دوای 130 ساڵ لە مردنی… گۆڕەکەی ڕامبۆ مشتومڕی لێدەکەوێتەوە

دوای 130 ساڵ لە مردنی… گۆڕەکەی ڕامبۆ مشتومڕی لێدەکەوێتەوە

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: باوکی ڕەهەند هیچ گومانی تێدانییە، خەڵکانێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەت ئەوانەی سەردانی قوتابخانەکانی فەرەنسایان کردووە، دەزانن ئارسەر ڕامبۆ کێیە، شاعیرە “یاخییەکە”. (بێگومان لای ئێمەش، خەڵکانێک هەیە کە ئەم شاعیرە مەزنە دەناسن و ژیان و دیوانەکانی کراوون بە کوردی-وک). ڕامبۆ هەرچەندە زوو مرد، تەمەنی 37 ساڵ بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، کۆڵەکەیەک بوو […]

سپینۆزا؛ میتۆدی ڕاستەقینەی تەفسیری دەقەکان

سپینۆزا؛ میتۆدی ڕاستەقینەی تەفسیری دەقەکان

(لە وتارێک لەبارەی مەزهەب و سیاسەتەوە، فەسڵی حەوتەم، بەرهەمی سپینۆزا) و. ڕێبین هەردی زانستی ڕەخنە و تەفسیری کتێبی پیرۆز کە سپینۆا زۆر گۆڕانی بەسەردا هێنا، لە وتوێژەکانی لەبارەی لێکبوردنەوە دەکرێت، پێگەیەکی سەرەکی هەیە. میتۆدی تەفسیری کتێبی پیرۆز. پەیوەندی خوێنەر بە دەقی کتێبەکەوە، بایەخ و ناوەڕۆکە فێرکاریەکەی بەشێوەیەکی یەکسان دیاری دەکات. ڕەخنەی سپینۆزا لە تیۆلجیستەکان و […]

سن ئەگۆستین؛ خۆشبەخت ئەوانەن کە سەرکوت دەکرێن

سن ئەگۆستین؛ خۆشبەخت ئەوانەن کە سەرکوت دەکرێن

(لە نامەیەک بۆ بونیفاس (١٨١٥)،  کتێبی نامەکانی سن ئەهۆستین) و. ڕێبین هەردی سنت ئەگۆستین لەنامەیەکدا بۆ کونت بونیفاس دەنوسێت پەنابردن بۆ هێزی نادینی بۆ گەڕاندنەوەی لادەرانی دین بۆ باوەشی کەنیسە ، بە پاساودار دەزانێت. لێرەوە بە بەوێ دەگات کە لە ڕووی شەرعی و سیاسیەوە پاساو بۆ سەرکوتکردن بهێنێتەوە بە پشت بەستن بە کتێبی پیرۆز. ئەگەرچی […]

باسناژ دۆبۆڤاڵ؛ لادەرانی دین چزووی سودمەندن

باسناژ دۆبۆڤاڵ؛ لادەرانی دین چزووی سودمەندن

(لە: لێکبوردن لە مەزهەبەکان..نوسینی باسناژ دۆبۆڤال) ڕێبین هەردی کتێبەکەی هێنری باسناژ دۆبۆڤاڵ کە لەساڵی ١٦٨٤ی میلادیدا، کەمێک پێش فەرمانی نانت دەرچوو، هەڵگری تاوانبارکردنی توندی ئەخلاقی و سیاسی ڕەفتارەکانی رۆحانیەتی کاسۆلیکیە و بەرگریە لە لادەرانی دین، کە هەڵوێستی پێچەوانەی ئەما، ناکۆکیەکانی هەردوولای توند و ناچاری دەکردن تەفسیر و پێناسی تاززە بۆ دیدی خۆیان بکەن. ئەگەرچی مەسەلەی […]

تاک و مێگەل؛ من و سیستەمی باڵاڕەو

تاک و مێگەل؛ من و سیستەمی باڵاڕەو

ئەحمەد بەرقاوی و. هەڵکەوت عەبدوڵڵا بەلای منەوە، سیستەمی باڵاڕەو و سیاسی، جیهانێکی بابەتیە وا لە من دەکات بەپێی ئەو هەڵسوکەوت بکات، دەسەڵاتێکی بەهێزە لە سەروو هەموانەوە، بێ پرسیارکردن دەربارەی ڕەچەڵەک و بنەچەی، هێزێکی خۆییە پاسەوانیی خۆی دەکات، بە ناخی من دا ڕۆچووەتە خوارەوە و بووەتە بەشێکی لەجیابوونەوە نەهاتووی بونیادی من، ئەمەش سەرچاوەی هوشیاریی مێگەخوازانەی منە. […]

