تەنانەت پێکەنینیش پڕکێشیی دەوێت!

تەنانەت پێکەنینیش پڕکێشیی دەوێت!

تەنانەت پێکەنینیش پڕکێشیی دەوێت! یاداشتێک سەبارەت بە شانۆنامەی “لە چاوەڕوانیی گۆدۆدا” بەختیار حەمەسوور ڕەنگە قورس بێت نووسین دەربارەی کتێبێک، کە بارتەقای چەند ئەوەندەی خۆی دەربارەی نووسراوە و گوتراوە و بەردەوامیش دەربارەی دەنووسرێت و دەگوترێت، ئەگەر مەسەلە ناساندن و بە جۆرێک لە جۆرەکان نووسینەوە و دووبارەکردنەوەی ئەو قسانە بێت کە سەبارەت بەو کتێبە یاداشت کراون، ئەوە […]

وتارەکانی گابۆ لە دووتوێی کتێبێکدا

وتارەکانی گابۆ لە دووتوێی کتێبێکدا

وتارەکانی گابۆ لە دووتوێی کتێبێکدا ڕانانی: سەردەم بێگومان (گابریێل گارسیا مارکێز)ی ناسراو بە (گابۆ) بۆ زۆربەی خوێنەرانی جیهان، ئەڵبەت بە کوردیشەوە، ناوێکی ئاشنایە و هەر بە بیستنی، دەیان شاکاری مەزنی ئەدەبیمان دێتەوە یاد؛ چ لەسەر ئاستی ڕۆمان، چ چیرۆک و یادەوەرییەکانی، بۆ ئێمەی خوێنەر، خەزنەیەکی گەورە و ئەزموونێکی بێوێنەن، لەم کتێبەشدا (بەبێ کۆتوبەند) ئاشنا دەبین […]

زیندانییە دەمامك ئاسنینەكه:‌ نهێنییەك، 350 ساڵە فەڕەنسای سەرسام كردووە

زیندانییە دەمامك ئاسنینەكه:‌ نهێنییەك، 350 ساڵە فەڕەنسای سەرسام كردووە

چیرۆكە مێژووییەكان: چیرۆکی یەکەم زیندانییە دەمامك ئاسنینەكه:‌ نهێنییەك، 350 ساڵە فەڕەنسای سەرسام كردووە وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی ڕەهەند  لە ماوەی ساڵانێكی زۆر بەر لە دەستپێكردنی شۆڕشی فەڕەنسی (1789)، فەڕەنسا سەبارەت بە زیندانی باستیل، چەندین چیرۆك و بەسەرهاتی ترسناكی بە خۆیەوە بینیوە. هەندێك لەو چیرۆكانە باسیان لە پرۆسەی ئەشكەنجەدانی ترسناك كردووە. هەندێكی دی باس لەوە دەكەن […]

کتێبێک سەبارەت بە توێژینەوەی ڕەخنەیی لە ئەدەبی کوردیدا

کتێبێک سەبارەت بە توێژینەوەی ڕەخنەیی لە ئەدەبی کوردیدا

کتێبێک سەبارەت بە توێژینەوەی ڕەخنەیی لە ئەدەبی کوردیدا ڕانانی: سەردەم کتێبی (توێژینەوەی ڕەخنەیی لە ئەدەبی کوردیدا) یەکێکی ترە لە کتێبە ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بابەتی ئەم کتێبە توێژینەوەیە و لەلایەن (د. سامان عیزەدین سەعدوون)ـەوە نووسراوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستان بەردەستە. بابەتەکانی نێو دووتوێی ئەم کتێبە بریتین لە: دەقی کراوە: بنەما و پراکتیک، […]

