لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
زانیاری بۆ خوێنهران و دۆستانی کتێب، دهزگای سهردهم بە سەدان ناونیشان و داشکاندنی لە ٪٣٥ەوە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بهشداره. ژووری سەردەم ژمارە 316
زانیاری بۆ خوێنهران و دۆستانی کتێب، دهزگای سهردهم بە سەدان ناونیشان و داشکاندنی لە ٪٣٥ەوە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بهشداره. ژووری سەردەم ژمارە 316
نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی بۆ عەرەبی: هەورامان وریا قانع هێشتا هەندێک لە ڕۆشنبیرانی عەرەب، ڕازینابن ددان بەوەدابنێن کە ئیسلامی فێندەمێنیتاڵیزم/ ئوسوڵی، لە مێژووی ئێستایدا، لە گەورەترین قەیراندا دەژی. مەبەستم لەوە، قەیرانی ئیسلامی ئوسوڵییە لەگەڵ مۆدێرنە، یان ئەگەر پێتانخۆشە، لەگەڵ ڕۆحی زەمەنە تازەکاندا. وتم ئیسلامی ئوسوڵی، نەموت ئیسلامی ڕووناکی یان ڕۆشنگەریی، ئەو دوانە- ئیسلامی ئوسوڵی و […]
ن: زکی میلاد و: رێبین هەردی لە ساڵی ١٩٨١دا کارل پۆپەر فەیلەسوفی عەقڵانیەتی ڕەخنەگرانە (١٩٠٢-١٩٩٤) وتارێکی لە زانکۆی تۆبنجنی ئەلمانی پێشکەشکرد بەناوی (لێکبووردن و بەرپرسیارێتی فکری)، جارێکی دی هەمان وتاری لە ڤێنا پێشکەشکرد و دواتر لە کتێبی (گەڕان بەدوای دنیایەکی باشتردا) لەساڵی ١٩٨٩دا بڵاوی کردەوە کە پێشکەشی کردووە بە یادی لیوبولد لۆکاس کە پۆپەر بە […]
ئەو تەنها خانووەکەی نەدەگۆڕی، بگرە نیشتیمانەکەشی دەگۆڕی نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع دیکارت لە مێژووی فەلسەفەی مرۆڤایەتیدا، بە یەکێک لە پێنج فەیلەسوفە مەزنەکە دادەنرێت کە بریتین لە: ئەفلاتون، ئەرستۆ، دیکارت، کانت، هیگڵ. ئەو لە کەسایەتی خۆیدا، بەرجەستەی بلیمەتی فەرەنسا دەکات، لە درەوشاوەترین دەرکەوتەکانیدا. لەبەر ئەوەیە، بووە بە سیمبولی فەرەنسا، تەنانەت یەکێکیان […]
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئومبێرتۆ ئیکۆ، مایسی ٢٠١٥/میلان دیمانەساز: ڕۆژنامەنوسی دانیمارکی تۆنی ڤۆرم و. لە ئینگلیزییەوە: زوڵەیخا کەریم ئیکۆ: دەزانیت، یەکێ لە هاوڕێی ئازیزەکانم، ڕۆڵان بارت، بەو پەشیمانیەوە مرد کە ڕۆمانێکی نەنوسی. ئەو هەڵە بوو، چونکە هەموو وتارەکانی لە ڕووی گێڕانەوە سەرنجڕاکێش و جوان بوون. بەپێچەوانەوە من، بۆم دەرکەوت هەرچەند من لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا دەستم […]
سازدانی: ستێفان ئۆشباری و. لە سویدییەوە: هیوا قادر وەک باوە هەموو خەڵات پێدراوەکانی نۆبڵ وتەی خۆیان لە ئاهەنگی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا پیشکەش بکەن، بەڵام ئەلیس مۆنرۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵ 2013 ، لەبەر باری تەندروستی نەیتوانی بەشداربێت و وتەکەی خۆی پێشکەش بکات، “جێنی” کچی خەڵاتەکەی لە پاشای سوید وەرگرتوو، تەلەفزیۆنی سویدیش ئەم چاوپێکەوتنەیان لەگەڵ مۆنرۆدا سازدابوو، لە […]
