لەمەڕ بەهای کەلەپووری شیعرییمانەوە

لەمەڕ بەهای کەلەپووری شیعرییمانەوە

یەکەمین وتووێژی ئەدۆنیس، دوای پاشەکشێی لە گۆڤاری (شیعر) وەرگێڕانی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دكتۆر دانا ئەحمەد مستەفا سەرەتا ئەوەی بیرمان لێكردەوە بۆ قسەكردن لەگەڵ ئەدۆنیس (عەلی ئەحمەد سەعید) دوو مەسەلە لە هزرماندا هەبوو كە دەمانویست بۆمان روونبێتەوە، ئەوانیش، یەكەم: مەسەلەی جیابوونەوەی لە دەستەی گۆڤاری (شعر) و پاشەكشەی لە سەرۆكایەتی دەستەی گۆڤارەكە، یەكەمجار ئەم هەواڵە (الحوادپ) ئاماژەی پێدا، […]

تۆماس مۆر؛ مەزهەبە یۆتۆپیەکان

تۆماس مۆر؛ مەزهەبە یۆتۆپیەکان

وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی (لە کتێبی یۆتۆپیای تۆماس مۆرەوە) کتێبی یۆتۆپیا لەساڵی ١٥١٦ بڵاو بۆووە، واتە ساڵێک پێش ئەوەی لۆسەر تیورەکانی خۆی لەبارەی لێبوردن و ئاسانگیریەوە لە شاری ویتنبرگ ڕابگەیەنێت و یەکێکە لە بەرهەمە بەرجەستەکانی قوتابخانەی مرۆڤگەری لە سەردەمی ڕێنسانسدا. تۆماس مۆر دەڵێت بەهۆی پییر ژیلەوە ئاشنای دەریاوانێکی پۆرتوغالی دەبێت بەناوی ڕافائەل هیت لۆدەوە. ئەم کەسە […]

ڕێگەی خۆشەویستی: ژیان و ئەندێشەکانی ماهاتما گاندی

ڕێگەی خۆشەویستی: ژیان و ئەندێشەکانی ماهاتما گاندی

(گەر کەسێک بە حەقیقەت و دڵی ئایینی خۆی بگات، بە حەقیقەت و دڵی ئایینەکانی تریش گەیشتووە… ئایینەکان، ڕێگەگەلی جۆراوجۆرن کە هەموویان بەرەو خاڵێکی هاوبەش دەڕۆن، تا ئەو شوێنەی هەموومان بەرەو یەک شوێنی مەبەست دەڕۆین و بە یەک سەرمەنزڵ دەگەین، ئەگەر ڕێگەکانیشمان جیاواز بن، هیچ گرنگ نییە، لە ڕاستیدا ژمارەی ئایینەکان ڕێک هێندەی ژمارەی تاکەکانی مرۆڤە.) […]

خەڵاتی ئەدەبیی ئۆگوست و براوەکانی

خەڵاتی ئەدەبیی ئۆگوست و براوەکانی

خەڵاتی ئۆگۆست، خەڵاتێکی هەیبەتدار و سەرنجڕاکێشی ئەدەبییە لە سوید. ساڵانە دەدرێت بەو کتێبە تازە چاپکراوانەی  لەلایەن وەشانخانە سویدییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، خەڵاتەکە بەسەر سێ کاتیگۆریدا دابەش دەکرێت، بۆ هەر یەک لە کتێبی ئەدەبی سویدی ساڵ، کتێبی فاکتەداری سویدی، کتێبی منداڵان و گەنجانی سویدی.  ئەم خەڵاتە  لە ساڵی ١٩٨٩ـەوە بەردەوامی هەیە و بەهای خەڵاتەکە ١٠٠ سەد هەزار […]

