توحفەی ناسری؛ ئاوڕێک لە مێژوو و جوگرافیای کوردستان و ئیمارەتی ئەردەڵان

توحفەی ناسری؛ ئاوڕێک لە مێژوو و جوگرافیای کوردستان و ئیمارەتی ئەردەڵان

بابەتی ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییە و شۆڕبوونەوەیە بۆ ڕابردوویەکی دێرین و جوگرافیا و هەڵکەوتەی کوردستان و یەکێک لە ئیمارەتە گەورە و کاریگەرە نەتەوەییەکانی کورد، کە ئەویش ئیمارەتی ئەدەڵانە، ئەم کتێبە لە لایەن میرزا شوکوروڵڵا سەنەندەجی نووسراوە و لە لایەن ڕەفعەت مورادی، بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ […]

کارێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانی هەڵەبجە

کارێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانی هەڵەبجە

ئەم کتێبە بابەتێکی مێژووییە و لە لایەن نووسەرێکی خۆرئاواییەوە سەبارەت بە قووڵترین برینی نەتەوەییمان نووسراوە کە ئەویش گازبارانکردنی شاری هەڵەبجەیە لە ساڵی ١٩٨٨دا، نووسەری ئەم کتێبە (یوست هیڵتەرمان)ە و لە محەمەد حەمەساڵح تۆفیق، لە زمانی ئینگلیزییەوە بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە. ئەم بابەتە […]

مۆلێر چۆن چۆنی له‌ چنگی فێنده‌مێنیتاڵیزم و فێنده‌مێنیتاڵیسته‌كان ڕزگاری بوو؟

مۆلێر چۆن چۆنی له‌ چنگی فێنده‌مێنیتاڵیزم و فێنده‌مێنیتاڵیسته‌كان ڕزگاری بوو؟

فه‌ره‌نسا یادی تێپه‌ڕبوونی400 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی ده‌كاته‌وه‌ هاشم ساڵح و له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع وه‌ك چۆن شه‌كسپیر جێگای شانازی ئینگلیزه‌كانه‌، ئاوش مۆلێر جێگای شانازی فه‌ره‌نسییه‌كانه‌. شه‌كسپیر و مۆلێر، هه‌ردووكیان له‌ نووسینی ده‌قی شانۆیدا، داهێنانی گه‌وره‌یان كردووه‌ كه‌ به‌ درێژایی سه‌ده‌كان و نه‌وه‌كان، به‌ نه‌مری ماونه‌ته‌وه‌. بگره‌ ناونیشانی شانۆگه‌رییه‌كانیان، له‌سه‌ر ئاستی گه‌ردوون ناسراون و بوونه‌ته‌ وێردی […]

ئیریک هێرمێلین: ئەو مەینۆش و بەدمەستەی سۆفیزمی بە سویدییەکان ناساند

ئیریک هێرمێلین: ئەو مەینۆش و بەدمەستەی سۆفیزمی بە سویدییەکان ناساند

نووسین و وەرگێڕان لە سویدییەوە: شیروان مەحمود محەممەد ئێریک هێرمێلین ساڵی ١٨٦٠، وەک مناڵی پێنجەم لە خێزانێکی دارا و ناوداری خاوەن نازناوی”بارؤن” لە شاری لوندی سوید، لە دایکبوو. لە نێوان ساڵانی ١٨٧٨- ١٨٨٠ لە زانکۆی ئوپسالا دەخوێنێ. باوکی، پاش خوێندن، زەوی و زارێکی زۆری بەرەو روو دەکاتەوە کە بیبات بەڕێوە و بەو جۆرەش ژیان و […]

خۆزگە جەنگ شانۆگەرییەک دەبوو

خۆزگە جەنگ شانۆگەرییەک دەبوو

لەبارەی شیعر و شووناسی شیعریی و شاعیرەوە ڕانانی: ئیدریس عەلی لە کەرسوور بیرم کردەوپیانۆیەک بکڕم تاکو تریفەی مانگ بۆ دایکم بژەنم ئەو کاتەی قژی خوشکە گچکەکەم دادەهێنێت…! ئەم پەڕەگرافەشیعرییە، یەکێکە لە تێکستە ناوازەکانی نێو دیوانی (خۆزگە جەنگ شانۆگەرییەک دەبوو)ی شاعیری کوردی ڕۆژئاوا (مەروان عەلی) کە لە لایەن نووسەر و ڕەخنەگر و وەرگێڕی بەتوانای کورد (عەبدوڵڵا […]