میتافەری قامچی لە نێوان زەردەشت وئەلیزابێت دا

میتافەری قامچی لە نێوان زەردەشت وئەلیزابێت دا

جەنگێک لەسەر سینەی زەردەشت بەکر عەلی ڕەنگە زیدەڕەوی نەبێت گەر بڵێین لەنێو هەموو ئەو ڕستە و ڕشتە وکۆپلە مرواریئاسایانەی نێو کتێبی << زەردەشت ئاوا دووا>>ی فریدریش نیتچەدا ئەم ڕستەیە << کە دەچیت بۆ لای ژنان، قامچییەکەت بیرنەچێت!>> هەموو ناوبانگییەک ولەهەمانکاتدا بەدناوییەکی دابێت بە فریدریش نیتچە. بەڵام بەلای خوێنەرانێکی زۆرەوە ئەوە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە ئەم وتەیە […]

بۆسۆئە؛ پێوەری هەڵە، گۆڕانکاریە

بۆسۆئە؛ پێوەری هەڵە، گۆڕانکاریە

(لە: مێژووی گۆڕانکاریەکانی کەنیسەی پرۆتستانت) بەرگی یەکەم، بەرهەمی بۆسۆئە و: ڕێبین هەردی   بۆسۆئە لە شەشەم ئاگادارکردنەوە بۆ پرۆتستانەکان، بەشێوەیەکی بڕاوە، دژی هەموو جۆرە لێکبوردنێکە: (من مەزهەبی کاسۆلیک بە جدیترین و کەم لێبوبردەترین مەزهەب دەزانم). لێکبوردن جگە لە سستیەکی ترسنۆکانە لەبەرامبەر دین لادەراندا نیە. ژەهرێکە دەبێت لێی دوورکەوینەوە، چونکە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەحوکمە شەرعیەکاندا، مەزهەب لاواز […]

دە ڕاسپاردەکەی فەلسەفە

دە ڕاسپاردەکەی فەلسەفە

سەعید ناشید لە عەرەبییەوە: هەڵکەوت عەبدوڵڵا ڕاسپاردەی یەکەم: خۆت بناسە ئەم پرسە پەیوەندی بە دەستەواژەیەکی سوکراتەوە هەیە، کە لە پەرستگەیەکی کۆنەوە ئیلهامەکەی وەرگرتووە و مانای ئەمانەی لای خوارەوەیە: –  پێویستە ئەو جلوبەرگە بپۆشیت کە گونجاوە لەگەڵ ڕووخساری خۆتدا. –  پێویستە بەو سیستەمی خۆراکە ئاشنابیت کە گونجاوە لەگەڵ تەندروستیی خۆتدا. –  پێویستە بەو پێکهاتنە ئاشنابیت کە […]

بەناوبانگترین نامەکانی مێژوو؛ لە پێش زاینەوە تا سەدەی بیستەم

بەناوبانگترین نامەکانی مێژوو؛ لە پێش زاینەوە تا سەدەی بیستەم

نووسینی: ڕەشا ئەحمەد وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: باوکی ڕەهەند کتێبی (بەناوبانگترین نامە جیهانییەکان) کە لە قاهیرە و لەلایەن دەستەی گشتی بۆ تەلاری کەلتووریی بڵاوکراوەتەوە، 128 نامەی ناودارترین سیمبولە مێژوویییەکان لەخۆدەگرێت، لە پێش زاینەوە تا سەدەی بیستەم. ئەم کتێبە، چاپێکی تازەی کتێبێکی قەبارە گەورەیە کە یەکەمجار لە جەزائیر و لەڕێگەی وەرگێڕی کۆچکردوو “محەمەد بەدران” بڵاوکراوەتەوە. محەمەد بەدران […]