گفتوگۆیەک لەگەڵ ڕۆماننووسی ئەمریکی پول ئۆستەر

گفتوگۆیەک لەگەڵ ڕۆماننووسی ئەمریکی پول ئۆستەر

سازکردنی: فرانسو بونل و. لە عەرەبییەوە: هیوا قادر نووسین نەخۆشییەکە زوو دەیگرین و چاکیش نابینەوە پول ئۆستەر نووسەری ژمارە یەکی شاری نیویۆرکە. تەنیا لەبەرئەوە نا کە لە منداڵییەوە لە شوێنە جیاجیاکانی ئەم شارەدا ژیاوە، بەڵکە لەبەرئەوەی ئەو شارە شوێنی ڕووداوی ناو ڕۆمانەکانییەتی. ئەو ماڵەی تیایدا دەژی ئێستا لە برۆکلینە، ڕەخنەگری فەرەنسی فرانسو بونل گفتوگۆیەکی لەسەر […]

فارابی و ڕۆشنگەریی عەرەبی

فارابی و ڕۆشنگەریی عەرەبی

نووسینی:هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع فارابی، لە زمانی عەرەبیدا، دوای کندی، بە دووەم فەیلەسوفی گەورە دادەنرێت و پێش ئیبن سینا دێت کە لە ڕووی زەمەنییەوە، لە پلەی سێیەمدایە. فارابی دوای ئەوەی لە فاراب و بوخارا، دەست بەخوێندن دەکات، بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی دەڕوات بۆ بەغداد. لەو ڕۆژگارەدا بەغداد پایتەختی دونیا بووە. هەر بۆیە […]

ئایا بەڕاستی ئەدەبی کلاسیک لە ئەدەبی مۆدرێن باشترە؟

ئایا بەڕاستی ئەدەبی کلاسیک لە ئەدەبی مۆدرێن باشترە؟

ئایا بە ڕاستی ئەدەبی مۆدرێن خراپە و ناگاتە ئاستی ئەدەبی کلاسیکی؟ لە ڕاستیدا ئەم مەسەلەیە، پشت بەوە دەبەستێت کە دەیخوێنیتەوە. ئەگەر تۆ لە نێوان ئەو هەزاران ڕۆمانەی لەم ساڵدا بڵاوکراونەتەوە، دوو یان سێ ڕۆمانی خراپت بەرچاوکەوت، ئەمە مانای ئەوە نییە، کۆی ئەدەبی مۆدرێن خراپە. لەم ڕاپۆرتەدا، ماڵپەڕی “برایت ساید” هەوڵدەدات ئەو بیرۆکە باوە ڕەتکاتەوە کە […]

هەندێک تێڕامان دەربارەی بابەتی جیاوازیی مێژوویی لە نێوان عەرەب و خۆرئاوا

هەندێک تێڕامان دەربارەی بابەتی جیاوازیی مێژوویی لە نێوان عەرەب و خۆرئاوا

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە زۆر ئاڵۆزە، ئەمەی خوارەوە دەڵێم: لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە تاکو سەدەی حەڤدەهەم، مەسیحییە ئەوروپییەکان، خەڵکانێکی دەمارگیر و تاریکبین بوون. لە فەرەنسا و ئیتالیا و ئیسپانیا و لەو وڵاتانەی دی کە زۆرینەیان کاسۆلیک بوون، جگە لە ئاینی مەسیحی و مەزهەبی کاسۆلیک، ڕێگەیان بە هیچ […]

تراژیدیای نووسەرانی ڕووس

تراژیدیای نووسەرانی ڕووس

ئەم کتێبە یەکێکی ترە لە بەرهەمە چاپکراوە تازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و لە لایەن نووسەری کورد(د. جەودەت هۆشیا) بە عەرەبی نووسراوە و وەرگێڕی ناودار و زمانپاراوی کورد (سەباح ئیسماعیل) لە عەرەبییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. بابەتی کتێبەکە، دەکرێت هەم وەک بابەتێکی مێژوویی تەماشای بکەین، هەم وەک بابەتی ئەدەبی، چونکە باس لە بەرهەم و […]