ماڵێک بە لێژەبانی سوور

ماڵێک بە لێژەبانی سوور

گفتوگۆ لەگەڵ عەباس کیاڕۆستەمی و ئایدین ئاغداشلۆ یەکێکی تر لە کتێبە دانسقە و جوانەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بریتییە لە کتێبی (ماڵێک بە لێژەبانی سوور) کە لە لایەن نووسەر و وەرگیڕ (جەبار سابیر) کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە و بە کوردییەکی جوان و سادە و بێ گرێ وگۆڵ کردوویەتی بە کوردی، ئەم کتێبە بە ڕووکەش […]

بۆچی خوێندن له‌ فینلاند به‌ موعجیزه‌ ناوده‌برێت؟

بۆچی خوێندن له‌ فینلاند به‌ موعجیزه‌ ناوده‌برێت؟

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: هه‌ورامان وریا قانع كه‌س گومانی له‌وه‌دا نییه‌ له‌مڕۆدا فینلاند، له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له‌ بواری خوێندن، یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ره‌ پێشكه‌وتووه‌كان. بگره‌ خوێندنی فینلاند موعجیزه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و نكوڵی لێناكرێت. ئاخر ئه‌م وڵاته‌ بچووكه‌، توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م و له‌‌ بواری خوێندندا، كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وتی په‌روه‌رده‌یی و خوێندن و ئه‌زموون به‌دیبێنێت؛ كه‌ جیهانی دووچاری […]

وتووێژ لەگەڵ پۆل ڤیریلیو

وتووێژ لەگەڵ پۆل ڤیریلیو

و. ڕێبین هەردی ڕ، ج: ڕەنگە هێشتا زوو بێت بۆ ئەوەی لەبارەی ڕووداوەکانی ١١ سپتمەبەرەوە ڕا دەربڕین. بەڵام هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە لێرە بەداوەوە جەنگ و نەبوونی جەنگ یەک شت دەبێت. بە دەربڕینێکی تر ئێمە لەسەردەمی بان- جەنگدا (hyper-guerre) دەژین. پ. و) ئەوە ڕاستە، گەیشتوینەتە کۆتای سەردەمی بیرۆکەی سەربازی و سەروکارمان لەگەڵ ڕەهەندێکی تری […]

وا ساڵانێکە لە کۆڵانەکەمەوە…

وا ساڵانێکە لە کۆڵانەکەمەوە…

هۆنراوەی: بێڵڵا ئەخمەدولینا و. لە ڕووسییەوە: شیروان مەحمود محەممەد وا ساڵانێکە، لە کۆڵانەکەمەوە، هەرترپەی هەنگاوە و دێتە گوێم – هاوڕیکانمن ئۆغر دەکەن، بە سەفەری شێنەیی خۆیان، دڵی تاریکیی ئەودیو پەنجەرەکان خۆش دەکەن هاوڕێیانم، دەستیان لە هەموو کارێک بەرداوە، نە ئاوازێکی مۆسیقا دەبیسترێت لە ماڵەکانیانەوە نە دەنگی گۆڕانییەک دێ لەو ناوە تەنیا کیژەکانی ”دێگا”ن(١) وەک جاری […]

جابر عسفور؛ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ ڕۆشنگه‌رەكانی عه‌رب‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا

جابر عسفور؛ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ ڕۆشنگه‌رەكانی عه‌رب‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا

هاشم ساڵح له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع ده‌زانم وشه‌ی له‌ جۆری “ڕۆشنگه‌ریی، ڕۆشنگه‌ر، ڕۆشنگه‌رانی عه‌ره‌ب‌” وایلێهاتووه‌ زۆرێك بێزار ده‌كات. بگره‌ له‌ “ده‌ماغیان” ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینه‌ شیاوبێت. به‌ڵام با بۆ خۆیان باش بزانن، ئێمه‌ له‌مڕۆوه‌ تا په‌نجا ساڵی داهاتوو، هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئه‌م جۆره‌ وشانه‌ نابین. خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ده‌ستبه‌رداریان ببین، ئه‌وا ئه‌وان له‌به‌ر هۆكارێكی زۆر […]