سازدانی: ڕیکاردۆ بێنێدیتینی و. لە ئینگلیزییەوە: زوڵەیخا کەریم ڕیكاردۆ بێنێدیتینی: سەرکەوتنێکی زۆرت لە ڕێی ڕۆمانەکانتەوە بە دەست هێنا، زۆر جار نووسینەکانت بەوانەی تۆماس بێرنهارد و بێکێت و کافکا بەراورد دەکرێن. ئایا پێت وایە سەبارەت بە هەندێ ڕەهەندی دیاریکراوی کارەکانت بەدحاڵیبوون هەبووە، یان فەرامۆش کراون؟ ئاگۆتا کریستۆڤ: خۆشحاڵم باسی بێرنهارد دەکەیت، چونکە خۆشم دەوێت [پێدەکەنێت]. […]
گەشتنامەیەک بە تامی ڕۆمان ڕانانی: ئیدریس عەلی بابەتی ئەم کتێبە گەشتنامەیە و یەکێکی دیکەیە لەو کۆمەڵە کتێبە تازە و گرنگانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، بخرێنە پێش چاوی خوێنەران. ئەم کتێبە لە لایەن (کەریم کاکە)ەوە، نووسراوە و بەرهەمی یەکێک لە گەشتەکانیەتی بۆ وڵاتی جۆرجیا و […]
[av_textblock size=” font_color=” color=” av-medium-font-size=” av-small-font-size=” av-mini-font-size=” av_uid=’av-4hpm9j’ custom_class=” admin_preview_bg=”] نوسەر و وەرگێڕی کورد و بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم ئازاد بەرزنجی کە 68 کتێبی بە زمانی کوردی نووسیوە و وەرگێڕاوە، باس لە گرنگی وەڕگێڕان دەکات لە ڕووی دروستکردنی پردێکی فیکری لە نێوان نەتەوەکاندا. [/av_textblock]
ڕەخنەی کولتووری وەک ئەڵتەرناتیڤێکی مەنهەجی بۆ ڕەخنەی ئەدەبی هەر وەک لە خودی ناونیشانەکەوە دەردەکەوێت، ئەم کتێبە، واتە (ڕەخنەی کولتووری وەک ئەڵتەرناتیڤێکی مەنهەجی ڕەخنەی ئەدەبی) لەلایەن یەکێک لە بیریارە گەورەکانی عەرەبەوە (د. عەبدوڵڵا محەمەد غەزامی) ییەوە نووسراوە، لێکۆڵینەوەیەکی ورد و فرە ڕەهەندی پشتئەستوورە بە بنەما زانستییەکانی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی دەقی شیعری و تەواوی ڕەگەزە بنچینەیی و […]
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەسـتـوە نازو غەمزەی وردە تیشکی ناو بە ناوم بۆ چییە. بە مەرگی جەلالی مەلەکشا، ئەو شاعیرە سادە و بێدەنگ و دڵپڕەی کە پڕبوو لە خەونی کوردبوون، هێندەی تر لەم ڕۆژگارە دژوارەی ئێستادا غەمبار و تەنهای کردین. بە ناوی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە، سەرخۆشی لە خۆمان و خوێنەران و […]
ئیزایا بهرلین و. ڕێبین هەردی یهكێك لهو دیارده گهورانهی گهورهترین كاریگهری لهسهر من دانا، ههوڵی فهیلهسوفان بوو بۆ گهیشتن به یهقینی ڕهها، واته بۆ وهڵامه بێگومان و كامڵهكان. ئهم ههوڵه لهسهرهتادا به ههوڵێكی پوچ ئههاته پێشچاو، بهدهر لهوهی فڵانه ئهنجام یان پێدراوی ڕاستهوخۆ، چهند سهقامگیر و بڵاو و خۆبهخۆ بهدیهی دێته پێشچاو، ههمیشه ئهگهری ئهو […]