شیعر؛ ژانێکی سەرسوڕهێنەری سەرمەدی

شیعر؛ ژانێکی سەرسوڕهێنەری سەرمەدی

ڕەنگە لە دنیای ئەدەبی ئێمەدا هیچ ژانرێک هێندەی شیعر، قسەوباسی لەسەر نەکرابێت، بەشێکی ئەم حاڵەتە پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە شیعر ڕووبەرێکی فراوان لە ئەدەب و ڕۆشنبیریمانی داگیرکردووە و ڕۆژگارێک تاکە سەرچاوەی هۆشیاریی چینایەتی و سیاسی و نەتەوەییمان بووە، لە ئێستایەکدا کە وەک دگوترێت شاعیران زۆر بوون و ڕۆژانە بەر دەیان تێکست و نامیلکە و ناوی […]

سپینۆزا

سپینۆزا

وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی ناونیشانی لاوەکی وتارێک لەبارەی مەزهەب- سیاسەتەوە، ئاشکراکەری ئەو ئامانجەیە کە سپێنۆزا لە پێناویدا نوسیوێتی: دەیەوێت ئەوە بسەلمێنێ کە (دەکرێت ئازادی بە باسکردنی فەلسەفە بدرێت، بە بێ ئەوەی هیچ مەترسیەک بۆ دینداری و ئارامی وڵات درووست بکات، بە پێچەوانەوە گەر ئەم ئازادیە پێشێل بکرێت، ئەوا نەک ئارامی وڵات بەڵکو دینداریش دەکەوێتە مەترسیەوە). لێرەوە […]

ڕۆمان لە نێوان ئەندێشە و واقیعدا

ڕۆمان لە نێوان ئەندێشە و واقیعدا

بابەتی ئەم کتێبە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی سەبارەت بە لایەنەکانی هونەری ڕۆمان، ئەم کتێبە لە لایەن (د. جەودەت هۆشیار) نووسراوە و وەرگێڕی ناودار (سەباح ئیسماعیل) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و یەکێک لە کتێبە نوێیەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. بابەتەکانی نێو دووتوێی ئەم کتێبە بریتین لە: ( هونەری ڕۆمان لە […]

جۆن لۆک؛ هەر کەنیسەیەک، گروپێکی مونشەقە

جۆن لۆک؛ هەر کەنیسەیەک، گروپێکی مونشەقە

وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی نامەیەک لەبارەی لێکبوردنەوە کە بەرهەمی جۆن لۆکە  و لە ساڵی ١٦٨٩دا بە بێ ناوی نووسەرەکەی بڵاوکرایەوە، دەیەوێت ئەرکەکانی دەوڵەت و کەنیسە و هەروەها ئەو ئامرازانەی یاسا خستوێتیە بەردەستیان، بە گونجاو لەگەل ئەو ئامانجەی هەریەکەیان بەدوایەوەن، لەیەک جیا بکاتەوە.  لەبنەڕەتدا  ئەرگۆمێنتی لۆک بۆ لێکبوردن ئەرگۆمێنتێکی سیاسیە، نەک تیۆلۆجیانە Theology. بەڵام نامەیەک لەبارەی لێکبوردنەوە […]

ئایا بۆ ڕزگاربوون لە مۆتەکەی تاریکبینی، 300 ساڵی دیکە چاوەڕێ بکەین؟

ئایا بۆ ڕزگاربوون لە مۆتەکەی تاریکبینی، 300 ساڵی دیکە چاوەڕێ بکەین؟

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی بۆ عەرەبی: هەورامان وریا قانع هێشتا هەندێک لە ڕۆشنبیرانی عەرەب، ڕازینابن ددان بەوەدابنێن کە ئیسلامی فێندەمێنیتاڵیزم/ ئوسوڵی، لە مێژووی ئێستایدا، لە گەورەترین قەیراندا دەژی. مەبەستم لەوە، قەیرانی ئیسلامی ئوسوڵییە لەگەڵ مۆدێرنە، یان ئەگەر پێتانخۆشە، لەگەڵ ڕۆحی زەمەنە تازەکاندا. وتم ئیسلامی ئوسوڵی، نەموت ئیسلامی ڕووناکی یان ڕۆشنگەریی، ئەو دوانە- ئیسلامی ئوسوڵی و […]