کوپێک چای

کوپێک چای

چیرۆک: یاڵمار سوێدەربێری وەرگێڕان: خەبات عارف (1897) دەڵێن، ئینسان لە ئینگلستان، لەڕێی ئەوەوە کە عەرەق یا خواردنەوەی هاوچەشنی ئەو، بە بەر چاوی خەڵکەوە بخواتەوە، دەتوانێت بەشێکی زۆری نێوبانگی کۆمەڵایەتیی خۆی بخاتە مەترسیەوە. دەی، هەر وڵات و نەریتی خۆی هەیە. من دوێنێ ئێوارە تا ڕادەیەک، لەبەر ئەوەی دەمویست کوپێک چای لە کافێتریایەک بخۆمەوە، خەریک بوو تووشی […]

وتووێژ لەگەڵ ئاشیش ناندی

وتووێژ لەگەڵ ئاشیش ناندی

وتووێژ لەگەڵ ئاشیش ناندی سەرۆکی دەزگای لێکۆڵینەوەی وڵاتە ڕوو لە گەشەکان و. ڕێبین هەردی ڕ. ج: ڕێگەم بدەن لە هندستان و مەسەلەی کۆلۆنیالیکردن و بەرهەمەکانی ئەم دواییانە لەبارەیی کۆلۆنیالیزمەوە، لەوانەش نووسینەکانی هۆمی باباوە دەست پێبکەم. من هەوڵمدا سەرنج لەو بەرهەمانە بدەم ناویان ناوە مەیلی لاسایکردنەوەی گووتارەکانی کۆلۆنیالیزم. وەک دەزانن لە زاراوەکانی هۆمی بابادا کۆلۆنیالکراو بەهۆی […]

هێنری دی مۆنڤالی و جزدانی فه‌یله‌سوفه‌كان

هێنری دی مۆنڤالی و جزدانی فه‌یله‌سوفه‌كان

په‌یوه‌ندی فه‌یله‌سوفه‌كان به‌ پاره‌وه‌ چۆن بووه‌؟ وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند هێنری دی مۆنڤالی له‌ كتێبێكی ده‌گمه‌ندا، قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌و تیۆرانه‌ ده‌كات كه‌ فه‌یه‌له‌سوفه‌كان، ده‌رباره‌ی پاره‌ له‌ ژیانیاندا و لایه‌نی عه‌مه‌لی پاره‌، دایانڕشتووه‌. كتێبه‌كه‌ بانگه‌شه‌یه‌كه‌ بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه‌ ئه‌م ناوه‌ گه‌ورانه‌، به‌ جزدانی پاره‌كانیانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌. هێنری دی مۆنڤالی مامۆستایه‌كی دیار و دكتۆری […]

سەگێکی بەرەڵا

سەگێکی بەرەڵا

چیرۆکی: یاڵمار سوێدەربێری وەرگێڕانی: خەبات عارف (1894) پیاوێک مرد؛ کە مردیش، کەس ئاگای لە سەگە ڕەشەکەی نەبوو. بە مەرگی ئەو، سەگەکە دەمێکی درێژخایەن و تەواو بۆی دڵتەنگ و خەمگین بوو. لەگەڵ ئەوەیش لەسەر گۆڕی خاوەنەکی لێی نەکەوت تا ڕۆحی دەردەچێت، ڕەنگە لەبەر ئەوە بووبێت کە نەیدەزانی لە کوێیە، یا ڕەنگە لەبەر ئەوەی کە ئەوسا ڕاستییەکەی […]