ئاراسم؛ لێکتێگەیشتن یان لێکبوردن

ئاراسم؛ لێکتێگەیشتن یان لێکبوردن

وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی ئاشنای دەمەقاڵێ و دژایەتیەکانی ئاراسمین دژی جەنگە مەزهەبی و سەڵیبیەکان ، ئەو ئایدیالی سازشکردنی مەزهەبی نەک بە ئاشتی لەنێوان مەزهەبە جیاوازەکاندا،  بەڵکو بەتایبەتی لەهەر مەزهەبێکدا دەزانی. ئاراسم لە کێتبی هاودەنگی دڵنیشنی کەنیسە (١٥٣٣) دەیەوێت سەرلەنوێ بیر لە یەکپارجەیی مەسیحیەت بکاتەوە، بۆ ئەوەی کۆتای بەو نەیارێتیانە بێنێت کە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە دینیەکانە کە لە […]

ڕیلکە؛ شیعر و کابوسی منداڵی

ڕیلکە؛ شیعر و کابوسی منداڵی

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع لەبەر ئەوەی ژیانی من، هەر هەموی مۆتەکە و کابوسە (تەنانەت پێش هاتنی کۆرۆناش)، بۆیە من شەیدای ئەو نووسەرانەم، ژیانێکی کابوسئاسا ژیاون، بەتایبەت لە قۆناغی منداڵییاندا. لە نمونەی کافکا، بۆدلێر، دیستۆفسکی، ریلکە و …هتد. بەڵام هەنوکە با کابوس بخەینە ئەولاوە و قسە لەسەر شتی دیکە بکەین. بۆ […]

کاستیلۆن؛ ئایا دەبێت سزای لادەرانی دین بدرێت؟

کاستیلۆن؛ ئایا دەبێت سزای لادەرانی دین بدرێت؟

بنەمای ئەم دەقە، جیاوازیەکە کە کاڵڤین و تیۆدۆرۆ دوبزی لەلایەک و کاستلۆنی لەلایەکی دیەوە، پاش لە سێدارەدانی میشل سێرڤێ لە جنێف لە ٢٧ ئوکتۆبەری ١٥٥٣دا، ڕووبەڕووی یەک کردەوە. کالڤین بەمجۆرە پاساو بۆ لە سێدارەدانی ئەم دکتورە ئیسپانیە دەهێنێتەوە، لەبەرئەوەی مەسیح دژی کاردانەوەی توند نەبوو، کەنیسە لەسەرشانێتی لادەرانی دین بەدەستی کارەبەدەستانی وڵات (نا مەزهەبی) سزای مەرگ […]

ڕۆبێر گالیمار: سارتەر هەمان ئەو پێگەیەی هەبوو کە ڤۆڵتێر لە سەدەی هەژدە و فیکتۆر هیگۆ لەسەدەی نۆزدە هەیانبوو

ڕۆبێر گالیمار: سارتەر هەمان ئەو پێگەیەی هەبوو کە ڤۆڵتێر لە سەدەی هەژدە و فیکتۆر هیگۆ لەسەدەی نۆزدە هەیانبوو

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع ڕۆبێر گالیمار پێیوایە، بۆ سارتەر زۆر زەحمەت بوو، ئەستێرەی فەیلەسوفێکی گەنج کە میشێل فۆکۆ بوو، لە هەڵکشاندابێت و لەسەر عەرشی لوتکەی فیکری فەرەنسی، شوێنی ئەو بگرێتەوە. بە مانایەکی دی، سارتەر، بەهۆی زیرەکی و بلیمەتی فۆکۆوە، لە خۆی و لە ناوبانگەکەی خۆی دەترسا. ئەمەش زۆر بەئاسانی، مانای […]

تۆماس مۆر؛ مەزهەبە یۆتۆپیەکان

تۆماس مۆر؛ مەزهەبە یۆتۆپیەکان

وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی (لە کتێبی یۆتۆپیای تۆماس مۆرەوە) کتێبی یۆتۆپیا لەساڵی ١٥١٦ بڵاو بۆووە، واتە ساڵێک پێش ئەوەی لۆسەر تیورەکانی خۆی لەبارەی لێبوردن و ئاسانگیریەوە لە شاری ویتنبرگ ڕابگەیەنێت و یەکێکە لە بەرهەمە بەرجەستەکانی قوتابخانەی مرۆڤگەری لە سەردەمی ڕێنسانسدا. تۆماس مۆر دەڵێت بەهۆی پییر ژیلەوە ئاشنای دەریاوانێکی پۆرتوغالی دەبێت بەناوی ڕافائەل هیت لۆدەوە. ئەم کەسە […]