کارل پۆپەر و چەمکی لێکبووردن

کارل پۆپەر و چەمکی لێکبووردن

ن: زکی میلاد و: رێبین هەردی لە ساڵی ١٩٨١دا کارل پۆپەر فەیلەسوفی عەقڵانیەتی ڕەخنەگرانە (١٩٠٢-١٩٩٤) وتارێکی لە زانکۆی تۆبنجنی ئەلمانی پێشکەشکرد بەناوی (لێکبووردن و بەرپرسیارێتی فکری)، جارێکی دی هەمان وتاری لە ڤێنا پێشکەشکرد و دواتر لە کتێبی (گەڕان بەدوای دنیایەکی باشتردا) لەساڵی ١٩٨٩دا بڵاوی کردەوە کە پێشکەشی کردووە بە یادی لیوبولد لۆکاس کە پۆپەر بە […]

بۆچی دیکارت بەدزییەوە و دوور لە چاوەکان دەژیا؟

بۆچی دیکارت بەدزییەوە و دوور لە چاوەکان دەژیا؟

ئەو تەنها خانووەکەی نەدەگۆڕی، بگرە نیشتیمانەکەشی دەگۆڕی نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع دیکارت لە مێژووی فەلسەفەی مرۆڤایەتیدا، بە یەکێک لە پێنج فەیلەسوفە مەزنەکە دادەنرێت کە بریتین لە: ئەفلاتون، ئەرستۆ، دیکارت، کانت، هیگڵ. ئەو لە کەسایەتی خۆیدا، بەرجەستەی بلیمەتی فەرەنسا دەکات، لە درەوشاوەترین دەرکەوتەکانیدا. لەبەر ئەوەیە، بووە بە سیمبولی فەرەنسا، تەنانەت یەکێکیان […]

من هەمیشە خەریکی گێڕانەوە بووم

من هەمیشە خەریکی گێڕانەوە بووم

چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئومبێرتۆ ئیکۆ، مایسی ٢٠١٥/میلان دیمانەساز: ڕۆژنامەنوسی دانیمارکی تۆنی ڤۆرم و. لە ئینگلیزییەوە: زوڵەیخا کەریم   ئیکۆ: دەزانیت، یەکێ لە هاوڕێی ئازیزەکانم، ڕۆڵان بارت، بەو پەشیمانیەوە مرد کە ڕۆمانێکی نەنوسی. ئەو هەڵە بوو، چونکە هەموو وتارەکانی لە ڕووی گێڕانەوە سەرنجڕاکێش و جوان بوون. بەپێچەوانەوە من، بۆم دەرکەوت هەرچەند من لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا دەستم […]

گفتووگۆیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ ئەلیس مۆنرۆ

گفتووگۆیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ ئەلیس مۆنرۆ

سازدانی: ستێفان ئۆشباری و. لە سویدییەوە: هیوا قادر وەک باوە هەموو خەڵات پێدراوەکانی نۆبڵ وتەی خۆیان لە ئاهەنگی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا پیشکەش بکەن، بەڵام ئەلیس مۆنرۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵ 2013 ، لەبەر باری تەندروستی نەیتوانی بەشداربێت و وتەکەی خۆی پێشکەش بکات، “جێنی” کچی خەڵاتەکەی لە پاشای سوید وەرگرتوو، تەلەفزیۆنی سویدیش ئەم چاوپێکەوتنەیان لەگەڵ مۆنرۆدا سازدابوو، لە […]