کەناڵی مەیموونە چەکدارەکان؛ ڕۆمانێک کە گومان دەخاتە سەر هەموو شتێک

کەناڵی مەیموونە چەکدارەکان؛ ڕۆمانێک کە گومان دەخاتە سەر هەموو شتێک

ڕانانی: ئیدریس عەلی یەکێکی تر لە کتێبە ناوازە و تازە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە ڕۆمانی (کەناڵی مەیموونە چەکدارەکان)ی نووسەر و ڕووناکبیر(کاروان عومەر کاکەسوور) نووسەری ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە حیکایەتبێژە سەرکەوتووەکانی نێوەندی ئەدەبی کوردی، ئەو بە هەموو باگراوندی ڕۆشنبیری و فکریی و ئاستی بەرزی مەعریفی و دونیابینیی ئینسانیانەی خۆیەوە دەنووسێت، حیکایەت لەسەر […]

پیاوه‌ مه‌زنه‌كان و ئافره‌ت

پیاوه‌ مه‌زنه‌كان و ئافره‌ت

نووسینی: هاشم ساڵح وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هه‌ورامان وریا قانع وته‌یه‌كی باو هه‌یه‌ ده‌ڵێت: له‌ پشت هه‌ر پیاوێكی مه‌زنه‌وه‌ ئافره‌تێك هه‌یه‌. به‌و مانایه‌ی هه‌ر داهێنه‌رێك یان سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی، پێویستی به‌ ئافره‌تێك هه‌یه‌ پشتی بگرێت و ئیلهامی پێببه‌خشێت، تاكو بتوانێت ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌ پێناویدا خه‌لق بووه‌، به‌ باشترین شێوه‌ ئه‌نجامی بدات. به‌ڵام په‌یوه‌ندی پیاوه‌ مه‌زنه‌كان به‌ ئافره‌تانه‌وه‌، […]

مێژووگەرایی لای کارڵ پۆپەر

مێژووگەرایی لای کارڵ پۆپەر

یەکێکی تر لە کتێبە باش و ناوازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (مێژووگەرایی لای پۆپەر) ئەم کتێبە توێژینەوەیەکی چڕوپڕ و هەمەلایەنی فیکرییە و لە لایەن (بادینان محەمەد) بە شێوەیەکی قووڵ، هاوکات بە زمانێکی ڕوون و سادە و ڕەوان کە هەموان لێی تێبگەن نووسراوە، توێژینەوەکەی بادینان محەمەد، بەرمەبنای کۆمەڵێک میتۆدی زانستی و ئەکادیمی […]

كۆچی دوایی جابر عسفور؛ جه‌نگاوه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی

كۆچی دوایی جابر عسفور؛ جه‌نگاوه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی

ئاماده‌كردنی: باوكی ڕه‌هه‌ند هه‌ینی ڕابردوو، دواهه‌مین ڕۆژی ساڵ، له‌ كاتێكدا دانیشتوانی جیهان، له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی ساڵێكی نوێدا بوون، ماڵئاواییان له‌ ساڵی 2021 ده‌كرد و پێشوازیان له‌ ساڵی 2022 ده‌كرد. ئا له‌و كاته‌دا، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی میسر و له‌ ژووری چاودێری چڕ، مرۆڤێك له‌گه‌ڵ دوا ساته‌كانی ئاوابوونی ساڵی 2021، هه‌ناسه‌كانی ئه‌ویش ئاواده‌بێت، ڕۆحی مرۆڤێك و […]

ڕۆمانی كۆشكه‌ سوره‌كه و عه‌شق

ڕۆمانی كۆشكه‌ سوره‌كه و عه‌شق

هه‌ورامان وریا قانع لای من وه‌ك خوێنه‌رێكی رۆمان، دوو جۆر ڕۆمان بۆ خوێندنه‌وه، له‌یه‌كتر جیاده‌كه‌مه‌وه‌: یه‌كه‌میان ئه‌و جۆره‌ ڕۆمانه‌یه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ په‌لكێشت ده‌كات و لێناگه‌ڕێت ڕۆمانه‌كه‌‌ به‌جێبێڵیت، ناهێڵێت داینێیت و دواتر بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ لای، ده‌رفه‌تت نادات بۆ چه‌ند ڕۆژێك وازی لێبێنیت و پاشان سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی بكه‌یت. ئه‌م جۆره‌ ڕۆمانه‌، واتلێده‌كات كاتی ماڵ و منداڵ، […]