ماڵاوا گابۆ و مێرسیدس

ماڵاوا گابۆ و مێرسیدس

ماڵاوا گابۆ و مێرسیدس ڕانانی: سەردەم كتێبی ماڵاوا گابۆ و مێرسیدس یەكێكە لە بەرهەمە تازە چاپكراوەكانی دەزگای سەردەم، نووسەری كتێبەكە ڕۆدریگۆ گارسیا ماركیزە، واتە كوڕە گەورەكەی ماركیز، كە ساڵی 1959 لە دایك بووە و دەرهێنەرێكی ناسراوی سینەمایە و لەم كتێبەدا باس لە كۆتا ڕۆژەكانی گابریل گارسیا ماركیزی باوكی دە‌كات. ئەو ڕۆژانەی ماركیز وردە وردە یادەوەری […]

دنیای کەشفنەکراوی موزیک

دنیای کەشفنەکراوی موزیک

دنیای کەشفنەکراوی موزیک خستنەڕووی کتێبی “موزیک، پەیامی خۆشەویستی” بەختیار حەمەسوور کتێبخانەی کوردی لەمڕۆدا زیاد لە هەرشتێک پێویستی بە بابەتی هەمەلایەن و فرەڕەهەند هەیە، چوون بە تەماشاکردنی پێڕستی کتێبی کوردی، تێدەگەین و ئەو ڕاستییەمان لا ڕوون دەبێتەوە کە بۆشایی و کەلێنی زۆر لە کتێبخانەی کوردیدا هەیە. ئەم دۆخە لەو ساتەدا زەق و بەرجەستە دەبێتەوە، کە وەک […]

فەلسەفەی زمان

فەلسەفەی زمان

فەلسەفەی زمان کتێبێک سەبارەت بە گرنگیی زمان ڕانانی: سەردەم وەک زانراوە زمان کۆمەڵێک نیشانەی بڕیاردراوی ڕێسامەندە لە دەنگەکان، یان نیشانەکانی گوتن و نووسیندا، کە لەلایەن کۆمەڵێک مرۆڤی سەر بە تاقمێکی کۆمەڵایەتی، یان فەرھەنگییەوە بە مەبەستی دامەزراندنی پەیوەندی (تێگەیاندن و تێگەیشتن) بە کار دێت. ئەرکی زمان پەیوەندیگرتنە و دەربڕینی ڕا و ھەستی دەروون، دەکرێت بگوترێت زمان سیستەمێکی […]

ئەلبێرتۆ مۆرافیا، ئەدیبە یاخییەكەی ڕۆما، سوپاس بۆ تۆ كە خۆت بە دەسەڵات نەفرۆشت

ئەلبێرتۆ مۆرافیا، ئەدیبە یاخییەكەی ڕۆما، سوپاس بۆ تۆ كە خۆت بە دەسەڵات نەفرۆشت

ئەلبێرتۆ مۆرافیا، ئەدیبە یاخییەكەی ڕۆما، سوپاس بۆ تۆ كە خۆت بە دەسەڵات نەفرۆشت وەرگێڕان و ئامادەكردنی: باوكی ڕەهەند ئەلبێرتۆ مۆرافیا (Alberto Moravia)، كە ناوە ئەسڵییەكەی “ئەلبێرتۆ بنكیرلی”یە، 28ی تشرینی دووەمی 1907 لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لە دایك بووه، لە 26ی ئەیلوولی 1990دا، هەر لە شاری ڕۆما كۆچی دوایی كردووە. دیمەنی مردنەكەی بۆ ئەوە دەشێت بكرێت […]

ڕۆمانی بوومەلێڵ لەنێوان جەلاد و قوربانیدا

ڕۆمانی بوومەلێڵ لەنێوان جەلاد و قوربانیدا

ڕۆمانی بوومەلێڵ لەنێوان جەلاد و قوربانیدا ڕانانی: ئیدریس عەلی   بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان، پێویستمان بە زیاد لە دیدگایەک و شرۆڤەیەک هەیه، هەمیشە ئەوەی ڕوو دەدات، بەشێکی لای ئەو کاراکتەرەیە کە کەسی سەرەکیی نێو ڕووداوەکەیە و خەریکی گێڕانەوەیەتی، بەشێکی دیکەی ڕاستی، یان ڕەهەندێکی دیکەی ڕووداوەکە، وا لەودیو پەردەوە، یان لە شوێنێکی نادیارە […]