لەبەر ئەم هۆکارانە، بەم نزیکانە پیشەی وەرگێڕان مەترسی لەناوچوونی لەسەر نییە. وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی رەهەند ساڵانە لە بەرواری 30 ئەیلول، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی نێودەوڵەتی وەرگێڕەکان، لەو بەروارەدا، یادی رۆژی جیهانی وەرگێڕان دەکەنەوە. لە ئێستادا ململانێیەکی توند هەیە لە نێوان وەرگێڕەکان، لەگەڵ ئەو ئامێرانەی کاری وەرگێڕان دەکەن. پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر، گۆگڵ سیستمی وەرگێڕانی […]
سازدانی: ئیدریس عەلی ئەمەی لێرەدا دەیخوێننەوە، کورتە و پوختەی چاوپێکەوتنێکی دوورودرێژی ناوەراستی ساڵانی دوو هەزارە لەگەڵ شاعیری گەورەی کۆچکردوو (شێرکۆ بێکەس)دا ئەنجامم داوە، من سەبارەت بە : (وازهێنان لە شیعرنووسین، نووسینەوەی یادەوەرییەکانی، سەرنجی ئەو سەبارەت بە شیعری لاوان و چەمکی قەسیدەی واڵا)پرسیارم لێ کردووە، ئەویش زۆر بە جوانی و فراوانی باری سەرنجی خۆی دەخاتە […]
ـ من دڵم خۆشە و تا ڕادەیەکیش ناتوانم باوەڕ بەمە بکەم، پێک هینا ئاوا بە ئاژانسی دەنگوباسی سوید ئەڵێت، کاتێک هەواڵی وەرگرتنی خەڵاتی ئەسترید لینگرێنی پێ ئەگەیەنن. ـ ئەمە وەک خەڵاتی نۆبڵ وایە بۆ ئەدەبی منداڵان، ڕەنگە لەو گەورەتریش بێت. من ئاگاداری ئەم خەڵاتەبووم بەڵام هەرگیز باوەڕم نەئەکرد ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆم ئەم خەڵاتە […]
ن: بابەکی ئەحمەدی و:ڕێبین هەردی ١ ووشهی یۆنانی historia چهندین مانای ههیه١. گرنگترینی (لێكۆڵینهوه) بوو و پاشان (زانین)، (زانست)، (زانستی نووسینی لێكۆڵینهوهكان)، (ڕاپۆرت)، (حهكایهت)، و (مێژووی ڕووداوهكان). خودی ئهم ووشهیه ڕهگی له historein ههیه به مانای (لێكۆڵینهوه)، (دۆزینهوه). ووشهی یۆنانی له ڕێگهی زمانی لاتینیهوه چووه ناو ههموو زمانه ئهورپیهكانهوه. مێژوو به فهڕهنسی Histoire، به ئیتاڵی […]
سازدانی: ئیدریس عەلی مێژووی ئەم دیمانەیە، یاخود بڵێم ئەم دەمەتەقێ سەرپێیانەم لەگەڵ هاوڕێی شاعیری کۆچکردووم (عیرفان ئەحمەد) دا، دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی پاییزی ساڵی ٢٠٠٤، من بە ئێستاشەوە پێم وایە ئەگەر ژیان لەگەڵ ئەم شاعیرەدا سەرڕاست و بەئەمەک بوایە، ئەگەر سەرەڕۆیی و سەرلێشێواوییەکانی ڕۆژگار، دەستیان لە بەرۆکی گیر نەکردبا، ئەوا ئاستێکی باڵاتر و جوانییەکی واوەترمان لە […]
و. لە فارسییەوە: ڕێبین هەردی مرۆیی و مرۆڤایەتی ١- ئەو کەسەی دەیەوێت ئەوانی دی هەرچی دەزانن پێی بڵێن، دەبێت خۆی هەرچی دەزانێت بەوانی دی بڵێت، چونکە باشترین ڕێگەی بەدەستهێنانی هەواڵ، هەواڵدانە. بەرنامەی کار بۆ رافائیل جیرۆلامو ٢- کەسێک لێزانانە پرسیار دەکات، سەرنجی ئێمە بۆ زۆر شت ڕادەکێشێت و ڕێگەمان دەدات زۆر شت بناسین کە گەر […]