فارابی و ڕۆشنگەریی عەرەبی

فارابی و ڕۆشنگەریی عەرەبی

نووسینی:هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع فارابی، لە زمانی عەرەبیدا، دوای کندی، بە دووەم فەیلەسوفی گەورە دادەنرێت و پێش ئیبن سینا دێت کە لە ڕووی زەمەنییەوە، لە پلەی سێیەمدایە. فارابی دوای ئەوەی لە فاراب و بوخارا، دەست بەخوێندن دەکات، بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی دەڕوات بۆ بەغداد. لەو ڕۆژگارەدا بەغداد پایتەختی دونیا بووە. هەر بۆیە […]

ئایا بەڕاستی ئەدەبی کلاسیک لە ئەدەبی مۆدرێن باشترە؟

ئایا بەڕاستی ئەدەبی کلاسیک لە ئەدەبی مۆدرێن باشترە؟

ئایا بە ڕاستی ئەدەبی مۆدرێن خراپە و ناگاتە ئاستی ئەدەبی کلاسیکی؟ لە ڕاستیدا ئەم مەسەلەیە، پشت بەوە دەبەستێت کە دەیخوێنیتەوە. ئەگەر تۆ لە نێوان ئەو هەزاران ڕۆمانەی لەم ساڵدا بڵاوکراونەتەوە، دوو یان سێ ڕۆمانی خراپت بەرچاوکەوت، ئەمە مانای ئەوە نییە، کۆی ئەدەبی مۆدرێن خراپە. لەم ڕاپۆرتەدا، ماڵپەڕی “برایت ساید” هەوڵدەدات ئەو بیرۆکە باوە ڕەتکاتەوە کە […]

هەندێک تێڕامان دەربارەی بابەتی جیاوازیی مێژوویی لە نێوان عەرەب و خۆرئاوا

هەندێک تێڕامان دەربارەی بابەتی جیاوازیی مێژوویی لە نێوان عەرەب و خۆرئاوا

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە زۆر ئاڵۆزە، ئەمەی خوارەوە دەڵێم: لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە تاکو سەدەی حەڤدەهەم، مەسیحییە ئەوروپییەکان، خەڵکانێکی دەمارگیر و تاریکبین بوون. لە فەرەنسا و ئیتالیا و ئیسپانیا و لەو وڵاتانەی دی کە زۆرینەیان کاسۆلیک بوون، جگە لە ئاینی مەسیحی و مەزهەبی کاسۆلیک، ڕێگەیان بە هیچ […]

سپینۆزا

سپینۆزا

وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی ناونیشانی لاوەکی وتارێک لەبارەی مەزهەب- سیاسەتەوە، ئاشکراکەری ئەو ئامانجەیە کە سپێنۆزا لە پێناویدا نوسیوێتی: دەیەوێت ئەوە بسەلمێنێ کە (دەکرێت ئازادی بە باسکردنی فەلسەفە بدرێت، بە بێ ئەوەی هیچ مەترسیەک بۆ دینداری و ئارامی وڵات درووست بکات، بە پێچەوانەوە گەر ئەم ئازادیە پێشێل بکرێت، ئەوا نەک ئارامی وڵات بەڵکو دینداریش دەکەوێتە مەترسیەوە). لێرەوە […]

جۆن لۆک؛ هەر کەنیسەیەک، گروپێکی مونشەقە

جۆن لۆک؛ هەر کەنیسەیەک، گروپێکی مونشەقە

وەرگێڕانی: ڕێبین هەردی نامەیەک لەبارەی لێکبوردنەوە کە بەرهەمی جۆن لۆکە  و لە ساڵی ١٦٨٩دا بە بێ ناوی نووسەرەکەی بڵاوکرایەوە، دەیەوێت ئەرکەکانی دەوڵەت و کەنیسە و هەروەها ئەو ئامرازانەی یاسا خستوێتیە بەردەستیان، بە گونجاو لەگەل ئەو ئامانجەی هەریەکەیان بەدوایەوەن، لەیەک جیا بکاتەوە.  لەبنەڕەتدا  ئەرگۆمێنتی لۆک بۆ لێکبوردن ئەرگۆمێنتێکی سیاسیە، نەک تیۆلۆجیانە Theology. بەڵام نامەیەک لەبارەی لێکبوردنەوە […]