لە بەستەڵەکی کوردبووندا

لە بەستەڵەکی کوردبووندا

لە بەستەڵەکی کوردبووندا خوێندنەوەی کتێبی “بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە تورکیا: شۆڕش یان یاخیبوون؟” بەختیار حەمەسوور لەبەر دەم کتێبێکی ئێجگار نایابداین. ئەم کتێبە نەک بەتەنیا دەروازەیەک، بەڵکوو دەمانخاتە ناو پانتاییەکی بەرینەوە لە مێژووی کورددا، خوێندنەوەی ئەم کتێبە گرنگە، نەک بەتەنیا بۆ ئێمەی کورد، بەڵکوو بۆ هەموو ئەو کەسانەش کە دەیانەوێت مێژووی پارچەیەک لە پارچەکانی ئێمە بزانن […]

یەکەم نیگا

یەکەم نیگا

یەکەم نیگا ڕۆمانی میراتگرانی عەشق شایانی خوێندنەوەیە ڕانانی: سەردەم ڕۆمانی “میراتگرانی عەشق” تازەترین بەرهەمی ڕۆماننووس جەبار جەمال غەریبە، کە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە دووتوێی 352 لاپەڕەی قەبارە بچووكدا چاپ و بڵاوی كردووەتەوە. ڕۆمانەكە بە شێوەیەكی گشتی باس لە مەسەلەیەكی كۆن و هەمیشە تازە دەكات، كە بریتییە لە پەیوەندیی عەشق و خۆشەویستی. گومان لەوەدا […]

قوتابخانەی ڕۆمانتیک و چەپکێک شیعری ئەڤیندارانە

قوتابخانەی ڕۆمانتیک و چەپکێک شیعری ئەڤیندارانە

قوتابخانەی ڕۆمانتیک و چەپکێک شیعری ئەڤیندارانە خستنەڕووی کتێبی “سپیارەی سترانە ئاشقانەکانی ویلیام بلەیک” خوێندنەوەی: سەردەم دەکرێت سەرەتا بەو پرسیارە گرنگە دەست پێ بکەین، کە ئاخۆ وەرگێڕانی شیعر لە زمانە جیاوازەکانەوە چەند گرنگە بۆ ئەدەبی کوردی و چەندیش دەتوانێت کاریگەری لەسەر دنیابینیی نووسەر و شاعیری کورد دابنێت؟ بێگومان وەرگێڕان پڕۆسەیەکی هێجگار گرنگە و وەک دەڵێن، پردی […]

فاتمە، جگەرەیەک بۆ ژنی کوردیش داگیرسێنە

فاتمە، جگەرەیەک بۆ ژنی کوردیش داگیرسێنە

فاتمە، جگەرەیەک بۆ ژنی کوردیش داگیرسێنە شانۆنامەیەک، پێویستە هەمووان بیخوێنینەوە ڕانانی: ئیدریس عەلی بەش بە حاڵی خۆم، خوێندنەوەی تێکستی شانۆیی و شانۆنامە، بەتایبەت ئەگەر شانۆنامەکە سەبارەت بە دۆخێکی دیاریکراو، یان هەلومەرجێکی واقیعی بێت، چێژی خودی نمایش، ڕۆمان و چیرۆکێکی گەورەم پێ دەبەخشێت، ئاخر شانۆنامە زمانێکە سەر بە ماڵی هیچکام لە زمانی هونەرەکانی دیکە نییە، دنیایەکە […]

بۆچی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپی سه‌ركه‌وت و ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی شكستی هێنا؟

بۆچی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپی سه‌ركه‌وت و ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی شكستی هێنا؟