چۆن فیلم بنووسین؟

چۆن فیلم بنووسین؟

کتێبی (چۆن فیلم بنووسن) یەکێکی ترە لە کیتێبە باشەکانی نووسەر (دارۆ ئەزیز) و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە، دارۆ پێشتر کتێبێکی دیکەی بە ناوی (سکرینپلەی) چاپ کردبوو کە دەنگدانەوەیەکی باشی لەنێو نێوەندی هونەری و خوێنەراندا دروست کرد، بەم کتێبەشی لە ئێستادا بۆشاییەکی گەورەی لە کتێبخانەی کوردی پڕ کردووەتەوە و بۆ فیلمسازان و هونەرمەندان […]

وتووێژ لەگەڵ ئاشیش ناندی

وتووێژ لەگەڵ ئاشیش ناندی

وتووێژ لەگەڵ ئاشیش ناندی سەرۆکی دەزگای لێکۆڵینەوەی وڵاتە ڕوو لە گەشەکان و. ڕێبین هەردی ڕ. ج: ڕێگەم بدەن لە هندستان و مەسەلەی کۆلۆنیالیکردن و بەرهەمەکانی ئەم دواییانە لەبارەیی کۆلۆنیالیزمەوە، لەوانەش نووسینەکانی هۆمی باباوە دەست پێبکەم. من هەوڵمدا سەرنج لەو بەرهەمانە بدەم ناویان ناوە مەیلی لاسایکردنەوەی گووتارەکانی کۆلۆنیالیزم. وەک دەزانن لە زاراوەکانی هۆمی بابادا کۆلۆنیالکراو بەهۆی […]

كتێب… ته‌نها كتێب و به‌س

كتێب… ته‌نها كتێب و به‌س

نووسینی: سمیر عطاالله‌ وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: باوكی ڕه‌هه‌ند ئه‌لسكه‌نده‌ر سۆڵجنتسین ده‌ینووسی، ئینجا ده‌ینووسی، پاشان هه‌ر ده‌ینووسی. سه‌ر‌وه‌ختێك له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له‌ مۆسكۆ ده‌ركرا، هات بۆ ئه‌مریكا و هه‌مو جیهان چاوه‌ڕوانی بوون. به‌ڵام له‌ بری ئه‌وه‌ی له‌ نیۆیۆرك بمێنێته‌وه‌، ڕێگاكه‌ی گرته‌به‌ر و ڕۆشت بۆ خانووه‌یه‌كی دووره‌ په‌رێز، له‌ ناو دارستانێكی ویلایه‌تی فێرمۆنت، تاكو ده‌ست […]

وتە مێژووییەکەی دۆستۆیڤیسکی لە یادی پوشکیندا

وتە مێژووییەکەی دۆستۆیڤیسکی لە یادی پوشکیندا

ڕانانی: سەردەم ئەم کتێبە بە قەبارە بچووکە، بەڵام بە ناوەڕۆک گەورەیە و سەنگ و بەهای تایبەتی خۆی لەنێو ئەدەبیاتی جیهانیدا هەیە، چونکە بابەتی کتێبەکە لە وتارێکی جوان و ئەدەبیی گەورە نووسەری ڕووسیا و جیهان (دۆستۆیڤیسکی) پێکهاتووە کە بۆ گەورە شاعیری ڕووسیا و جیهان (پوشکین) نووسیویەتی و لە ڕۆژی پەردەلادان لەسەر پەیکەری پوشکین، لە بەردەم ژمارەیەکی […]

وتوێژ لەگەڵ داکینگ ینگ

وتوێژ لەگەڵ داکینگ ینگ

وتوێژ لەگەڵ داکینگ ینگ مامۆستای مێژوو و کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی واشنگتۆن و. ڕێبین هەردی ڕ. ج: لە سەرنجی یەکەمدا هەلومەرجی جیهان پاش جەنگی سارد ئۆمێدوارانە دەردەکەوت. نیگەرانیەکی زۆر لەبارەی درووستبوونی جەنگی جیهانیەوە نیە، چونکە هەموو دەسەڵاتە گەورەکانی وەک ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، وڵاتە ئەورپیەکان و ژاپۆن، دیموکراسی سەقامگیرن. لەگەڵ ئەمەشدا لەڕووی مێژوویەوە زۆرێک لە هەوڵەکان بۆ […]