەچەڵ لە فۆلکلۆری کوردیدا

کوڕەکەچەڵ لە فۆلکلۆری کوردیدا

کوڕەکەچەڵ لە فۆلکلۆری کوردیدا ڕانانی: سەردەم بێگومان هاوشێوەی میللەتان، کوردیش خاوەنی یەکێک لە دێرینترین و مێژوویی ترین ئەدەبە، کە ئەویش ئەدەبی فۆلکلۆرییە، چ بە شێوەی نووسراو، یاخود گێڕانەوە زارەکییەکان کە دەماودەم بۆ قۆناغ و سەردەم و ڕۆژگاری نوێ، لە لایەن پیرمێرد و پیرەژنانەوە، بۆ نەوەکانیان گوازتووەتەوە، ئەوەی لەو چیرۆکە فۆلکلۆرییانەدا دەیانبیستین و دەیانخوێنینەوە، بریتین لە […]

پرسی پەروەردە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان

پرسی پەروەردە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان

پرسی پەروەردە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و جیاوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (پرسی پەروەردە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان) کە لە لایەن (هۆمەر قەرەداغی)یەوە نووسراوە، نووسەری ئەم کتێبە لە ڕابردووشدا کۆمەڵێک کتێبی دیکەی لەمەڕ پرسی پەروەردە چاپ کردووە و خاوەنی ئاگایی و هۆشیارییەکی فراوانە لەو بارەوە، هاوکات […]

ڕامانێک لە دەفتەرەشیعری “تاقانە یار”ی دڵسۆز حەمە

ڕامانێک لە دەفتەرەشیعری “تاقانە یار”ی دڵسۆز حەمە

ژنێکی ڕۆح پینە ڕامانێک لە دەفتەرەشیعری “تاقانە یار”ی دڵسۆز حەمە خوێندنەوەی: سەردەم لە شیعری نوێی کوردیدا کۆمەڵێک دەنگی ژنانە هەن، کە دەتوانن نوێنەرایەتیی ئەدەبیاتی کوردی بکەن لە بازنەی دەرەوەدا، ئەم دەنگانە وێڕای ئەوەی توانیویانە لە ئاستێکی بەرزیی شیعرییدا تەعبیر لە خەم و ئازاری ئینسانیبوونی خۆیان و دەنگی کپکراوی ڕۆحیی و جەستەیی بکەن، هاوکات توانیویانە بەشدارییەکی […]