بۆچی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپی سه‌ركه‌وت و ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی شكستی هێنا؟ فیكری ئیسلامیی دوای ئه‌ركۆن، هه‌مان فیكری ئیسلامیی پێش ئه‌ركۆن نییه‌ هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند له‌ كاتی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی محه‌مه‌د ئه‌ركۆن بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، كاتێكی زۆرم بۆ لێكدانه‌وه‌ و به‌عه‌ره‌بیكردنی زاراوه‌ بیانییه‌كان ته‌رخان كرد. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ ناچاری كردم چه‌ندین زاراوه‌ی نوێ و پێكهاته‌ی زمانه‌وانیی […]

ئەڤین لە کڵپەی دواڕادەدا

ئەڤین لە کڵپەی دواڕادەدا

ئەڤین لە کڵپەی دواڕادەدا دەربارەی کتیبی “پێغەمبەرە جەوانەکە و خانیتا ئەو کاتەی هێشتا لێرە بوون” بەختیار حەمەسوور سەبارەت بە کتێبی “پێغەمبەرە جەوانەکە و خانیتا ئەو کاتەی هێشتا لێرە بوون”ی بوشرا کەسنەزانی، دەتوانین بڵێین لەو جۆرە کتێبانەیە کە هەم بە هەناسەیەکی حەکایەتی نووسراوە لە بەرگی شیعردا، هەم بە تۆنێکی عاریفانە و تەسەوفانە خۆی بەیان دەکات. ئەم […]

بیردۆزی کوانتەم و ڕێژەیی

بیردۆزی کوانتەم و ڕێژەیی

بیردۆزی کوانتەم و ڕێژەیی کتێبێکی زانستی بۆ هەموو ئاستەکان ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە بواری زانستدا، بریتییە لە کتێبی (بیردۆزی کوانتەم و ڕێژەیی)، ئەم کتێبە لە لایەن (مارکوس چاون) نووسراوە و (د. بایەزید حەسەن عەبدوڵڵا) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، بە زمانێکی سادە و ڕەوان […]

ڕۆشنبیر و هه‌ره‌سهێنانه‌ قه‌شه‌نگه‌كان

ڕۆشنبیر و هه‌ره‌سهێنانه‌ قه‌شه‌نگه‌كان

ڕۆشنبیر و هه‌ره‌سهێنانه‌ قه‌شه‌نگه‌كان هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند بزووتنه‌وه‌ی ڕۆمانسیزم، له‌ مێژووی ئه‌ده‌بیاتی فه‌ره‌نسیدا، یه‌كێكه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ گه‌وره‌كان. به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لێی تێگه‌شتووین، ته‌نها بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی یان شیعری نییه‌. به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فه‌ی گه‌وره‌یه‌ و هاوڕێی هه‌موو شۆڕشه‌ گه‌وره‌كان بووه‌، یان هاوڕێی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پێی ده‌گوترێت به‌هاری گه‌لانی ئه‌ورووپی. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له […]

ئەدەبیاتی کوردی لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسانەوە

ئەدەبیاتی کوردی لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسانەوە

ئەدەبیاتی کوردی لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسانەوە خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی “سێ وتار دەربارەی ئەدەبیاتی کوردی” بەختیار حەمەسوور لە سەرەتای ڕۆژانی وەرزی پاییزی ئەمساڵدا (٢٠٢٥)، لە سلێمانی یەکەم دیداری کوردناسی لە لایەن زانکۆی ئەمریکییەوە، وەک چالاکییەکی کولتووری، پێشکەش کرا. بە داخەوە بە چەند هۆکار نەکرا و نەلوا لەو چالاکییە گرنگەدا بەشدار بم، بەڵام کۆی بەرنامەکان ئاگادار بووم و […]