ئایا بۆ ڕزگاربوون لە مۆتەکەی تاریکبینی، 300 ساڵی دیکە چاوەڕێ بکەین؟

ئایا بۆ ڕزگاربوون لە مۆتەکەی تاریکبینی، 300 ساڵی دیکە چاوەڕێ بکەین؟

نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی بۆ عەرەبی: هەورامان وریا قانع هێشتا هەندێک لە ڕۆشنبیرانی عەرەب، ڕازینابن ددان بەوەدابنێن کە ئیسلامی فێندەمێنیتاڵیزم/ ئوسوڵی، لە مێژووی ئێستایدا، لە گەورەترین قەیراندا دەژی. مەبەستم لەوە، قەیرانی ئیسلامی ئوسوڵییە لەگەڵ مۆدێرنە، یان ئەگەر پێتانخۆشە، لەگەڵ ڕۆحی زەمەنە تازەکاندا. وتم ئیسلامی ئوسوڵی، نەموت ئیسلامی ڕووناکی یان ڕۆشنگەریی، ئەو دوانە- ئیسلامی ئوسوڵی و […]

کارل پۆپەر و چەمکی لێکبووردن

کارل پۆپەر و چەمکی لێکبووردن

ن: زکی میلاد و: رێبین هەردی لە ساڵی ١٩٨١دا کارل پۆپەر فەیلەسوفی عەقڵانیەتی ڕەخنەگرانە (١٩٠٢-١٩٩٤) وتارێکی لە زانکۆی تۆبنجنی ئەلمانی پێشکەشکرد بەناوی (لێکبووردن و بەرپرسیارێتی فکری)، جارێکی دی هەمان وتاری لە ڤێنا پێشکەشکرد و دواتر لە کتێبی (گەڕان بەدوای دنیایەکی باشتردا) لەساڵی ١٩٨٩دا بڵاوی کردەوە کە پێشکەشی کردووە بە یادی لیوبولد لۆکاس کە پۆپەر بە […]

بۆچی دیکارت بەدزییەوە و دوور لە چاوەکان دەژیا؟

بۆچی دیکارت بەدزییەوە و دوور لە چاوەکان دەژیا؟

ئەو تەنها خانووەکەی نەدەگۆڕی، بگرە نیشتیمانەکەشی دەگۆڕی نووسینی: هاشم ساڵح وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هەورامان وریا قانع دیکارت لە مێژووی فەلسەفەی مرۆڤایەتیدا، بە یەکێک لە پێنج فەیلەسوفە مەزنەکە دادەنرێت کە بریتین لە: ئەفلاتون، ئەرستۆ، دیکارت، کانت، هیگڵ. ئەو لە کەسایەتی خۆیدا، بەرجەستەی بلیمەتی فەرەنسا دەکات، لە درەوشاوەترین دەرکەوتەکانیدا. لەبەر ئەوەیە، بووە بە سیمبولی فەرەنسا، تەنانەت یەکێکیان […]

ڕێگه‌ی فكری من

ڕێگه‌ی فكری من

ئیزایا به‌رلین و. ڕێبین هەردی یه‌كێك له‌و دیارده‌ گه‌ورانه‌ی گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر من دانا، هه‌وڵی فه‌یله‌سوفان بوو بۆ گه‌یشتن به‌ یه‌قینی ڕه‌ها، واته‌ بۆ وه‌ڵامه‌ بێگومان و كامڵه‌كان. ئه‌م هه‌وڵه‌ له‌سه‌ره‌تادا به‌ هه‌وڵێكی پوچ ئه‌هاته‌ پێشچاو، به‌ده‌ر له‌وه‌ی فڵانه‌ ئه‌نجام یان پێدراوی ڕاسته‌وخۆ، چه‌ند سه‌قامگیر و بڵاو و خۆبه‌خۆ به‌دیهی دێته‌ پێشچاو، هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌و […]

رۆژی جیهانیی وەرگێڕان

رۆژی جیهانیی وەرگێڕان

لەبەر ئەم هۆکارانە، بەم نزیکانە پیشەی وەرگێڕان مەترسی لەناوچوونی لەسەر نییە. وەرگێڕان و ئامادەکردنی: باوکی رەهەند ساڵانە لە بەرواری 30 ئەیلول، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی نێودەوڵەتی وەرگێڕەکان، لەو بەروارەدا، یادی رۆژی جیهانی وەرگێڕان دەکەنەوە. لە ئێستادا ململانێیەکی توند هەیە لە نێوان وەرگێڕەکان، لەگەڵ ئەو ئامێرانەی کاری وەرگێڕان دەکەن. پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر، گۆگڵ سیستمی وەرگێڕانی […]