دیالۆگ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا

دیالۆگ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا

  بابەتەکانی نێو دوتوێی ئەم کتێبە، بریتییە لە کۆمەڵێک دیداری جیاجیا لەگەڵ چەندین کەسایەتی و فیگۆری ڕۆشنبیری و ئەدەبی و فەلسەفی و سیاسی و فیکری، دیدارەکان لە لایەن نووسەر و وەرگێڕ (ئەردەڵان عەبدوڵڵا) ئامادەکراوە، بەشێکیشیان وەرگێڕدراون و لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە. بابەتی دیدارەکانی نێو ئەم کتێبە، بریتین لە: چاوپێکەوتن […]

خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا

خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا

ئیدریس عەلی ئەم کتێبە هەڵبژاردەیەکە لە چیرۆکی جیهانیی کۆمەڵێک نووسەری بەناوبانگ، کە پێگەی تایبەتیان لە ئەدەبیاتی جیهانیدا هەیە و کاریگەریی نووسین و چیرۆک و ئەندێشەکانیان بەسەر نەوەی سەردەم و پاش سەردەمەکەی خۆشیانەوە داناوە، هەر کام لە چیرۆکەکانی نێو دووتوێی ئەم کتێبە، هی نووسەرێکی جیهانییە و شێواز و زمان و تەکنیکی تایبەت بە خۆیان هەیە، تەنها […]

بەرەو کەناری شپرزەیی

بەرەو کەناری شپرزەیی

سەفەرێک لە ناوەوە… سەفەرێک لە دەرەوە وەک چۆن (کارل مای) گەشتنامە و سەرەڕۆییەکانی سەفەر و گەڕانە خەیاڵییەکانی خۆی بە دونیادا نووسییەوە و کردنییە بەرهەمی ئەدەبی وەک ڕۆمان، زۆر دەمێکیشە لە چیرۆکەکانی هەزارویەک شەوەوە سیندبادی بەحری و سەفەرە سەرەڕۆییەکانی (مان بیوستون) و کەسانی وەک ئیبن بەتتوتە و مارکۆ پۆلۆ و ئەولیا چەلەبی، بەسەرهات و گەشتەکانیان وەک […]

مردووخانەکەی بەغدا

مردووخانەکەی بەغدا

جێی دەستخۆشییە لەم دۆخە سەختەدا، کە وڵات بە جۆرەها قەیران و دۆخی نەخوازراودا تێدەپەڕێت، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ناو بە ناو بە کۆمەڵێک کتێبی گرنگ و دانسقە، کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەند دەکات و چاوی خوێنەر بە کۆمەڵێک کتێبی جۆراوجۆر ڕوون دەکاتەوە. لەم کۆمەڵە کتێبە تازەیەدا کە بەم دواییانە دەزگای ناوبراو چاپ و بڵاوی کردنەوە، ڕۆمانی […]