کورد لە دیدی ئەوانی ترەوە

کورد لە دیدی ئەوانی ترەوە

کورد لە دیدی ئەوانی ترەوە چاپی دووەمی پەسەندنەکراوەکان ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (پەسەندنەکراوەکان). بابەتی ئەم کتێبە سیاسییە و لە لایەن کۆمەڵێک سیاسەتمەداری وڵاتی دانیمارکەوە نووسراوە، ئازاد مەولوود بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەری گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستان […]

کاتێک ڕۆمانەکان جێی بایەخ بوون

کاتێک ڕۆمانەکان جێی بایەخ بوون

کاتێک ڕۆمانەکان جێی بایەخ بوون دەیڤید بروکس و: ڕامیار مەحمود من لە تەمەنێکی وەهادام، ڕۆژگاری زێڕینی ڕۆماننووسەکانم زۆر باش لە یادە. کاتێک لە هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوودا لە کۆلێژ بووم، ڕۆمانی نوێی فیلیپ ڕۆت، تۆنی مۆریسۆن، ساول بیلۆ، جۆن ئاپدایک، ئەلیس واکەر و ئەوانی دیکە دەبوونە ڕووداوی کولتووری. خوێنندنەوە و خوێندنەوەی پێچەوانە و ئارگیومێنتسازیی لە سەر […]

کتێبێکی سیاسی دەربارەی توندوتیژی

کتێبێکی سیاسی دەربارەی توندوتیژی

کتێبێکی سیاسی دەربارەی توندوتیژی ڕانانی: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (دەربارەی توندوتیژی)، ئەم کتێبە لە لایەن بیرمەندی ئەڵمانی (هانا ئاڕێنت) نووسراوە و (حەمە ڕەشید) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەری گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، بابەتی کتێبەکە سیاسییە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستان بەردەستە. بابەتێکی […]

لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لە کتێبی “توحفەی ناسری”

لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لە کتێبی “توحفەی ناسری”

لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لە کتێبی “توحفەی ناسری” ڕانانی: ئیدریس عەلی ئەم کتێبە دابەش کراوە بە سەر چەندین بەش، تەوەر و بابەت و قۆناغی جیاجیادا، گرنگترینیان بریتییە لە: سەبارەت بە ئایین، زمان و ڕەچەڵەکی کورد، نەژادی کورد، ئەو ئەفسانانەی لەمەڕ کورد و ڕەچەڵەکیەوە گوتراون، مێژوو و بناغەی زمانی کوردی، لقەکانی زمانی کوردی، لقە ئایینییەکانی ئەهلی سوننە و […]

دژوارترین سات: دابڕان!

دژوارترین سات: دابڕان!

دژوارترین سات: دابڕان! خوێندنەوەی کتێبی “لەبەردڵان وەک دابڕان” بەختیار حەمەسوور “لە دووی کەسێک دەگەڕێم هەموو نهێنییەکانی خۆمی بۆ بگێڕمەوە و پاشان بیکوژم!” ئەمڕۆ لە کتێبخانەی کوردیدا ناوی ئەحلام موستەغانمی چیدی ناوێکی نەناسراو و نەبیستراو نییە، ئەو بەشێک لە گرنگترین کتێبەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانی کوردی و خوێنەری کورد دنیای ئەو نووسەرە داهێنەرە پێدەزانێت. ڕەنگە گرنگترین بەرهەمی […]

کتێبی: چۆن ڕێڕەوی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕین؟

کتێبی: چۆن ڕێڕەوی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕین؟

کتێبی: چۆن ڕێڕەوی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕین؟ جووتیار ئەحمەد: ئەم کتێبە ڕه‌خنه‌ی له‌ سه‌رمایه‌داریی مۆدێرنه‌ ده‌گرێت دیداری: سەردەم یەکێکی تر لە کتێبە باشەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (چۆن ڕێڕەوی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕین)، ئەم کتێبە وتارێکی درێژە لە لایەن (دەیڤد گرێبەر و دەیڤد وینگرۆ) نووسراوە و لە لایەن (جووتیار ئەحمەد) بە شێوەیەکی جوان […]