تازەترین چاوپێکەوتن لەگەڵ هاشم ساڵح، دەربارەی کتێبە تازەکەی: بۆچی جیهانی عەرەبی دەسووتێت؟ سازدانی: گەیلان محەمەد وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع قەیران و شکستە بەردەوامەکانی واقیعەکەمان کە ئاوساوە بە دواکەوتوویی، هۆکارە سەرەکییەکەی بۆ نەبوونی ئەو پرۆژانە دەگەڕێتەوە کە ئامانجیان، کردنەوەی دۆگماکانە، ئەو دۆگمایانەی بە درێژایی چەندین سەدە، بەسەریەکدا کەڵەکە بوون. لەبەر ئەوەیە، ئێمە لە حاڵەتی […]
لویس گلوگ یەکێک بوو لەو ناوانەی چاوەڕوان نەئەکرا خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی ٢٠٢٠ـی پێ ببەخشرێت. ـ من سوپاسگوزاری وڵاتەکەتانم. لویسی گلوکی خانمە شاعیر وائەڵێت. کاتێک ئاژانسی دەنگوباسی سوید پەیوەندی بە لویسەوە کرد ئەو ماندووبوو چونکە لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە بەخەبەر بوو. ـ زەنگی تەلەفوونەکە بەردەوام لێی ئەدا هەستم کرد ڕۆژێکی ئاسایی نییە، بۆیە زۆر زەحمەتە بتوانم […]
“لەبەر دەنگە شیعرییەکەی کە ڕاستەوخۆ دەناسرێتەوە و بە تەرزێکی قەشەنگ ئەزموونی هەبوونی تاکەکان دەکات بە ئەزموونێکی یونیڤێرساڵ”، ئەکادیمیای سوێدی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، پێ بەخشی. لویس گلوک، ساڵی ١٩٤٣ لە شاری نیویۆرک لەدایک بووە. لە لایەن زۆرێک خەڵکەوە، بە یەکێک لە بەهرەمندترین شاعیرانی هاوچەرخی ئەمریکی دادەنرێت. نووسینی ئەو بە وردەکاریە تەکنیکیەکەی و هەستیاریەکەی […]
سازدانی: ئیدریس عەلی نزیکەی پازدە ساڵ لەمەوبەر، لەسەر کورسییەکی (چاخەنەی شەعب) دانیشتبوو، سەری بە ناو ڕۆژنامەیەکدا شۆڕکردبوویەوە، چوومە خزمەتی و خۆمم پێناساند، داوای چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیم لێکرد، بێئەوەی تەماشام بکات وتی: دنیا پڕبووە لە ڕۆژنامەنووس… نازانم لە کوێوە هەڵدەقوڵێن…! ئەز هیچ نیگەران نەبووم لە قسەکەی، چونکە دەمزانی ڕاست دەکات و ڕۆژانە بە ناوی ڕۆژنامەنووسەوە داوای […]
ئامادەکردنی: بیۆرن ڤیمان “بەڕێوبەری بەشی ئەدەبی ڕۆژنامەی داگز نیهێتەر” وەرگێڕانی لە سویدییەوە: هیوا قادر ئەگەر سەیری ئەو فۆتۆ کۆنانەی شەستەکانی ماریۆ ڤارگاس لۆسا بکەیت، ئەبینیت کە لە ئۆلۆف پاڵمە “سەرۆک وەزیرانی کوژراوی سوید ١٩٨٦” ئەچێت. ئەو لەیەکچوونە تەنها لە شێوەی نیگاکردنیاندا نییە، بەڵکە لە ڕەنگی قەترانی قژی بە ئاو داهاتوویانەوە بگرە هەتا ئەگات […]
رۆجێ دروا هەوڵی ئاسانکردنی فەلسەفە دەدات بۆ جەماوەرێکی پان و بەرفراوان نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع سەرسامم بە نووسینەکانی بیرمەندی هاوچەرخی فەرەنسا “رۆجێ پۆل دروا”، هەر بەم بۆنەیەوە، ئەو لەیەک کاتدا، مامۆستای زانکۆیە و توێژەرێکی گەورەیە و رۆژنامەنووسە لە رۆژنامەی “لۆمۆند”، بۆ چەندین ساڵ لەو رۆژنامەیەدا، بەرپرسی بەشی کەلتوریی بووە، یان […]