گفتوگۆیەک لەگەڵ ئاگۆتا کریستۆڤ

گفتوگۆیەک لەگەڵ ئاگۆتا کریستۆڤ

سازدانی: ڕیکاردۆ بێنێدیتینی و. لە ئینگلیزییەوە: زوڵەیخا کەریم   ڕیكاردۆ بێنێدیتینی: سەرکەوتنێکی زۆرت لە ڕێی ڕۆمانەکانتەوە بە دەست هێنا، زۆر جار نووسینەکانت بەوانەی تۆماس بێرنهارد و بێکێت و کافکا بەراورد دەکرێن. ئایا پێت وایە سەبارەت بە هەندێ ڕەهەندی دیاریکراوی کارەکانت بەدحاڵیبوون هەبووە، یان فەرامۆش کراون؟ ئاگۆتا کریستۆڤ: خۆشحاڵم باسی بێرنهارد دەکەیت، چونکە خۆشم دەوێت [پێدەکەنێت]. […]

بە سێبەری کێوی قافەوە

بە سێبەری کێوی قافەوە

گەشتنامەیەک بە تامی ڕۆمان ڕانانی: ئیدریس عەلی بابەتی ئەم کتێبە گەشتنامەیە و یەکێکی دیکەیە لەو کۆمەڵە کتێبە تازە و گرنگانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، بخرێنە پێش چاوی خوێنەران. ئەم کتێبە لە لایەن (کەریم کاکە)ەوە، نووسراوە و بەرهەمی یەکێک لە گەشتەکانیەتی بۆ وڵاتی جۆرجیا و […]

نوسەر و وەرگێڕ ئازاد بەرزنجی باس لە گرنگی کاری وەرگێران دەکات

نوسەر و وەرگێڕ ئازاد بەرزنجی باس لە گرنگی کاری وەرگێران دەکات

[av_textblock size=” font_color=” color=” av-medium-font-size=” av-small-font-size=” av-mini-font-size=” av_uid=’av-4hpm9j’ custom_class=” admin_preview_bg=”] نوسەر و وەرگێڕی کورد و بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم ئازاد بەرزنجی کە 68 کتێبی بە زمانی کوردی نووسیوە و وەرگێڕاوە، باس لە گرنگی وەڕگێڕان دەکات لە ڕووی دروستکردنی پردێکی فیکری لە نێوان نەتەوەکاندا. [/av_textblock]

ڕەخنەی کولتووری

ڕەخنەی کولتووری

ڕەخنەی کولتووری وەک ئەڵتەرناتیڤێکی مەنهەجی بۆ ڕەخنەی ئەدەبی هەر وەک لە خودی ناونیشانەکەوە دەردەکەوێت، ئەم کتێبە، واتە (ڕەخنەی کولتووری وەک ئەڵتەرناتیڤێکی مەنهەجی ڕەخنەی ئەدەبی) لەلایەن یەکێک لە بیریارە گەورەکانی عەرەبەوە (د. عەبدوڵڵا محەمەد غەزامی) ییەوە نووسراوە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد و فرە ڕەهەندی پشتئەستوورە بە بنەما زانستییەکانی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی دەقی شیعری و تەواوی ڕەگەزە بنچینەیی و […]

کۆچی دوایی شاعیر جه‌لالی مه‌له‌کشا

کۆچی دوایی شاعیر جه‌لالی مه‌له‌کشا

من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەسـتـوە نازو غەمزەی وردە تیشکی ناو بە ناوم بۆ چییە. بە مەرگی جەلالی مەلەکشا، ئەو شاعیرە سادە و بێدەنگ و دڵپڕەی کە پڕبوو لە خەونی کوردبوون، هێندەی تر لەم ڕۆژگارە دژوارەی ئێستادا غەمبار  و تەنهای کردین. بە ناوی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە، سەرخۆشی لە خۆمان و خوێنەران و […]