میتافەری قامچی لە نێوان زەردەشت وئەلیزابێت دا
جەنگێک لەسەر سینەی زەردەشت بەکر عەلی ڕەنگە زیدەڕەوی نەبێت گەر بڵێین لەنێو هەموو ئەو ڕستە و ڕشتە وکۆپلە مرواریئاسایانەی نێو کتێبی << زەردەشت ئاوا دووا>>ی فریدریش نیتچەدا ئەم ڕستەیە << کە دەچیت بۆ لای ژنان، قامچییەکەت بیرنەچێت!>> هەموو ناوبانگییەک ولەهەمانکاتدا بەدناوییەکی دابێت بە فریدریش نیتچە. بەڵام بەلای خوێنەرانێکی زۆرەوە ئەوە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە ئەم وتەیە […]